• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, ئایار 30, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    هەر خۆمان ماوین؛ ئەوە ئێران و میسریش پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

    لەئاوێنەی لۆزاندا كورد خۆی نابینێ و داگیركەریش ناناسێت

    لەئاوێنەی لۆزاندا كورد خۆی نابینێ و داگیركەریش ناناسێت

    ئێمە هەین…

    شكست لە دیموكراتیبووندا

    چارەنووسی بودجە لەنێوان نیگەرانیی گەورەکان و بێباکیی بچووكه‌كاندا

    چارەنووسی بودجە لەنێوان نیگەرانیی گەورەکان و بێباکیی بچووكه‌كاندا

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە

    فەزیحەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

    بۆچی زەوی لەژێر هەڕەشەدایە؟

    مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی

    ناوەڕۆکی لووتکەی گەورەی جیهانی G7 بۆ 2023

    عیبادەت و ترس و زەکات

    وانەزانن ئەمریکا زۆر لە خەمی دیموکراسیدایە!

    پەیماننامەی زەهاو

    پەیماننامەی زەهاو

    مەترسی گرووپە چەکدارەکان لەسەر ئاسایشی وزەی هەرێمی کوردستان

    مەترسی گرووپە چەکدارەکان لەسەر ئاسایشی وزەی هەرێمی کوردستان

  • شــیکار
    پەرەی سیاسی (پێناسە و مانا)

    پەرەی سیاسی (پێناسە و مانا)

    ره‌فتاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی‌ دیكتاتۆره‌كان

    ره‌فتاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی‌ دیكتاتۆره‌كان

    کۆماری جنۆکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتاره‌کان

    کۆماری جنۆکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتاره‌کان

    بۆچى تا ئێستا تاوانى جەنگ بەردەوامە؟

    بۆچى تا ئێستا تاوانى جەنگ بەردەوامە؟

    ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ

    ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ

    ناکۆکی کورد و تورک لە سەردەمى سەڵاحەدینى ئەیوبیە وە

    ناکۆکی کورد و تورک لە سەردەمى سەڵاحەدینى ئەیوبیە وە

    هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕۆژی جیهانی كتێب

    هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕۆژی جیهانی كتێب

    ئەنجام و کاریگەرییەکانی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا

    ئەنجام و کاریگەرییەکانی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا

    جينۆسایدى بێدەنگ

    جينۆسایدى بێدەنگ

    ١٠٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری

    ١٠٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری

  • ئــــابووری
    مه‌سره‌فگه‌رایی له‌ بازنه‌ی نۆرمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ کۆن و نوێکاندا

    مه‌سره‌فگه‌رایی له‌ بازنه‌ی نۆرمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ کۆن و نوێکاندا

    كاریگەری باج لە سەر داهاتی حكومەت

    كاریگەری باج لە سەر داهاتی حكومەت

    هەدەردانى خۆراک لە ئێراق وهەرێمى کوردستان

    هەدەردانى خۆراک لە ئێراق وهەرێمى کوردستان

    كاریگەری ڕیكلامی بازرگانی لە سەر ساخكردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری

    كاریگەری ڕیكلامی بازرگانی لە سەر ساخكردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

    ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

    ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی دوو و کۆتایی

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    مێژووی ناکۆکی وخۆخۆری لە مێژووی کوردستاندا: بەشی یەکەم

    مێژووی ناکۆکی وخۆخۆری لە مێژووی کوردستاندا: بەشی دووەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی یەکەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی یەکەم

    رۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد

    رۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد

    ئاوڕێک له‌ گۆرانیی کوردی؛ ئێسته‌ و ڕابردوو

    ئاوڕێک له‌ گۆرانیی کوردی؛ ئێسته‌ و ڕابردوو

    سه‌رسامیی هه‌ندێک بۆ بیانییه‌کان له‌ نێوان حاڵه‌ت و دیارده‌دا

    سه‌رسامیی هه‌ندێک بۆ بیانییه‌کان له‌ نێوان حاڵه‌ت و دیارده‌دا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد برای منن

    كورد برای منن

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئاوڕێک له‌ گۆرانیی کوردی؛ ئێسته‌ و ڕابردوو

حەبیب ساڵحی لەلایەن حەبیب ساڵحی
ئایار 3, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
ئاوڕێک له‌ گۆرانیی کوردی؛ ئێسته‌ و ڕابردوو
0
هاوبەشکردنەکان
39
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

هونه‌ری گۆرانی به‌گشتی به‌شێکه‌ له‌ که‌له‌پوور و سامانی هه‌ر وڵات و کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌ر له‌ هه‌ر شتێکیش جۆره‌ نه‌وا و ڕیچواڵێکی ئایینی و ئۆستووره‌یی بووه‌ بۆ په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ سرووشت و دیارده‌ بان سرووشتی و میتافیزیاییه‌کان، زێده‌ڕۆیی نییه‌ گه‌ر بڵێین ئه‌م زایه‌ڵه‌ ڕه‌سه‌ن و که‌ونارایه‌ تا ئێسته‌ش له‌ ناو گۆرانی و ده‌نگ و چریکه‌ی ده‌نگبێژ و سترانبێژه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانی کورددا ماوه‌ته‌وه‌، له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ ده‌کریت بڵێین جۆره‌ پاراستن و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌ک بووه‌ که‌ هیچ هه‌ژموون و هه‌یمه‌نه‌یه‌ک ده‌ره‌قه‌تی نه‌هاتووه‌ و داگیرکه‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌یانتوانیوه‌ گۆرانی و ئاوازی کوردی له‌ ڕاسته‌ ڕێکه‌ی خۆی بترازێنن بێگومان له‌م سامان و که‌له‌پووره‌یان بردووه‌ و دزیویانه‌ له‌ شه‌جه‌ریانه‌وه‌ بگره‌ تاکوو ئیره‌جی به‌ستامی و کوڕی شه‌جه‌ریان و ده‌یان گۆرانیبێژی کۆن و نوێی ئێرانی، ڕاسته‌ ئه‌م بێگه‌ردی و ڕه‌سه‌نمانه‌وه‌یه‌ی فۆرمی گۆرانی کوردی خۆی هۆکارێک بووه‌ که‌ داگیرکه‌رانی ده‌سته‌وئه‌ژنۆ کردووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌ ژێر کاریگه‌ریی کو‌لتووری عه‌ره‌بیدا گه‌عده‌ و حه‌فله‌ی ڕابواردن نه‌ک ته‌نها خه‌ریکه‌ گۆرانی کوردی له‌ ڕاسته‌ ڕێکه‌ی خۆی ده‌ترازێنیت، به‌ڵکوو وه‌کوو جێگره‌وه‌یه‌کی نابه‌جێ و دژه‌ کو‌لتووری له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و سامانه‌ مه‌زن و گه‌وره‌یه‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌ نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا ناوی گۆرانییبێژه‌ کورده‌کان ڕیز که‌ین و گۆرانییه‌کانیان به‌ خه‌یاڵماندا بێنین ده‌زانین چ مه‌وادایه‌کی کاره‌ستاوی له‌ نێوان گۆرانی ڕه‌سه‌ن و بێگه‌ردی ئه‌وکات و ئه‌م چه‌له‌حانێ و شه‌ڕه‌به‌ند و جوێن بێژی و سووکایه‌تییه‌ که‌ به‌ ناوی گۆرانی کورد و گۆرانیبێژی میلی پێمان ده‌فرۆشنه‌وه‌، هه‌یه‌. ئه‌مه‌ خه‌سارێکی گه‌وره‌یه‌ و ده‌شێت زیاتر له‌سه‌ر بڕۆین، به‌ڵام من لێره‌دا هه‌ر وه‌کوو به‌رکوڵێک باسم کرد واته‌ وه‌کوو زه‌مینه‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌ له‌ دۆخی ئه‌وسا و ئیستای گۆرانی کوردی، با سه‌رنجی مێژوویه‌کی کورتی هونه‌ری گۆرانی کوردی بده‌ین.

