پێش ئه‌وه‌ی ده‌قی په‌سه‌ندكراوی یاسای بودجه‌مان به‌رچاو بكه‌وێت بۆچونه‌كان وابون كه سه‌ره‌ڕای ته‌ڵه‌و كه‌موكوڕیه زۆره‌كان سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێم به‌ڵام هێشتا ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاتر بێت كه بتوانرێت سودێكی ڕێژه‌یی له‌بودجه‌كه وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تیش كه وا ده‌رده‌كه‌وت زۆربه‌ی دهسكاریهكانی لیژنه‌ی دارایی چاككرابن.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌قی په‌سه‌ندكراوی یاسای بودجهكهم خوێنده‌وه، ناتوانم چاوم له‌دیوه مه‌ترسیداره‌كه‌ی دابخه‌م و پێشم وایه كه ئه‌م یاسایه چه‌قۆیه‌كه بۆ له‌تكردنی هه‌رێم و كۆتاییی هێنان به‌قه‌واره‌ی هه‌رێم، هه‌مو رێكاره‌كانیش بۆ ئاسانكاری و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه له‌یاساكه‌دا چه‌سپێنراون.
له‌یاساكه‌دا هه‌مو پاساو و ڕێكاره‌كانی گازندهكردنی پارێزگای سلێمانی و ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق و مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان له ناواخن و بڕگه‌كانی بودجه‌كه‌دا ئاماده‌كراون، به‌هه‌مان شێوه چه‌ند خاڵ و بڕگه‌یه‌كیش دانراون بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان له‌هه‌رێم ناچار بكه‌ن تاكو كۆی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به هه‌مو قۆناغه‌كانیه‌وه بكه‌وێته ژێر ده‌ستی به‌غدا.
ئه‌گه‌ر ناكۆكیه ناوخۆییه‌كان وه‌لا نه‌نرێن و هه‌وڵه‌كان یهكنهخرێن، ئه‌و پلانه‌ی بۆ هه‌رێم دانراوه مه‌ترسیه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم به‌گشتی و له‌سه‌ر هه‌مو پارزگاكانی و هه‌مو هاووڵاتیهكانیشی، ئه‌وه‌یش له دواڕۆژیكی نزیكدا ده‌رده‌كه‌وێت.
بڕگه و ته‌ڵه‌ی زۆر له‌یاساكه‌دا هه‌ن كه ئێراق بتوانێت به‌كاریان بهێنێت بۆ گوشار دروستكردن و نه‌ناردنی شایسته‌ی هه‌رێم به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست، به‌ڵام مه‌ترسیدارترینیان دوو خاڵن، یه‌كه‌میان خاڵی هه‌شته‌می ماده‌ی 13یه تایبه‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی ته‌مویلی پارێزگاكان، دوه‌میش بڕگه‌كانی (ب و ج) ی خاڵی دوه‌می ماده‌ی 12یه كه تایبه‌ته به ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم و خه‌رج كردنی تێچوه‌كه‌ی گه‌ڵ بابه‌تی حسابكردنی ته‌رخانكراو بۆ تێچوی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم.
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دوخاڵی جێی سه‌رنج له‌یاساكه‌دا هه‌ن:
- به‌پێی بڕگه‌ی(ب) له خاڵی یه‌كه‌م له ماده‌ی 12/ ئه‌گه‌ر ههناردهكركردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ست پێنهكاتهوه ئه‌وا ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غدا بكات بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی، لێره‌دا كێشه ئه‌وه‌یه كه نرخی نه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی كه‌متره‌و له ئێراقدا به‌نرخی پاڵپشتیكراو ده‌درێته پاڵاوگه‌كان، له‌م كاته‌یشدا كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێم گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت، چونكه خه‌سڵه‌تی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم به‌وجۆره‌یه كه دابه‌شكاریی تێچو و قازاجی هه‌ردوو لا له‌سه‌ر بنه‌مای داهاته‌كه‌یه كه ئه‌ویش په‌یوه‌سته به‌نرخه‌وه. ئه‌م گوشاره له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكان بۆئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاكان نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌به‌رهه‌مهێنان تاكو ناچاربن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمیش ناچاربێت به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌یشدا ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، لێره‌وه یه‌كێك له بۆچونه‌كان ئه‌وه‌یه كه هۆكاری دوباره‌ی دهسپێنهكردنهوهی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی توركیاوه ویستی به‌غدای له‌سه‌ر بێت.
- به‌پێی بڕگه‌ی (ج) له‌هه‌مان خاڵ و هه‌مان ماده، تێچوی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای تێكڕای تێچوی به‌رمیلێك نه‌وتی ناوچه‌كانی تری ئێراق ده‌درێت، له‌كاتێكدا كه هه‌موان ده‌زانن تێچوی نه‌وتی هه‌رێم زیاتره. به‌مجۆره ئه‌و ته‌رخانكراوانه‌ی كه دانراون بۆ تێچوی نه‌وتی هه‌رێم به‌شی نیوه‌ی تێچوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له‌م كاته‌دا هه‌رێم یان ده‌بێت له ته‌رخانكراوه‌كانی تر ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه یان تێچوی نه‌وت و شایسته‌ی كۆمپانیاكان وه‌ك پێویست نه‌دات، له‌هه‌ردو باره‌كه‌دا مه‌رامی به‌غدا جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له ته‌رخانكراوه‌كانی تر كورتهێنانی تێچوی نه‌وت پڕبكاته‌وه ئه‌وكات ته‌رخانكراوه‌كانی تری هه‌مو پارێزگاكانی هه‌رێم به‌تایبه‌تیش هی پرۆژه‌كان كه‌م ده‌بنه‌وه، ئه‌و كات به‌رپرسانی سلێمانی گازنده ده‌گه‌یه‌ننه به‌غدا، به‌غدایش ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پلان و ئهجێنداكهی ده‌كات.
خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم شایسته‌ی كۆمپانیاكان به‌كه‌می خه‌رج بكات و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بۆ خه‌رج بكات كه له‌بودجه‌كه بۆیان ته‌رخانكراوه، ئه‌و كات هه‌م قه‌رزار ده‌بێت و هه‌م گرفتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بۆ دروست ده‌بێت.
به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی پرسی تێچوی كۆمپانیاكان هه‌رێم توشی گرفتی گه‌وره ئه‌بێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوی نه‌وتی كۆمپانیاكان له‌هه‌رێم پێویستی به‌هه‌وڵی به‌غدا هه‌یه به‌ڵام به‌غدا ئه‌و كاره بۆ هه‌رێم ناكات. به‌غدا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكان ناچار بكات تاكو دۆسه‌ی نه‌وت ڕاده‌ستی ئه‌و بكرێت.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێم:
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی خاڵی هه‌شته‌می ماده‌ی (13) ئه‌گه‌ر گرفت و گازنده دروست بو له‌سه‌ر خه‌رجكردنی موچه‌و پاره‌ی پرۆژه‌كان له لای پارێزگاكان، ئه‌وا له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراقه ڕێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر به تهمویلكردنیشهوه، واته پشكی پارێزگاكان ڕاسته‌وخۆ بدات، واته مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات.
هه‌موان ده‌زانن ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێم له‌به‌غداوه بێت هه‌مو شتێكی دیاره، پێشتریش یه‌كێك له‌و پاساوانه‌ی بۆ گوشاركردن له‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌كارده‌هێنرا بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه بو كه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه دێت دیاره و ناتوانرێت جیاكاری و زوڵمی تێدا بكرێت.
به‌درێژایی ئه‌م بیست ساڵه هه‌ر پاره‌یه‌ك له‌به‌غداوه هاتبێت هیچ جیاكاری و كێشه‌یه‌ك له‌دابه‌شكردن و خه‌رجكردنی نه‌بوه و هیچ گازنده‌یه‌ك نه‌بوه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئێستا بۆچی ئه‌م هه‌مو پێداگریه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌كرێت.
به‌بۆچونی من ئه‌و خاڵه بۆ ئه‌وه دانراوه كه ده‌ستی حكومه‌تی به‌غدا بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات و بگه‌ڕیته‌وه سه‌رده‌می مه‌ركه‌زیه‌تی جاران و هه‌رێم وه‌ك قه‌واره كۆتایی پێ بێت، ڕاسته ئه‌مه ویستی به‌غدایه، به‌ڵام هۆكاری چهسپاندنهكهی له‌م یاسایه‌دا بۆ ناكۆكیه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌بودجه‌كه‌دا پێشوه‌خته پاساوی گازندهكردنی پارێزگای سلێمانی ئاماده‌كراوه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی ویستی جێبه‌جیكردنی ئه‌و بڕگه‌یه‌یان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌توانن به‌شی موچه و پرۆژه‌كانی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و ژماره گه‌ورانه حساب بكه‌ن كه وه‌ك پشكی هه‌رێم دانراون به‌و پێیه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌ر له یاساكه‌دا كۆمه‌ڵێك خاڵ و بڕگه دانراون بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌توانێت كۆی ئه‌و به‌شه‌ی بۆی دیاری كراوه خه‌رج بكات یان دابه‌شی بكات، كه ئه‌وه‌یش ده‌بێته پاساوی گازندهكردنهكه، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
- جگه لهكورتهێنانی ته‌رخانكراوه‌كانی تێچوی نه‌وت كه زیاتر له(2) ترلیۆن دینار ده‌بێت، چه‌ند بڕێكی تریش له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم حسابن كه كێشه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دروست ده‌كه‌ن، له‌وانه بڕی (1) ترلیۆن و(428) ملیار دینار تێچوی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم حساب كراوه له‌كاتێكدا كه ئه‌وه له‌ناو خه‌رجیه سیادیهكانیش هاتوه، به‌ڵام پاشتریش وه‌ك به‌شێك له ته‌رخانكراوی خه‌رجیه‌كانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم حساب كراوه، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و پاره‌یه بۆ هیچ بابه‌تێك خه‌رج بكات جگه له‌كرێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت وه ئه‌و بڕه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هێشتا كه‌مه.
- وه‌ك له خالی 1 له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد، كورتهێنانی كۆی تێچوی نه‌وت له گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ی كه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ته‌رخانكراوه و دوباره له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم حسابكراوه ده‌گه‌نه زیاتر له (3) ترلیۆن (428) ملیار دینار، پاش ئه‌وه نزیكه‌ی (1) ترلیۆن دیناریش له‌ساڵه‌كه‌دا له پشكی هه‌رێم ده‌بڕدرێت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بانكه‌كان، به‌مجۆره نزیكه‌ی (4)ترلیۆن و(428) ملیار دینار له‌و بودجه‌یه‌ی كه به‌ژماره وه‌ك پشكی هه‌رێم حسابكراوه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت خه‌رجی بكات یان دابه‌شی بكات، لێره‌وه مه‌ترسیه‌كه ده‌ست پێده‌كات. ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم نه‌گه‌نه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش و دروست، ئه‌وا یه‌كسه‌ر به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی له‌لای به‌غدا گازنده ده‌كه‌ن و به‌غدا ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی ده‌كات.
بۆڕونكردنهوهی زیاتر له‌خواره‌وه ژماره‌كان به‌مجۆره ده‌خه‌مه ڕو:
16.609 ترلیۆن دینار كۆی پشكی هه‌رێم له‌ناو یاسای بودجه
+ 0.228 ته‌رخانكراو بۆ پێشمه‌رگه
– 1.428 تێچوی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كه به‌هه‌ڵه خراوه‌ته سه‌ر پشكی هه‌رێم
– 2.000 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی تێچوه‌كانی نه‌وت
– 1.000 بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی بانكی بازرگانی ئێراقی
= 12.409 پوخته‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌توانێت خه‌رجی بكات و دابه‌شی بكات له‌كۆی ئه‌و پشكه‌ی كه له‌بودجه‌ی ئێراق بۆی دانراوه.
( هه‌رچه‌نده پاره‌ی پترۆدۆلار له‌بودجه‌كه بۆ هه‌رێم به‌جیا دیاری نه‌كراوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا ویستی هه‌بێت ئه‌وا بڕێكی تریش بۆ پشكی هه‌ریم زیاد ئه‌بێت).
به‌مجۆره حكومه‌تی هه‌رێم له‌بڕی زیاتر له 16 ترلیۆن دینار ته‌نها ده‌توانێت ده‌وروبه‌ری 12 ترلیۆن دینار خه‌رج بكات یان دابه‌ش بكات، به‌مه‌یش به‌شی پارێزگاكان به‌تایبه‌تیش له پاره‌ی پرۆژه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌كرێته پاساوی گازندهكرن لای به‌غدا.
واته به ههموجۆرێك ئه‌م یاسایه وا داڕێژراوه كه به‌غدا مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمدا بسه پێنێت و به فیعلی هه‌رێم وه‌ك قه‌واره بونی نه‌مینێت.