• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئازار 30, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئێمە هەین…

    مەستی خەونی ڕووخان

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

  • شــیکار
    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی سێیەم

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران: بەشی دوو و کۆتایی

ستیڤان شەمزینی لەلایەن ستیڤان شەمزینی
شوبات 7, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران:بەشی یەک
0
هاوبەشکردنەکان
0
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

ئەم شیكارە ساڵێك لەمەوبەر بەبۆنەی دووەمین ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی “نەوشیروان مستەفا”وە نوسراوە. لەهیچ جێگەیەك بڵاونەكراوەتەوە. پێمان وایە درگای وتوێژێكی زانستی دەكاتەوە. پرۆسەی نەتەوەسازی وابەستەیە بە بیناكردنی تەواوی چەمك و مەدلولەكانی نەتەوایەتی.. كەلتوری هەڵسەنگاندنی ئەكادیمی بۆ ئەو چەمكانە، زەرورەتی دروستكردنی نەتەوەیەكی هاوچەرخی كوردییە.س

خوێندنەوەیەكی شیكاری زانستی بۆ چەمكی “باوكی هەژاران” و پرۆسەی تەقدیسكردنی نەوشیروان مستەفا…

گۆڤاری رزگاری .. شەڕەجنێو و دژایەتی

ئەوکاتەی نەوشیروان مستەفا کادرێکی گەنج و چالاکی باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتی بوو، شەڕێکی سەخت و خوێناویی لە نێوان هەردوو باڵەکەی پارتیدا بەڕێوە دەچوو، نەوشیروان بە سروشتی حاڵ کەسێکی دەمارگیر و توند بوو لە مامەڵە و هەڵوێستدا، لە ماوەیەکی ئێجگار کەمدا وەک دڵسۆزی باڵی مەکتەبی سیاسیی و دوژمنێکی گەورەی باڵی بارزانی و خودی بنەماڵەی بارزانی خۆی بە هەموو لایەک ناساند، ئەم هەڵوێستانە بە روونی لە ژمارەکانی گۆڤاری “رزگاری”دا دەردەکەون.

ئەو گۆڤارە یەکەم ژمارەی لە ساڵی 1969 بڵاوبۆیەوە و نەوشیروان خاوەن ئمیتیازی بوو، تێکڕاش سیانزە ژمارەی لێ دەرچوو لەماوەی یەک ساڵدا، چوونکە دوا بەدوای دەرچوونی بەیاننامەی یانزەی ئازار و توانەوەی باڵی مەکتەبی سیاسیی لە باڵی بارزانیدا، ئیدی ئەو گۆڤارەش نامێنێت، ئەگەرچی کاتی خۆی “رەفعەتی مەلا” لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی ئەم گۆڤارە بەپارە و پیتاکی دەوڵەمەندەکانی سلێمانی دەرچووە، بەڵام راستییەکە ئەوەیە بە هاوکاریی و دارایی رژێمی عێراق دەردەچوو، ئەگەر وابووایە کاک رەفعەت دەیتوانی ناوی دوو لەو دەوڵەمەندانەی بهێنایە کە پێش 50 ساڵ یارمەتی ئەو گۆڤارەیان داوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی گۆڤاری رزگاری ئەوەبوو، ستایڵی کاری رۆژنامەوانی کوردیی گۆڕی و ئاستی رەخنە و نووسینی سیاسیی هێنایە خوارەوە بۆ شەڕەجنێو و موهاتەرات، دەکرێت بڵێین سەرەتای شەڕەجنێو و موهاتەرات نووسین لە بواری رۆژنامەوانی کوردییدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڤارە، چوونکە ئەوە یەکەمجار بوو بە درێژایی حەفتا و یەک ساڵی تەمەنی رۆژنامەوانی کوردیی بەوجۆرە زمان و دەربڕینە گۆڤارێک بە زمانی کوردیی دەربچێت. ئەو گۆڤارە تۆوی دوژمنایەتی لە نێوان بەشەکانی کۆمەڵگەی کوردییدا چاند، ئەو کولتوورە سەقەت و خراپەی یەکتر رەتکردنەوە و داشۆرینی مێژووی یەکتر لە لاپەڕەکانی ئەم گۆڤارەوە چەکەرەیان کرد و پاشان بوونە کولتوورێکی باوی ناوی ژیانی حزبایەتی لە کوردستاندا، بەتایبەت لە قۆناغەکانی دواتردا کە نەوشیروان دەبێتە سەرکردەی مەیدانی یەکێتی و هێز و چەک و میدیا و توانستی مرۆیی هەموو دەکەونە بندەستی.

بە کورتی و کوردیی نەوشیروان، “رزگاری” بۆ سێ مەبەست دەرکرد:

یەکەم: داشۆرینی سیاسیی و دروستکردنی فەرهەنگی شەڕەجنێو.
دووەم:دژایەتی بنەماڵەی بارزانی.
سێیەم: کۆکردنەوەی نوخبەی گەنجی باڵی مەکتەبی سیاسیی بۆ دروستکردنی رێکخستنێکی نوێ.

بنەماڵەی بارزانی .. گرێی سەرەکیی نەوشیروان

زۆرێک لە هاوتەمەنەکانی نەوشیروان باس لەوە دەکەن، ئەو پیاوە جگە لەوەی کەسێکی ناکۆمەڵایەتی “سایکۆپاسی” بووە، لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک گرێی دەروونیشی هەبووە. یەکێک لە گرێ دەروونییەکانی ئەوە بووە ئەو لە زووەوە هەستی کردووە لە چینی خوارەوەی کۆمەڵەوە هاتووە و باکگراوەندێکی گوندیی هەیە، لەوەش خراپتر وەک هاوڕێکانی بە شانس نەبوو، چوونکە باوکی حەماڵ بوو لە گومرگ. یەکێکی تر لە گرێیەکانی بریتی بووە لە سڵەمینەوە و شەرمنی بەرامبەر بە مێینە.

بەڵام گرێی راستەقینەی نەوشیروان مستەفا بریتی بوو لە گرێ و فۆبیا لە بەرانبەر بنەماڵەی بارزانی و پارتی. چوونکە لە ماوەی نیو سەدەدا هەستی توندەڕەوانەی ئەو پیاوە بەرامبەر بە پارتی و بنەماڵەی بارزانی هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهات.

ئەگەر جەلال تاڵەبانی و سەرکردەکانی تری ناو باڵی مەکتەبی سیاسیی، بەهەر هۆیەک بێت سەرئەنجام بووبنەوە بە دۆستی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، کەچی نەوشیروان خەونی دەرپەڕاندنی فیعلی پارتی لە ناوچەی سۆران و سنووردارکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و هەژموونیان لەسەر کوردستان تاکو مردنی لە کەللەی نەهاتە دەرەوە، تەنانەت هەندێک شارەزا لە زووەوە پێیانوابوو هەموو بانگەشە و ئەجیندا و هاتوهاوارێکی نەوشیروان بۆ یەک شت بوو، ئەویش وەک وتمان بۆ کورتکردنەوە و نەهێشتنی دەسەڵاتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی.

تەنانەت وەک بینیشمان یەکێک لە پاڵنەرەکانی هاتنە دەرەوەی لە یەکێتی دەگەڕایەوە بۆ رێککەوتنی ستراتیجی نێوان یەکێتی و پارتی، گەرچی ئەو رێککەوتنە کۆتایی هێنا بەویستی سڕینەوەی هەردوولا بۆ یەکتر، بەڵام لای نەوشیروان ئەم پرنسیپە واتای تەسلیمبوونی مام جەلالی بە بنەماڵەی بارزانی دەبەخشی.

د.جەمال نەبەز لە کتێبی “کوردستان و شۆڕشەکەی”دا، دەنووسێت: جەلالی حاجی حسێنی کەلۆش، ئەو کوردەی هاوبیری “کاژیک” بوو، لەکاتی نێوبژیکردنی شەڕەقۆچی سەرکردەکانی پارتی و یەکێتیدا، لە نەوەتەکاندا کوژرا، جارێکیان لە کاک نەوشیروانی پرسیبوو، لە نەمسا باوەڕنامەی لە چیدا وەرگرتووە؟. کاک نەوشیروان بە پێکەنینەوە گوتبووی باوەڕنامەی لە “مەلایکوژیدا” وەرگرتووە.

ئەم دەربڕینە لە رووکەشدا زۆر سادەیە، بەڵام گوزارشت لە هەستی راستەقینەی نەوشیروان دەکرد، ئەگەر وانەبێت چۆن فەرمانی دەدا بە تەقاندنەوەی نارنجۆک لە بەردەم قوتابخانەیەکی کچاندا کە بەهۆی رێکەوتننامەی ئاشتی یانزەی ئادارەوە ئاهەنگیان دەگێڕا.

نەوشیروان مستەفا بە درێژایی پەنجا و سێ ساڵ گرێیەکی گەورەی دەروونی بەرامبەر بنەماڵەی بارزانی هەبوو، هەرچەند ئێمە نامەوێت ببینە پارێزەری بنەماڵەی بارزانی، بەڵام ئەمە هیچ لەو راستییە ناگۆڕێت لە بارەی بوونی گرێی بنەماڵەی بارزانی لەلایەن نەوشیروانە.

تەنانەت لە رووداوەکانی حەڤدەی شوباتی 2011دا هەموو وزەی جەماوەری ناڕازی و خۆپیشاندەرانی، لە بارەگای لقی چواری پارتیدا خاڵی کردەوە. ئەمە خیانەتی دووەم بوو، لە دوای ئەوەی خۆپیشاندەرانی بە ئاژاوەگێڕ و تێکدەر لە قەڵەم دا، پاشتریش لە لە 13-3-2011ەوە لە شاشەی تیڤییەکانەوە دەرنەکەوت و هیچ قسە و لێدوانێکی نەبوو، تاکو لە پرسەی دایکی مەسعود بارزانیدا و دوای تەواوبوون و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان دەرکەوتەوە.

حەمەسەعید حەسەن، لە ساڵی 1994 لە وتارێکیدا لە ژێر ناوی “زەبروزەنگ و بەرژەوەندیی تایبەتی لە هەڵوێستی سیاسیی و گووتاری رۆشنبیریدا” ئەو نامەیەی نەوشیروان بۆ سەید کەریم بە بیر دەهێنێتەوە داوای پاکتاوی بەرەی “جود” بە تایبەتی پارتی دەکات لە رێی تیرۆر و جەنگی کورتخایەنی بە بەرنامەوە.

ئەو لە وتارەکەیدا نووسیوویەتی: نەوشیروان لە نامەیەکدا لە 23-3-1983 بۆ سەید کەریم دەنووسێت “خۆت رەئی من لە شەڕدا باش ئەزانی، من هەرگیز لایەنگری شەڕی دوور و درێژخایەن و بێ بەرنامە نیم، لەگەڵ لایەنەکانی دیکە “جود”، من لایەنگری خۆ ئامادەکردن و دانانی بەرنامەی تەسفیە و موباغەتە و بڕاندنەوە و بە لاداخستنی شەڕەکەم لە ماوەیەکی کورتدا”.

ئەم شەڕەش کە نەوشیروان باسی کردووە درێژکراوەی ئەو تەسفیە سیاسییە بوو چەندان کادری قیادە موەقەتەی کردبووە ئامانج لەوانە “سدیق ئەفەندی، عەبدولی سوران، قادر بەنا، نوری حەمەعەلی و..هتد” کە هەریەک لەم کادرە نهێنییانەی پارتی لە سلێمانی بەشێوەی نادیار لەلایەن گروپەکانی سەر بە نەوشیروانەوە لەو سەروبەندانەدا تیرۆرکران.

ئامانجی سەرەکیی نەوشیروان مستەفا بڕاندنەوەی پارتی و هەژموونی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بوو لە ناوچەی سۆران لە قۆناغی یەکەمدا، پاشان لە سەرتاسەری کوردستاندا لە قۆناغی دووەمدا. هەر لەم روانگەوە ئەوکاتیش لە گەرمەی هەراوهوریای گۆڕان و بانگەشە دیماگۆگییەکانیدا، پێموابوو گەمەکانی نەوشیروان لە بنەڕەتدا دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانییە، ئەگینا نەوشیروان هیچ کێشەیەکی ئەوتۆی لەگەڵ یەکێتی نییە، ئەگەر کێشەشی هەبێت تەنیا کێشەی شەخسییە و لەگەڵ کەسی یەکەمی ناو یەکێتییە، بەڵام نەوشیروان کێشەی لەگەڵ هەموو پارتییەک و لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی هەیە و بە بێ هیچ ماندووبوون و وچانێک لە ماوەی پەنجا ساڵدا بێ دابڕان ئەو کارەی کرد و تا مردیش لە ژێر ناوی گۆڕان درێژەی بە هەمان شەڕی براکان دا وەک خۆی لە کتێبی پەنجەکان یەکتر دەشکێنن بە وردی حکایەتەکانی دەگێڕێتەوە.

نەوشیروان چەند مارکسی بوو ئەوەندەش گۆڕانخواز بوو

لە ساڵی 2010ەوە پێداگریم لەسەر ئەوە دەکرد نەوشیروان مستەفا سەرکردەیەکی گۆڕانخواز نییە، بەو مانایەی بیەوێت ئەو کەموکوڕییانەی لە ئەزموونی دەوڵەتداریی کوردستاندا هەیە بەرەو چاکتر بیانگۆڕێت، بەڵکو ئەوە تەنیا بیانوویەکە بۆ درێژەدان بە شەڕێکی سەخت و شەخسی لەگەڵ سەرکردەکانی یەکێتی لە پێشیانەوە مام جەلال، ئەو مامەی بە درێژایی 40 ساڵ، مام و برا گەورەی نەوشیروان بوو، تا ئەو ئەندازەیەی ئامادەبوو خۆی بداتە بەر ئەو گوللەیەی ئاڕاستەی ئەو مامە دەکرێ.

نووسەر و کادری پێشووی کۆمەڵەی رەنجدەران “عارف کەریم” باس لە سەرەتای کاری سیاسیی نەوشیروان مستەفا و کۆتاییەکانی ساڵانی شەستەکان دەکات و دەنووسێت “لەو ساڵانەدا نەوشیروان مستەفا دەستیکرد بە وەرگێڕانی وتەکانی ماو (کتێبە سوورەکە) هەروەها کتێبولکەکەی خەلیفەکەی ماو (لین پیاو) لەسەر شەڕی پارتیزانی، جگە لەوە مەرحوم “شازاد جەمیل سائیب” ئیمتیازی گۆڤارێکی مانگانەی وەرگرت بەناوی رزگاری و نەوشیروان مستەفا سەرنووسەرەکەی بوو. وتار و بابەتەکانی گۆڤاری ناوبراو چەپڕەوانە بوو، بیروباوەڕی “ماوتسی تۆنگ” ی تیادا بڵاودەکرایەوە”.

پاشان دەنووسێت “فاکتەری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ماویزم لە کوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ هاتنی گروپەکەی سازمان ئینقلابی حزب تودە ئێران کە توانییان سەرنجی “مام جەلال” رابکێشن بەلای خۆیاندا و بیگۆڕن بۆ کەسێکی ماویست، دواتریش نەوشیروان مستەفا و کۆمەڵێک لە کادرە رۆشنبیرەکانی ناوچەکان و لقی سلێمانی بوونە هەڵگری ئەم بیروباوەڕە، بەندەش یەکێک بووم لەوانە”.

لە قۆناغەکانی دواتردا نەوشیروان دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی رەنجدەران کە دیسانەوە ئەمیش رێکخراوێکی مارکسی لینینی بوو، دواتر لە پاش تیرۆری گوماناوی شاسوار جەلال “شەهید ئارام” سکرتێری ئەوکاتی کۆمەڵەی مارکسی لینینی، نەوشیروان دەبێتە سکرتێری کۆمەڵە، تا سەرئەنجام لە کۆتایی هەشتاکاندا لەناو باڵی جەلال تاڵەبانیدا دەیتوێنێتەوە.

ئەگەر سەیر بکەین “نەوشیروان مستەفا” بەلانیکەمەوە چارەگە سەدەیەک وەک سەرکردە و لایەنگرێکی سەرسەختی بیروباوەڕی مارکسی کاریکردووە و خۆی ناساندووە، بەڵام دواتر لە کاتی نووسینەوەی یاداشتەکانی خۆیدا ئەوە روون دەکاتەوە هەرگیز باوەڕی بە مارکسیزم نەبووە.

وەک خۆی لە بەرگی یەکەمی یاداشتەکانیدا “لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ” لە لاپەڕە 172 ئاماژەی بۆ کردووە هەرگیز باوەڕی بە کۆمۆنیزم نەبووە و هەرگیزیش رۆژێک لە رۆژان لە دڵەوە مارکسی نەبووە، بەڵکو بڕیارێکی ناچاریی بووە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژمارە بێشوومارە گەنجەی ئەوکاتە لەژێر کاریگەریی هەژموونی مارکسیزمدا بوون.

هەربۆیە لای من بەرزکردنەوەی دروشمی “گۆڕان”یش لە هەمان ئەو دروشمی “مارکسیزم”ە دەچوو کە نەوشیروان چارەگە سەدەیەک گەنجانی کوردیی پێ تەخدیر کردبوو، لە ساڵی 2011شدا لە وتارێکمدا نووسبووم هەر لەم روانگەوە دوورنییە دوای دە ساڵێکی تر ئەگەر عومر باقی بێت، لە بەرگێکی تری یاداشتەکانیدا نەڵێت، من بڕوام بە گۆڕان و ریفۆرم نەبووە، بەڵکو ئەوە پاساوێکی باش بوو بۆ ئەوەی خەڵک بۆ ئامانجە سیاسییە تاکە کەسییەکانم کۆ بکەمەوە. بە کورتی نەوشیروان چەند مارکسی بوو، هەر ئەوەندە گۆڕانخواز بوو.

پاکتاوی سیاسیی.. نەریتی هەمیشەیی نەوشیروان مستەفا

نەوشیروان مستەفا لە دەستپێکی کاری سیاسیی خۆیەوە تا کۆتایی ژیانی، بڕوای بە تەسفیە و پاکتاوی نەیارە سیاسییەکانی هەبووە، ئەگەر لە قۆناغەکانی شاخدا لە رێی ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگانەوە ئەو پرۆسەیەی بەڕێوە بردبێت، ئەوا لە قۆناغی دوای راپەڕیندا هەرچەند بۆی کرابێت هەمان کاری کردووە و هەر کاتێکیش توانای نەبووبێت، میکانیزمی تری دۆزیوەتەوە، وەک ئەوەی لە رێی خۆپیشاندانەکانەوە نەخشەی بۆ کێشابوو و یەکەم چرکەی لە ئێوارەی 17 شوباتی 2011 دەستیپێکرد و دواجار لە رۆژی 19 نیسان بە تووڕەیی دەسەڵات و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کۆتا هات.

دیسان لە ساڵی 2015 سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەران بووەوە، ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانی خستە خزمەتی شەڕی کۆنە قینی خۆی لەگەڵ پارتی، ئێمە ئەگەر سەیر بکەین، نەوشیروان ویستوویەتی بەهەر نرخ و رێگەیەک بووە پارتی و بنەماڵەی بارزانی تەسفیە بکات، یان بەلانیکەمەوە پەڕاوێزیان بخات لەسەر شانۆی سیاسیی. هەرچەند ئەوە مافی خۆی بوو، بەڵام ئێمە مافی خۆمانە بڵێین نەوشیروان بە ماسکی گۆڕان و گۆڕینی سیستمی سیاسیی دەموچاوی خۆی داپۆشیبوو.

محەمەد حاجی مەحموود، لە بەرگی چوارەمی یاداشتەکانیدا “رۆژمێری پێشمەرگەیەک” دەنووسێت “نەوشیروان مستەفا لە کاتی هەڵبژاردنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان داوای لە ئێمە دەکرد هێزی خۆمان بۆ دژایەتی پارتی یەک بخەین و لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا وتی: دەمانەوێ یەکێتی نیشتمانی بەرامبەر پارتی سەربکەوێت، منیش لەوانەیە کێشەم هەبێت لەگەڵ یەکێتی و مام جەلال! بەڵام کێشە بۆ پێشکەوتنی میللەتەکەمە. من پێشکەوتنی میللەت لە پێشکەوتنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەبینم و ئێمە و ئێوەش شۆڕشمان کرد بۆ ئەوەی ماڵی مەلامستەفا نەیەنەوە و ببنە برابەشمان، من بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و سەرکەوتنی مام جەلال هەموو توانای خۆم سەرف دەکەم”.

هەر بۆیە نەوشیروان لە پێش راپەڕین و دوای راپەڕین ئەندازیاری شەڕی راستەوخۆ بووە لەگەڵ پارتی، بە ئامانجی دەرپەڕاندنی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، خۆی وتەنی تا بچنەوە لە کەرەج ببنەوە بە پەنابەر. ئەمەش بە نرخێکی گران تەواو بوو، بە تایبەت بە خوێنی هەزاران کەس و تێکچوونی شیرازەی کۆمەڵایەتی و سیاسیی گەیشتە خاڵی کۆتایی خۆی، بەڵام نەوشیروان چوونکە لایەنگری تەسفیە بوو، وەختێک یەکێتی لەگەڵ پارتی رێکەوتنی ئەنجامدا و بڕیاریاندا ململانێی دیموکراسی یەکتر بکەن، لە حزبەکەی جیابووەوە، ئەویش وەک رێگەیەک بۆ درێژەپێدان بە سیاسەتی تەسفیە و پاکتاوی سیاسیی.

وەنەبێت ئەم سیاسەتەی تەنیا بەرامبەر بە پارتی پەیڕەو کردبێت، نەخێر ئەم سیاسەتە بەرامبەر بە کۆی حزبەکانی تری کوردستان لەلایەن “نەوشیروان مستەفا”وە پراکتیك کراوە. هەر لە حزبی سۆسیالیست و شیوعی و ئیسلامییەوە بیگرە تا دەگاتە کۆمۆنیستە کرێکارییەکان. نەوشیروان مستەفا لە قۆناغی شاخدا ئەندازیاری پاکتاوی “حسک” بوو هەر بەبڕیاری ئەو شەڕێکی خوێناویی گەورە بەرپابوو لە نێوان یەکێتی و حسک، لەم نێوەندەدا بە بڕیاری فەرمی ئەو هەریەک لە “مام ئاراس، شێرکۆی شێخ عەلی، عەبدوڵڵا سوور” کە سێ سەرکردەی سۆسیالیست بوون شەهید کران، هەر لەو نێوەندەدا پاسۆک “حزبە کۆنەکەی رێبین هەردی” بێبەش نەبوو لە سیاسەتی تەسفیەی نەوشیروان مستەفا، پاساوی هێرشکردنە سەر پاسۆک و راوەدونیان بۆ ئەو بیانووە لاوازە دەگەڕایەوە گوایە “مولازم شوان” نزیکەی 15 پێشمەرگەی یەکێتی لە تراکتۆرێکدا کوشتووە، بەڵام پرۆسەی لەناوبردنی شیوعییەکان و شەهیدکردنی 90 پێشمەرگەی ئەو حزبە لە گوندی پشئاشان و قەڕناقا لوتکەی ئەو سیاسەتە توندەی پاکتاوی سیاسیی بوو کە نەوشیروان مستەفا ببووە پێغەمبەری.

قادر رەشید “ئەبو شوان” یەکێک لە سەرکردەکانی پێشووی حزبی شیوعی لە کتێبەکەیدا بەناوی “پشتئاشان لە نێوان ئازار و بێدەنگیدا” باس لە شێوازی ئۆپەراسیۆنی قەلاچۆکردنی شیوعییە “تەحریفییەکان” لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە دەکات و لە کتێبەکەدا هاتووە: هێزەکانی یەکێتی بە سەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا لە بەهاری ساڵی 1983 هێرش دەکەنە سەر بارەگاکانی حزبی شیوعی عێراقی و پاسۆک و حسک لە گوندەکانی پشتئاشان، قەڕناقا، بۆڵێ، ئاشقۆڵکە و رەزگە. نزیکەی 90 کەس دەکوژرێن و چەندین کەس بریندار دەکرێن.

ئەوەی جێگای سەرنجە شێوەی هەڵسوکەوتی نەوشیروان و هێزەکەیەتی لە شەڕەکەدا. کە پەنجەی کچێک بەناوی ئەحلامیان بڕیوە بۆ ئەوەی ئەڵقەکەی لێ ببەن، تەرمی پێشمەرگەیەک بەناوی عەلی حوسێن لە ژێر خاک دەردێنن بۆ گەڕان بەدوای چەکەکەیدا و تەرمەکەش لە رۆخی رووبارەکە بە جێدێڵن، کەسێک بەناوی ئەبومەکسیم خاوەنی 7 منداڵ دەبێت، بێ ئەوەی دەست بکاتەوە دەدرێتە بەر گوللە و دەکوژرێ، ئەو دیلانەی پارەیان پێبووە رووت دەکرانەوە و بە دیلی دەکوژران.

“هەندرێن”ی رووناکبیر کە لەو کاتە پێشمەرگەی حزبی شیوعی بووە دەڵێ: من خۆم گوێم لێبوو نەوشیروان لە رادیۆکەی خۆیانەوە دەیگووت، ئێمە وەک باڵندەیەک سەری حزبی شیوعی هەڵدەکێشین‌ و دواتر پەڕوباڵییان هەڵدەکێشین. کەسێک وا قسە بکات، چاوەڕوانی هەموو شتێکی لێدەکرێت.

ئەم سیاسەتە لە قۆناغی تردا هەموو ئەوانەشی گرتەوە کە لەناو یەکێتی نەیاری سیاسەتی رەسمی بوون، بۆ وێنە خوێندنەوەی یاداشتەکانی “پشکۆ نەجمەدین” واتە “ئەزموون و یاد” بەروونی ئەوەی تێدا دەبینرێت نەوشیروان مستەفا سەرباری ئەوەی ئاڵای شۆڕشی سەرکوت کردووە، تەنانەت فەرمانی بە لایەنگرانی خۆی کردووە هەمیشە دەستوچاوی سەرکردەکانی ئاڵای شۆڕش لە نێویشیاندا پشکۆ نەجمەدین ببەستنەوە.

لە پاش راپەڕینیش ئەم سیاسەتە لە دژی پارتی و ئیسلامییەکان و زۆر دڵڕەقانەش بەرامبەر بە کۆمۆنیستەکان ئەنجام درا و درێژەی هەبوو، حاڵی حازریش نەوشیروان مستەفا لە ژێر دەمامکی گۆڕانەوە خەریکی تەسفیەکردنی سیاسییە بە تایبەت بەرامبەر بە پارتی. بۆیە کاتێک ئاوڕ لە مێژووی ئەم پیاوە دەدەینەوە هیچی تر نییە جگە لە چەند لاپەڕەیەکی خوێناویی لە تەسفیەکردنی چالاکوانە سیاسییەکانی کورد.

گۆڕانکاریی بە نەوشیروان مستەفا نەدەکرا

گۆڕینی دۆخی سیاسیی کوردستان و بنبڕکردنی دیاردەی گەندەڵی بە کەسێکی وەک نەوشیروان مستەفا نەدەکرا، چوونکە خۆی داهێنەری سیاسەتی فیفتی بە فیفتی بوو، خۆی بۆ یەکەمین جار کۆمیتەی حزبی لە زانکۆی سلێمانی کردەوە، خۆی یەکەم سەرکردەی حزبی بوو دەستی وەردایە کاروباری زانکۆ، نەک حەرەمی زانکۆی شکاند، بەڵکو دەیان موحازەرەی لە زانکۆی سلێمانی وتۆتەوە، خۆی بەرپرسی ئەو هەیکەلە رێکخستنە بوو یەکێتی هەیبوو، خۆی زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان و کاربەدەستانی حکومی سەر بە یەکێتی تەشخیس دەکرد، خۆی دەستی باڵای هەبووە لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگای زانیاریی و ئاسایشدا، تەنانەت لە یەک کاتدا سێ سەرکردەی سەر بە باڵەکەی، ئەو دەزگا هەستیارانەیان بەڕێوە بردووە “قادر حاجی عەلی- بەرپرسی دەزگای زانیاریی، دانا ئەحمەد مەجید- بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایش، مستەفا سەید قادر- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە”.

دواتریش وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی و دەیان پۆستی گرنگی تر دەکەونە بن دەستی سەرکردەکانی باڵی ریفۆرم. تۆوی ئەو گەندەڵییەی ئەوان باسی دەکەن زادەی ئەو قۆناغەیە نەک ئێستا، ئەوسا کە دەسەڵاتیان هەبوو نەک ئەوەی باسی چاکسازییان نەدەکرد، بەڵکو زمانی ئەوەیان دەبڕی رەخنە بگرێت و بڵێت کوا پارەی قەرەبووی وشکەساڵی کە پارێزگاری ئەوسای سلێمانی بۆ گردەکە و خودی خۆی خەرج کردبوو، هەموو خۆپیشاندانێکیان بە زەبری چەک سەرکوت دەکرد، وەک سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2006، کە لە سلێمانی و کەلار و هەموو شوێنەکانی تر لەلایەن سەرکردەکانی ئێستای گۆڕانەوە سەرکوتکران.

تەنانەت بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکانی خۆم، تەنیا لە ماوەی ساڵی 2003 تا ئەو کاتەی وازی لە یەکێتی هێنا، نەوشیروان مستەفا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەک مووچە و بۆ شەخسی خۆی وەرگرتبوو!!.

بەپێی زانیارییەکان ساڵی 2003-2004 مانگانە (50.000) پەنجا هەزار دیناری سویسری وەرگرتبوو کە دەیکردە (600.000) شەش سەد هەزار دیناری سویسری لەو ساڵەدا، هەروەها لەساڵی (2004-2005) مانگانە (5) پێنج هەزار دۆلاری وەرگرتبوو کە دەکاتە (60) شەست هەزار دۆلار لەو ساڵەدا.

پاشان لەساڵی (2005) هەتا مانگی دووی (2007) مانگانە (50) پەنجا هەزار دۆلاری وەرگرتبوو کە کۆی پارەى ئەو چواردە مانگە دەکاتە (700) حەوت سەد هەزار دۆلار، پاش وازهێنانیشی لە یەکێتی و بۆ دامەزراندنى کۆمپانیاى وشە (10) دە ملیۆن دۆلارى لە مام جەلال وەرگرتبوو. کەواتە ئەو کاتە دادپەروەریی لە کوێ بوو؟. ئایا کەسێک لە چوار ساڵدا یەک ملیۆن دۆلار مووچەی وەرگرتبێت چۆن دەیتوانی باسی ریفۆرم بکات؟، مەسەلەکەش ئەوە نییە ئەو پارەیە وەک مووچە وەریگرتبوو، خۆزگە ئەوکاتە بیوتبایە ئەوە گەندەڵییە و زۆرە.

ئیتر ئێمە چۆن ریشی خۆمان بدایەتە دەست کاکە نەوە گۆڕانمان بۆ ئەنجام بدات، کە دوای مردنی خۆی گردێکی سەدان دۆنمی لە ناوجەرگەی سلێمانی و کارگەی چیمەنتۆ و سوپەرمارکێت و پاڵاوگەی نەوتی لە دوا جێمابێت؟.

20-5-2019

خۆرئاوای زەمین

پۆستی پێشوو

پۆرترێتە راستەقینەکەی باوکی هەژاران:بەشی یەک

پۆستی داهاتوو

بایوگرافیای شەهید لەیلا قاسم

ستیڤان شەمزینی

ستیڤان شەمزینی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

ئازار 26, 2023
33
کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

ئازار 26, 2023
5
نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

ئازار 20, 2023
19

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە