ڕۆژی (٢٣ / ٥ / ٢٠٢٣)لەسەر داوەتی فەڕمی بەڕێز (لیۆ) کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میلی لەهەرێمی کوردستان، سەرۆك وستافی کارگێڕی (ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی) دیدارێکی گرنگیان هەبوو لەگەڵ بەڕێزیان لە هۆتێڵ گراند ملنیۆم لەشاری سلێمانی.
لەدیدارەکە بەڕێز سەرکونسوڵی کۆماری چین جەختی لەبەردەوامی هەماهەنگی وهاوکاری خۆیان کردەوە لەگەڵ ناوەندی چاوی کورد لەبواری کەلتوری و ڕۆشنبیری وتوێژینەوە و پەرەپێدان، وە بەگرنگیەوە باسی لەهەبوونی ئەو پەیوەندیانەکرد لەپێناو گەشەپێدانی پەیوەندی کەلتوری و دۆستایەتی گەلان، وەلەم ڕوەوە بەبایەخەوە باسی لە گرنگی ناوەندی چاوی کورد وکارەکانی کرد.
سەرۆکی ناوەندی چاوی کورد، سەرەڕای بەخێرهاتنیان بۆ شاری سلێمانی، بەناوی ستافی چاوی کوردەوە سوپاسی بەڕێز کوسوڵخانەی کۆماری چینی کرد بۆ هاوکاری وهەماهەنگیان لەگەڵ ناوەندی چاوی کورد، بەکورتی باسی پێویستی بایەخدانی جدی بە بواری ڕوناکبیری و کەلتوری کرد وەك پانتایی کاری دیبلۆماسی لەپێناو ئاشناکردنی گەلان بەیەکتر و بونیادنانی ئاشتی وپێکەوە کارکردن.
وە هەر لەمیانەی دیدارەکەدا چەند پرۆژەیەكی ڕوناکبیری لەلایەن ناوەندی چاوی کوردەوە پێشنیارکرا بۆ بەڕێزیان بەمەبەستی کارلەسەرکردنی و بەبایەخەوە لەلایەن بەڕێزیانەوە هەڵسەنگێنران و بڕیاردرا لەئایندەدا کاریان لەسەر بکرێت.