• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 16, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ژینا وه‌کوو ڕه‌مزی ڕابوون دژی تۆتالیتاریسم

ئاراز ڕۆژهەڵاتی لەلایەن ئاراز ڕۆژهەڵاتی
شوبات 15, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
ژینا وه‌کوو ڕه‌مزی ڕابوون دژی تۆتالیتاریسم
0
هاوبەشکردنەکان
7
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا ژینا ئه‌مینی، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، خه‌لکی سه‌قز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌‌ی به‌سه‌ردانێک ده‌چنه‌ تاران و له‌وێ له‌ لایه‌ن “گه‌شتی ئیرشاد”ه‌وه‌ ده‌گیرێت و له‌ ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ تاکوو هۆڵی گه‌شتی ئیرشاد هه‌رچییه‌ک ڕووی داوه‌ له‌ لێدان و زه‌ختی ده‌روونی به ‌سه‌ریان هێناوه‌ و دواجار ته‌رمه‌که‌ی ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کرێت”.

ئه‌مه‌ کۆی ڕووداوه‌که‌یه که‌ له‌ چه‌ند دێڕدا ده‌توانین کورتی بکه‌ینه‌وه،‌ به‌ڵام هه‌م ڕاستیی ڕووداوه‌که‌ ئاماژه‌ بۆ ده‌ستنه‌پارێزی و تووتالیتاریزمێک به‌ڕێکخراوه‌کراو (لێره‌دا له‌ قه‌واره‌ی گه‌شتی ئیرشاد، واته‌ ئه‌و گرووپانه‌ی که‌ ژنان و کچان له‌ شه‌قامدا ده‌گرن و ئه‌گه‌ر باڵاپۆشییان به‌پێی پێوه‌ره‌کانی ئه‌وان باش نه‌بێت ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌که‌ن) ده‌که‌ن و هه‌میش مه‌رگی “ژینا” بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ڕابوونێک دژی کۆی سیسته‌مێکی تووتالیتاری وه‌کوو کۆماری ئیسلامیی ئێران، که‌ بێگومان خوێنێکی تازه‌ی خسته‌ ناو ده‌ماره‌کانی بزاوتی مه‌ده‌نی و لایه‌نگرانی ڕووخانی ڕژێم و ئاخێزگه‌ و ناوه‌ند و سه‌رپشکایه‌تیی ڕه‌وته‌که‌ی، به‌ شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو و جیاواز بۆ هه‌موو ئێران مانیفێست کرد و ده‌ریخست!. کوشتنی “ژینا” بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئاگری مافخوازیی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کڵپه‌ بستێنێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و شاره‌کانی ئێرانیش هه‌ر کامه‌یان له‌ چوارچێوه‌ی گوتاری خۆیان و به‌ مه‌به‌ستی ڕووخانی ڕژێم بێته‌ ناو کایه‌که‌وه‌. په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات که‌ سه‌ره‌تا له‌ شاری سه‌قز و دواتر سنه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ مافخوازیی و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان زۆربه‌ی شار و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بته‌نێته‌وه‌‌،ڤ بانه‌ و دێگولان و کرماشان و قروه‌، دیوانده‌ڕه‌، کامێران، ئیلام و پاوه‌ و… هه‌ر کامه‌وه‌ له‌ ئاستی خۆیان تێكه‌لێ مافخوازیی ببن و خوێنی ڕژاوی ڕۆڵه‌کانیان به‌ درێژایی چل ساڵ زیاتر بێته‌ به‌رچاویان، ڕۆژهه‌ڵات پیشانی دا به‌ شێوه‌یه‌کی حه‌ماسی و شۆڕشگێڕانه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌کات له‌ ڕۆڵه‌کانی و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌مبه‌ر ڕژێمێکدا که‌ تووتالیتاریسم وه‌سفێکی بچووکه‌ به‌ باڵای تاوان و کرده‌وه‌ دژه‌ ئینسانییه‌کانی، خوێنی ڕۆڵه‌کانی ده‌کات به‌ هه‌وێنی مافخوازیی و هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ڕووخانی جه‌للاد.

ئه‌وه‌ی که‌ کوشتنی ژینا به‌حه‌ماسه‌ت و پڕشکۆ ده‌کات ڕابوونی بێوێنه‌ و سه‌رتاسه‌ریی ژنان و کچان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌؛ دژی ڕژێمێک که‌ چل ساڵ زیاتر له‌ هه‌موو مافێکی مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌یی بێبه‌شی کردوون، خاڵی دیکه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج ئاماده‌بوونی پیاوانه‌، شان به‌شانی ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ که‌ هاوده‌نگ و هاونه‌وا بوون له‌گه‌ڵیان و دژی هه‌رجۆره‌ خوێندنه‌وه‌ و سه‌پاندنێکی تایبه‌ت له‌ ئایین و ئیسلامی سیاسیی شیعی وه‌ستانه‌وه‌ و شکۆ و دره‌وشانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فرمێسک و حوزن بۆ مه‌رگی ژینا تێکه‌ڵ کرد. ئه‌مه‌ ته‌نها گۆشه‌یه‌کی ئه‌م پانتاییه‌ به‌ربڵاو و به‌رینه‌ی ڕووداوه‌که‌یه‌، دوابه‌دوای به‌رخۆدان و ڕابوونی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، تارانیش ده‌نگی خۆی خسته‌ پاڵ ده‌نگی ژنان و کچانی کورد و به‌م دروشمه‌وه‌(ژن، ژیان، ئازادی وه‌کوو دروشمی سه‌ره‌کیی ڕابوونه‌که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان) هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و دژی حکوومه‌تێکی دژه ‌ئازادی و ده‌ستوه‌شێن، به‌م شێوه‌یه‌ دروشمی دیکه‌یان به‌رهه‌م هێنا و به‌رده‌وام بوون “له‌ کوردستان تا تاران/ سته‌م له‌ دژی ژنان” (از کردستان تا تهران/ستم علیه‌ زنان) و ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ تاران نه‌وه‌ستا‌ و له‌ ته‌ورێزیش به‌م شێوه‌یه‌ دروشم درا “له‌ کوردستان تا ته‌ورێز / کاسه‌ی سه‌برمان بووه‌ لێوڕێژ” (از کردستان تا تبریز/ صبر ما گشته‌ لبریز)، ئه‌مه‌ له‌ هه‌رکام له‌ شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران به‌ شێوه‌یه‌ک ده‌رکه‌وته‌ی هه‌بوو و سه‌ره‌ڕای ده‌لاله‌تی ڕاسته‌وخۆیان له‌ پشتیوانیکردنی ژینا و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و شیوه‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌ی هێزه‌کانی گه‌شتی ئیرشاد، ده‌رخه‌ری پێشه‌نگایه‌تی و سه‌رپشکبوونی ڕۆحی شۆڕشگیڕانه‌ و وشیاریی سیاسیی کورد و کوردستان و ژنانی بوو. بێگومان ئێسته‌ زووه‌ بۆ تیۆریزه‌کردنی زۆر لایه‌نی ڕووداوه‌که،‌ به‌ڵام کوشتن یان مه‌رگی به‌ته‌واوه‌تی سیاسیی ژینا زۆر لایه‌نی مێژوویی و سیاسیی و جڤاکیی له‌ ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان مانیفێست کرد، ڕه‌نگه‌ هه‌ڵه‌ نه‌بێت گه‌ر بڵێێن: ترسی ڕاسته‌قینه‌ی کۆماری ئیسلامیی له‌ هێزی ژنانه‌!.

له‌ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ زیاتر، که‌ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامیدا تێده‌په‌ڕێت هه‌موو بزووتنه‌وه‌ و ڕه‌وت و ناڕه‌زایه‌تییه‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیرییه‌کانی به‌ چه‌پ و ڕاسته‌وه‌ هێناوه‌ته‌ ناو کایه‌که‌وه‌ و دواتر وه‌ده‌ری ناون، یان هه‌ر له‌ بنه‌وه‌ڕا له‌ سه‌ره‌وه‌ لێی داون و ئه‌گه‌ر نه‌شیتوانی بێت له‌ناویان ببات ئه‌وا کز و لاوازی کردوون، ڕه‌نگه‌ تاقه‌ شتێک پێشبینی نه‌کردبێت به‌و شێوه‌یه‌ یه‌خه‌ی بگرێت بزووتنه‌وه‌ی ژنان بووه‌ که‌ هه‌موو جوگرافیای ئێرانی بۆ ماوه‌ی که‌متر له‌ نیو ده‌یه‌یه‌ ورده‌ورده‌ به‌ره‌و خۆی ڕاکێشاوه‌ و ئێسته‌ پێشه‌نگییه‌که‌ی ژنان و کچانی بوێر و چاونه‌ترس و شۆڕشگێری کوردستان له‌ ژێر ناوی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” ده‌یکه‌ن، جیا له‌و هه‌سته‌ خۆشه‌ی که‌ ئه‌م دروشمه‌ به‌ ئێمه‌ی ده‌دات که‌ له‌ زاری نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ له‌ تاران و ڕه‌شت و ته‌ورێز و که‌ره‌ج و کیش و…ده‌یبیستین، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی تێڕوانین و وشیاریی ژنانی کورده‌ که‌ به‌ که‌مترین پێداویستی له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوسالار و کۆنه‌په‌رستدا به‌سه‌ر تابۆ ئایینی و نه‌ریتییه‌کان زاڵ بوون و پیاوانیشیان هاوڕا و هاونه‌وای خۆیان کردووه‌!

“ژینا یان مه‌هسا ئه‌مینی؟”

ئه‌گه‌رچی ده‌توانین وه‌کوو خوێندنه‌وه‌یه‌کی نیشانه‌ناسانه‌ باس له‌م دوو ناوه‌ بکه‌ین که‌ هه‌ردووکیان بۆ ئه‌و کچه‌ کورده‌ به‌کار ده‌چێت که‌ له‌ لایه‌ن گه‌شتی ئیرشاده‌وه‌ له‌ تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و کوژرا و بوو به‌ ڕه‌مز و هێمای هه‌ستانه‌وه‌ و ڕابوون، هه‌م له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هه‌م له‌ کۆی ئێران، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌م دوو ناوه‌ ده‌شێت ئاماژه‌ بن بۆ دووله‌تبوونی مرۆڤی کورد له‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سیسته‌مێکی تووتالیتار له‌ درێژه‌ی چل ساڵ زیاتردا، دووله‌تبوونێک که‌ پێش له‌ هه‌مووان و زیاتر له‌ هه‌مووان که‌سایه‌تی و کارئه‌کته‌ری ژنی کردووه‌ته‌ ئامانج، ناوی یه‌که‌م زۆرتر له‌ لایه‌ن کوردان و شه‌قامی کوردییه‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێت و ناوی دووهه‌میش (مه‌هسا) که‌ ناوێکه‌ فارس خاوه‌ندارێتی ده‌کات، له‌ لایه‌ن میدیاکاران و چالاکانی فارس و ناوه‌ندگه‌راوه‌ به‌کار ده‌برێت، پێویست به‌ گوتن ناکات که‌ له‌ هه‌ناوی ئه‌م تراژیدی و شکسته‌دا شکۆ و ڕابوون و هه‌ستانه‌وه‌ی دره‌وشاوه‌ خۆی مانیفێست کردووه‌، به‌ڵام کایه‌ی گوتاری ئێرانشاریی هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیسته‌می کۆمار و هه‌م له‌ ناوه‌وه‌ی، ئیشی خۆی ده‌کات، ئه‌گه‌رچی وا ده‌بینرێت هه‌ستێکی خۆشیان نه‌بووه‌ که‌ له‌ دروشمه‌کانی تاران و که‌ره‌ج و ته‌ورێز کوردستان ده‌خرێته‌ پێشه‌وه‌ و ده‌بێت به‌ پێشه‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ڵام ناچاور بوون مل به‌م ڕاستییه‌ی سه‌ر شه‌قام بده‌ن و ڕاسته‌وخۆ دژی نه‌وه‌ستنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ زۆرێک له‌ هونه‌رمه‌ند و چالاکانی بواری ژنانی فارس که‌ هه‌م له‌ ئاستی ناوخۆی ئێران و هه‌م له‌ ئاستی نێوده‌وله‌تی و ناوچه‌ییدا ناسراون، له‌ پاڵ ناوی کوردستان ناوی ئێرانیشیان ده‌هێنا، ئه‌مه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ ده‌کرا که‌ ڕابوون و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌رده‌وام بێت و کورد له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ڕابوون و هه‌ستانه‌وه‌که‌ بێت و هه‌یمه‌نه‌ و بوێری ژنان و پیاوانی کورد له‌ پاڵ یه‌کتر ترسی له‌مێژینه‌ و بێده‌نگیی چه‌ندین ساڵه‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ بشکێنێت و به‌ره‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ناڕازی یه‌کده‌ست و سه‌رتاسه‌ری بپارێزێن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵات به‌و په‌ڕی وشیارییه‌وه‌ به‌م دروشمانه‌وه‌ “سه‌قز به‌ ته‌نها نییه‌، سنه‌ پشتیوانییه‌”، “سه‌قز به‌ ته‌نها نییه‌، بانه‌ پشتیوانییه”‌ و…ناوه‌ندگه‌رێتییان بۆ کوردستان گه‌ڕانده‌وه‌ و هیچ دال و ده‌لاله‌تێکیان بۆ ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دیاری نه‌کرد، به‌ڵکوو ئه‌مه‌ ئه‌وان بوون خۆیان هه‌ڵواسی به‌ ڕووداو و ڕه‌وته‌که‌ و ورده‌ورده‌ش مه‌به‌ستیانه‌ بیقۆزنه‌وه‌ بۆ ئامانج و گوتاری خۆیان. هۆکاری به‌کارهێنانی جیاوازی ناوه‌که‌ش هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌ست و تاکتیکه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ناوی “ژینا” کوردییه‌ و ده‌لاله‌تێکی زه‌قتر و زه‌مانه‌وانانه‌ی دیاری هه‌یه‌ و ناوی “مه‌هسا”ش فارسییه‌ و ده‌لاله‌ت له‌ هه‌ژموونی و که‌لتوور و هه‌یمه‌نه‌ی فارس ده‌کات، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی که‌ له‌ ژینا پێش مه‌رگی و کوشتنی بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ کچێک بووه‌ به‌ هه‌موو توخم و ئادابه‌کانی که‌لتووری ڕه‌سه‌نی کوردییه‌وه‌، له‌ یه‌کێک له‌و ڤیدیۆیانه‌دا به‌ جلوبه‌رگێکی ڕه‌سه‌نی کوردییه‌وه‌ و به‌ چه‌پکه‌ گوڵێک ده‌چێته‌ سه‌ر مه‌زاری حه‌سه‌ن زیره‌کی نه‌مر، یان له‌ ڤیدیۆیه‌کی دیکه‌دا به‌ جلێکی سوور و ڕوخسارێکی گه‌شاوه‌وه‌ چۆپییه‌که‌ی ده‌ستی ڕاده‌دات بۆ یه‌کێک له‌ هاوڕێکانی.

ئه‌مانه‌ ده‌لاله‌تی کوردبوون و کوردانه‌ی ژینان که‌ ئاخێزگه‌ی گه‌شه‌ و نه‌شه‌ی که‌لتووری و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و دیاری ده‌کات و له‌ وڵات و شاری ئه‌ویدیدا خه‌ڵتانی خوێن بوو. به‌ “ژینایی” چوو بۆ تاران به‌ “مه‌هسایی” کوشتیان و به‌ “ژینایی”ش له‌ کوردستان نێژرا!. ئه‌مه‌ ئه‌و گوزاره‌ تاڵانه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ مێژووی خۆماندا بێگانه‌ نه‌بین پێی، واته‌ ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌نجام و ده‌ستکه‌وتی قوربانیدانه‌که‌ بۆ خۆیان ببه‌ن و گڵکۆ و هێماکانی مه‌رگیش به‌ ئێمه‌ ڕه‌وا ده‌بینن، ڕه‌نگه‌ ده‌ربڕینی ئه‌م قسانه‌ له‌ دۆخێکدا که‌ ژنانی هه‌موو ئێران به‌ پێشه‌نگایه‌تیی فه‌لسه‌فه‌ی جڤاکیی و وشیاریی ژنانی کوردستان له‌ ژێر ناوی “ژن، ژیان، ئازادی”دا خه‌ریکن کۆماری ئیسلامیی ده‌تۆقێنن به‌ دڵی که‌سانێک نه‌بێت، به‌ڵام نابێ ئێمه‌ چاو له‌و ڕاستییه‌ داپۆشین که‌ کۆماری ئیسلامی و گوتاری ئێرانشاری ئه‌وه‌ی که‌ بۆی گرینگه‌ جوگرافیای و هه‌یمه‌نه‌ی سیاسیی ئیران و فارس و زمانی فارسییه‌ و هه‌موو تراژیدی و ڕووداوه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر له‌ ناو دال و ده‌لاله‌تێکی وه‌ها گه‌روه‌دا خۆیان مانیفێست ده‌که‌ن، ئه‌وان هاوده‌ردی و هاوخه‌میی ده‌که‌ن ده‌ستیان خۆش بێت و سپاسیان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ وشیار بین که‌ نه‌هێڵین خوێنی ڕۆڵه‌کانمان ببێت به‌ ئامیانی پاراوبوونی گوتاری ئه‌ویدی و جل و پۆشاکی دیکه‌ به‌ به‌ر جه‌سته‌ی خوێناویی ڕۆڵه‌کانی ئێمه‌دا بکه‌ن و بیبه‌نه‌ شایی و شیوه‌نی خۆیانه‌وه‌، له‌ دواجاردا ده‌بێت بڵێم ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ناخی ئاوه‌ها تراژیدیایه‌ک شکۆیه‌کی داییساند؛ که‌ نیشانه‌ی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کگرتوویی له‌ قوروه‌ و دێگولان و به‌ گشتی ئه‌و شارانه‌ی که‌ ده‌مێکه‌ ته‌پ و تۆزی بێده‌نگیی به‌ سه‌ر کوردانه‌بوونیان هه‌ست پێده‌کرا، تاکوو شاباد و ئیلام و کرماشان په‌ره‌ی سه‌ند و خاوه‌ندارێتی سیاسیی و که‌لتووریی بۆ دۆزه‌که‌ خسته‌ ڕوو، نابێ ئه‌مه‌ به‌ بچووک ببینین و ده‌بێت ئاگاداری کایه‌ی سیاسی و که‌لتووریی ئه‌وان و ئه‌ویدییه‌کان بین.

پۆستی پێشوو

دۆگمابوونی چارەسەر

پۆستی داهاتوو

ساڵە لە بیرکراوەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی: بەشی یەک

ئاراز ڕۆژهەڵاتی

ئاراز ڕۆژهەڵاتی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نیسان 13, 2026
19
پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

نیسان 11, 2026
58
لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

نیسان 7, 2026
37

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە