• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 16, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی شــیکار

ئایندەی ئێراق؛ لە نێوان لەخۆبایبوونی شیعە و هەڵەكانی كورد و سوننە

م. ميران حسين لەلایەن م. ميران حسين
تشرینی دووه‌م 19, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
ئایندەی ئێراق؛ لە نێوان لەخۆبایبوونی شیعە و هەڵەكانی كورد و سوننە
0
هاوبەشکردنەکان
66
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003 هەوڵێك هەبوو بۆ دروستبوونی ئێراقێكی، نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشی و پێكەوە ژیان و دیموكراسی و، هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكان نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی ئێراق، هەوڵێك هەبوو لە لایەن سەركردە ئێراقییەكانەوە بە پاڵپشتی ئەمریكا بۆ بوونیادنانەوەی ئێراقێكی نوێ لەسەر بنەمای نوێ و ئێراقێك بێت بۆ هەمووان. هەر لەسەرەتاوە ئەمریكییەكان مامەڵەیان لەگەڵ ئێراق كرد لەسەر بنەمای  پێكهاتە (كورد-سوونە-شیعە) و دروستكردنی دەوڵەتێك كە نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی ئێراق بكات، ئەمەش لە ئەنجومەنی حوكم ڕەنگیدایەوە كە لە لایەن دەسەڵاتی  مەدەنی لە ئێراق بە سەرۆكایەتی “پۆل بریمەر” دروستكرا، ئەمریكییەكان هەوڵیاندا نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی ئێراق بكات و بەهەمان شێوە ئەمریكییەكان هەوڵیاندا سەرجەم لایەنەكانی نوێنەریان هەبێت و، بەشدار بن لە نووسینەوەی ده‌ستووری نوێی ئێراق، لە ساڵی 2005 بەمەستی ئەوەی ئێراقی نوی نوێنەرایەتی سەرجەم پێكهاتەكانی بكات، دەبێت سەرجەم لایەنەكانی تیایدا بەشدار بن و هیچ لایەنێك و پێكهاتەیك نابێت تیایدا بەشدار نەبن، كە یەكێك بوو لە بنەما سەرەكییەكان كە ئەمریكییەكان جەختیان كردەوە لەسەری.

بەڵام لە سەر ئەرزی واقع بارودۆخەكە جیاواز بوو، لەسەرەتا دا  شیعە و كورد زۆر بە پەرۆشەوە  لە هەوڵی دروستكردنەوەی دامەزراوەكانی دەوڵەت بوون، هەوڵەكانیان یەكخست بۆ ئەوە مەبەستە، هەردوو لا تا ئاستێكی زۆر باش هەماهەنگ بوون لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەكانی دەوڵەت، هاوپەیمانێتییەك پێكهێنرا كە كورد و شیعەی كۆكردەوە، نووسینەوە پەسندكردنی ده‌ستووری ئێراق یەكێك بوو  لەبەرهەمەكانی  ئەو هاوپەیمانیتیە، تەنانەت لەسەرەتادا هەندێك لایەنی شیعە داوای بەهەرێمبوونی باشووری ئێراقییان دەكرد وەكو ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بەسەرۆكایەتی “محه‌مەد باقر حەكیم” هاوشێوەی هەرێمی كوردستان و جۆرێك لە جۆرەكانی هاوبۆچون و یەك ستراتیژی بوونیان هەبوو لە نێوان كورد و شیعە.

لەبەرانبەردا؛ عەرەبی سوونە بەهۆی نەبوونی پلانێكی سیاسی یەكگرتوو، نەبوونی كەسایەتییەكی سیاسی كە ڕابەریەتیان بكات و نەبوونی گوتارێكی یەكگرتووە، تووشی جۆرێك لە پەرته‌وازەیی بوون، هەر لەسەرەتاوە تووشی بەریەككەوتن بوون لەگەڵ سیستمی حوكمڕانی نوێ لە ئێراق، ئەمریكییەكان  و زۆرینەی زۆریان دەستووری ساڵی 2005یان ڕەتكردەوە و پێیان وابوو دەستووری ئێراق و سیستمی حوكمڕانی نوێ لە ئێراق نوێنەرایەتییان ناكات و عەرەبی سوننەكان كە بەشداربوون لە حكومەت و دەسەڵات، وەكو حزبی ئیسلامی  نوێنەرایەتی  عەرەبی سوونە ناكەن، ئەمەش عەرەبی سوونەی تا ئاستێكی گەورە خستە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی و ئەوانەشی نوێنەرایەتی عەرەبی سوونەیان دەكرد نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو پێكهاتەیان نەدەكرد، لەبەرانبەردا كورد و شیعە خۆشخاڵ بوون بە دووركەوتنەوەی سووننە  لە گۆڕەپانی سیاسی چونكە هەردوولا قوربانی دەستی ڕژێمی بەعس بوون كە لەسەر عەرەبی سوونە حیساب بوو، ئەمەش هەڵەیەكی ستراتیژی بوو لە لایەن هەردوو لاوە بەتایبەتی بۆ كورد كە دەبوایە ڕێگر بووایە لەبەردەم پەراوێزخستنی عەرەبی سوونە چونكە پەراوێز خستنی عەرەبی سوونەی لە ئێراق و دووركەوتنیان لە دەسەڵات، ڕێگا خۆشكەر بوو بۆ پەراوێزخستنی كورد لە قۆناغی دواتر، سەرئەنجام ناوچە سوونەییەكان بوون بە ژینگەیەكی لەبار بۆ سەرهەڵدان و گەشە كردنی ڕێكخراوە تیرۆیستیەكان و كۆنە بەعسییەكان و، گروپە چەكدارەكان  و ڕێكخراوی قاعیدە و ناڕەزایەتی سوونەكانی گەیشتە لووتكە، كاتێك ناوچە سونەكانی خێوتی مانگرتنیان ڕاگەیاند بەمەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی، بەڵام حكومەتی ئێراق سەركوتی كردن، بۆیە هەستێكی فەرامۆشكردن و دژبوون لەبەرامبەر حكومەتێكی ئێراق دروستبوو لە ناوچە سونییەكان كە ڕێگا خۆشكەربوو بۆ ئەوەی  زۆربەی ناوچە سوونییەكان كەوتنە دەستی داعش لە ساڵی 2014 و دانیشتوانی ئەو ناوچانە هیچ بەرهەڵستییه‌كیان نەبوو بەرانبەر بە كەوتنی ناوچەكانیان و، یەك لەسەر خاكی ئێراق كەوتە دەست ڕێكخراوی داعش، پاشان ناوچەكانیان تووشی وێرانبوون و كارەساتێكی گەورە بوون، پاش ئازادكردنی ناوچەكانیان و زۆرینەیان ئاوارە بوون، سەرجەم ناوچەكانیان لە لایەن هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە كۆنترۆڵكران .

سەرەڕای ئەوەی كورد هاوپەیمانێكی سەرەكی بوو لە دەسەڵات و بەشدارێكی سەرەكی بوو لە حكومەت  و لەگەڵ شیعەكان دوولایەنی سەرەكی دەسەڵات بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی كورد وەكو ستراتیژ هەرگیز  تەماعی خۆبەهێز كردن یان فراوانكردنی هەژموونی نەبوو لە بەغدا و، حكومەتی ئێراق و هەمیشە بوونی كورد و نوێنەرایەتیكردنی كورد لەبەغدا تەنها لە چەند پۆستێكی سیادی و ژمارەیەك پەرلەمانتار خۆی دەبینییەوە، چونكە كورد تەنها بایەخی  بە هەرێمی كوردستان دەدا  نەك حكومەتی ئێراق و مانەوەی لەبەغدا تەنها بۆ پارێزگاریكردن بوو لە هەرێمی كوردستان و مافی كورد، نەك بەشێوەیەكی فیعلی بوونی هەبێت لە دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵات، بۆ نمونەی بەپێی پشكی خۆی لە حكومەتی ئێراقی كورد سەدان پۆستی سیاسی و كارگێری لە حكومەتی ناوەندی  هەیە، بەڵام تەنها بایەخی دەدا  بە پۆستە سەرەكیەكانی و هیچ هەوڵێكی نەبوو بۆ ئەوەی بوونێكی ڕاستەقینە هەبێت لە بەغدا، كە هەڵەیەكی ستراتیژی دیكە بوو، زۆر كوشندە بوو بۆ كورد.

چۆل بوونی گۆرەپانی سیاسی بۆ شیعەكان لە غیابی عەرەبی سوونە و سەرقاڵبوونی كورد بە هەرێمی كوردستانەوە دەرفەتێكی زێڕین بوو بۆ شیعەكان بۆ  ئەوەی كۆنترۆڵكركردنی گۆرەپانی سیاسی وسەرجەم جومگەكانی دەسەڵات لە ئێراقدا بكەن، دەست بگرن بەسەر هەموو شوێنە هەستیار وبەڕێوەبردنی وڵات، ئەمەش بەشێوەیەكی زەق لە پاش ویلایەتی دووەمی نوری مالیكی دەركەوت لە 2010، سوود وەرگرتن لە بەدەستهێنانی زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی ئێراق، سەرەڕای خراپی پەیوەندییەكان نێوان لایەنە شیعەكان و نەبوونی گوتارێكی یەكگرتووی نێوان لایەنە شیعەكان سەرئەنجام توانیان كۆنترۆڵی تەواوی دامودەزگا فەرمی و ئەمنی و سەربازییەكانی ئێراق بكەن بە تەواوەتی وەكو سوپا و دامەزراوە سەربازییەكانی و دامەزاروە ئەمنییەكان و ئەنجومەنی وەزیران و دادگاكان  و دروستكردنی حەشدی شەعبی و بەفەرمیكردنی …هتد.

هەر لەسەردەمی حكومەتی دووەمی مالیكییەوە هەوڵەكان دەستی پێكرد دژی كورد هەر بە دروستكردنی  فیرقەی 12 لە كەركوك  و دروستكردنی هێزی چەكداری كوردی سەر بە حكومەتی ئێراقی و جێبەجێ نەكردنی مادەی 140 و چەندین بابەتی دیكە، پاشگەزبوونەوە بوو لەو هاوپەیمانیە نێوان كورد و شیعەكان، تا گەیشتە ئاستی بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان و هێرشكردنە سەر كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكانی لە 16 ئۆكتۆبەر و ڕێگركردنی لە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و یاریكردنی بە پرسی ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ئێراق و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ئێراق دژی هەرێمی كوردستان، دواین هەنگاوەكانی لایەنە شیعەكان بۆ لاوازكردنی كورد و سونە  لابردنی سەرۆكی پەرلەمانی ئێراق  “مەحمەد حەلبووسی” بوو كە كەسایەتییه‌كی سیاسی سوونە بەهێزە، بەتۆمەتی  ساختەكاری و واژۆكردنی بۆند لەگەڵ كۆمپانیایەك كە گومان هەیە لە بنەڕه‌تدا سەر بە ئیسرائیل بێت، بەڵگەی بوونی چەند كەسایەتییەكی جولەكە لەو كۆمپانیایە كە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی ئێراق .

