شه‌ممه‌, ته‌مموز 27, 2024

لە ٢٠٢٥ بڕیاری دادگای پاریس پێوەست بە نەوتی ھەرێم ھەڵدەوەشێتەوە

0
هاوبەشکردنەکان
29
بینینەکان

بڕیاری دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی لقی پاریس، کە بڕیاری راگرتنی نەوتی ھەرێمی کوردستانی لە رێگەی تورکیا بۆ بەندەری جیھان دا، بووە مایەی قەیرانێکی سەختی ئابووری لە ھەرێم، بەڵام ئەم قەیرانە ھەرێمی نەخست، ساڵێک ماوە کە ھەرێم دەچێتەوە سەر نەخشەی وزە. ئەم بڕیارەی راگرتنی نەوتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٢٥ ھەڵدەوەشێتەوە و، جارێکی تر گەر تورکیا و ھەرێم بیانەوێ رێککەوتنی نێوانانیان کارا بکەنەوە دەتوانن ئازادانە نەوتی ھەرێم وەک جاران ھەناردە بکەنەوە.

چۆن و بۆچی؟

لە ساڵی ١٩٧٣ رێککەوتن لە نێوان تورکیاو ئێراق کراوە کە نەوتی ئێراق لەرێگەی خاکی تورکیا بگوازرێتەوە بەندەری جیھانی.

لە ساڵی ١٩٧٦، ١٩٨٥ ئەم رێککەوتنە نوێ کرایەوە، دواجار لە ساڵی ٢٠١٠ جارێکی تر ئەم رێککەوتنە لەنێوان ئێراق و تورکیا نوێکرایەوە، بەڵام تەنیا بۆ ١٥ ساڵ، واتە لە ساڵی ٢٠٢٥ مانگی ٩ ئەم رێککەوتنەی نێوان ئێراق و تورکیا کۆتایی دێت.

ئەگەر لە ساڵی ٢٠٢٥ تورکیاو ئێراق رێککەوتن نوێ نەکەنەوە، ئەوکاتە فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی تورکیا بە رێککەوتنێکی ئازادانە یان ھەمان رێککەوتنی پەنجا ساڵ نوێ بکرێتەوە، بەبێ ھیچ رێگریەکی نێودەوڵەتی جارێکی تر ھەرێم دەتوانێ ئازادانە نەوتی خۆی ھەناردە بکاتەوە بەبێ ئەوەی دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی جا لقی پاریس بێ یان واشتنت دی سی، ھیچ رێگری لە ھەناردەی نەوتی ھەرێم ھەبێت، چونکە ئەوکاتە تورکیاو ئێراق ھیچ رێککەوتنێکیان نامێنێ کە تورکیا پابەند بە حکومەتی ئێراق بێ لە گواستنەوەی نەوتی ھەرێم، تورکیا دەتوانێ بۆ نەوت و غازی سروشتی رێککەوتن لەگەڵ ھەرێم بکات و ئەم رێککەوتنەش دەولیەن و محەلیەن دەستوورییە.

لەبەر ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠ تورکیا لە رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێراق بڕگەیەکی واژۆ کردووە کە تا ١٥ ساڵی تر نەوتی خاوی ئێراق تورکیا بۆ گواستنەوە دەبێ پابەند بێ بە وەزارەتی نەوتی ئێراق و حکومەتی ئێراق، جگە لەم دوو کەناڵە ئێراق پابەندی ھیچ رێککەوتنێک نابێ لە دەرەوەی حکومەتی ئێراق، ئەم بڕگەیە وای کرد کە لە سکاڵای دادگای ناوبژیوانی بازرگانی نێودەوڵەتی لقی پاریس، تورکیا لە یەکەم سکاڵا سەرکەوتوو نەبێ، بۆیە تورکیا سکاڵاکەی بردە لقی واشنتن دی سی، دەیەوێ بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بە ھەڵوەشانەوەی ربککەوتنەکە براوە بێت، کە رێککەوتنەکە لە ٢٠٢٥ کۆتایی دێت و پازدە ساڵ تێدەپەڕێ، ئەوکاتە ھەرێمی کوردستان دەتوانێ رێککەوتنی خۆی ھەبێ، تورکیا دەتوانێ ئازادانە ئەم رێککەوتنە بکا، بەبێ ئەوەی ھیچ بڕیارێکی نێودەوڵەتی رێگر بێ لە ھەناردەی نەوتی ھەرێم.

لە ٢٠٢٥ دەکەوێتە سەر ھەڵوێستی بەغدا کە ئەگەر پابەندی رێککەوتن نەبێ لەگەڵ ھەرێم، ئەوا ئەم کاتە ھەرێم وەرەقەی نەوت و غازی خۆی جارێکی تر دەکەوێتە دەستی خۆی، دەشتوانێ پرۆژەی کۆنفیدڕاڵیەتی وزە زیندوو بکاتەوە.

پەیوەندیداری بابەتەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

تشرینی یه‌كه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  

Aa

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە