• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, ئایار 30, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    لەئاوێنەی لۆزاندا كورد خۆی نابینێ و داگیركەریش ناناسێت

    لەئاوێنەی لۆزاندا كورد خۆی نابینێ و داگیركەریش ناناسێت

    ئێمە هەین…

    شكست لە دیموكراتیبووندا

    چارەنووسی بودجە لەنێوان نیگەرانیی گەورەکان و بێباکیی بچووكه‌كاندا

    چارەنووسی بودجە لەنێوان نیگەرانیی گەورەکان و بێباکیی بچووكه‌كاندا

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە

    فەزیحەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

    بۆچی زەوی لەژێر هەڕەشەدایە؟

    مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی

    ناوەڕۆکی لووتکەی گەورەی جیهانی G7 بۆ 2023

    عیبادەت و ترس و زەکات

    وانەزانن ئەمریکا زۆر لە خەمی دیموکراسیدایە!

    پەیماننامەی زەهاو

    پەیماننامەی زەهاو

    مەترسی گرووپە چەکدارەکان لەسەر ئاسایشی وزەی هەرێمی کوردستان

    مەترسی گرووپە چەکدارەکان لەسەر ئاسایشی وزەی هەرێمی کوردستان

    بۆچی کوردی باکوور بەرەو دواوە هەنگاو دەنێن

    بۆچی کوردی باکوور بەرەو دواوە هەنگاو دەنێن

  • شــیکار
    پەرەی سیاسی (پێناسە و مانا)

    پەرەی سیاسی (پێناسە و مانا)

    ره‌فتاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی‌ دیكتاتۆره‌كان

    ره‌فتاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی‌ دیكتاتۆره‌كان

    کۆماری جنۆکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتاره‌کان

    کۆماری جنۆکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتاره‌کان

    بۆچى تا ئێستا تاوانى جەنگ بەردەوامە؟

    بۆچى تا ئێستا تاوانى جەنگ بەردەوامە؟

    ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ

    ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ

    ناکۆکی کورد و تورک لە سەردەمى سەڵاحەدینى ئەیوبیە وە

    ناکۆکی کورد و تورک لە سەردەمى سەڵاحەدینى ئەیوبیە وە

    هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕۆژی جیهانی كتێب

    هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕۆژی جیهانی كتێب

    ئەنجام و کاریگەرییەکانی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا

    ئەنجام و کاریگەرییەکانی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا

    جينۆسایدى بێدەنگ

    جينۆسایدى بێدەنگ

    ١٠٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری

    ١٠٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری

  • ئــــابووری
    مه‌سره‌فگه‌رایی له‌ بازنه‌ی نۆرمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ کۆن و نوێکاندا

    مه‌سره‌فگه‌رایی له‌ بازنه‌ی نۆرمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ کۆن و نوێکاندا

    كاریگەری باج لە سەر داهاتی حكومەت

    كاریگەری باج لە سەر داهاتی حكومەت

    هەدەردانى خۆراک لە ئێراق وهەرێمى کوردستان

    هەدەردانى خۆراک لە ئێراق وهەرێمى کوردستان

    كاریگەری ڕیكلامی بازرگانی لە سەر ساخكردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری

    كاریگەری ڕیكلامی بازرگانی لە سەر ساخكردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

    ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

    ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی دوو و کۆتایی

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    مێژووی ناکۆکی وخۆخۆری لە مێژووی کوردستاندا: بەشی یەکەم

    مێژووی ناکۆکی وخۆخۆری لە مێژووی کوردستاندا: بەشی دووەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی یەکەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی یەکەم

    رۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد

    رۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد

    ئاوڕێک له‌ گۆرانیی کوردی؛ ئێسته‌ و ڕابردوو

    ئاوڕێک له‌ گۆرانیی کوردی؛ ئێسته‌ و ڕابردوو

    سه‌رسامیی هه‌ندێک بۆ بیانییه‌کان له‌ نێوان حاڵه‌ت و دیارده‌دا

    سه‌رسامیی هه‌ندێک بۆ بیانییه‌کان له‌ نێوان حاڵه‌ت و دیارده‌دا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد برای منن

    كورد برای منن

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نەورۆز و ساڵنامەی کوردی و سەلماندنی چەند ڕاستییەک

فاتیح عەبدوڵڵا شوانی لەلایەن فاتیح عەبدوڵڵا شوانی
نیسان 4, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
نەورۆز و ساڵنامەی کوردی و سەلماندنی چەند ڕاستییەک
0
هاوبەشکردنەکان
96
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

لەڕاستیدا بوونی ساڵنامە و ڕۆژمێر لە کوردستانی دێریندا بوونی هەبووە و هیچ گومانێکی لێ ناکرێت، زۆر جار هەندێ لە نووسەر و توێژەران بەهۆکاری نەبوونی بەڵگەی زانستی و شوێنەواری ئەیانەوێت بەهەمان بیری نەیارانی کورد، وەک تورک وعەرەب و فارس شارستانی و کولتووری کوردستان تێکبشکێنن، کە گوایایە هێشتا بەڵگەیان لەبەردەستا نیە، بەڵام ئەوه‌یان لە بیرکردووە کە:-

یەکەم:- مێژوو و شارستانییەتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتانی داگیرکەری وەک ئەکەد و ئاشوور و فارس و ئەسکەندەر و عه‌رەب و تورک و مەغۆل و عوسمانی و سەفەوی و دەوڵەتانی نوێوە تووشی چی وێرانکاری و سوتانێک بووە، هەروەها بەشێكی زۆری نووسین و داتاشراوەکانیان شکاندووە میلی سەرکەوتنی خۆیانیان لە جێی داناوە. لەسەردەمی ئەکەدەوە تائەمڕۆش چەند ساڵ جارێک لەلایەن داگیرکەرێکەوە کوردستان وێران دەکرێت. ئەگەر تاڵان و سوتانی ئەکەد و ئاشوورباس بکرێت باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەو ڕاستییانە کە بەوپەڕی دڵڕەقی ودڕندانە کوردستانیان وێران کردوە.(١ ).

دووەم:- زۆر لایەنی شارستانی کوردستان دزراوە و کردوویانە بەموڵکی خۆیان. بۆ نمونە فارس، زۆربەی زاناکان باس لەوە دەکەن شارستانییەتی فارس بنه‌ماکانی شارستانییەتی فارس هی ئیمپراتۆریەتی مادە کردویانە بەهی خۆیان، تەنانەت زۆربەی ئەوانەی باسی مێژوو شارستانییەتی ئێران دەکەن ناتوانن خۆیان لە رۆڵی گەورەیی میدیا کەم کەنەوە و زۆریشیان بەمێژووی شارستانییەتی ئێرانی دادەنێنن.(٢) ئەمەش ئەو ڕاستیەدەگەیەنێت سەرەڕای گۆڕانکاری و پێشکەوتنی سوپا لەسەردەمی ئەخمینیدا هێشتا کاریگەری شێوازی سەربازی میدی لەرووی چەک و پۆشاکەوە بەسوپای ئەخمینیەوە بەروونی دیارە.(٣).

