• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
دوو شه‌ممه‌, ئازار 27, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    زانست بەبێ ئەخلاق

    ئەمریکا لە کارتی هێزەوە بۆ کارتی دۆلار

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئاسایبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەنێوان چەندین چەمکدا

    ئاسایبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەنێوان چەندین چەمکدا

  • شــیکار
    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ڕووسیا لە سوریا چۆن ئامادەکاریی بۆ سەردەمی بایدن دەکات

    ڕووسیا لە سوریا چۆن ئامادەکاریی بۆ سەردەمی بایدن دەکات

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی دوو  و کۆتایی

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی دوو و کۆتایی

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی یەک

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی یەک

    دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

    دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

لالشی نوورانی

محەمەد حەمەساڵح تۆفیق لەلایەن محەمەد حەمەساڵح تۆفیق
شوبات 21, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
لالشی نوورانی
0
هاوبەشکردنەکان
7
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

پەرستگەی پیرۆز و هەرە دێرینی ئێزیدی سەردانێک بۆ لالش، چەند ساڵێک لەمەوپێش.

لالش، ئەو پەرستگە دێرینەی ئاینی کوردی ئێزیدییە کە بەدرێژایی سەدان و بگرە هەزاران ساڵی مێژووی ئەو ئاینە سەدان لاپەڕەی خوێناویی بەرگری و بەرەنگاربوونەوەی تۆمارکردووە و بۆ رۆژگاری ئەمڕۆ نموونە و شایەتێکی زیندووی گیان فیدایی و خۆبەختکردنی مرۆڤە لەپێناو باوەڕ و بەهاکانیدا.

شیو یان گەلیی لالش، کە پەرستگەکەی تێدا دروستکراوە دوانزە کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شێخان (عەین سوفنی، یان ئێسفنی)یەوە و چواردەوری بە چیای بەرز گیراوە و شوێنێکی قایم و سەنگەرێکی سەختی هەڵگرانی باوەڕ و ئاینی ئێزدییە و گومان لەوەدا نیە کەوا گەلێ نەبەرد و داستانی قارەمانانەی تێدا تۆمار کراوە بۆ پارێزگاریی لە پەرستگە و ئاینەکە. لالش شایەتحاڵێکی زیندووی پەیوەندیی ئاینی ئێزدییە بە میتراییەکانەوە و رەگێکی قووڵتری هەیە و دەچێتەوە سەر باوەڕە کۆنەکانی وڵاتی ئێران و میزۆپۆتامیا.

ئەوه‌ی لێرەدا جێی باسە سەرسامیی کەسانێکی کوردی غەیرە ئێزدییە کە سەردانی پەرستگەی لالشیان کردووە و دەیانەوێت واقیعیانە بڕواننە ئەم قەناعەت و باوەڕەی کە لە ناخی مێژوودا  ڕەگێکی قووڵی داکوتاوە و لە هەمان کاتیشدا رەگێکی تۆکمەی لە ناخی هەڵگرانی باوەڕەکەدا جێگیر کردووە، کە مرۆڤ لەئاستیدا سەرسام دەبێت و ئەندێشەکانی فراونتر دەبن لە ئاست دێرینی و رەگ داکوتاویی بەها و نەریت و ویرد و سەرچاوەی ئەو قەناعەت و باوەڕە و هەست دەکات کە ئیدارەی ئەو قەناعەتەی مرۆڤ بەهەر شێوەیەک بێت تاسەر ئێسقان داکۆکی لێدەکات و لە مێشکی خۆیدا شوورە و قەڵای مەحکەمی بۆ دروست دەکات و گەلێ جاریش باکی بە ژیانی خۆی نابێت و لە پێناویدا خۆی بەخت دەکات. ماوەی چەند ساڵێک لەمەوپێش (لە پێش جینۆسایدی ئێزیدییانی ناوچەی شنگال لە سەر دەستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا)  بەکاری نزیکەی دوو هەفتەیەک، رێگەمان کەوتە دهۆکی بادینان و لەگەڵ چەند برادەرێک خولیای سەردانی ئەو پەرستگە دێرینەمان کەوتەسەر و دیدەنییەکی بنکەی رۆشنبیریی لالشمان کرد لە دهۆک، کە ئەرکی پاراستن و بووژاندنەوەی کولتووری ئێزیدییانی لەئەستۆ گرتووە، دەستەی بەڕێوەبەری بنکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکردین و چووینە گفتوگۆیەکی قووڵ و بەپێزەوە لە بابەتەکانی  پەیوەند بە مێژووی کولتووری ئێزدی و کۆششەکانی پەیوەست بە گردوکۆکردنەوە و برەودان پێیان و گفتوگۆ کردن لەسەر کۆنگرەی هانۆڤەر و ڕووداوەکانی نێو کۆنگرە و دواتر بەشە گرنگەکانی مەڵبەندەکەمان بەسەرکردەوە وەک کتێبخانە و مۆزەخانەی کولتووری و کەلەپووری. مایەی خۆشحاڵییە هەریەک لەوانە هەوێنی پرۆژەی گەورەتری لەخۆگرتنی بابەتە پەیوەستەکان بن بە مێژووی دێرین و بەهاداری ئاینی ئێزدییەوە. دواتر هەردوو بەڕێزان سەگڤان و تاریق، ئەندامانی شارەزای کولتووری ئێزدیی  هاوەڵییان کردین بۆ پەرستگەی دێرینی لالش، کە لەسەر زاری هەموو ئێزیدییەک بە لالشی نوورانی ناوی دەهێنرێت. ئەرکی رێبەری کردن و بەسەربردنی رۆژێکی پڕ ماندووبونیان گرتەئەستۆ و ورد ورد بە کوچە و کەلێنی پەرستگە و مێژووی پەرستگەکەدا رۆچوون و زانیارییەکی بەپێزیان بە ئێمەی تینووی سۆراخ کردنی هەموو شتێک لەبارەی ئەو ئاینە و مێژووەکەیەوە بەخشی.