مێژووی تەمەنی ھونەری گۆرانی لە ھونەری مۆسیقا  کۆنترە. ئەگەر بمانەوێ تەمەنی گۆرانی کوردی دەستنیشان بکەین، دەبێ لەو کاتەوە دەست پێ بکەین کە کورد بوونی ھەیە. حەمەی حەمەباقی لە کتێبی (مێژووی مۆسیقای کوردی) دا دەڵێت: دەستنیشان کردنی ساڵێکی دیاریکراو یان سەردەمێکی دیاریکراو بۆ مێژووی سەرھەڵدان و لە دایکبوونی گۆرانی کوردی کارێکی ئێجگار دژوارە. سەرەتای نەشونماکردن و سەرھەڵدانی گۆرانی کوردی دەگەڕێتەوە سەردەمی زەردەشت و سروودەکانی ئەو ئایینە پیرۆزە. دەکرێ سروودی گاتا (گاسا) و (یەشت)ەکان کە لە کتێبی پیرۆزی ئاڤێستادا ھاتووە، بە سەرەتای گۆرانی کوردی ئەو سەردەمە دەستنیشان بکەین. ئەو سروودانە کە جۆرە گۆرانییەکی ئەو چاخە بوون، لە بەر ئەوەی لە باری ئایینییەوە دەرەتانیان پێ درابوو، زۆر زوو توانیویانە گەشە بکەن و پێش کەون. وەک فتوای ئایینی لە لایەن موغەکان واتە ڕێبەرە ئایینییەکانی زەردەشتەوە، بە پەیڕەوانی ئەو ئایینە ڕاگەیەندراوە کە ھەر کەسێ سروودەکانی ئاڤێستا بە ئاوازەوە بخوێنێ، کاریگەرتر و باشتر ئامانجەکانی دەپێکێ.

وشەی گاتا، گاسا، گاسە یان گازە بە مانای بانگ و ھاوار و داد و سکاڵا لێک دراوەتەوە. واتە سکاڵا و ڕاز و نیاز بە ئاواز و مۆسیقاوە لەگەڵ خودا. سروود لە پلەی ھونەریدا لە گۆرانی بەرزترە و بۆ بۆنەکانی نیشتمانی و ئایینی بە کار دەبرێ. سروود دەکرێ زۆر جار پلەی حەقیقی (پیرۆز)ی پێ بدرێ و گۆرانی مەجازی (دڵداری و…). سروود لە ئاتەشکەدەکانی زەردەشتی و کەڵام(یارسان) لە جەمخانەکانی ئایینی یاری (ئەھلی حەق) و ئیزەدیدا لەگەڵ تەموورە کە یەکێکە لە ئامێرە ھەرە پیرۆزەکانی کورد، پێشکەش کراوە و دەکرێ.

سدیقی بۆرەکەیی لە کتێبی (مێژووی مۆسیقای کوردی) دا دەڵێت: مۆسیقا سەرەتا بە ھۆی شمشاڵی شوانەوە ھاتۆتە نێو کورد و پاشان پەرەی پێ دراوە. بە گشتی ئەو سێ ئایینە (زەردەشت، یارسان و ئیزەدی) کە لە کوردستاندا سەریان ھەڵداوە، بوون بە ھۆی پێشکەوتنی ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی. چونکە ھەر سێکیان ھانی خەڵکیان داوە ڕاز و نیازەکانیان لەگەڵ پیر و خاوەنکاری خۆیاندا بە ئاوازەوە بخوێنن.

 (ناوه‌ندی ئایینی زەردەشتی لە ورمێ، یارسان لە ھەورامان و داڵەھۆ و لوڕستان، ئیزەدی لە موسڵ و سەنجار و دیاربەکر ھەڵکە وتووە کە ھەموویان لە کوردستانن). لە ئایینی زەردەشتدا وتراوە: ئەگەر دووعا و سکاڵاکانتان بە ئاوازەوە لەگەڵ تەموورەدا بخوێنن، زووتر دەگاتە جێی خۆی. لە ئایینی یاریشدا بە دەیان وتەی ڕێبەر و پیرەکانیان لە کتێبە پیرۆزەکانی ئەو ئایینەدا بەرچاو دەکەوێ کە ھانی خەڵک دەدەن ئەو ئەرکە بە ئاوازەوە ھاوڕێ لەگەڵ تەموورەدا بخوێنن. ئەم ھەڵبەستەی خوارەوەی دەروێش زوڵفەقاری گۆران وێنەیەکی ئەو ڕاستییەیه‌ کە دەفەرموێ:

خاوەندکارم تەنبوورش ئاوەرد

 پەری یارانش ھەر سەوگەندش وەرد

 واتش ھەر کەسێ تەنبوور نەژەنۆ

 مەبۆ جە دینش دڵش بکەنۆ

 دەسا ئەی یاران، ئەر شاد، زگارن

 تەنبوور بژەنن ئەگەر وەکارن

واتە: خاوەنکار تەموورەکەی ھێنا و سوێندی بۆ یارانی خوارد کە ھەر کەسێ تەنبوور نەژەنێ دەبێ دەست لەو دینە ھەڵبگرێ، بۆیە یاران ئەگەر شادن و ئەگەر خەمبارن، تا توانا و ھونەرتان تێ دایە تەموورە بژەنن. ئایینی ئێزدی ئەزدایش وەک لە کتێبی پیرۆزی مەسحەفا ڕەشدا ھاتووە، ڕێوڕەسمی جەژنەکانیان بە دەنگی قەواڵ چەلەبی لەگەڵ تەموورە له‌ لایان پیرەکانەوە بە شادی کردن و بە ئاگرا کردنەوە بە ڕێوە دەبەن. قەواڵ گۆرانیبێژی ئیزدییەکانە و ئەوپەڕی ڕێزی لێ دەگیرێ.

دەبێ کۆڕی زیکری دەروێشانی تەریقەتەکانی قادری، بەرزنجی و نەقشبەندی لە تەکیە و خانەقاکان لە جەوھەری ئایینی ئیسلام جوێ بکەینەوە، لەگەڵ ئەوەی ناوەرۆکی ھەڵبەستەکان پێدا ھەڵگوتنە بە شێخ و پیرەکانی ئەو تەریقەتانەدا، بەڵام شێوەی بەیان کردنی وەرگرتەیەکە لە ئایینەکانی زەردەشتی و یاری و یەزیدی. ئامێرە ڕەسەنەکانی مۆسیقای کوردی تەمبوور، دەف، شمشاڵ، بلوێر، دەھۆڵ و زوڕنا، ساز و زۆری دیکەن. وەک دەزانین بە لە دەستدانی دەسەڵاتی مادەکان و ھاتنە سەر حوکمی فارسەکان بە سەرۆکایەتی کوروشی ھەخامەنشی، ھونەرەکەشمان وەک چارەنووسی نەتەوەکەمانی لێ هات. بە چەشنێک ھونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی وەک ھونەری نەتەوەیەکی جیا لە فارس چاو لێ نەکراوە و ناوی مۆسیقای مەحەللی واتە لۆکاڵ و ناوچەیی لە سەر دانراوە. تا سەد ساڵ لەمەوبەر کە بنەماڵەی فەراھانی، واتە کوڕەکانی عەلی ئەکبەرخان کە بریتی بوون لە میرزا عەبدوڵڵا و میرزا حوسەین قولی، سەر لە بەری دەزگاکانی مۆسیقای گەلانی ئێرانیان گرد و کۆ کردەوە و بە ناوی دەزگاکانی مۆسیقای ئێران ناودێریان کرد، پێشتر ئەو دەزگایانە بە ناوی ھەموو ئەو نەتەوانەوە دەناسرا کە لە چوارچێوەی ئێراندا دەژیان.

بە واتایەکی دیکە مۆسیقای کوردی لەگەڵ مۆسیقای ئێرانی کۆندا ھاوبەشە و بە بێ ناو ھێنانی کورد ئەو مۆسیقایە ھەم ناتەواوە و ھەم تاڵان کراو. لە کاتێکدا ڕەزاخان بە بیانووی یەکدەست (متحدالشکل) کردنی جل و بەرگەوە، تەواوی نەتەوەکانی غەیرە فارسی پێچا بووە ھەتیتە و بە سەردەمی دەواردڕان لە مێژوودا بەناوبانگە، برایانی فەراھانی پێش ئەوەی دەزگاکانی مۆسیقای ئێران بەو شێوەیەی ئێستا ھەیە ناودێر بکەن، بە ھەموو دەسەڵاتێکی میرییەوە بە ئێراندا سووڕان و سەرجەمی ئەو دەزگایانەیان کۆ کردەوە. میرزا عەبدوڵڵا بۆ خۆی پێنج مانگ لە کوردستان مایەوە و چی گەنجینەی مووزیکی کوردی ھەبوو، کۆی کردەوە و پاشان ناوچەکانی دیکەی وڵات گەڕان و لە دواییدا ناوی دەزگاکانی مۆسیقای ئێران یان لە سەر دانا. ئەو ده‌زگایانه‌ که‌ بریتین له‌ حەوت دەزگایە ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

ماھوور (دەزگا)، ھومایۆن (دەزگا)، سێگا (دەزگا)، چوارگا (دەزگا)، شوور (دەزگا)، نەوا (دەزگا)، ڕاست پێنج گا (دەزگا)، ھەر وەھا ٧ نیمچە دەزگاش (ئاواز) وەک پاشکۆی ئەو حەوت دەزگایە ھەیە کە بریتین لە:

ئەبوو عەتا (ئاواز)، شووشتەری (ئاواز)، ئەفشاری (ئاواز)، بەیاتی زەند (ئاواز) یان بەیاتی تورک (ئاواز)، دەشتی (ئاواز)، بەیاتی کورد (ئاواز)، ئیسفەھان (ئاواز)

وەک لە سەرەتاوە باسمان کرد، فارسەکان بێجگە لە مۆسیقای فارس، مۆسیقای نەتەوەکانی دیکە بە موزیکی مەحەللی ناو دەبەن. ئەم ناودێرکردنەش لە باری نێونەتەوەیییەوە ئەو مافە بە نەتەوەی فەرمانڕەوا (فارس) دەدا کە وەک بەشێکی بچووک و ناوچەیی چاو لە مووزیکی کوردی و گەلانی دیکەی دانیشتووی ئێران بکا و بە ژێر تەوشێی خۆیانی بزانێ. پێ بە پێی سیاسەتی شۆڤینیستی ئێران دژی کورد، لە تورکیادا ھەوڵ دراوە سەرلەبەری ئاوازە کوردییەکان کۆ بکرێتەوە و ھەڵبەستی تورکییان لە سەر دابنرێ. لە بەر ئەوەی ھیچ ھۆیەکی ڕەگەزی و کولتووریی کورد و تورک بە یەکەوە نابەستێتەوە، سەرەتا ھاتووە گۆرانی ھەموو ناوچەکوردنشینەکانی کۆ کردۆتەوە و پاشان بە ھۆی کوردە دەنگبێژە تورکی خوێنەکانەوە کردوونی بە تورکی. نموونەی ئەو کوردە تورکی خوێنانە زۆرن کە دەکرێ ناوی جەلال گوزەل سەس، عزت ئاڵتمش، برایم تاتلیسەس، بورھان چاچان، مەحموود تونجەر، کوچوک ئەمرە، بەشیر کایا و بەڵقیس ببەین. پاشان ناوی سەنعەت مووزیک و خەڵک مووزیکی لە سەر ئەو تاڵان کردنە داناوە.

لە کوردستانی بن دەستی ئێراق و سووریادا(باشوور و ڕۆژئاوا)، ئێران و تورکیا بۆ تواندنەوەی فەرھەنگ و کەلەپووری کورد زۆرتر لە بواری میلۆدی و ڕیتم دا ھەوڵیان داوە مۆسیقای کوردی بشێوێنن. بۆ وێنە ئەگەر گوێ لە مووزیکی ئەو گۆرانییانە بگرین کە حەسەن زیرەکی نەمر لە بەغدا تۆماری کردوون و بەراوردی بکەین لەگەڵ کارەکانی ڕادیۆ کوردی کرماشاندا، پتر ئەو دەست تێوەردانەمان بۆ دەردەکەوێ. ئەوەی بەغدا تەواو عەرەبییە و ئەوەی کرماشان کوردییەکی پەتی. لەگەڵ ھەموو ئەو تاڵان و بڕۆیە کە بە سەر مووزیکی کوردیدا ھاتووە، ھەندێ شێوازی گۆرانی کوردیمان ھەیە کە نە نەتەوەکانی دراوسێ ھەیانە و نە داگیرکەران توانیویانە بیکەن بە موڵکی خۆیان. ھۆکەشی ئەوەیە کە ئەو جۆرە ئاوازانە تەنیا بە کورد دەوترێ و بەس. ئەویش ئەم ئاوازانەیە:-

ھۆرە، سیاوچەمانە، لاوک یان لاوژە، حەیران، بەیت، چەمەری، سۆزی گەرمیان

پۆستی پێشوو

هەڵوەشاندنەوەی یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان کێ گۆڵ دەکات و کێ دەیباتەوە؟

پۆستی داهاتوو

نرخی نەوت، پەیوەندی لە نێوان سامانی ئابوری و هزری سیاسی دا

حەبیب ساڵحی

حەبیب ساڵحی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

ئایار 30, 2023
2
ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

ئایار 22, 2023
14
ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

ئایار 17, 2023
27

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2023
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  
« نیسان    
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە