کۆبوونەوە لەگەڵ بۆردی ڕاوێژکاری
لە ڕێکەوتی (١ / ٩ / ٢٠٢١) سەرۆك و سەرجەم ستافی ناوەندی چاوی کورد، لەگەڵ بەشێك لە بۆردی ڕاوێژکاری ناوەند کۆبووەوە بە ئامانجی گفتوگۆ کردن لەبارەی کار وچالاکیەکانی ڕابوردوو و وەرگرتنی بیروڕای بەڕێزیان بۆ کاروچالاکیەکانی وەرزی داهاتووی چاوی کورد.
سەرەڕای گوێگرتن لە ڕاو سەرەنج و پێشنیارە ورد وبەپێزەکانی بۆردی ڕاوێژکاری، لە کۆتاییدا سوپاس و ڕێزلێنانی (ناوەندی چاوی کورد) پێشکەشی بەڕێزانی بۆردی ڕاوێژکاری کرا.