بڕیاری لابردنی حەلبووسی دواین بڕیار نابێ بۆ لاوازكردنی سونە و كورد، بەڵكو دەیان بڕیاری هاوشێوەی دیكەش دەبینین لە داهاتوودا، چونكە ئەم هەنگاوانە بەشێكن لە ستراتیژی گرووپە شیعەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی ئێراق لە زاخۆ وە تا فاو، دروستكردنی دەوڵەتێكی ناوەندی كە لە بەغداوە بەڕێودەبرێت و ملكەچی حكومەتی بەغدا بێت و ستراتیژی شیعەكانی بێت بەشێوەیەكی ڕەها،  بوونی سونە و كورد  تەنها جوانكاری و ڕووكەشی بێت بۆیە چاوەڕوانی هەنگاوی دیكەش دەكرێت بەرامبەر بە بوونی پێشمەرگە و پارتە كوردییەكان و، دامەزاروە فەرمی و، ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و، هەمووار كردنی ده‌ستور، ئەمەش بەهۆی بوونی هەستێكی لەخۆبایببوون و غرووری شیعە لە ئێراق، كە دەتوانن ئێراق بەتەواوەتی كۆنترۆڵ بكەن، ئەنجامدانی ئەو كارە تەنها پەیوەندی بە كاتەوە ماوە، و هەنگاوەكانی ڕابردوو تەنها بەشێكن لە زنجیرەیەك هەنگاو و پلانیكی ستراتیژی دوور مەودا  بوو بۆ دروستكردنی ئێراقێك كە لەژێر هەژموونی شیعەدا بێت بە تەواوەتی، لەبەرامبەریشدا ئەنجامی هەڵە ستراتیژیەكانی كورد كە تەنها بایەخیان بە هەرێمی كوردستان دا و بەغدایان فەرامۆش كرد و دەبوایە پەیوەندییەكی ستراتیژیان هەبێت لەگەڵ عەرەبی سوونە، هەڵە ستراتیژییەكانی عەرەبی سونە  كە دەبوایە لە دوای 2003وە بەشداربوونایە لە پرۆسەی  سیاسی ئێراق و پەیوەندی ستراتیژیان هەبێت  لەگەڵ كورد  .

بەڵام هەنگاوەكانی شیعە زۆر پەلەن  و ئێراق تووشی كارەسات دەكات چونكە هەوڵەكانی لاوازكردنی سونە و كورد، دواین هەوڵەكانی بۆ فەرامۆشكردنی سونە بووە هۆی دەركەوتنی داعش لە ساڵی 2014 و یەك لەسەر سێ خاكی  ئێراق داگیركرا، هاوكاتە لەگەڵ زنجیرەیه‌ك قەیرانی زۆر قووڵ كە ڕووبەڕووی ئێراق دەبێتەوە، وەكو  كێشەی دۆلار و لێكەوتەكانی جەنگی غەزە و كێشە سیاسییەكانی نێوماڵی شیعە و نەبوونی بڕیاریكی ستراتیژی ویەكریزی شیعەكان، بۆیە چاوەڕانی ئەوەی دەكرێت كە ئێراق ڕووبەرووی كێشەكی سیاسی زۆر گەورە بیتەوە و ئەگەری سەرهەلدانەوەی داعش و داڕمانی پرۆسەی سیاسی لە ئێراق دەكرێت.

لە ئێستادا؛ ئەوەی پێویستە كورد و سونە بە هاوكاری موقتەدا سەدەر هەڵوێستێكی زۆر بەهێزیان هەبێت بەرامبەر بەحكومەتی ئێراق و نابێت بێ دەنگ بێت بەرامبەر بە لەسەركار لابردنی حەلبووسی، چونكە ئەو  هەنگاوە ڕێگا خۆشكەر دەبێت بۆ هەنگاوی هاوشێوەی لەگەڵ كورد و هەرێمی كوردستان .

پۆستی پێشوو

رۆژنامەنووس، دەبێ دەسەڵاتی چوارەم بێ نەك تابووری پێنجەم

پۆستی داهاتوو

زیره‌کیی ده‌سکرد؛ مه‌ترسی و هه‌له‌کان

م. ميران حسين

م. ميران حسين

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل
شــیکار

نیسان 15, 2026
13
پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی
شــیکار

پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

نیسان 14, 2026
20
کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران
شــیکار

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

نیسان 7, 2026
40

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930  
« تشرینی یەکەم   کانونی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە