• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئازار 30, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئێمە هەین…

    مەستی خەونی ڕووخان

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

  • شــیکار
    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی سێیەم

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی ئــاسـایشی نەتەوەیی

گوتاری بێ ناوەرۆک، یان هەراوهۆریای بێ ئامانج

عەتا قەرەداخی لەلایەن عەتا قەرەداخی
شوبات 8, 2023
لە بەشی ئــاسـایشی نەتەوەیی
0 0
A A
گوتاری بێ ناوەرۆک، یان هەراوهۆریای بێ ئامانج
0
هاوبەشکردنەکان
1
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

ئاشی ئاو کە ئامرازێکی سەرەتاییە بۆ هاڕینی گەنم و کردنی بەئارد بەکارهاتووە، ئەویش لەقۆناغی فیودالی و پێش پیشەسازیدا. ئاوەکە بە تووندی بەر خلۆکەیەک دەکەوێت کە دەستاڕی وردکردنی گەنمەکەی لێبەستراوە، کاتێ خلۆکەکە دەخولێتەوە، دەستاڕەکە لەگەڵ خۆیدا دەخولێنێتەوە، دەنگێکی ناساز دەردەچێت کە پێی دەوترێت دەنگی چەقەنە. لە پێناوی دەستکەوتنی ئارددا خەڵک دانی بەخۆیدا گرتووە، گوێی لەو دەنگە ناسازو وەڕسکەرە بێت. ئێستا ئەوەی لە کوردستان گوێمان لێیدەبێت ئەو دەنگە هەراسانکەرەیە، بەڵام بەبێ دەستکەوتنی ئارد. واتە؛ ئارد ئامانجە، قسەکانی ئێرە قسەی بێ ئامانجن. کەواتە با سەیربکەین هەتا بزانین بۆچی ئێمە ئەم بارودۆخەی ئێستای کوردستانمان وا ناو ناوە. قسەی بێ ئامانجی کوردی دەکەین بەچەند هەنگاوێک، کە هەموویان پێکەوە گوتاری بێ ئامانج یان گوتاری بۆش یان گوتاری بێ ناوەرۆک پێکدەهێنن.

یەکەم؛ قسەی کوردایەتی کە مەبەست لێی؛ کۆی ئەو ئاخاوتنانەیە حیزبی کوردی لە دروستبوونیەوە دەیڵێت و دەیڵێتەوە، کە گوایە خەبات لە پێناوی کوردو کوردستاندا دەکات. ئاشکرایە کۆی حیزبەکانی کوردستان نەک هەر لە باشور، بەڵکو لە هەر چوارپارچەی کوردستان ئەوەندەی دژی یەکتر جەنگاون و ئەوەندە پێکەوە کۆک نەبوون و ئەوەندەش دژی داگیرکەرانی کوردستان نەجەنگاون. بەو ئەندازەی دۆست و هاوکاری داگیرکەرانی کوردستان بوون و ئەوەندەی کاریان بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان کردووە، ئەوەندە لە پێناوی ئەو کوردایەتییەدا نەجەنگاون کە کردوویانە بە چەتر بۆ شاردنەوەی کەمومورتیەکانیان. هەڵبەت دەمانەوێت بڵێین مەبەستمان لە کوردایەتی گوتاری سەربەخۆیی و دروستکردنی دەوڵەتە. ئایا کامانەن ئەو حیزبانەی پرۆژەی دەوڵەتیان هەبووە؟ کەواتە کوردایەتی لای حیزبی کوردی لە بری ئەوەی ئامراز بووبێت لە پێناوی ئامانجی نەتەوەدا، نەتەوە کراوەتە ئامراز لە پێناوی حیزب و بەرژەوەندییەکانیدا، بەرژەوەندیەکانی حیزبیش کۆکراوەتەوە لە پێناوی تاکەکەسێک یان بنەماڵە یان نوخبەیەکدا. کەواتە لە رووی نەتەوەییەوە هەموو گێڕانەوەکانی حیکایەتی نەتەوەیی لە لایەن حیزبی کوردییەوە گێڕانەوەی بێ ناوەرۆکن، چونکە حیکایەتی کوردایەتی کۆی حیزبەکانی کوردستان لە هەر چوار پارچەی کوردستان تاکو ئێستا کوردیان بە هیچ نەگەیاندووە، بۆچی؟ وەڵامێکی زۆر سادە لەبەرئەوەی لەبری کارکردن بۆ یەکخستن و یه‌کگرتنی کورد، کاری بەردەوامیان زیاتر دابەشکردن و پەرتکردنی کوردو تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگابووە. بۆچی؟ لەبەرئەوەی نە ستراتیژی نەتەوەیی و نە گوتاری نەتەوەیی و نە پرۆژەی نەتەوەییان نەبووە.