وەرزی بەهار بەرەو کۆتایی دەچوو، چێشتەنگاوێکی زوو بوو کاتێ گەیشتینە دەربەندی لالش و دەروازەی پەرستگە و دیمەنی شاخە سەرکەشەکان و سەنگینیی پەرستگە نوقمی خەیاڵاتی مێژووی کردین و هەر لە دەرگاوە فەقیر، کە پایەیەکی ئاینی ئێزدییە و بەو کەسە دەبەخشرێت کە ئەرکی راییکردنی کاروباری ئاینیی پەرستگەکەی لەئەستۆیە و پێشوازییەکی گەرمی لێکردین و ئێمەش مەبەستی خۆمانمان تێگەیاند کە خەڵکی کوردی غەیرە ئێزدین، بەڵام چ ئاین و چ کولتووری دێرین و ڕەسەنی ئێزدییان بە میراتی باوباپیرانمان دەزانین و حەز دەکەین بەشێک لەو فەرهەنگ و میراتە ببینین کە بە درێژایی رۆژگارێکی دێرین  لە لالشدا پارێزراوە و پەیڕەوی دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەردەمی حوکمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا زیاد لە حەفتا جار هێرشی ناڕەوایان کراوەتەسەر و کۆمەڵکوژ کراون بە هۆکاری ئاینەکەیانەوە، بەڵام ئەمان شێلگیرانە بەرگرییان لە باوەڕ و قەناعەتەکەی خۆیان کردووە و نەچوونەتە ژێر باری خۆ ڕادەستکردن و گۆڕینی ئاینیانەوە و لەم پیناوەدا قوربانیی هێجگار زۆریا داوە. ئەم هێرش و پەلامارانە لە مێژووی ئێزدیاتیدا بە “فەرمان” ناوزەد دەکرێت، واتە فەرمانی هێرش کردنە سەریان و قڕکردنیان لەلایەن شەخسی سوڵتانی عوسمانیی خۆیەوە یان لە لایەن والییە عوسمانییەکانی مووسڵ و بەغداوە.

سیما و خاسییەتی لالش لە دەرەوە بەو بورجە دەناسرێت کەوا تیژ لەسەر بینای پەرستگەکە راستبووەتەوە و پتر لە زەقوورەی سەردەمی بابلییەکان دەچێت. فەقیر کە پیاوێکی کەتەی بەهەیبەت بوو، دەستەجلێکی کوردیی لەبەردابوو و عەگاڵێکی لە سەر جامانەیەکی سووری لەسەرکردبوو، کە بە بۆچوونی ئێزدییەکان ئەمەش بە بەشێک لە پۆشاکی کوردی دادەنرا. فەقیر زۆر رێزی لێناین و بە پێی نەریتی پەیڕەیکراوی سەردانی پەرستگەکە دەبوو هەر لە دەروازەکەیەوە پێلاو دابکەنیت و بە پێی پەتی بچیتە ژوورەوە، بە هەموو بەشە جیاجیاکانیەوە. یەکێک لە نەریتەکانی تری سەردان پێ نەخستنە سەر کەوشکەنی (کەمە یان ئەتەبەی) دەرگاکان و لەوێوە چووینە سەر مەزاری شێخادی و میوانێکی زۆر لە شوێنە جیاکانی ئێزدینشینەوە هاتبوونە زیارەت و سێ جاران بەلای دەستی راستدا بە دەوری مەزارەکەدا دەسووڕانەوە و دۆعا و نزایان ئەخوێند و کۆمەڵە پەڕۆیەکی ڕەنگینی جوان لە سەر گۆڕەکە دانرابوو کە زیارەتکار و میوانەکان بە نیاز و نزا گرێیان لێدەدا کە ئەمە دیاردەیەکی بڵاوە لای هەموو خەڵکی کورد لە ئاینەکانی تریشدا.

مەزاری شێخادی، وەک فەقیر بۆی گێڕاینەوە لەهەمان شوێنی پەرستشی ئاسایی رۆژانەیدا نێژراوە کە ڕووەو خۆرە و بەیانیان یەکەم گزنگی رۆژی   بەردەکەوێت و لای راستی ئەشکەوتی خەڵوەتی عیبادەتی شێخ دەکات و پاشان لە ئەشکەوتەکەوە ژوورکەوتین کە بەهەمان شێوە پڕبوو لە میوان و لە لای چەپی بەردێکی زۆر زل هەیە و وەک جێ ئەتەبەیەکی چاککراو لە بەرزی   مەتر و نیوێک مشکییەکی کۆن دانراوە خەڵکی میوان بە دەم لێو جووڵاندنی   ڕاز و نیازەوە ئەو مشکییە لە دووریی سێ مەترەوە بە چاونووقاویی هەڵدەدەنە سەر ئەتەبەکە سێ جار بە ئۆقرەگرتن و نەگرتنی مشکییەکە ئیدی داواکار لە ئەگەر و نەگەری رازەکەی دڵنیا دەبێت. مەزاری شێخادیی ئێزدی وەک هاوەڵەکانمان دەیانگوت زۆر کۆن نیە لە نەریت و باوەڕی ئێزدیاندا و زیارەت کردنی ئەم زاتە جۆرە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی خۆی هەیە و هەر لەو کاتەدا کە ئێمە لەوێ بووین کۆمەڵە ژنێکی خەڵکی باشیک و بەحزانی هاتنە سەری و بە دەم ویرد و دۆعا خوێندنەوە هەڵهەڵەیان لێدەدا. مەزارەکە لە بەشی کۆنی بیناکەدایە، کە وەک وتمان لە دەم دەروازەی ئەشکەوتەکەدایە و بووە بە بەشێک لە بیناکە و دەیان باستووقە و کووپەی پڕ لە رۆن زەیتوونی تێدایە بۆ بەکارهێنانی بە مەبەستی رووناکی لە بۆنە ئاینییەکاندا. هەموو شەوانی چوارشەممە و هەینییەک کە لە کۆچەڵەی تایبەتدا دەیسووتێنن وەک بەشێک لە ڕێوڕەسمی ئاینەکە. لە پەڕی ئەوپەڕەوە و لە قوژبنی هۆدەکەوە مەزاری شێخوبەکر بوو لە بنی دیوارەکە و چووینە ئەوێیش، هەروەها لە دەرەوەی ژوورەکە چووینە سەر مەزاری شێخ حەسەنی کوڕی شێخادی. لەم ژوورەوە دەچیتە خوارەوە بۆ ئەشکەوتێک و تەنها تایبەتە بە خەڵکی ئێزدی، بەڵام لەبەر ئەو رێزە زۆرەی کە لە ئێمەیان نا رێگەیان داین بچینە خوارەوە و شەخسی فەقیر خۆشی لەگەڵمان هات، بەڵام دەبوو هیچ کەرەستەیەکی ئاگرکردنەوەت پێنەبێت لە چەرخ و شقارتە و شتی لەم چەشنە، چونکە ناو ئەشکەوتەکە یەکپارچە هەڵمی رۆن زەیتوونە و رەنگە بە دەنکە شقارتەیەک گڕبگرێت. لێرە ئاشگێڕێک ئاوی زوڵاڵ و سازگار دەردەچێت و پێیدەڵێن ئاوی زەمزەم، دەچیتە ناویەوە دەست و دەم و چاوتی تێدا دەشۆیت و ئەمە بە حەجی ئێزدییان لەقەڵەمدەدرێت و بۆت هەیە لە ناو ئاوەکەدا ناوی خەڵکیتر  بێنیت و حەجیان بۆ بکەیت. ئاینی ئێزدیی، وەک باوە لە ناو خەڵکدا، چ پەیوەندییەکی بە یەزیدی کوڕی معاویەوە نییە و وشەی (ئێزد) لە ئاینی زەردەشتی و پێشتریش میتراییەکانی ئێرانی کۆندا واتای خوای خێر یان ڕووناکی دەگەیەنێت و هەموو شتێک لە لالشدا وابەستەیی بەو کولتوورە دێرینەوە دەگەیەنێت. جارێ لالش لە نێو دۆڵەکەدا ڕووی لە ڕۆژهەڵاتە و یەکەم گزنگی خۆری بەیانیان لەوێ دەدات و ئەو کۆچەڵانەی رۆن زەیتوونی تێدا دەسووتێنن پەپکەییە و گەلێ شوێنەواری خڕ و پەپکەییمان بینی لەسەر بەرد هەڵکۆڵرابوون و پابەندبوونی ئەم نەریتەیان دەگەیاند، وەک رێزلێنانێک. بەڵام لەبەر ئەوەی ئاینی ئێزیدی بە درێژایی چەرخ و زەمانێکی دوور و درێژ بەر شاڵاوی زوڵم و زۆرێکی بێئامان کەوتووە و گەلێ جار لەسەر ئەوە کۆمەڵکوژ کراون، تەنها لەبەر ئەوەی ئێزدین و  بەدرێژای مێژوو بوختانی زۆریان بۆکراوە و ناویان زڕاندوون بەوەی گوایە شەیتان پەرستن. ئەمانیش لەبەرگرییەکی وێنەی قارەمانانەدا بەهەزارانیان گیانی خۆیی بەختکردووە و ئەم پەرستگەی لالشـەیان پاراستووە و ملیان کەچ نەکردووە بۆ زۆردار، بەڵام لەو پێناوەدا زۆریان لێ پەرتەوازەی چیا سەختەکانی قەوقاز و شوێنانیتر  بوون و لەوێ ئێستا زۆرینەی کوردی ئەو ناوچانەی پێکدێنن و ئەم ملنەدان و بەرەنگاربوونەوە مێژووییە ئەدەبێکی فۆلکلۆریی دەوڵەمەندی لای ئێزدییان   خوڵقاندووە و ڕەسەنایەتییەکی تەواوی بەخشیوەتە کولتوور و کەلەپووری کورد.

بەڵام لە ئەنجامی دڕندەیی ئەو هێرش و پەلامارانە و سەختیی ئەو بارەی کەوا ئێزیدی و ئاینی ئێزیدیی تێکەوتووە، ‌حاڵەتێکی مێژوویی ساینکرێتیست (باتینی) دروستبووە، واتە جۆرە خۆگونجاندنێکی ئەو ئاین و باوەڕە کۆنانە لەگەڵ ‌عەقڵییەتی دەسەڵات و ئاینی  بەهەژموون و باودا و لێرەوەیە کەوا  چەردەیەک لە کولتوور و فەرهەنگی ئیسلامی چووەتە ناو ئاینی ئێزدییەوە و لە هەندێ تێرمی وەک ئاوی زەمزەم و کێوی عەرەفاتی لالشدا رەنگدەدەنەوە. لە ئەشکەوتەکەی ئاوی زەمزەمدا فەقیر پێیڕاگەیاندین کەوا “سەید ئەحمەدی رەفاعی لە مەککە تەزبیحەکەی و گۆچانەکەی کەوتووەتە ئاوی زەمزەوە و لە ئاوی زەمزەمی ئێرە گرتوویەتییەوە.

پاشان لەگەڵ برادەرانی یاوەرماندا بەپێی پەتی گەشتێکی ناو مەزار و بەشەکانی تری لالشمان کرد و چووینە سەر مەزاری شێخ شەمس و سەر کانیاوی (کانییا سپی) کە هەر یەکەیان قووچەکێکیان بەسەرەوەیە. لە حەوزی کانیاسپی دەست و دەموچاومان شۆرد، کە لە بەردەمیدا قاپێکی پڕ لە  خۆڵ و بەردی سەر مەرقەدی شێخ شەمس دانراوە و پێیدەوترێت (سەخرجن) و ئەو خەڵکەکەی کە دێن بۆ زیارەت کەمێک گڵ و بەردی ئەم قاپە لەگەڵ ئاوی کانیاسپی تێکەڵ دەکەن و لە ناوچەوانیانی دەسوون بۆ ئەوەی لە چاوی بەد بەدووربن. کانیا سپی لە فەرهەنگ و باوەڕی ئێزدییاندا جێگایەکی تایبەتی هەیە و لە ئاین و باوەڕی ئێزدیدا ئەفسانەی درووستبوونی گەردوون لە کانیە سپییەوە سەرچاوە دەگرێت. هەڵبەت ئەفسانەی دروستبوونی ئەرز و ئاسمان و گەردوون لای زۆربەی ئاینەکان رەگ و بووچوونی هاوشێوەی هەیە.

لە ناو پەرستگەکە و دەرەوەیدا چەند ژوور و هۆڵێک هەن کە هەر یەکە و بۆ عەشیرەت و بنەماڵەیەکی ئێزدییانە، کە لە بۆنە ئاینییەکاندا دێنە ئێرە و بۆ ئەوەیان دروستکردووە لەو چەند رۆژەدا کە لە لالش دەمێننەوە تیایدا بحەوێنەوە. لەو بۆنانەدا هەر بنەماڵە یا تیرەیەک یان خێزانێک ئاژەڵێک سەردەبڕن (مەڕ، بزن، گا یان گوێرەکە بێت) و دەیهێنن لێرە سەری دەبڕن و دەیکەن بە خێر پاش ئەوەی لەگەڵ گەنمە کوتاودا لێیدەنێن و بە چێشتیی دەیبەخشنەوە بەسەر ئەو خەڵکەدا کە هاتوون بۆ زیارەتی لالش و ئەنجامدانی رێوڕەسمی بۆنە ئاینییەکە و بەم چێشتە دەوترێت (سماتێ – سماط) و زۆر لە هەریسەی شیعەکان دەچێت کە بە بۆنەی عاشووراوە دەیکەن.
لە گەشتەکەماندا بەنێو پەرستگەکەدا چاومان بە پیر سمایلی پیر سڵێمان کەوت و زۆر بە گەرمی پێشوازی لێکردین و بەخێری ‌هێناین. شیاوی باسە پیر پلەیەکی ئاینەکەیە و هەندێ خزمەتگوزاری ئەنجامدەدات. بۆ نموونە پیر سمایل کە برای خدری پیر سڵێمانە کە نووسەر و ڕۆشنبیرێکی ئێزیدییە دەیوت “من بە ناو گوندەکانی ئێزیدیدا دەگەڕێم و ئیجازەی خۆپاراستن لە دووپشک دەدەمە خەڵک و هەر ماڵێکیش لەبری ئەم خزمەتە کەڵەشێرێکم دەدەنێ”هەڵبەت دووپشک لە ناوچەی ژەنگار (شنگال، سنجار)  زۆرە و زیانی کوشندە دەگەیەنێتە خەڵک. شایانی باسە کەڵەشێر لە نەریتی ئێزیدیاندا پایە و مەقامێکی بایەخداری هەیە و تەنانەت ئێزدییەکانی قەوقاز دەستیان تێناچێت سەری ببڕن و بۆ خۆی هەر خرت و گەورە دەبێت، بەڵام پیر سمایل دەیوت ئێمە لێرە سەری دەبڕین و دەیخۆین.

بەردەرگای پەرستگاکە وێنەی دوو تاوسی لە سەر نەخشکراوە وەک رەمزێک بۆ مەلەک تاوس، کە لای ئێزدیی پیرۆزییەکی گەورەی هەیە و ئەمەش وەک بەهەڵە لە ناو نەیارانی ئەم ئاینەدا باوە هەرگیز شەیتان نیە و ئەمە تەنها بوختان و هەڵبەستراوە و ئاینی ئێزدی وای لێکدەداتەوە کە “مەلەک تاوس سەرۆکی فریشتەکان بووە و خودا پێی وتووە کەوا تەنها کوڕنووش بۆ ئەو ببات و کاتێ کە خودا ئادەم دروست دەکات و فەرمان بە فریشتەکان دەکات کوڕنۆشی بۆ ببەن، ئەم پێیدەڵێت من تەنها کوڕنۆش بۆ زاتی خواوەند دەبەم چونکە لە نوور دروستکراوم و کوڕنۆش بۆ ئەو خەڵقندەیە نابەم کە لە خاک و خۆڵ دروستکراوە”. هەروەها وێنەی مارێکی ڕەشیش بە سەر دەرگای چوونە ژوورەوەی پەرستگەکەوەیە و باوەڕیان وایە کە ئەم مارە ڕەشە خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە و کاتێ کە لە تۆفاندا کەشتییەکەی نووح، کەوا لە هەموو جۆرە گیانلەبەرێک جووتێکی تێدا بووە، کونێکی تێبووە، ئەم مارە کونەکەی گرتووە و نەیهێشتووە نوقم بێت.

فەقیر لەبەر دەرگای پەرستگەکە هەندێ گڵی خڕهەڵدراوی پیشانداین کەوا لە گڵی سەر مەزاری شێخ شەمس و ئاوی کانیا سپی دروستکرابوو و پۆزشی ئەوەی بۆمان هێنایەوە کە بە غەیری ئێزدی نادرێت و ئەمە پێیدەوترێت (بەرات) و لە هەر ناکۆکییەکی نێو ئێزدییاندا ئەگەر ئەم بەردە بێتە حوزوور هەموو ناکۆکی و دڵئێشان و ساردییەکی کۆمەڵایەتی لە نێواندا نامێنێت و کەس ناتوانێت لە پیرۆزی وکاریگەریی مۆراڵی و  مەعنەویی ئەم بەردە پیرۆزە لابدات.

خەڵکی ئێزدیی لە ناو خۆیاندا پارە و یارمەتی کۆدەکەنەوە و دەیدەنە فەقیر و ئەمیش لەم پارەیە یارمەتیی ئەو کەسانە دەدات کە خزمەتی پەرستگەکە دەکەن و کاروباری ماڵ و دیوەخانەکەی خۆیشی پێ ڕایی دەکات.

ئێمە لە پاش سەردانی مەزار و بەشەکانی پەرستگەی لالشی نوورانی چووینەوە بۆ ماڵی فەقیر کە کۆمەڵێک پیرەمێردی ئێزیدی لەوێ دانیشتبوون و تاوێک لە خزمەتیدا ماینەوە و چەند فەرمایشتێکی ئاینی بۆ باس کردین لەبارەی لالش و دروستبوونی گەردوون و دنیاوە:

“لە پێش سەدان هەزار ساڵدا نە ئەرز هەبوو نە ئاسمان، بەڵکو تەنها لالش هەبوو، دنیا و گەردوون تەنها بریتیبوو لە هەڵم و هاڵاوێک و هیچیتر. لە کانیا سپیی لالشەوە ئاو بەرز دەبووەوە و دوڕێکی (گەوهەرێکی) تێدابوو، بوو بە دوو کەرتەوە و مەلەک تاووسی لێ هاتەدەرەوە و ئەوجا دنیا مەیی و ئەرز و ئاسمان لێکجیابوونەوە”.
دواجار فەقیر زۆر خوڵکی کردین کە بۆ نانی نیوەڕۆ لای بمێنینەوە و ئێمەش زۆرمان پۆزش بۆ هێنانەوە و بەڵێنمان دایە کە لە دەرفەتێکی تردا بچینەوە خزمەتی. بەمجۆرە بە ڕێز و پیرۆزییەکی زۆرەوە بە بێ ورتە و بەئەسپایی ماڵاواییمان لە لالشی نوورانیی پەرستگەی پیرۆزی ئێزدییان کرد.

پۆستی پێشوو

نیوزویک: تورکیا چەکی سووتێنەری بەکارهێناوە

پۆستی داهاتوو

هاواری ڕوناکبیرانی جیهان بۆ پشتیوانیی رۆژئاوا

محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

ئازار 26, 2023
11
کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

ئازار 26, 2023
3
نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

ئازار 20, 2023
18

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە