دوای تێپه‌ڕینی سی و چوار ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌نفال هێشتا ئه‌م برینه تازه‌یه، هێشتا پرسیاره‌کان له دهورووخولی هۆکاره‌کانی ئه‌م برینه ئاماده‌ن.
خاڵی جێی سه‌رنج له پرسیاره‌که‌ی “مه‌ریوان وریا قانع”دا جگه له لایه‌نی ڕابردووی ئه‌نفال و زه‌مه‌نی داهاتوو و مه‌ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال، ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی کاته له زه‌ین و ڕۆح و سوبژێکتیڤیته‌ی کورد واته زه‌مه‌نی “ئێسته”یه! ئێمه له ئێسته‌ی پاش ئه‌نفال و داهاتووی دوای ئه‌نفال و ئه‌گه‌ری بارگاویبوونی به ئه‌نفالدا ده‌ژین. “ئێسته”یه‌کی پڕ له شیوه‌ن و خه‌مۆکی و لێوه‌له‌ره و ڕهشپۆشانه، لێره‌دا ده‌توانین هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره بکه‌ین؛ بۆچی ئێمه‌ی پاش ئه‌نفالی ڕابردوو و پێش ئه‌نفالی داهاتوو له ئێستهیهکی ئهنفالزهدهدا ده‌ژین و ڕزگارمان نابێت؟ ئه‌وه‌ی له هه‌ناوی ئه‌م پرسیاره‌دا خه‌وتووه ئاماژه به قووڵایی برینێک و سامی کووشتن و مهعدوومکردنێکه که په‌یوه‌ندی ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ ئێسته‌دا تووشی ئاڵۆزی و ناته‌بایی و پهرتپهرتبوون کردووه، ئایا ئه‌و قه‌یرانه‌ی که ئێمه وه‌کوو کورد “ئێسته” له‌ناویدا ده‌ژین وه‌کوو قه‌یرانی شووناس و قه‌یرانی ئینتیمای نه‌ته‌وایه‌تی و… ئه‌نجامی هه‌مان پرۆسه‌ی لێسه‌ندنه‌وه و داگیرکردنی جه‌مسه‌ری “ئێسته”ی کات نییه له ڕیگه‌ی ئهنفالکردنهوه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌زموون-ژینهکانی مرۆڤ وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی قسه‌که‌ر له ناو سێ جه‌مسه‌ری ڕابردوو، ئێسته و داهاتوودا پێناسه بکه‌ین، ئه‌وا ئه‌نفال وه‌ها شۆک و سه‌دمه‌یه‌کی بۆ زه‌ینییه‌ت و سوبژێکتیڤیته‌ی ئێمه دروست کردووه که ناتوانین زه‌مه‌ن له ئاسته ئاسۆیی و ئاساییه‌که‌یدا ئه‌زموون بکه‌ین، ڕابردوویه‌ک که ئه‌نفالی تێدا کراوه، ئێستهیهک که بیر له ڕابردوویه‌کی ئهنفالزهده ده‌که‌ینه‌وه و داهاتوویه‌ک که ده‌ترسین وه‌کوو ڕابردوو دووباره بێته‌وه و ئێسته له ترس و دڵه‌ڕاوکێیدا ده‌ژین و هه‌ناسه هه‌ڵده‌کێشین! ئه‌نفال بووه به کاتژمێری به‌رباخه‌ڵی ئه‌و پیاوانه‌ی کورد که له بیابانه‌کاندا کران به ژێر خۆله‌وه! سووڕان و پێوانه و ژمارهکردنێکی دیکه‌ی وه‌رگرت، هیچ فریشته و خودا‌و و فریادڕهسێکیش نه‌بوو هه‌رچی هه‌بوو سێبه‌ری عروبه و زمان و زیله‌کانیان بوو! کاتژمێرێکی نوێ که‌وته گه‌ڕ! که زه‌مه‌نی سرووشتی و خوداوهندییانهی لێ ون بووه، به چرکه‌ی په‌شۆکان و خوله‌کی دڵه‌ڕاوکێ و کاتژمیری بێده‌سه‌ڵاتی میله‌کانی ده‌سووڕێته‌وه، 12 کاژێره‌که‌ی بووه به 182 هه‌زار کاژێر، به پێوانه‌ی گه‌ردوونی و پێوه‌ری خه‌لیقه‌تی ئیلاهی له شه‌و و ڕۆژدا ئیش ناکات، ئه‌م زهمانپهشێوی و تێکدانی کات و زه‌مانییه، داهاتووی ئێمه‌ی وه‌کوو خه‌یاڵکردن و ئاسۆبینین خستۆته ژێر په‌شێوییه‌کانی “ئێسته” که له ڕابردوویه‌کی کوشنده‌وه به‌ناوی “ئه‌نفال” سه‌رچاوه ده‌گرێت، ناتوانین حاشا له‌م ڕاستییه بکه‌ین که له هه‌ندێ چرکه‌سات و خوله‌کی زه‌مه‌نی ئێسته‌ماندا قووڵبوونه‌وه و تیشکپژاندێک له‌سه‌ر تاریکه قووڵ و نووتهکهکانی ئه‌نفال هاتۆته ئاراوه و یاده‌وه‌ری و وشیاریی گشتیی نه‌ته‌وه‌یی و به‌کۆمه‌ڵی ئێمه‌ی ڕوون کردووه‌ته‌وه، حاشا له‌وه ناکرێت که برین و کاره‌ساتی ئه‌نفال ده‌نگی به‌شێکی زۆری کوردانی چوارپارچه و جیهانی له یه‌ک نێزیک کرده‌وه، له‌سه‌ر پێوه‌ری برین، ژانی هاوبه‌شی مێژووییانی قووڵتر کرده‌وه، ژانێکی له‌بیرنه‌کراو و یادهوریبزوێن و وشیاریساز که ڕۆحێکی گشتی و به‌کۆمه‌ڵی له وێرانه و پێچ و په‌ناکانی مێژوومان ڕاساندهوه و ئیراده‌ی وشیارییانی قیت و قوت کرده‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌نفال کاره‌ساتێکه که هه‌مووان واته هه‌مووان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، ده‌بێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی بن و به‌جۆرێک لێی به‌رپرسیارن و ئه‌گه‌ر تاوانباریش نه‌بن ناتوانین به بێ‌تاوان دایانبنێین، به‌ڵام کورد و سوبژێکتیڤیته‌ی کوردی به هه‌موو ده‌رکه‌وته‌کانی زیاتر به‌رپرسیاره، زیاتر ئه‌رکی له‌سه‌ره بۆ ناساندن و گێڕانه‌وه و نیشانه‌سازی و به‌ڕه‌مزکردنی ئه‌نفال و بۆ ئه‌مه‌ش پێش هه‌ر شتێک ده‌بێ له خۆی و جیهان-ژین و ده‌وروبه‌ری خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات، له‌و ساڵانه‌ی که ئه‌نفال ورده‌ورده ئێسک و پرووسهکانی که‌وته ده‌ره‌وه، یه‌ک جه‌مسه‌ری تۆکمه و به‌هێز که کوردی له ڕۆژهه‌ڵات هاوده‌نگ و هاوسۆز ده‌کرد له گه‌ڵ برا دابڕاوه‌کانی باشووری نیشتیمان، ئه‌نفال و ئه‌و ڤیدیۆ و وێنه که‌مه سامناک و دڕندانه‌یه بوون که به زمانی عه‌ره‌بی فه‌توای له‌ناوبردنی ژیار و مرۆڤ و منداڵیان ده‌رده‌کرد، هه‌ر ئه‌مه هه‌وێنی یه‌کگرتن و یه‌کانگیری به‌شێکی زۆر له خوێندکارانی کورد له هه‌موو زانکۆکانی ئێران بوو، خاڵێکی ڕه‌ش بۆ جیاکردنه‌وه‌ی خود له ئه‌ویدی فارس و عه‌ره‌ب، خاڵێکی وه‌ها ڕه‌ش که جگه له ئازار و ئیراده بۆ پێشگیریکردن له ئه‌نفالچێتی و داهاتووی ئاوس به ئه‌نفال هیچ قه‌ده‌ر و ڕیگایه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدا زه‌ق نه‌ده‌کرده‌وه، تیشکێک له وشیاری له کوانووی ڕه‌شی برینه‌وه ده‌دره‌وشایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م تیشکه دره‌وشاوه تاڵه‌دا هه‌مدیس ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کین که تارمایی و سێبه‌ره‌کانی ئه‌نفال و ئه‌نفالچێتی له‌سه‌ری نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، واته داهاتووی به‌رده‌ممان ئێسته‌ی ناخمان ده‌خاته‌وه ناو تۆڕ و هاوکێشه‌کانی ڕابردوو، ڕابردووی ئه‌نفال و چاڵ و ڕێچکهچاڵ و زیل و لایت و لمی بیابان و عه‌رعه‌ر و نوگره‌سه‌لمان و …ئێسته له باشووری کوردستان و له ژێر ئاڵای کوردستان و به به‌رچاوی دایکانی “ئه‌نفال” و شایه‌تحاڵانی ئه‌نفاله‌وه کۆمه‌ڵێک گرووپ و لایه‌ن به په‌یج و ئه‌کاونتی جۆراوجۆره‌وه خه‌ریکن ستایشی سه‌دام و هێزی دیکتاتۆر و عوده‌ی و قوسه‌ی و بوێرییهکانیان ده‌که‌ن، کێن ئه‌وانه‌ی بۆ ئامێزی خوێناوی دیکتاتۆر و سمێڵه که‌ونینه خورافییه‌که‌ی و شمشێره دره‌وشاوه جوانیکوژهکهی شیوه‌ن ده‌که‌ن؟ ئه‌مانه نه قوربانین نه جه‌لادن، ئه‌مانه ڕۆحی کۆیله و ڕیسوا و سووکی تاقمێک کورد و عه‌ره‌بن که به‌عسیبوون له‌م زه‌مه‌نی ئێستادا جگه له مانیفێستکردن و ده‌رخستنی گه‌مژه‌یی و جه‌هلێکی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان هیچی دیکه‌یان بۆ به‌دیاری ناهێنیت، ئه‌مانه فۆکۆسیان خستۆته سه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌دام له کاتی دادگایکردنه‌که‌یدا، به تێڕوانینێکی نه‌رێتی و دواکه‌وتووانه به‌رگریی سه‌دام له خۆی و به‌رزان تیکریتی برای له قه‌فه‌سێکی دیموکراتیکدا که قه‌ت شایسته‌ی ئه‌و قهفهسهش نه‌بوو به بوێری و جوامێری داده‌نێن و له ژێر ناوی هه‌ڵوێست و بوێرییه‌کانی سه‌رۆک بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، یان هه‌ندێ لایه‌نی ژیانی پیس و خوێنمژانه‌ی عوده‌ی ده‌خه‌نه ڕوو، گوایه زۆربه‌ی ژیانی ئه‌و له شه‌ودا ده‌ستی پێکردووه چون ڕۆژانه له خه‌ودا بووه، شه‌وانه‌ش زۆربه‌ی کاتی له یانه شه‌وانه‌کاندا چاو‌دێر و بینه‌رێکی سه‌مای ژنان و کچان بووه، ئه‌م تێڕوانینه بۆ بانگهێشتکردنه‌وه‌ی دیکتاتۆر و ڕۆحییه‌تی ئه‌نفالچێتی جگه له‌وه‌ی که شایسته‌ی به‌زه‌یی و خه‌م بۆ خواردنه هیچ شتێکی دیکه ناخوازێت تاکوو مرۆڤێکی وشیار به‌ره‌و ئه‌و قسه بێناوه‌رۆک و ماوه‌به‌سه‌رچووانه ڕابکێشێت، ڕاسته دۆخی ئاڵۆزی ژیان و که‌موکورتییه‌کانی خزمه‌تگوزاری و حوکمڕانی کوردی له باشوور ڕه‌نگه هه‌ندێ هه‌لی مه‌جازییان له تۆڕ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ دابین بکات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه شتێکی کاتییه و گۆڕانێکی گشتیی له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک هاواری نه‌فره‌ت و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک دژی دیکتاتۆرپهرستان و بانگهێشتکهرانی ڕابردووی کاره‌سات و نیشانه و ڕه‌مزه‌کانی به‌رز ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی من پێم وایه ده‌بێت ئه‌م په‌یج و ئه‌کاونتانه به‌پێی یاسای په‌ڕله‌مانی کوردستان سزا بدرێن و به‌ڕێوه‌به‌رانیان سزای دیاریکراوی خۆیان به‌سه‌ردا بسه‌پێت، ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ به‌ره‌و ئه‌م تێڕامان و بڕیاره‌ش بمانبات که ده‌بێت یاساکانی هه‌رێمی کوردستان به نیسبه‌ت که‌یسه‌کانی وه‌کوو ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه، بارزانییه‌کان و فه‌یلییه‌کان و…به‌شێوه‌یه‌کی تووندوتۆڵ و دوور له لێبوردن بجووڵێنه‌وه، ئه‌م په‌یج و ئه‌کاونتانه که ده‌شێت وه‌کوو تڵت و ورهخاشاکی ئاره‌زووی دیکتاتۆرپهرستی بخوێنرێنه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕه‌مزین بۆ نیشاندان و خستنه‌ڕووی به‌شێک له‌و نه‌خۆشییه‌ی که ئه‌نفالچییه‌کان له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک دروستیان کرد و بڵاویان کرده‌وه. ئه‌مانه له قه‌تیسکردن و پهشێوکردنی زه‌مه‌نی “ئێسته”ی ئێمه له گێژه‌نی ڕابردوویه‌کی تاڵ و داهاتوویه‌کی لێڵدا ڕۆڵ ده‌گێڕن و وه‌کوو وتم نه قوربانین نه جه‌للادن به‌ڵکوو کۆیله‌ن، هه‌م جه‌للاد و هه‌م قوربانی پێگه و کورسی و شوێنی تایبه‌تی خۆیان له چرکه‌ساتی دیاریکراوی خۆیاندا هه‌یه، به‌ڵام کۆیله جگه له خاوێنکه‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی خوێنڕێژی بۆ جه‌للاد و زه‌مینه‌خۆشکه‌ری خوێنڕژانی قوربانی هیچ ئه‌رکێکی دیکه‌ی نییه، ئه‌و هیچ هه‌ستێکی ئینسانی و سوبژێکتیڤیته‌یه‌کی تێدا نه‌ماوه، نه ده‌ترسێت له خوێنڕژان نه سۆزی مرۆڤانه‌ی هه‌یه، نه دڵڕه‌قه، نه بوێره، نه هیچ ئاوه‌ڵناوێکی دیاریکه‌ری مرۆڤێکی پێ ده‌بڕێت که ده‌شێت له جیهاندا ڕۆڵێکی بکه‌ری هه‌بێت، ئه‌و کۆیله‌یه و به‌س، ته‌نها کۆیله، مه‌کینه‌یه‌که که فرمان و بڕیار جێبه‌جێ ده‌کات و خۆیشی لێیان تێنه‌گه‌یشتووه، قووربانی ده‌توانێت جه‌نگاوه‌رێک بووبێت که پێوه بووه، تووش بووه له ڕیگایه به‌رگری و به‌رخۆدان دژی جه‌للاد و ئێسته ڕووبه‌ڕووی جه‌للاد ده‌بێته‌وه، جه‌للاد ده‌شێت خوێنڕێژێک بێت که حه‌ز له ده‌سه‌ڵات و خوێنڕشتن ده‌کات، به‌ڵام کۆیله نه حه‌زی هه‌یه نه ئیراده‌یش، ئه‌و ئیراده‌یه‌کی سڕکراو و نه‌زۆکه، که کۆمه‌ڵێک یاده‌وری وه‌کوو نۆستالۆژیا ئه‌قڵ و سوبژێکتیڤیته‌ی سووک و چرووک کردووه هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه هیچ هه‌ستێک به ملکه‌چی و سه‌رشۆڕی و سووکیش ناکات.