دووەم؛ قسەی مافی بڕیاردانی چارەنووس کە لە مافی رۆشنبیرییەوە دەستیان پێکردووە بۆ لامەرکەزی، ئۆتۆنۆمی، ئۆتۆنۆمی راستەقینە، فیدراڵی، ریفراندۆمی سەربەخۆیی… دوانی دواییان، واتە فیدراڵی و ریفراندۆم  لە باشوری کوردستان بوون، ئەمیش وەکو تاکتیکی فریودەرانە بووەتە دروشمی رووبەرێکی فراوانی حیزبی کوردی. بەڵام لە رووی کردەییەوە شتێکیان لەم رووەوە ئەنجام نەداوە، چونکە هەر هەنگاوێک بەرەو بەدیهێنانی مافی چارەنووس، پێویستی بە یەکێتی و یەکبوونی هەموو پێکهاتەکانی گەلە. ستراتیژی حیزبی کوردی هاوشێوەی ستراتیژی خێلایەتی دابەشبوون بووە، ئەوەش هەموو زەمینەیەکی بۆ درستبوونی هێزێکی جەماوەری ئەوتۆ کە بتوانێت بڕیار لە مافی چارەنووس بدات لەباربردووەو ڕووخاندوویەتی. واتە قسەی بڕیاردانی مافی چارەنووس لای حیزبی کوردی قسەیەکی بێ ناوەرۆک بووە.

سێیەم؛ قسەی سەربەخۆیی، “پارتی کرێکارانی کوردستان” لەسەرەتاوە باسی لە سەربەخۆی هەموو کوردستان و دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی دەکردو خۆی وەکو پارتێکی ناسیونالیستی چەپی ئیتنیکی نمایش دەکرد. لەگەڵ رۆیشتنی کاتدا دەستبەرداری ئەو گوتارە بوو، لە بری گوتاری سەربەخۆیی ئێستا هەڵگری گوتاری تورکیای دیموکراتییە. واتە لە پارتێکی ناسیونالیستی ئیتنیکیەوە بووەتە پارتێکی ناسیونالیزمی مەدەنی و باسی پێکەوەژیانی ئیتنیکە جیاوزەکانی “تورکیا” دەکات لە چوارچێوەی تورکیایەکی دیموکراتیدا. لە باشوری کوردستان “کاژیک” و دواتریش “پاسۆک” خۆیان بە هەڵگری گوتاری ناسیونالیزمی کوردی دەزانی و لەراستیشدا ئەم دوو پارتە، دوو پارتی ناسیونالیستی راستڕەوبوون و لە هیچ بارودۆخێکدا نەبوون بە خاوەنی پێگەی جەماوەری فراون و کاریگەرییەکی دیاری ئەوتۆیان لەسەر بڕیاردانی کورد نەبووە. دوای ئەمانیش “پارتی دیموکراتی کوردستان” لە هەڵوێستی کاردانەوەدا نەک وەکو پرۆژە بەرجەستەی جۆریک لە گوتاری ناسیونالیزمی نا-تەواوی کرد و، بڕیاردانی ریفراندۆم و ئەنجامدانی، جێبەجێکردنی ئەو گوتارەی پارتی بوو. حیزبەکانی تر لەبەر لاوازیان و لەترسی ئەوە بە رووکەش پشتگیرییان کرد نەوەکو ئەنجامەکەی ببێتە هۆی زیاتر لاوازکردنیان لەبەردەمی پارتیدا. لە راستیدا جەماوەر ئەرکی خۆی لە دەنگداندا جێبەجێکرد، بەڵام پارتی نەیتوانی لەسەر زەمینەی واقیع گوتاری ریفراندۆم کە گوتاری سەربەخۆیی بوو جێبەجێ بکات و بەوەش گوتاری سەربەخۆیی ریفراندۆم لە مانای گەوهەری خۆی رووتکرایەوەو قسەی سەربەخۆیی کە گەوهەری ریفراندۆم و گوتاری ریفراندۆم بوو، پارتی لە ئەنجامی نەتوانینی راگەیاندنی سەربەخۆییدا، گوتاری سەربەخۆیی لە ریفراندۆمدا لەباربرد. بێگومان حیزبەکانی تر مەگەر بۆ راکێشانی سەرنجی ناوخۆ، ئەگینا نە بروایان بەسەربەخۆیی هەبوو نە کاریشیان بۆ کردووە. بۆ نموونە حیزبەکانی رۆژهەڵات هەتاکو ئێستاش هەر باسی بەشێک لە مافەکانی کورد دەکەن لە چوارچێوەی ئێرانی دیموکراتیدا. بە گوێرەی “یەکێتی نیشتیمانی” وەکو پارتێکی دیارو خاوەن پێگەی ئیلهام وەرگرتوو لە ماویزمەوە و پارتێکی ناسیونالیزمی چەپ کە دواتریش خۆی وەکو سۆشیال دیموکرات ناساندووەو باسی لە مافی بڕیاردانی چارەنووس لە چوارچێوەی ئێراقی دیموکراتیدا کردووە، زیاتر هەڵگری گوتاری کوردیی ئێراقییە نەک گوتاری کوردی نا-ئێراقی، لەو رووەوە “یەکێتی نیشتیمانی” بەرامبەر بە گەوهەری گوتارەکەی راستگۆبووە و هەڵبەت خواست و ویستی مام جەلال-یش بۆ بوون بە سەرۆک کۆماری ئێراق شتێکی رێکكەوت نەبووە و بوونیشی بەسەرۆک کۆمارو رێزلێگرتنیشی لە لایەن عەرەبی ئێراقەوەو گومان نەکردنیان لە دڵسۆزی مام جەلال بۆ ئێراق رەنگدانەوەی ئەو گوتارەیە، تاکو ئێستاش پەیوەندی باشی یەکێتی بە بەغداوەو بڕوابوونی بە پێویستبوونی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم لەگەڵ بەغداد رەنگدانەوەی گوتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە. واتە لێرەوە دەردەکەوێت گوتاری سەربەخۆیی لە مێژووی حیزبەکانی کوردستاندا، هەرگیز نەبووەتە گوتارێکی خاوەن شوناس و حیکایەتی سەربەخۆیی و گێڕانەوەکانی تەنیا لەسەر ئاستی تاکەکەس و دەستەبژێر بوونی هەبووەو هەیە، بۆیە قسەی سەربەخۆیی کوردی تاکو ئێستا قسەیەکە لە چوارچێوەی خەون و لە خەیاڵی رووبەرێکی زۆر تەسکی دەستەبژێری ناوخۆو بەشێک لە ناسیونالیزمی دایاسپۆرادا بوونی هەیە.

چوارەم؛ قسەی ئۆپۆزسیۆن کە بەحیساب دوو جۆر ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان هەبوون، یەکەمیان ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامی کە لە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە دەستیپێکرد وەکو پارتێکی ئایینی کە پەیڕەوی سونەت و ئەهلی جەماعەتی دەکرد و، کۆمەڵی ئیسلامیش کە هەر لە هەناوی بزوتنەوەوە لەدایکبووە و، یەکگرتووی ئیسلامیش کە ئەمیش پارتێکی ئیسلامی سونەی مەدەنیە و ئەمیش دیسان لەسەر پەیڕەوی سونەت و ئەهلی جەماعەت دەڕوات و بەقسەی خۆی پارێزگاری لە ماف و دەستکەوتە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات. بەگشتی حیزبە ئیسلامیە کوردیەکان، ناسیونالیزمی ئایینی نین و رەگ و ریشەی کوردییان نیە و، بە کاریگەری (ئیخوان و، کۆماری ئیسلامی و، رابوونەوەی ئیسلامی لە جیهانی ئیسلامی) و بەتایبەتیش لە تورکیا دروستبوون و حیزبی ئومەمین و بارگاوی نەکراون بە رەگەزە ناسیونالیستیەکان و پەیوەندیشیان نیە بە هیچ کام لە دوو رێبازە دیارەکەی تەسەوفەوە لە کوردستان، واتە؛ “قادری و نەقشبەندی” کە وەکو ئایینی میللی کوردیان لێهاتووە و رۆڵ و پێگەی دیاریان هەبووە و هەیە لە بزووتنەوە نەتەوەییەکانی کورددا. سەرباری ئەوەی خانەقا و تەکێکان بوونەتە بنکەی خوێندەواری و زەمینەی سەرهەڵدانی هەستی نەتەوایەتی، رابەرو شێخەکانی “نەقشبەندی و قادری” لە سەدەو نیوی رابردوودا سەرکردایەتی دیارترین راپەرین و بزووتنەوەکانی کوردیان کردووە، کە دیارترینیان بریتین لە “شێخ عوبەیدوڵای نەهری، شێخ عەبدولسەلامی بارزانی، شێخ مەحمودی حەفیدزادەی بەرزنجی، شێخ سەعیدی پیران و…تاد”.

جۆری دووەمی ئۆپۆزسیۆن، بزوتنەوەی گۆڕان بوو، کە لە ئاستی خوارەوەدا پێکهاتەیەکی پۆپۆلیستی هەمەچەشن بوو، لەوپەڕی چەپ هەتا ئەوپەڕی راستی تیدابوو، کە رایەڵەی پێکەوە کۆبوونەوەیان سێ شت بوو؛ یەکەم، نا-دادپەروەری سیستمی فەرمانڕەوایی یەکێتی و پارتی. دووەم، بێزاربوونی زۆربەیان لە حیزبەکانی خۆیان کە بریتیبوون لە “یەکێتی و، ئیسلامیەکان و، پاشماوەی پاسۆک و، شیوعی” سێیەم، رق و کینە لە “پارتی” و بەتایبەتی رق لە بنەماڵەی “بارزانی” و هاندانی لوتکەی گۆڕانیش بۆ وەبەرهێنانکردن لەو رقەدا، لەسەروی هەموو ئەمانەشەوە سەرکردایەتی گۆڕان پەروەردەی زیاتر لە چل ساڵی هەمان گوتاری یەکێتی نیشتیمانی بوو، کە ئەو سەرکردایەتییە نە لە دروستبوونی گۆڕاندا و نە ئێستاش نەیتوانیووە گوتاری خۆی لە ئاستی نەتەوەیدا لە گوتاری یەکێتی جیابکاتەوە. لە راستیشدا بەهۆی نەبوونی هیچ یەکێتیەکی فیکری و ئایدیۆلۆجی بۆ پێکەوەبەستنی پێکهاتەی گۆڕان لەوساوە بۆ ئێستا وەکو بزوتنەوەیەکی پۆپۆلیستی بێ بەرنامەو بێ ستراتیژ دەرکەوتووەو ئەو ساو تاکو ئیستاش دوای کەسێتی نەوشیروان مستەفا کەوتبوون و بەردەوامیشن لەسەر بنەمای “پەرستنی تاکەکەس” کە ئەوەش هەمان بنەمایە کە ئەو جەماوەرە زۆرەی لە بزوتنەوەکە کۆکردەوەو بە مردنی ئەو تاکە رابەرەی ئەو بزوتنەوە پۆپۆلیستیە، بزوتنەوەکە روو لە هەڵدیرو نەمان هەنگاو دەنێت، هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە؛ کە ئەم بزوتنەوەیە خاوەنی بیرو ئایدیۆلۆجیاو دیدی تایبەتی نەبوو نە بۆ کورد و نە بۆ ئاییندەی کوردستان و وەهاش پەروەردەکرابوون نەبوونی سیستێمێکی فەرمانڕەوایی دادپەروەرو دامەزراو لەسەر بنەمای چەمکی هاووڵاتی باشترە لە بوونی دەوڵەتی کوردی نا-دادپەروەر. ئەمەش وەکو گوتاری  بزوتنەوەی گۆڕانی لێهات.

پەرلەمانتارەکانی گۆڕان ئێستا لە بەغداد هەڵگری گوتارێکی ئیسلامی ئیراقین، هەمان شێوەی گوتاری حیزبە ئیسلامیەکانی کوردستان، زیاتر لەوەی گوتارێکی کوردییان هەبێت. واتە؛ ئاراستەی بونیادنانی گوتاری نەتەوەیی خاوەن شوناس لە بزوتنەوەی گۆراندا زۆر لاوازبووە و مەگەر تەنیا لەسەر ئاستی تاکەکەس بوونی هەبووبێت، کەواتە ئۆپۆزسیۆن بە ئیسلامیەکان و بە گۆرانیشەوە، هەڵگری گوتارێکن تا ئەندازەیەکی ئاشکرا لە رەگەزە نەتەوەییەکان رووتکراوەیە. بێگومان هەردوولایشیان روو لە شکستن، چونکە هەر گوتارێک بەوجۆرە دووربێت لە رۆحی کوردبوونەوە دەشێت ئەگەری بەهێزبوون و پەرەسەندنی بۆ کاتێکی کەم هەبێت، وەکو هەڵچوونی پۆپۆلیستانە، بەڵام ئەگەری بەردەوامبوونی دیارو بەهێزی لاوازە. لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئێراقدا ئەگەر بکرێت ئەو ئەنجامانە دەبینرێت.

پێنجەم؛ قسەی کورد لە دەسەڵاتی ئێراقیدا، لە  دروستبوونی ئەنجوومەنی فەرمانڕەواییەوە کورد چوونە بەغداو لە پەرلەمان و زۆر پێگەی جۆراوجۆردا، هەر لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە کە تا ئیستا بەدەست کوردەوەیە، تا دەگاتە وەزارەتەکان و پێگەکانی خوارتریش بەشداربووە. پێویست بەوە ناکات باسی ئەوە بکەین کە کورد لە بەغدا لە رووی نەتەوەییەوە چی کردووە، رەنگە تاکە شتێک کە کورد لە بەغدا کردبێتی و لە رووی نەتەوەییەوە جێگای باس بێت نووسینەوەی دەستووری ئێراقە، ئەویش ئاشکرایە کە تاکو ئیستا نەجێبەجێ کراوە و نەئەگەری ئەوەش هەیە جێبەجێ بکرێت. کەواتە لە رووی نەتەوەییەوە کورد لە بەغدا شتێکی نەکردووە کە شایانی باس بێت، بەڵکو کورد لە بەغدا سەرقاڵی دەستکەوتی مادی کەسی و حیزبین و هەڵچنینی هەر ئومێدێک لەسەر نوێنەرانی کورد لە بەغدا بێجگە لە بێئومیدی هیچی تر بەرهەم ناهێنێت. کەواتە حیکاتی کورد لە بەغدا لە رووی نەتەوەییەوە حیکایەتێکی بۆش و بێ ناوەرۆکە. ئەو کوردانەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئێراقیدا پۆست و پلەو پایەیان هەیە، لەگەڵ هەموو ئەوانەی تر کە دەستکەوتی مادییان لە ئێراقەوە دەست دەکەوێت وەها سەیری عێراق دەکەن کە دەوڵەتێکە بەرهەمی ناسیونالیزمی مەدەنییە. واتە؛ رەگەزی ئیتنیک هیچ ئامادەبوونێکی نیە لە بونیادنان و بەڕێوەبردنی ئەم دەوڵەتەدا، بەڵکو رەگەزی سەرەکی پێکەوەبەستن نیشتیمان و بەرژەوەندی هاوبەش و كولتووری هاوبەشە وەکو چۆن دەوڵەتی ئەمەریکا بەرهەمی ناسیونالیزمی مەدەنی ئەمەریکیە.

ئیستا ئاشکرایە؛ کە ئەو هەموو هەراو هوریا و قسەو دەنگە دەنگ و ژاوەژاوەی لە کوردستان بە حیزب و سیاسی و دەستەبژێرو ئەندام پەرلەمان و…تاد بەناوی نەتەوەو نەتەوایەتی و سەربەخۆی و دەوڵەتەوە لەسەری بەردەوامن، تەنیا هەر قسەیە و تاکو ئێستا هیچ بەرهەمێکی نەتەوەیی نەبووە کە نەتەوەی گەیاندبێت بە کەناری ئارام و لە مەترسی دەربازی کردبێت، هەربۆیە جێگای خۆیەتی ئەو هەموو قسەیە بچوێنرێت بە هەراو هوریای بێ ئەنجام یان دەنگی چەقەنە بەبێ ئارد.

پۆستی پێشوو

ئاشنابوون بە سۆکرات

پۆستی داهاتوو

كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردی‌و توندوتیژی

عەتا قەرەداخی

عەتا قەرەداخی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان
ئــاسـایشی نەتەوەیی

مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

ئازار 5, 2023
56
كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا
ئــاسـایشی نەتەوەیی

كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

شوبات 22, 2023
8
پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی
ئــاسـایشی نەتەوەیی

پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

شوبات 12, 2023
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە