لە درێژەى دیدار و چاوپێکەوتنەکانى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی، ڕۆژى دوو شەممە بەروارى ٢٠١٩/٧/٢٩، کونسوڵى دەوڵەتى چین لە هەرێمى کوردستان بەڕێز (Ni Ruchi) و شاندێکى یاوەرى سەردانى ئۆفیسى سەرەکی (ناوەندى چاوى کورد) یان کرد، لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر ئەوەى کە دەکرێت چاوى کورد بکرێتە پردى پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان و دەوڵەتى چین لە بوارەکانى ڕۆشنبیرى و کلتووریدا.
شایەنى باسە لەو سەردانەى بەڕێز کونسوڵى چین چەند ڕاوێژکارێکى ناوەند ئامادە بوون و گفتوگۆى تەواو کرا لەسەر چۆنیەتى گۆڕینى گوتارەکان بە کردار لە داهاتوویەکى نزیکدا.