سێیەم:- هەروەها هەرشتێکی کوردستان کە لەگەڵ ئایین و لایەنی ئەواندا نەگونجاو و نەبووبێت لەناویان بردووە، بۆنمونە کاتێ ئەسکەندەری مەکدۆنی هاتە ناوچەکە، شاری پێرسیپۆلسی داگیرکرد دارای سێیەم پەرتوکخانەیەکی یەکجار گەورەی هەبووە، یەکەم دەستنووسی ئاڤێستای زەردەشتی لەوێدا پارێزراوبووە کەسەرچاوەیەکی گرنگ و ڕەسەنی زمانی کوردی بووە، ئەوەی پەیوەندی بەزانست و فەلسەفە و رامیاری و ژینگە و ژیانەوە هەبووە و سوودی هەبووە بۆخۆیان بردوێتی، تاڵانی کردووە. پاشان بەشەکانی تری سوتاندوە ئەوەش کارەساتێکی گەورەی بەسەر شارستانییەت ومێژووی کوردستانداهێناوە.(٤).

چوارەم:- خاڵێکی تر کەزۆر گرنگە هەڵنەدانەوەی هەندێ شوێنەواری گرنگی کوردستانە وەکو قەڵای کەرکوکی گوتی و قەڵا بەناوبانگەکانی میدیەکان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بەتایبەتی شاری هەمەدان. سەرەڕای تێکدانی شوێنەوارەکانی میدیا و بەتاڵان بردن و لەناوبردنیان. لەگەڵ ئەوانەشدا کوردستان خاوەن پاشماوەیەکی شارستانی گەورەیە لەسەرئاستی جیهان و بگرە بەپێشەنگی شارستانییەتی جیهانیش دادەنرێت. لەسۆمەرەوە بگرە تاسوباری و گوتی و کاشی و هۆری و میتانی و لۆلۆی و میدی ماننا و ئورارتو وکاردۆخی. کە هەریەک لەم گەلانە داهێنەر و بنیادنەری شارستانییەتیەکی گەورەی کوردستانن. ئەوەش سەرەڕای ئەوەی لەدوای ڕووخاندنی دەوڵەتی مادەوە کوردستان هەرجارەی لە ژێردەستەڵاتی داگیرکەرێکدا بووە و زۆربەی شەڕەکانی جیهانی کۆن لەسەرخاکی کوردستان رووی داوە، تەنانەت جەنگی یەکەمی جیهانی کوردساتنی گرتۆتەوە. سەرەڕای لەناوچونی شارسانی مید و کولتووری میدی و هەمەدان و تاڵانکردنی پاشماوە میدیەکان. ئەگەر کەسێک سەردانی قەلای هەگمەتانە بکات تێدەگات بۆچی دەوڵەت هەموو قەڵاکەهەڵناداتەوە یان بۆچی پشکنینی تەواوەتی بۆ ناکات، چونکە ئەگەر قەڵای هەمەدان هەڵبدرێتەوە مێژووشارستانی کوردستان زیاتر گەشاوەتر دەبن، هەروەها ئەمە بۆقەلای کەرکوکی گوتیش راستە.

پێنجەم:-  رۆحی کولتوری، ئەوەی جێی بایەخە تاکو ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لەشوێنەوارەکانی کوردستان کنەو پشکنینیان بۆکراوە و بەشێک لەشارستانی کۆنی کوردستانیان دەرخستووە و روونکردۆتەوە، بەشێکی زۆری مێژوومان لەسەرچاوە نوسراوەکاندا تۆمارکراوە، بەڵام دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت لێرەدا تەنها ئەوکەرەستانەی لەبەردەستن بەهەند وەرناگیرێن، بەڵکو شتێکی تریش هەیە لەهاوشانی ئەوانە کە بەگیانی کولتووری دادەنرێت. ئێمە لێرەدا باسی رۆحی کولتووری دەکەین، مەرج نیە ئەم رۆحە کولتوورییە بەڵگەی بەردەستی هەبێت ئەکرێت لەناو رۆحی خەڵک و هەڵسوکەوتیان و مامەڵەی رۆژانە و جل و پۆشاک و زمان و خۆراک و بیروباوەڕ و ئایین و فەرهەنگ و بۆماوەی و فۆڵکلۆری و ئەفسانە و چیرۆک و گێرانەوه‌کاندا بوونی هەبێت، ناکرێت جەژنێك کە پشتاوپشت نەوە دوای نەوە مابێتەوە تۆ لەبەرئەوەی بەڵگەی نووسراوت نیە بەتاڵی بکەیتەوە، بڵیی بوونی نیە. تەنانەت ئەفسانەکانیش بەشێکن لە رابردوو رۆحی کولتووری نەتەوەیەک، تۆ ناتوانی بیسڕێتەوە یان بە کاریگەری ئایینێکی نوێ سەرجەم کولتوور و شارستانییەتی و ئایینێکی تر بسریتەوە، با نووسراوی فەڕمیشی نەبێت. شتێک لەهەناوی تاکی کورددا هەیە بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکات لە باوانیەوە پستاپشت بۆی ماوەتەوە لەمیژووی کۆنەوە لەهەڵسوکەوتی رۆژانەیدا بەکاری دێنێت و رەچاوی دەکات، بەڵام لە هیچ نووسین و بەڵگەیەکی بەردەستیدا وەری نەگرتووە.

ئەویش هەندێ ئاداب و بنەما و هەڵسوکەوتی ئایینەکانی کۆنی کوردستانە بەتایبەتی زەردەشتی. بۆنمونە زۆرجار دایک و باوکمان پێمان دەڵێن؛ تف مەکەرەسەر زەوی خراپە، بۆچی؟ ئەمە لەچیەوە هاتوە؟ چۆن کێ پێی وتون باش نیە؟ بێگومان ئەمە دیاردەیەکی بۆماوەییە لەئایینی زەردەشتییەوە بۆ ئێمە ماوەتەوە بۆتە بەشێکی رۆحی کولتووری و هیچ ئایین و ئایدۆلۆژیایەکی رامیاری و زانستی و پەروەردەیی نەیتوانیەوە لێمان بسەنێتەوە چۆتە خوێنمانەوە. تەنانەت ئایینی ئیسلامیش کە زۆر بە تووندی زۆر لایەنی کولتووری کوردی سڕیوەتەوە، نەیتوانیوە هەندێ لایەنی کولتووری و رۆحی نەتەوەی کوێرکاتەوە، وەک نەورۆز و بۆنەکۆمەڵایەتییەکان و ئەم هەڵسوکەوتەی باسمان کرد. هەروەها پیرۆزی دایک یان ژن و خاک و ئاو و خۆر لەکۆمەڵگای کوردەواریدا ڕەگێکی دووری مێژوویی هەیە و دەگەرێتەوە بۆچاخەکانی پێش مێژوو لەکوردستاندا، کە لەگوندی چەرمو دەست پێدەکات و لای سومەر و هۆری و میدی و زەردەشتی تۆختر بۆتەوە تاکو ئەمڕۆش. بۆچی دەبێت خانوو رووی لەرۆژهەڵات بێت؟ ئەم دیاردەیە خاڵێکی یەکجار گرنگە هەڵوەستەی لەسەر بکرێت، بۆچی خانوو رووی لەخۆر یان رۆژهەڵات بێت باشتر و گرنگ تر و بەبایەخترە، رەنگە پەیوەندی بەلایەنی کەشوهەواوە هەبێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەم رۆحە کولتووریە بنەمایەکی تری هەیە و پەیوەندی بە رابردووی دووری ئێمەوە هەیە، بەتایبەتی پەیوەندی بە ئایینی زەردەشتیەتەوە هەیە. کاریگەری ئایینی زەردەشتی لەسەر کۆمەڵگی کوردی تائەمرۆش دیارە یەکێک لەوانە ئەم بارەیە. ئاگرو رووناکی و رۆشنایی و کراوەی وەک بەشێکی گرنگی کولتووری ئێمە کاری لەسەردەکرێت.

پیرۆزی ئاگر و رووناکی وای کردووە زۆربەی خانووی گووندەکان روویان لەخۆر بێت، وەک هێمایەک بۆ خواوەندی خۆر و رووناکی لە پێش زەرده‌شتیدا میترایی و خواوەندی خۆر لەکوردستاندا گرنگ بووە، بەڵام سەردەمی زەردەشتیەیەت زیاتر بایەخی سەند، ئەم مامەڵەکردنە پەیوەندی بەلایەنی رۆحی و ئایینی و کولتوورییەوه‌ هەیە  هەربۆیە لە بازاڕدا ئەو خانوانەی روو لە رۆژهەڵاتن نرخیان بەرزترە و خواستیان زیاترلەسەرە ئەگەرچی بەکاریگەری کەش و هەوا و لایەنی گەرما و سەرماشەوە بێت، زیاتر بابەتەکە خۆر و ڕووناکییە.

شەشەم:- هەروەها سەلماندنی ئەو ڕاستییەی سۆمەر وەک گەلێکی دێرینی کوردستان لە رووی رەگەز و رەچەڵەکەوە سەر بە کۆمەڵە و دانیشتوانی خەڵکی کوردستانن. کاتێ سۆمەر بە شارستانییەتی کوردستانەوه‌ گرێدەدرێت هیچ گومان لەپێشکەوتنی کوردستان ناکرێت، ئەوەمان زیاتر لەلا ڕوون دەکەنەوە کە کوردستان بەر لە٢٠٠٠ساڵ پ.ز ڕۆژمێری تێدا بەکارهاتووە وەک ئەوەی لە گردی بەکراوەی دەشتی شارەزوور دۆزرایەوە، کە بە ڕۆژمێری بەکراوە ناسرواە.(٥)  گردی بەكر ئاوا تاتە قوڕ (الواح )ی تێدا دۆزراوەتەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دووەمی پێش زاین، هەروەها گرنگترین شتێ‌ كە تێیدا دۆزراوەتەوە لولەیەكە كە نووسینی لەسەرە بە ڕۆژمێری بەكراوا بەناو بانگە كە لە (12) ستون پێك هاتووە هەر ستونێك بۆ مانگێكی ساڵە و هەرمانگێك لە (30) ڕۆژ پێكهاتووە، دیارە ئەم جۆرە ڕۆژمێرانە بۆ تۆماركردنی ڕووداو  و ڕۆژە گونجا و نەگونجاوەكان بەكار هاتووە، ئەوەی بەكراوا تەنها ڕۆژە گەونجاوەكانی تێدا بەدی دەكرێت. سەركەوتن و گرتنی شارێك و ناخۆشی نامێنێ‌، ئەمانە نمونەن بۆ ڕۆژمێرەكە بەبێ‌ رۆژانی مانگەكە، لە هەرساڵێكدا بەپێی لێكدانەوەكە ئەم ڕۆژمێرە بۆ سەدەی (٢٠)پ.ز سەردەمی سۆمەرییەكان (بنەماڵەی ئوری سێ یەم ) بێت.(٦)

حەوتەم:- ساڵنامەی کوردی و بەراوردێک لەگەڵ دورست بوونی دەوڵەتی میدیا، زۆرجار لێرە و لەوێ گوێبیستی هەندێ بابەت دەبین سەبارەت بەناڕاستی و نادروستی ساڵنامەی کوردی دیاری کردنی ٧٠٠پ.ز وەک سەرەتای ئەو ساڵنامەیە و تەمەن و سەرهەڵدانی دەوڵەتی میدیای مەزن. ڕاستکردنەوەی چەمکی ساڵنامە و دامەزراندنی دەوڵەوتی میدیا بۆئەوەی بسەلمێنرێت دەوڵەتی میدیا بەرلە ساڵی ٧٠٠پ.ز هەبووە و زۆر توێژەر ساڵی ٦١٢ بەهەند وەردەگرن، لەراستیدا بەڵگە گەلێکی یەکجار زۆر لەبەردەستدایە بۆسەلماندنی ئەو ڕاستییانە. مەرج نییە ئەوەی زانستی و شوێنەوار نەیسەلمێنیت ئیتر راست نیە، چونکە سەدان چیرۆک و ئەفسانە و رووداو و کولتووری و فۆڵکلۆری هەن کەلەلایەن گەڕیدە و مێژوونووسانی کلاسیک و شاعیرانەوە دەربارەی میدیەکان باسکراوە بەتایبەتی لای کەتسیاس وهێرۆدۆتس.(٧). هەروەها وەک هونەرێکی میلی پشتاوپشت هاتوون و لەمێژوو دا رەنگیان داوەتەوە و بوونیان هەیە لەسەرچاوەی ئایینیەکانیشدا وەک پەرتووکی پیرۆز ناویان هەیە و باسکراون، رۆڵیان خراوەتەروو(٨). ئەمە جگە لەپاشماوە هونەری و تەلارسازییەکان و پەیکەر و داتاشراوەکان و گۆڕە بەردینەکان کە تاکە شاکاری دەستی میدیەکانە لە هەموو کوردستانی گەوەرەدا بوونیان هەیە. (٩) لێرەدا چەند بەڵگەیەکی گرنگی شوێنەوراری و مێژووی کۆن و کلاسیک قوتابخانە فەلسەفی و شارستانییەت و ئایینی، جوگرافی، پاشماوەی میدیا لەهەمەدان و گشت هەرێمەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان، بەردەنووسەکانی ئاشوور. دەخرێتە روو بۆسەلماندنی بوونی دەوڵەتی میدیا پێش ساڵی ٧٠٠ پ.ز بۆ پشتراستکردنەوەی راستی و دروستی ساڵنامەی کوردی-مید. هەموو ئەو سەرچاوانە ریزدەکرێن بۆسەلماندنی ئەو راستییە گرنگ و بەرچاوانە، دەتوانرێت ئەوە روونبکرێتەوەکە میدیا بەرلەساڵی ٧٠٠پ.ز وەک دەوڵەت بوونی هەبووە، خاوەن پایتەخت و دامودەزگای بەڕێوەبردن و  کارگێری و خۆ بەڕێوەبردن بوون و هەموو بنەماکانی دەوڵەتبوونیان تێدابووە.

سەرەتا با بە بەڵگەی شوێنەواریان بەردەنووسراوەکان دەست پێ بکەین:- ئەگەر بەوردی سەرجەم نووسین و بەردە نووسەکانی پاشایەک لەدوای یەکەکانی ئاشوورییەکان شیبکەینەوە لە تیگلات پلاسەری یەکەم ١٢٧٣-١٠٧٦پ.ز(١٠) لەسەردەمی ئاشووری ناوەندەوە دەست پێدەکەین. ئەم پاشا ئاشوورییە لەبەردەنووسەکانی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات هێرشی کردۆتەسەر نەیارەکانی و گەیشتۆتە ناوچە سەخت و شاخاوییەکان و دەستی بەسەر چەندین هەرێم و ناوچەدا گرتووە و ناوی (٣٠) هەرێم دێنێت، لەو نێوەندەشدا ناوی هەمەدانی بەشێوەی( ئامدانو-ئامدانا )هێناوە وەکو شارێکی گرنگ کەجێی بایەخ و گرنگیدانی بووە.(١١) ئەمەش بەڵگەیەکی گرنگە زانستی شوێنەوار راستگۆیانە و بێلایەنانە باسی دەکەن و دان بەبوونی دەوڵەتی میدیا دادەنێین لەسەدەی ٩پ.ز، چونکە هیچ پێوانەیەکی زانستی و فەلسەفی و شارستانی و رامیاری ئەوە پشتگوێ ناخەن کە پایتەختێکی وەکو ئامادانە لەلایەن خێڵێکی شوانکارە و ئاژەڵدارەوە بەڕێوەبرابێت. واتە ناچێتە خانەی ئاوەزەوەکە خێڵێکی شوانکارە پایتەختی رامیاری و کارگێری و بەرێوەبردنی هەبێت. بوونی پایتەخت لەهەرکات و شوێنێکدا و لەلای هەرگەل وڵاتێ هەبوو بێت مانای تایبەتی خۆی هەیە، جێگای لێکدانەوە و راڤەی زۆرترە، مانای زۆری هەیە، بۆنمونە بوونی پایتەخت واتە بوونی دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوا لەو ناوچەیە، واتە بوونی کۆشک و تەلار و پەرستگا و هێز و ئاوەدانی و خۆ بەڕێوەبردن. ئەم پایتەختەش نکوڵی لێناکرێت، ئەگەرچی ئەوسەرچاوەیەی باسی کردوە نەیاری میدیەکان بووە و زۆر شتی بەهێزی شاردۆتەوە، هەوڵیداوە میدیەکان بەکەم هێز وترسنۆک دابنێت، لەچاوهەیمەنەی خۆیاندا.

هەرچۆنێک بێت ئەو دانپێدانانە ئەو راستییە دەسەلمێنێ کە میدیەکان خاوەن دەوڵەت و بنەماکای دەوڵەتداری بوون، لەکۆتای هەزارەی دووەمی پ.ز، هەروەها ئەگەر ئەوەی “تیگلات” باسی دەکات وەک شاریش ناوی هێنابێت هەر گرنگە، چۆن خێڵی دواکەوتوو ئاژەڵدار ئەتوانێ شار بەڕێوەبەرێ، گریمان وابوو بەڵام ئەی هێز و سوپا و بەرگریان چۆن لێکبدرێتەوە، ئەگەر دەوڵەتیش نەبێت وادانێ میرینیشنیان هەبووە، ئەشێ لەوکاتەدا سەرەتای گەشەیان بووبێت و دواتر لە میرنیشینەوە کردویانە بەدەوڵەت لەسەدەی ٩-٨پ.ز، چونکە لەشکرکێشییەکانی دواتری ئاشوور بەتایبەت ئاشووری نوێ ٩١١-٦١٢پ.ز، ئەو ڕاستییە زیاتر دەسەلمێنن کە میدیا خاوەن هێزێکی تۆکمەی رێکخراوی ئامادەکراوە و رابەریکراوە، ئەوا راستییەکان دەربارەی بوونی دەوڵەتی میدیا پێش٧٠٠ساڵ پ.زهیچ بەڵگەیەکی تری ناوێت. هەروەها لەسەردەمی ئاشووری نوێ لەسەردەمی (ئادادنیراری دووەم٩١١-٨٩١پ.ز) پاش ئەوەش پاشا (ئاشوورناسرپاڵی دووەم٨٨٥-٨٥٩پ.ز) لە لەشکرکێشیەکانی خۆیدا بۆ سەر وڵاتی میدیا کە لە چوار لەشکرکێشی جیاجیا ئەنجامی داوەناوی چەندین هەرێم دێنێت.(١٢)، هێرشیان كردە سەر وڵاتی میدیا، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 836 پ.ز ناوی میدیەكانی وەك گەلێكی بەهێز هێناوە لەگەڵ ئەوەشدا دەستی بەسەر بەشێكی زۆری دەوڵەتی میدیادا گرت.(١٣)، بەو پێیە پەیوەندی میدیا و ئاشووری بە شێوازی تووندوتیژی مایەوە تا هاتنی پاشایەكی تری بەهێزی ئاشووری بەناوی (تیگلات بلاسەری سێیەم 745- 727 پ.ز) لەم كاتەدا گۆڕانی گەورە لە ناوچەكەدا ڕوویان دا، ئەوە بوو كێشەی نێوان ئورارتو و ئاشووری  پەرەی سەند و میدیا زیاتر گەشەی كرد و بەرە و بەهێزی هەنگاوی دەنا، تا وای لێهات جارێكی تربووە جێگای مەترسی بۆ ئاشوورییەكان، هەربۆیە ئاشوورییەكان لە هاوشانی ئورارتوو هێرشیان كردۆتە سەر میدیەكان و گەیشتنە چیای دەماوەند.(١٤) وڵاتی میدیای داگیركرد و تاڵانی كرد زیاتر لە (65000 ) خەڵكی میدی بە دیل گرت و رایگوێزان بۆ ناوچەكانی تر.(١٥)، لە هەمانكاتدا جێگرەوەكانی “تیگلات پلاسەر” بەردەوام ئەو رەوتەیان پەیڕەو دەكرد تا ئەو كاتەی  دیاكۆی سەركردەی میدیەكان دەركەوت و توانی شۆڕش دژی ئاشوور بەرپابكات و هاوپەیمانێتی لەگەڵ گەلانی ناوچەكە بەتایبەت ئورارتوو دروست بكات، بەڵام لە شەڕەكانی دا سەركەوتوو نەبوو، چونكە لە هەمان كاتدا (سەرجونی دووەمی ئاشوری 727 – 705 پ.ز) هاتە سەر دەسەڵات زۆر بە تووندی دژی میدییەكان وەستایەوە و دیاكۆو چل ودوو(42) سەركردەی میدی بە دیل گرت و دووری خستنەوە بۆ حەماە.(١٦) بەوەش جارێكی تر وڵاتی میدیا داگیركرایەوە و كەوتەوە ژێردەستی ئاشوورییەكان.(١٧) دواتر جارێكی تر میدیەكان خۆیان رێك خستەوە و دیاكۆیش كە راگوێزرا بوو بۆ (حماە) لە رێگای ناوچە شاخاوییەكانی باكوری كوردستانەوە خۆی گەیاندە شۆڕش گێرانی میدیا، لەم كاتەدا (سنحاریب 704 -681 پ.ز ) پاشای ئاشوور بوو، هەروەها دیاكۆ هاوپەیمانی لەگەڵ پارسوا و سیمیری و ماننا و ئورارتوو كرد و توانیان ئاشوورییەكان تێك بشكێنن لە جەنگێكی یەكلاكەرەوەدا.(١٨) بەڵام زۆری نەبرد سەنحاریب لەشكركێشی ئەنجام دایەوە بۆسەر میدیا، هەر لەم ماوەیەشدا دیاكۆ  كۆچی دوای كرد و (فرائورتس- خشتریتا  ) جێگەی گرتەوە.(١٩)

ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە ریچارد فرای لەپەرتوکەکەی خۆیدا ئاماژەبەوەدەکات کەمیدیەکان لەساڵانی ٧٤٤پ.زدا خاوەن دەوڵەت بوون، وشەی شانشین (کینگدۆم)بەکاردەهێنێت ودەڵێت ئەسپی وڵاتی میدیا بەناوبانگ بووەولەهاوشانی میدیاشدا باسی بەهێزی ئورارتوو دەکات.(٢٠) کەواتە بەکارهێنانی وشەی شانشین لەلایەن ئەو ئێرانناس و زانایەوە دەبێت باوەڕ بەوەبکەین کە میدیا پێش ٧٠٠پ.ز خاوەن دەوڵەت بوون، چونکە لەبیری رامیاریدا شانشین بەمانای بوونی پاشایەتی و دەسەڵاتداری دێت. هەروەها خاڵیکی گرنگترلەمانەی سەرەوە ئەوەیە کەنوسەری پەرتوکی لە میسرەوە بۆ بابل (پاول کولینس) لەریزکردنی سیستەمی دەسەڵاتی گەلانی ناوچەکەدا میدییەکانی وەک گەلێکی بەهێز و خاوەن دەزگا و رێسای بەرێوەبردن داناوە لەساڵی ٧٠٠پ.ز دا، ناوچەکەشیان بەناوەندێکی فەرمانڕەوایەتی و دەسەڵاتێکی بەهیز دادەنێت کەلەلایەن میدیەکانەوە فەرمانرەوایەتی کراوە.(٢١)

فرائورتس دەستی كرد بە رێكخستنی ناوخۆیی و هەرێمی و ئاشووریش لە گەڵ ئیلام و بابل دا لە شەڕدا بوو، لە هەمان كاتدا لە ساڵی 681 پ.ز سەنحاریب بە دەستی كوڕەكانی لە نەینەوا كوژرا(٢١) دواتر (ئەسەرحەدون كوڕی سەنحاریب -680-646پ ز ) كرایە پاشای ئاشوور(٢٢) لێرەوە پەیوەندی میدیا و ئاشوور دەبێتە پەیوەندییەكی ئاشتی و رێككەوتننامە لە نێوان فرائورتس و ئەسەرحەدون مۆركرا، ساڵی 672 پ.ز لە نەینەوا (٢٣) نوێنەری فرائورتس بەناوی (راماتایا) بە مەرجەكانی ئەسەرحەدون رازی بوو، بەو پێیەش ئاشتی و برایەتی لە نێوان ئاشوور و میدیادا راگەیەنرا ئەمەش زیرەكیەكی بێ‌ وێنەبوو لەلایەن (فرائورتس )ەوە، چونكە لە ماوەی ئاشتی دا  هەوڵی بەهێزی و خۆ رێكخستنەوە و دروست كردنی بەرەی هاوپەیمانی دا، تا بتوانێ‌ لە شەڕێكی گەورەدا ئاشور لەناو ببات، هەر بۆیە دوای ئەوەی لەتواناكانی خۆی و هاوپەیمانەكانی دڵنیا بووە، پەیماننامەكەی نێوان میدیا و ئاشووری شكاند(٢٤)  فرائورتس لەگەڵ هاوپەیمانەكانی وەك ئەسكیسی و ئورارتوو و سیمیرییەكان شەڕی دژی ئاشوور راگەیاند. سەرەتا هەرێمەكانی پارسوا و ماننای لە ئاشوور سەندەوە و بەرە و نەینەوا بەرێكەوت(٢٥) فرائورتس لەم كارەدا پەلەی كرد، ئەوە بوو لە شەڕێكدا لە بەرامبەر ئەسەرحەدوون كوژرا بەهۆی ناپاكی كردنی ئەسكیسییەكانەوە، چونكە لەو كاتەدا ئاشوورییەكان  توانیان  ئەسكیسیەكان لە فرائورتس هەڵبگەڕێننەوە، بەوەش میدیەكان شكستێكی گەورەیان خوارد و ئاشووریەكانیش هەموو وڵاتی میدیایان بە ئەسكیسەكان سپارد، بۆ ماوەی بیستو هەشت (28)ساڵ تا ئەو كاتەی (كەیئەكسار – كەیخوسرەو ) 626 – 585 پ.ز كوڕی فرائورتس وەك پاشایەكی بەهێزی میدی دەركەوت و توانی ئەسكیسەكان لەناو ببات و سەربەخۆیی بۆ میدیەكان گەڕاندەوە(٢٦ ). دەستی كرد بە رێكخستنەوەی میدیا و زیرەكانە توانی هاوپەیمانەكانی وەك ماننا و ئورارتوو، لە دەرەوەش پەیوەندی لەگەڵ بابل بەست دژی ئاشوورییەكان، بەوەش توانی ڕوووبەڕوی گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی ئەوكات كە ئاشوورییەكان بوو ببێتەوە، لەسەردەمی پاشایەتی ئاشوور بانیباڵ و ئاشوور ئۆبڵاتی دووەم، ئەوە بوو یەكەم هێرشی میدی و بابلی ساڵی 621 پ.ز بۆسەر ئاشوور دەستی پێكرد (٢٧) لەماوەی نۆ ساڵی شەڕدا توانیان دەوڵەتی ئاشوور بروخێنن (٢٨) دوا پاشای ئاشوور (سین- شار – أشكون ) خۆی و كەسانی بنەماڵەكەی لە كۆشكی پاشایەتی نەینەوا سوتاند(٢٩) دوای ئەویش پاشماوەی ئاشوورییەكان لەشاری (حران) لە رۆژئاوای كوردستان بەرگریان كرد، بەڵام سوپای میدیەكان و بابلیەكان توانیان ئەو شارەش داگیر بكەن لە610 پ.ز و بۆ دوا جار ئیمپراتۆریەتی ئاشووری ڕووخا و بەشێكی گەورەی سنورەكەی كەپێشتر هی سوباری و هۆری و گۆتی و لۆلۆیی بوون خرایەوە سەر دەوڵەتی میدیا(٣٠) بەوەش پەیوەندی نێوان میدیا و ئاشوور پێچەوانە بووەوە، چونكە لێرە بەدواوە ئاشوریەكان بون بە بەشێك لە دانيشتوانى كوردستان.

هەروەها خاڵیکی گرنگتر لەمانەی سەرەوە، ئەوه‌یە کە نووسەری پەرتوکی لەمیسرەوە بۆ بابل (پاول کولینس) لە ڕیزکردنی سیستەمی دەسەڵاتی گەلانی ناوچەکەدا، میدیەکانی وەک گەلێکی بەهێز و خاوەن دەزگا و ڕێسای  بەرێوەبردن داناوە لەسالی ٧٠٠پ.ز دا، ناوجەکەشیان  بە ناوەندێکی فەرمانڕەوایەتی و  دەسەڵاتێکی بەهێز دادەنێت کەلەلایەن میدیەکانەوە فەرمانڕەوایەتی کراوە.(٣١) بۆ ئەوەی ئەو راستیە بسەلمێنرێت کە دەوڵەتی میدیا پێش ساڵی (٧٠٠)پ.ز بوونی هەبووە پێویست دەکات بە وردی بەسەرچاوە کلاسیکی و یۆنانییەکاندا بچینەوە وەک هیرۆدۆتس و کتسیاس و….هتد. جارێ با لە هێرۆدۆتسەوە دەست پێبکەین. هێرۆدۆتس دەڵێت؛ (دیاکۆ یەکخەری سەرجەم خێڵە میدیەکانە لەچوارچێوەی یەک نەتەوەدا، لەو پێناوەشدا ڕۆڵی سەرەکی خۆی گێڕاوە و شوێن دەستی دیارە لەو کاتەدا، (٥٣) ساڵ حکومی کرد، هەروەها دەڵێت؛ (دیاکۆ پیاوێکی بەهێز و دادگەربووە، هەموو کات هەوڵی ئەوەی داوە لەناوخەڵکەکەی خۆیدا دادپەوەربێت، چونکە پێی وابوو نادادی و ستەمکاری شەڕ و کێشە دروست دەکات لەناوخەڵک و لایەنەکاندا. ئەوخەسڵەتانەشی وای کرد لای خەڵک خۆشەویست بێت، وەک سەرۆکی خۆیان هەڵیبژێرن و ببێتە فەرمانڕەوا و پاشایەکی بەهێزی دادپەروەر.(٣٢) هەروەها لەو ماویه‌دا لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتی میدیا دزی و ڕاو و ڕووت بڵاوبۆتەوە، بۆیە دیاکۆ دەیەوێت یاسایه‌ک دابنێ و ئەو دیاردەیە بنبڕبکات.

بۆئەم مەبەستە بەهاوکاری کەسە نزیکه‌كانی خۆی و نوێنەری هەموو ناوچەکانی میدیا، توانی ئەو کارە ئەنجام بدات، لەم روانگەوە هەستا بەدروستکردنی راوێژکار بۆخۆی لەکاروباری دەوڵەدا، هەروەها دروستکردنی دەستەیەک لەهاوڕێ و کەسە بەتواناکان تابتوانن دەوڵەت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەهێزدەوڵەت بەریوەبەرن. لەم پێناوەشدا هەموولایەک هاوکاری بوون. لەگەڵ ئەوەشدا وتەبێژ و دەمڕاستی دانا بۆدەوڵەتەکەی، بەوەش حکومەتێکی بەهێزی دامەزراند. لەدوای جێگیرکردنی ئەم بنەماگرنگانە ئاشتی و ئارامی باڵی کێشا بەسەر هەموو ناوچەکاندا. ئەوەی لێرەدا گرنگە هێرۆدۆتس وشەی حکومەت و کارگێڕی  و شانیشین بەکاردێنی بؤئەم دەوڵەتە دروستکراوە. هەروەها باس لەوەش دەکات وەک شانیشینێکی بەهێز بەگفتوگۆ و ڕاوێژ کردن بڕیار لەسەر کاروبارەکانی دەوڵەت دراوە بۆ هەر بابەتێک کۆبوونەوە و گفتوگۆکراوە لەلایەن راوێژکارانەوە دواخاڵی بڕیاریش لای دیاکۆبووە. کۆبوونەوەکانیش لەسەرکێشەکان مانگی یەکجاربووە ئەوەش بەسەرپەرشتی خودی پاشا دیاکۆ خۆی بووە. بۆنمونە بریاردان لەسەرشوێنێکی نوێ بۆ دروستکردنی پایتەختی دەوڵەتی میدیا بە ڕاوێژ بووە، هەرئەم لایەنانە وای کردووە دیاکۆ وەک پاشایەکی بەهێز دەرکەوێت. دواجار بڕیار درا لەسەردروستکردنی کۆشکێکی گەورەی شاهانە لەهەمەدان. دواتریش هەستابە دانانی پاسەوان لەهەمووخەڵکی نەتەوەجیاجیاکانی ولاتی میدیا.(٣٣) هەروەها بەم شێوەیەش باس لەکۆشکی پاشایەتی لەهەمەدان دەکات. (شاری هەمەدان شارێکی گەورەبوو، دیاکۆ کۆشکێکی گەوەری تیا دروستکرد و لەچواردەوری کۆشکەکەش ماڵی خەڵک هەبوون، دیاکۆ ئەوشارەی وەک پایتەخت ناساند و سەرجەم نوێنەر و راوێژکارەکانی دیاکۆ لەوێدا کۆدەبوونەوە، چاویان بەیەک دەکەوت. هەربۆیە شوێنی هەمەدان مانای شوێنی یەکتر بینین، یان چاوپێکەوتن  دەگەیەنێ. دیوارەکانی ئەوشارە درێژ و پان و فراوان بوون، بازنەیەکی بتەوی بەدەوری کۆشک و شاردا پێکدەهینا، ئەندازیاریەکی هونەری گەورەی تیا بەکارهێنراوە و بۆ هەردیوارێک چەندین قولەی سەربازی و چاودێری دروستکراوە بەمەبەستی بەرگری و هێڵی پاراستنی شارەکە بووە، دیوارەکان یەک لەدوای یەک دروستکراون، ئەمەش لەسەر بەرزاییەک یان گردێک هەڵکەوتوبوو، سەرجەم دیوارەکان بەدیمەنی کاری هونەروشێوازی ئەندازیاری رازاوە بوون، ژمارەی دیوارەکان حەوتبوون، لەناوەڕاستیدا کۆشکی پاشایەتی (رۆیال پالاس) هەڵکەوتبوو، لەگەڵ گەنجینەیەکی گەورەدا، کە سەرجەمیان بەهونەری جوانکاری بەشیوازێکی جوان رازێنرابوونەوە.

هەروەها دیوارەکانی دەرەوەی تاق و تاقداربوون بۆشوێنی شەڕ، هەروەها بەئاگردان رازابووەنەوە وەک ئەوانەی ئەسینا وابوون. دیوارە سەربازییەکان رەنگیان  سپی بوو، دووەم دیوار رەنگی رەش بوو، سێیەم دیوار رەنگی  سور(قورمزی)، چوارەم دیوار رەنگی شین بوو، پێنجەم دیوار رەنگی پرتەقاڵی بوو. دوو دیوارەکەی تریش بەرەنگی سلڤەر و ئاڵتونی رەنگ کرابوون، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەمانە بەرەنگی رەنگاورەنگ و کاری هونەری وێنەکێشان نەخشێنرابون، ئەم دوو دیوارەش بەدوا دیواری دەرەوەی شارەکە دادەنرێت چونکە قولەی سەربازییان هەبووە. هەموو ئەم قایمکاری لێزانینەش دەگەریتەوە بۆ بەهێزی دیاکۆ، کۆشکەکەشی لەبازنەی ناوەڕاستی شارەکە بووە، واتە دیواری یەکەم کە ڕه‌نگی سپی بوو لەدەوری کۆشکی پاشایەتی بووە، پاشان خەڵک و دانیشتوان بەدەوری کۆشکی پاشایەتیدا بڵاوبوونەتەوە. دوای تەواوکردنی کۆشکەکە لەم شارەدا ئاهەنگی گەورە رێکخراوە، دیاکۆ وەک فەرمانڕەوایەکی دادپەروەر کاروباری بەڕێ دەکرد و لەخۆی نەگۆڕا، بەڵام تۆڕێکی هەواڵگری دروست کرد بۆ گەیاندنی هەواڵی ئەوانەی تاوان ئەنجام دەدەن، پاشان تاوانباران ئاگادار دەکرانەوە و تاوانباران بەئاشکرا دادگایی دەکران و سزای خۆیان وەردەگرت. هەروەها خەڵک توانیویه‌تی سکاڵا بگەیەنێتە دەستی پاشا دیاکۆ لە ڕێگای نووسینگەی تایبەت بەخۆیەوە کە لەچەند کەسێک پێکهاتوون. هەموو ئەمانە بەهێزی لایەنی یاسای و کارگێری و دەسەڵاتداری سەردەمی دیاکۆ دەردەخەن (٣٤)، هەروەها هێرۆدۆتس لەبارەی میدیاکانەوە دەڵی؛ (ئاشووریەکان ئیمپراتۆرێتێکی بەهێزیان دروست کرد هەموو ئاسیای گرتەوە بۆ ماوەی ٥٢٠ساڵ، بەڵام کاتێ میدیەکان هاتنە ناوچەکەو دەستیان کرد بەراپەڕین و سوپاو چەکیان بەکارهێنا و دژی دەسەڵاتی  ئاشوور بۆ بەدەست هێنانی ئازادی و گەڕانەوەی سەروەرییان، ئاشوورییەکان توشی سەرسوڕمانی گەورە هاتن لەئازایەتی میدیەکان، تا ئازادی و سەربەخۆی خۆیانیان بەدەست نەهێنایەوە وازیان لەخەباتکردن نەهێا. لەهاوشانی ئەمانیش کۆمەڵێ نەتەوەی ترهەبون، هەروەها دەڵێ زۆرجار میدیەکان تێکشکاون، بەڵام بەردەوام بوون و بێ ئومێد نەبوون هەروەک چۆن کەسێک بەناوی فرائورتس کە یەکێک بووە لە کوڕەکانی دیاکۆ ئارەزووی دروستکردنەوەی دەوڵەتی هەبووە، هەوڵی خۆ ڕێکخستنەوەی داوە و لەناوچە گوندییەکان و شاخاوییەکانی وڵاتی میدا و تەواو سەربەخۆبووە، هیچ پەیوەندی بەناوەندی دەسەڵاتی ئاشوورەوە نەبووە.(٣٥)، ئەم باسەی هیرۆدۆتس ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ کە دەوڵەتی میدیا پێش ساڵی ٧٠٠پ.ز هەبووە بەتایبەتی سەردەمی دیاکۆی مەزن وەک پایتەخت و دەوڵەتداری مامەڵەی کردووە و هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە بۆ ئەوەی بوترێ دەوڵەتی میدیا پێش ئەو ماوەیە نەبووە، بگرە بەڵگەی بەهێزی دروست بوونی دەوڵەتی مەزنی میدیایە لەسەرەتای ٧٠٠پ.ز کە دەکرێ بەسەرەتای ساڵنامەی کوردی میدی دابنریت. چونکە سەرجەم سەرچاوە ئاشوورییەکان و کلاسیكییەکان بەراورد بکرێت یەکتری پشتڕاست ئەکەنەوە، واتە بەردەنوسەکانی ئاشوور لەسەر بوون و هێز و دەوڵەتی میدیا وای کرد وتەکانی هێرۆدۆتس ببنە جێی متمانە و کەڵکی تەواوەتی لێوەربگیرێت و گومانی لێنەکرێت. کەواتە ئەگەر (٧٠٠)ساڵ پ.ز بکرێتەسەرەتای ساڵنامەی کوردی-میدی ئەوە ئەو گومانە دەڕەوێتەوە کە دەڵێت ساڵنامەی کوردی کەموکوڕی هەیە و ڕاست دەرناچێت، بەتایبەتی لای ئەوکەسانەی (٦١٢)پ.ز ڕووخاندنی ئاشوور و دامەزراندنی ئیمراتۆریەتی میدیا دەکەونە سەرەتای ساڵی کوردی، چونکە لەم بابەتەوە ئەوە راست دەبێتەوە دەبێت ئەو بزانین میدیا لەسەردەستی دیاکۆ وەک دەوڵەت دامەزرالەساڵی (٧٠٠)پ.زودواتر کەیخوسرەوگەیاندیەپلەی ئیمراتۆریەت لە(٦١٢)پ.زدا.

سەرچاوە و پەراوێزەکان:-

(١)فاتیح عەبدوڵڵا موحەمد : مێژووی دێرینی کوردستان، کورتەیەک لەمێژووی شارستانیەتی دێرینی کوردستان ،لێکۆڵینەوەیەکی مێژووی رامیاری شارستانیە،بەرگی یەکەم ، سلێمانی،٢٠١٦چاپخانەی کارۆخ، ل٦٧-٨١.

 (2) Herodotus; The Persian Wars, Translated By ,George Rawlinson,The Modern Library, New York,1942,First Book , p77-78.

3)Richard Frye; The Heritage Of Persia, Mazda Publishers, Mesa,California,1993,p116.

 (٤)ف فاتیح عەبدوڵڵا موحەمد : مێژووی دێرینی کوردستان،،بەرگی یەکەم ، سلێمانی،٢٠١٦ ل١٦٠-١٦١

(٥)فاتیح عەبدوڵڵا موحەمد : مێژووی دێرینی کوردستان ،بەرگی یەکەم ، سلێمانی،٢٠١٦ل ٢٢٠-٢٢١

(٦)إسماعيل حسين حجارة: التنقيب في سهل شهرزوور،ياسين تبة الموسوم الاول1973،سومر،ج1،31،1975،ص275.

 (7) Herodotus; The Persian War,First Book , p3-4.

 (٨)الكتاب المقدس، العهد القديم، ط4، بيروت، 1995.ص976

(٩)فاتیح عەبدوڵڵا موحەمد : مێژووی دێرینی کوردستان ،بەرگی یەکەم ، سلێمانی،٢٠١٦ل١٣٧-١٣٨

 (١٠)فاتح عبداللة محمد : العلاقات السياسية و العسكرية بين الاشوريين و الميديين ، رسالة ماجستير ، غير منشورة ، جامعة السليمانية ، 2008  ، ص 25

(11),A.K.Grayson Babylonia in Ancient Civilizations Edited by Arthur Cotterell,London,1992,p90.

(١٢) فاتح عبداللة محمد : العلاقات السياسية و العسكرية بين الاشوريين و الميديين ،، ص41

(13) Grishman R., Iran From The Earllest Times , 196,p90.

(14)Custis,J,.Lates Mesopotamia and Irantribes and Empire1600-539B.C,London,1995 ,p28.

Richard Frye; The Heritage Of Persia, Mazda Publishers, costa Mesa,California,1993,p63.

(15)Girshman, R., – Iran. P. 95 

(16)Girshman, R., – Iran. P. 96 

p46  (17) Rogers, R. W. Ahistory of  Babylon  and Assyrain,vol, (II),1990.

 (١٨) ) فاتح عبداللة محمد : العلاقات السياسية و العسكرية بين الاشوريين و الميديين، ص 107

(19))Rollinger,R,”MEDIEN” Herrschronologien der antiken Welt,Band(1),Germany,2004p112

)20()Richard  Frye; The Heritage Of Persia,p76-77

(21)Paul Collins: From Egypt toBabylon,the International age 1550-500B.C,First published,British Museum ,2008,p8.

(22)Rollinger,R,”MEDIEN” Herrschronologien der antiken Welt,Band(1),Germany,2004p112

(23) Custis,J,.LatesMesopotamiaandIrantribesandEmpire1600-539B.C,London,1995 p61

(24)Frye R.N: The Heritage of Persia. p 72

(25)Girshman, R., – Iran. P. 98 

(26)Huart, Clement,   Ancient Persian and Civilization Iranian. London. 1972. p.29-30     

 ٢٧) هاري ساكز: عظمة بابل، موجز حضارة وادي دجلة والفرات القديمة، ترجمة عامر سليمان ابراهيم، جامعة الموصل، 1979، ص 166.

(28)Custis,J,.LatesMesopotamiaandIrantribesandEmpire1600-539B.C,London,1995 p62 

(29)Rollinger,R,”the western expansion of Median EMPIRE are-examination”History Of

the Ancient Near East,Vol,(V),p292.

(30)Laessoe. J. the people of Ancien  Assyria their inscriptions and correspondence 1963.P99.

(31) Paul Collins: From Egypt toBabylon,the International age 1550-500B.C,First published,British Museum ,2008,p8.

 (32)Herodotus; The Persian Wars,First Book , p55-58.

(33) Herodotus: The Persian Wars,First Book , p56.

(34)Herodotus; The Persian Wars,First Book , p57.

(35)Herodotus; The Persian Wars, ,First Book , p55.

پۆستی پێشوو

دەوڵەتشاری کەونینەیی: بەشی دوو و کۆتایی

پۆستی داهاتوو

درۆزن، درۆزن، پانتۆڵه‌كه‌ی دڕاوه‌

فاتیح عەبدوڵڵا شوانی

فاتیح عەبدوڵڵا شوانی

توێژەر لە مێژووی دێرین، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی (ئیرلانگن-نۆرمبێرگ)/ ئەڵمانیا

پەیوەندیداری بابەتەکان

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

ئایار 30, 2023
2
ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

ئایار 22, 2023
14
ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

ئایار 17, 2023
27

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

نیسان 2023
د س W پ ه ش ی
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
« ئازار   مارس »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە