• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, ئازار 28, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    زانست بەبێ ئەخلاق

    ئەمریکا لە کارتی هێزەوە بۆ کارتی دۆلار

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئاسایبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەنێوان چەندین چەمکدا

    ئاسایبوونەوە لەگەڵ رژێمی سوریا لەنێوان چەندین چەمکدا

  • شــیکار
    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ڕووسیا لە سوریا چۆن ئامادەکاریی بۆ سەردەمی بایدن دەکات

    ڕووسیا لە سوریا چۆن ئامادەکاریی بۆ سەردەمی بایدن دەکات

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی دوو  و کۆتایی

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی دوو و کۆتایی

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی یەک

    ڕووسیا؛ کلیلی سێگۆشەی مۆدێرنی سیستەمی جیهانی: بەشی یەک

    دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

    دەوڵەتەکان چەندە هێزیان دەوێت؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی لە ماوەی نێوان دوو جەنگی جیهانیدا: بەشی دوو

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
شوبات 20, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی لە ماوەی نێوان دوو جەنگی جیهانیدا: بەشی یەک
0
هاوبەشکردنەکان
2
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

“ئێراق”

ئێراق، کە دروستکراوی کۆڵۆنیاڵیی بەریتانیا بوو لە ساڵی ١٩٢٠دا، لە هەر سێ ویلایەتی مووسڵ و بەغدا و بەسرە پێکهاتووە. دانیشتووانی لە (عەرەبی) شیعە و سووننە و کورد و تورکمان و ئاشووری و جوو پێکهاتبوو. بەرژەوەندییەکانی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانیا لە ئێراق بەو ئاڕاستەیە ڕێکخرابوو کە “هاتوچۆ و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هندستان و ڕێگەی ئاسمانیی ئیمپراتۆرییەت و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتی فارس و ئێراق دابین بکات” (سڵاگلێت، ٢٠٠٧: ٦). داگیرکردنی بەریتانیا بۆ ئێراق بەرەوڕووی بەرگرییەکی زۆر تووند بووەوە و تێکشکاندنی شۆڕشی ساڵی ١٩٢٠ لەلایەن بەریتانیاوە خەرج و تێچوونێکی بەشەری و مادیی هێجگار گەورەی ویست (کلێڤلاند و بونتۆن، ٢٠٠٩ : ٢٠٥). ماندێتی ئێراق (لەلایەن بەریتانیاوە – و)، لە ساڵانی ١٩٢٠ – ١٩٣٢، لەلایەن چوار کۆمیسیاری باڵاوە بەڕێوەبرا، کە بریتی بوون لە سێر پێرسی کۆکس و سێر هێنری دۆبس و سێر گیلبەرت کڵەیتۆن و سێر فرانسیس هامفەریس. کەسایەتییەکی سەرەکیش هەبوو لە دامەزراندنی ئێراقدا کە کاربەدەستێکی ژن بوو بەناوی گێرتروود بێڵ و سکرتێری ڕۆژهەڵاتیی کۆمیسیۆنی باڵا بوو، هەروەها کەمینەیەکی عەرەبی سووننەش لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیادا بوو. لەپاش دەرکردنی فەیسەڵ لە سووریا، لە ساڵی ١٩٢١دا کرا بە مەلیکی ئێراق. حکوومەتی ماندێتی عێراق نزیکەی بەتەواوی پێکهاتبوو لە ئەندامانی سوننەی عەرەب، کەوا کەمتر بوون لە ٢٥%ی تێکڕا دانیشتووان (سڵاگلێت، ٢٠٠٧: ٦).

بەریتانییەکان دوو هەڵوێستی دژ بەیەکیان بووە سەبارەت بە کورد؛ خەتی فەرمیی لەندەن و خەتی کاربەدەستانی مەیدانی (ئەسکەندەر، ٢٠٠١ : ١٧٨). لەکاتێکدا کەوا وینستۆن چەرچڵی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆڵۆنییەکان، پێی باش بوو دەوڵەتێکی کوردیی ناوبەین دروست بکرێت بەڵام پێرسی کۆکسی کۆمیسیاری باڵا پشتیوانیی لەوە دەکرد کە کوردستان بلکێنرێت بە دەوڵەتی ئێراقەوە (ئەسکەندەر، ٢٠٠١ : ١٥٣). شایانی باسە کەوا هەردوو بۆچوونەکە بایەخیان بە بەرژەوەندیی داگیرکاریی بەریتانیا دەدا. لە ساڵی ١٩٢٣دا، بۆچوونی کۆکس بردیەوە بە پاڵپشتیی بۆمبی گازی و بۆردمانی فڕۆکە بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لەلایەن هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانییەوە (ئەسکەندەر، ٢٠٠١ : ١٧٦).  لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٢٣دا، فەیسەڵ و کۆکس دانیان بە مافەکانی کورددا نا لە چوارچێوەی سنووری ئێراقدا (فۆنتانا، ٢٠١٠ : ١٠). بەو پێیە کورد بە شێوەیەکی فەرمی و لە ڕووی یاساییەوە دانی پێدانرا و زمانی کوردی بوو بە زمانی کارگێڕی و خوێندن (ئەدمۆنز، ١٩٦٨: ٥١٣). عەبدولموحسین ئەلسەعدوونی سەرۆک وەزیران لە سەرنج دەربڕینێکیدا لە ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٦دا مەبەستی خۆیان دەخاتەڕوو لە ئاوێتە کردنی کورددا وەک “توخم و ڕەگەزێکی ئێراقی” و دەڵێت؛

“بەڕێزان! ئەم ‘ئوممەتە’ ژیانی بۆ دەستەبەر نابێت ئەگەر هەموو توخم و ڕەگەزەکانی ئێراق مافی خۆیان نەدرێتێ … دەبێت چارەنووسی تورکیا وانەیەک بێت بۆ ئێمە و ناکرێت بگەڕێینەوە بۆ ئەو سیاسەتەی کە پێشتر حکوومەتی عوسمانی پەیڕەویی دەکرد. سەبارەت بە کوردەکان ئێمە پیویستە لەسەرمان مافی خۆیان بدەینێ. دەبێ کاربەدەستەکانیان لەخۆیان بێت و زمانەکەیان زمانی فەرمییان بێت و پێویستە منداڵەکانیان بە زمانی خۆیان بخوێنن لە قوتابخانەکاندا. ئەوە ئەرکی ئێمەیە کە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەموو ڕەگەزەکاندا بکەین و مافی خۆیانیان بدەینێ، سا موسلمان بن یان غیرە موسلمان (سڵاگلێت، ٢٠٠٧: ١٢٤).

لە ساڵانی ١٩٢٢ – ١٩٢٣دا شەڕی دیبلۆماسی لەسەر مووسل بەردەوام بوو لە کۆنفرانسی ئاشتیی لۆزاندا و ئەمە وای لە تورکیا و بەریتانیا کرد کە یاریی بە کورد بکەن “لەپێناوی بەهێزکردنی هەڵوێستی دانوستانیان لە کۆنفرانسەکەدا (عەلی، ١٩٩٧: ٥٢٤). هەر کە دواجاریش لە ساڵی ١٩٢٦دا کێشەکە چارەسەر کرا، دۆبسی کۆمیسیاری باڵا داوای لە تورکیا کە سەرئاسوودە و دڵنیا بێت لەوەی کە پرسی سەربەخۆیی کورد لەئارادا نییە” و ئەوەشی خستەسەر کەوا کوردەکان پاشەڕۆژێکی پرشنگداریان لە ئێراقدا دەبێت (“داهاتووی ئێراق”، ١٩٢٦: ٢٧٦)، ئەمەش ئەو ‌هەڵەیە دەسەلمێنێت گوایە دەسەڵاتدارانی   بەریتانی و ئێراقی ئەو پابەندییەی خۆیان پشتگوێ خستووە کە داویانە بە کۆمەڵەی گەلان (دۆج، ٢٠٠٦).

نیگەرانییەکی بەهێز هەبوو لای کورد کە ببنە بەشێک لە ئێراق و لە راپرسییەکەی ساڵی ١٩٢١دا: “زۆربەی زۆری کوردەکانی باشوور ڕەتیانکردەوە کە وەک مەلیکی خۆیان دەنگ بە فەیسەل بدەن و هەروەها ئێراقیش وەک دەوڵەتی خۆیان” (ئەسکەندەر، ٢٠٠١: ١٦٣). بێجگە لەوەش، ئەدەبیاتی نەتەوەیی کورد بە درێژایی سەدەی بیست بەزۆری وا ئاماژە دەکات بۆ ئێراق کە “داگیرکەرێکی عەرەبییە” (رەفعەت، ٢٠١٦: ٤٩٢ – ٤٩٣). تۆفیق وەهبیی پاریزگار (موتەسەڕیف) ی سلێمانی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٣٠کاندا و لە ساڵی ١٩٣١دا باس لەوە دەکات کە:-

“کوردستانی باشوور نیشتمانێکی مێژوویی کورد بووە و هیچ کاتێ بەشێک نەبووە لە خاکی عەرەب و هەرگیز لەلایەن عەرەبەوە حوکم نەکراوە تەنانەت لە سەردەمی خەلافەتیشدا. ئەو پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە لکاندنی کوردستان بە ئێراقەوە ناڕەوا و بێ پاساو بووە و ناڕەزایی لەسەر ئەوە دەربڕیوە کە کوردیان بە ئێراقی داناوە و ڕوونیکردووەتەوە کە ئەژمارکردنی کورد بە ئێراقی هێندەی ئەوە هەڵەیە کەوا کەسێکی ئێرلەندی بە “ئینگلیز” لەقەڵەم بدەیت (ڕەفعەت، ٢٠١٦: ٤٩٢)”.

هەروەها لە بەرگریی کورد دژ بە بەریتانییەکان و ئێراق چەک بەکارهێنرا. گرنگترین بزووتنەوەی سیاسی لەلایەن شێخ مەحموودی بەرزنجییەوە سەرکردایەتی دەکرا “کەوا کاریگەرترین سەرکردەی نەتەوەیی بوو لە باشووی کوردستاندا” (ڤان بروونەسن، ٢٠٠٦: ٩١). لە ١ی دیسەمبەری ١٩١٨، ئارنۆڵد ویڵسنی جێگری کۆمیسیاری مەدەنی لەگەڵ شێخ مەحموود و شەست سەرۆکی کورددا کۆبووەوە لە سلێمانی و گەیشتە ئەو ئەنجامەی کەوا نزیکەی کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە “نابێت تورک بگەڕێتەوە و بەگشتی پێ لەوە دەنێن کە پێویستیان بە پارێزگاریی بەریتانییە” (ماکدوواڵ، ٢٠٠٤: ١٥٢). شێخ مەحموود بە حوکمداری کەرتی division سلێمانی دامەزرا (ماکدوواڵ، ٢٠٠٤: ١٥٦)، بەڵام کە ویستی دەسەڵاتی خۆی بگەیەنێتە کەرکووک و کفری (گۆرگاس، ٢٠١٨: ٧) ڕووڕووبوونەوەی سەربازی بەدواداهات و بەریتانییەکان هێزە کوردییەکانی شکست پێهێنا. پاشان لەلایەن بەریتانییەکانەوە لابرا و دوورخرایەوە بۆ سەیلان (ئەلفینستن، ١٩٤٦: ٩٨). دواتر و لەکاتێکدا شوێنکەوتە نەتەوەییەکانی هەندێ لە ئەفسەرانی بەریتانییان کوشت، پیاوماقووڵانی کورد تکاکارینامەیەکیان بەرزکردەوە و داوای گەڕانەوەیان کرد (ئەسکەندەر، ٢٠٠١: ١٦٦) و لە بەردەوامیی ئاژاوە و پشێوی و داواکاریدا، شێخ مەحموود گەڕێنرایەوە و لە ساڵی ١٩٢٢دا کرا بە حوکمداری کوردستان و ئەویش خۆی بە مەلیکی کوردستان ڕاگەیاند:-

“لەمڕۆوە من چاودێریی دەوڵەتم لەئەستۆگرت و جەختم لەسەر بەرپرسیاریی پارێزگاری و سەربەخۆیی کوردستان کردەوە. ئەوە خولیا و ئاواتی منە کە ئێوە لە هەوڵ و کۆششدابن بۆ بەردەوامیدان بەم ڕۆژە پڕ شکۆیە لەپێناوی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەل و نەتەوەدا. کوردە، ئێستا ڕۆژی تۆیە بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی وەک یەک خێزان کار بکەیت بۆ پتەوکردنی ڕیزەکانت و پاراستنی مافە نەتەوەییەکانت کە ئێمە دەستەبەرمان کردووە (ئەسکەندەر، ٢٠٠١: ١٧٤)”.

شۆڕشە نەتەوەییەکەی شێخ مەحموود تا ساڵی ١٩٣٢ی خایاند و لەکۆتاییدا تێکشکا (ئەلفینستن، ١٩٤٦: ٩٨).

لە ساڵانی ١٩٣١ – ١٩٣٢دا، شێخ ئەحمەد و مەلا مستەفای براشی شۆڕشیانكرد، بەڵام هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانی زیاد لە نیوەی ماڵ و خانووەکانی ناوچەی بارزانی وێران کرد و ناچاری کردن ڕەو بکەن بۆ چیاکان (میسەڵاس، ٢٠٠٨: ١٥٢). کاتێکیش گەیشتنە سنووری تورکیا شێخ ئەحمەد لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بە دیل گیرا و گەلێ لە پیاوەکانی لەسێدارە دران. دواجار هەموو خۆیان دا بەدەستەوە و ناچار کران لە دوورخراوەیی ناوخۆدا بژین (میسەڵاس، ٢٠٠٨: ١٥٢). شیاوی باسە کەوا لە تێکشکاندنی ئەم شۆڕشانه‌دا ئێراق لە هەردووک ئێران و تورکیاوە هاوکاریی سەربازی دەکرا (حەسەنپوور، ١٩٩٢ : ١١٢).

شانبەشانی بەرەی سەربازیش، شەڕ لە بەرەکانی تریشەوە هەر درێژەی دەکێشا. سوننییە ناسیۆنالیستەکانی ئێراق، ساڵی ١٩٢٠ لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ویڵسندا پێیانڕاگەیاندووە کەوا شیعە و کوردەکان “جووتیاری نەزانن و دەکرێ بە ئاسانی لە شوێنی خۆیان بهێڵرێنەوە (فۆنتانا، ٢٠١٠: ٥). کۆکسیش سەرنجی داوە کەوا “بەپێچەوانەی عەرەبەکانەوە، کوردەکان نە هەستیان بە نەتەوەبوون کردووە و نە متمانەی سیاسیشیان هەبووە” (ئەسکەندەر، ٢٠٠١: ٢٥٨). ئەو بە هەمان شێوە شوێنکەوتووانی شێخ مەحموودیشی بە خەڵکی “نەزان و دەمارگرژ” دادەنا (ئەسکەندەر، ٢٠٠١: ١٧٦). ئەمەی خوارەوە لەو یاداشتە وەرگیراوە کە بەریتانیا بۆ کۆمەڵەی گەلانی نووسیوە لە ساڵی ١٩٣٠دا:-

“کوردەکانی ئێراق، ئەگەرچی دەبێ پێ لەوە بنێین کەوا گەلێ خاسییەتی باشیان هەیە، بەڵام بەتەواوی هەژارن لە خاسییەتی یەکگرتوویی و پتەویی سیاسیدا کە پێویستە بۆ خۆبەڕێوەبردنی سەرکەوتوو. ئەوان خۆڕێکخستن و خولیا و چاوەڕوانییان لەبنەڕەتدا خێڵەکییە و هیچ نەریتێکی خۆبەڕێوەبردن و هیچ دەزگا و دامەزراوەیەکی خۆحوکمکردنیان نییە و شێوازی ژیانیان سەرەتاییە و بەزۆریش نەخوێندەوار و سادە و ساویلکەن، ناڕازین لە دەسەڵات و هەستکردنیان نییە بە دیسپلین یان بەرپرسیارێتی (حەسەنپوور، ١٩٩٢: ١١٢)”.

لە دوادوایی سەردەمی عوسمانی و بەملاوە ڕۆژنامەگەریی کوردی میراتێکیان بەجێهێشت لەسەر هەردوک ناسیۆنالیزم و خوێندنی نوێ. کوردەکان بەئاگابوون لە سیمبۆڵ و بیری مۆدێرنی ئایدیۆلۆجیی ناسیۆنالیستی. شێخ مەحموود لە یەکەم حکوومەتیدا ئاڵایەکی نیشتمانیی کوردیی هەڵکردبوو (گۆرگاس، ٢٠١٨: ٧)، هەروەها “بە یارمەتی و هاوکاریی گەورە ڕووناکبیران و شاعیرانی سلێمانی” کەوتە دەرکردنی ڕۆژنامەی “ڕۆژی کوردستان”، کە بیر و ئایدیای نەتەوەیی بڵاودەکردەوە (گۆرگاس، ٢٠١٨ : ٧ – ٨)٧”.

هەڵبەت سەردەمی نێوان دوو جەنگیش لە کوردستاندا گەشەکردنی کارە ئەدەبی و زمانەوانی و مێژووییەکانی گەلێ کەسایەتیی دەرکەوتووی بەخۆوە بینی چەشنی پیرەمێرد و عەبدوڵا گۆران و تۆفیق وەهبی و ئەمین زەکی. ئینتێلێجێنتسیا یان ڕووناکبیرانی کورد بەرەنگاری پەراوێزخستنی کورد بوونەوە لەلایەن ناسیۆنالیستە بەریتانی و ئێراقییەکانەوە. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم مەسەلەیەش، یەک لەو ڕەخنانەی ئەمین زەکی ورووژاندبووی دژ بە “یاسای زمانە ناوخۆییەکانی” ساڵی ١٩٣١، ئەوەبوو کە دەبێت سیفەتی “ناوخۆیی” لاببرێت (حەسەنپوور، ١٩٩٢: ١١٧). ئەم دێڕانەی خوارەوە لە چامە شیعرێک بە ناونیشانی “بۆ کۆمەڵەی گەلان” کە هۆنراوەی سەلام ئەحمەد عازەبانیی شاعیرە (١٨٩٢ – ١٩٥٩) رەنگدانەوەی نائومیدیی کورد دەردەبڕێت لە خیانەتی ڕۆژاوا:-

“مەنشەئی فیتنە! کۆمەڵی تەزویر!

وا ئەدەی حەقی ئەقوامی سەغیر؟

کارخانەی فەساد، کۆمەڵی میحەن!

 کوتەکی دەستی میستەر هەندەرسەن!”

 (حەسەنپوور، ١٩٩٢: ١١٣). 

(زۆر سوپاس بۆ مامۆستا سدیق ساڵح لە بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین کە دەقی ئەم چەند دێڕە شیعرەی لە دیوانەکەی سەلامی شاعیر بۆ ناردم – وەرگێڕ).

“سووریا”

ڕێککەوتننامەی نهێنیی سایکس –  پیکۆی ساڵی ١٩١٦، سووریا و لوبنانی تەرخان کردبوو بۆ فەرەنسییەکان. لەگەڵ ئەوەشدا، ماندێتی فەرەنسا پاش کۆتاییهاتنی مەملەکەتە عەرەبییەکەی فەیسەڵ دەستی پێکرد لە ساڵی ١٩٢٠دا، کەوا بەریتانیا پشتگیریی دەکرد (خووری، ١٩٨٧: ٣٥ – ٤١). بەو باوەڕەی کە ئەمە ناڕەوایە، زۆرێک لە سوورییەکان لە ڕێگەی خۆپیشاندانەوە، کە ژن و پیاو تێیدا بەشدار بوون، بەرهەڵستیی فەرەنسییەکانیان دەکرد، سەرەڕای بایکۆت و زنجیرەیەک ڕاپەڕینی چەکدارانە (خووری، ١٩٨٧: ٤، ١٢٤، ١٣٢). شۆڕشی گەورەی ساڵانی ١٩٢٥ – ١٩٢٧زۆرترین وێرانکاریی لێکەوتەوە (کلێڤلاند و بونتۆن، ٢٠٠٩: ٢٢٣). ماندێتی فەرەنسییەکان لە ماوەی نێوان هەردوو جەنگەکەدا لەلایەن ئەم کۆمیسیارە باڵایانەوە ڕایی دەکرا:- جەنەراڵ گۆرۆ، جەنەراڵ وەیگان، جەنەراڵ سەڕەیڵ، هێنری دی جۆڤێنێڵ، ‌هێنری پۆنسۆ، دامیان دی مارتێڵ، گابرێڵ پۆکس (وایت، ٢٠١١: ١٠). سەربازانی باکووری ئەفریقا، مەدەگەشکەر، سەنیگال بە فەرماندەیی ئەفسەرانی فەرەنسی قەوارەی مرۆیی سووپای شامیان پێکهێنابوو (خووری، ١٩٨٧: ٧٩).

دانیشتووانی سووریا جۆراوجۆر بوون و پێکهاتبوون لە موسڵمانی سوننە و عەلەوییەکان و دوورزییەکان و ئیسماعیلییەکان و تایەفە جۆراوجۆرەکانی مەسیحی و جوولەکە و کورد. داواکاریی فەرەنسا بۆ سووریا و لوبنان، سەرەڕای بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی، پشتی بە ئیددیعای مۆراڵی دەبەست سەبارەت بە پەیامی شارستانی mission civilisatrice (خووری، ١٩٨٧: ٢٧ – ٣٢)، بێجگە لەوەش پارێزەری کریستیانەکان بوون (ئاڵتووغ، ٢٠١١: ٧٧). لەکاتێکدا کە فەرەنسییەکان بەگشتی تێڕوانینێکی نزمیان هەبوو بۆ عەرەبە   موسڵمانەکان و کوردەکان و دورزییەکان، بەڵام وایان دەڕوانییە کریستانییەکان کە “زیرەکترن و مێشکیان کراوەترە” (خووری، ١٩٨٧: ٧١). ئەوان لە جێبەجێ کردنی ئەرکە شارستانییەکەیاندا، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتییان ئەو کەمینە کریستیانە دەبێت، کە لە ڕووی کولتوورییەوە باڵادەستن، دژ بە “موسڵمانە دەمارگرژ و بیرتەسک و دواکەوتووەکان لە ڕووی کولتوور و ڕۆشنبیرییەوە” (خووری، ١٩٨٧: ٢٨). تائیفییەتی فەرەنسیی مەیلدار بە لای کریستیانەکاندا لەو باس و گێڕانەوە زارەکییە جۆراوجۆرەی کورددا ڕەنگدەداتەوە لە مێژووی ئەو سەردەمە کە وەک “دەوڵەتێکی مەسیحی” ڕیزبەندی دەکەن (ئاڵتووغ، ٢٠١١: ٢٠٤).

دوابەدوای ئوپەراسیۆنە سەربازییەکان لە پاش شۆڕشەکەی ساڵی ١٩٢٥ی شێخ سەعید و لەو کاتەشدا – کە لە یادەوەریی ناوخۆدا وەک دووەم فەرمان دەگێڕدرێتەوە – هەزاران کورد و ئەرمەن و کریستیانەکانی تر هەڵاتن بۆ ناوچەی جەزیرەی ژێر دەسەڵاتی فەرەنسا (ئاڵتووغ، ٢٠١١: ٧٥). لە سەرەتای ١٩٣٠کاندا، ئاشوورییەکانی کە لە ئێراقدا بوون پەنایان بردە بەر ناوچەی جەزیرەی فەرەنسی. ئەم بەلێشاو ڕۆیشتنە بەرەو جەزیرە ناڕەزاییەکی تووندی پەیداکرد لای عەرەبە نەتەوەییەکان، کە وەک “پێشێل کردنی پیرۆزیی نەتەوەیی/ نیشتمانیی سووریا” تەماشایان دەکرد (ئاڵتووغ، ٢٠١١: ٧٧). سەبارەت بە ناسییۆنالیزمی کوردیش لە سووریا ئەوە “ئەلئەییام”ی ڕۆژنامەی عەرەبە ناسیۆنالیستەکان لە بابەتە نووسینێکی ساڵی ١٩٣٢دا دەڵێ کەوا:-

“ئێمە دەمانەوێت کە ئەوان سەربەخۆیی خۆیان لە “کوردستانی” نیشتمانی خۆیاندا بوونیاد بنێن [دیارهم]، نەک لە جەزیرەی عەرەبیدا کە شوێنی دایکزادی [موطن] شەممەر و عەنەزە و تەی و جبوور و خێڵە گەورەکانی عەرەبە. چونکە جەزیرە لانکەی عەرەبایەتی بووە[مهد العروبه‌] لەپێش داگیرکردنی ئیسلامیشدا (وایت، ٢٠١٠: ٩١٣ – ٩١٤)”.

لێرە نیشتەجێ کردنی ئەرمەن بە نیشتەجێ کردنی زایۆنی دەشوبهێنرا لە فەلەستین و وا تەماشا دەکرا کە پرۆژەیەکە لەلایەن فەرەنسا و کۆمەڵەی گەلانەوە بۆ دروستکردنی نیشتمانێک بۆ ئەرمەن (ئاڵتووغ، ٢٠١١: ٢٢٠). تەنانەت ڕۆژنامەی “ئەلشەعب”یش هەڕەشەی لە ئەرمەنەکان کردووە “ئێمە هۆشداری دەدەینە ئەرمەنەکان کەوا ژیانی داهاتوو لە سووریادا، بە تەنیشت “عەرەبی تووڕەوە” ئارام و سەلامەت نابێت” (ئاڵتووغ، ٢٠١١: ٧٨). بە پێی هۆشداریی بەردەوام لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە، “ئەوە ئەرمەنە کریستیانەکان و کوردەکان نەبوون کە لە پانتایی پەنجا کیلۆمەتری ناوچەی سنوور نیشتەجێ کراون” (ئاڵتووغ، ٢٠١١: ٧٨).

لە کاتێکی پێشتردا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکخراوی خۆیبوونی نەتەوەیی کورد بنکەی لە سووریا بوو و هەر ئەمیش بوو شۆڕشی چیای ئاراراتی ڕێکخست. هەروەها سووریای ماندێتی فەرەنسیش گرنگ بوو بۆ گەشەکردنی بزووتنەوەی کولتووری کوردی لە ساڵانی ١٩٣٠کاندا (گۆرگاس، ٢٠٠٧؛ تێجێل، ٢٠٠٩: ٢١ – ٢٣). جەلادەت بەدرخان لە نێوان ساڵانی ١٩٣٢ – ١٩٣٥ و ١٩٤١ – ١٩٤٣دا جۆرناڵیکی کوردیی – فەرەنسی دەرکرد بە ناوی “هاوار”. ئامانجی هاوار “پەرەپێدانی یەکێتیی کوردەکان بوو … لەسەر بناغەی ئەلفبێیەکی یەکگرتوو و زمانێکی هاوبەش” (یوکسەڵ، ٢٠١١: ٢٥١). هەروەها ڕەوشەن بەدرخانی ژنەکەی جەلادەت، لە ساڵی ١٩٤١دا هاوکاریی “هاواری” کردووە و لە دوو نووسینیدا جەختی لەسەر ڕۆڵ و بایەخی ئافرەتی کورد کردووەتەوە وەک دایکان بۆ ئەوەی منداڵەکانیان فێری کوردی بکەن (یوکسەڵ، ٢٠١١: ٢٦٠ – ٢٦١). گۆڤار و ڕۆژنامەکانی تر کە لە لایەن هەردوو برا جەلادەت و کامەران بەدرخانەوە دەردەکران لە نیوەی یەکەمی ساڵانی ١٩٤٠کاندا “ڕوناهی، ڕۆژا نوو، ستێر” بوون. بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی تورکیای کۆماری لیستێکی بەربڵاوی لەخۆگرتووە لەبارەی ئەو کتێب و تۆمارە کوردییانەوە کە لە سووریا و لوبناندا بڵاوکراونەتەوە و بەرهەمهاتوون (یوکسەڵ، ٢٠١١: ٢٧١ – ٢٧٢). هەوتەریب لەگەڵ بڵاوکراوەکاندا، کۆمەلە و ڕێکخراوە کوردییەکانیش دامەزران (تێجێڵ، ٢٠٠٩: ٢٣). ئۆسمان سەبریی نووسەر و شاعیری نەتەوەیی قوتابخانەیەکی کوردیی لە گەڕەکی کوردان لە دیمەشق دامەزراند کە بە زمانی کوردی تێیدا دەخوێنرا (وایت، ٢٠١١: ١١٥).

لەگەڵ ئەوەشدا، هەموو کوردەکان تێکەڵ بە ناسیۆنالیزمی کوردی نەبوون، بەڵکوو سەرکردە کوردەکانی کوردداغ “داوای شووناسێکی تورکییان دەکرد و دەیانویست ناوچەکەیان بخرێتە سەر تورکیا” (وایت، ٢٠١١: ٩١٣، جەختکردنەوە لە بنەڕەتدایە). خالید بەکداش کوردێکی ترە کە سەرکردەی پارتی کۆمۆنیستی سووریا بووە و ئەو وای دەبینی کە چالاکییە کوردییەکان لە خزمەتی ئامانجەکانی ئیمپریالیزمی فەرەنسادایە (وایت، ٢٠١١: ١١٦). بەکداش لە ناکۆکی و ململانێیەکی توونددا بوو لەگەڵ ئۆسمان سەبریدا کە پرۆپاگەندە دژە کۆمۆنیستەکانی لە ناو لاوانی کورددا بوون بە هۆی ئەوەی کەوا گەلێکیان ڕیزەکانی ئەو حیزبە بەجێبێڵن و بەو پێیە بەکداش و هاوڕێکانی هێرشیان دەکردە سەری و بە سیخوڕی فەرەنسییەکانیان ناودەبرد(وایت، ٢٠١١: ١١٦ – ١١٧).

جووڵانەوەی نەتەوەیی کورد لە سووریادا لەژێر چاودێریی فەرەنسییەکاندا بوو(گۆرگاس، 2014: 846)، کە فەرەنسییەکان بەپێی بەرژەوەندیی کۆڵۆنیاڵیی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد. یارمەتی و هاوکاریی دارایی چاپ و بڵاوکردنەوەی “‌هاوار” هاوشان بوو لەگەڵ “سەپاندنی میکانیزمی سەختی کۆنترۆڵ کردندا” (گۆرگاس، ٢٠١٤: ٨٥٠). شاعیر و نووسەری نەتەوەیی ئۆسمان سەبری دوورخرایەوە بۆ مودەغشەقەر (ئاڵتووغ، ٢٠١١: ٨٠). وەک بەریتانییەکان لە ئێراق، فەرەنسییەکانیش “کارتی کوردیان” لە کێشە و ناکۆکییەکان لەگەڵ تورکیا (گۆرگاس، ٢٠١٤: ٨٤٦). بێجگە لەوەش، دەسەڵاتدارە فەرەنسییەکان هانی هەردوو ئەفسەری لاویان دا، کە پێیەر ڕۆندۆ و ڕۆجەر لێسکۆ بوون، کە هاوکاری بکەن لەگەڵ سەرکردە ناسیۆنالیستەکانی کورددا “بۆ ئەوەی چاوێکیان لەسەر جووڵانەوەی کورد” (گۆرگاس، ٢٠١٤: ٨٥١). پێیەر ڕۆندۆ لە یاداشتی ڕۆژانەی خۆیدا دەڵێ “من ڕۆڵی ئەوانم یاری کرد و نهێنییەکانیانم پاراست و هاوبەشیان بووم (گۆرگاس، 2014: 852).

نووسین: مەتین یوکسەڵ

لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق

پۆستی پێشوو

کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی لە ماوەی نێوان دوو جەنگی جیهانیدا: بەشی یەک

پۆستی داهاتوو

کورد و ناسیۆنالیزمی کوردی لە ماوەی نێوان دوو جەنگی جیهانیدا: بەشی سێ و کۆتایی

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

ئازار 26, 2023
14
کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

ئازار 26, 2023
3
نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

ئازار 20, 2023
18

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە