• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئازار 30, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئێمە هەین…

    مەستی خەونی ڕووخان

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

  • شــیکار
    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی سێیەم

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

له‌ گوتاری حیزبییه‌وه‌ بۆ خه‌ونی نیشتیمانی

سەعید شیری لەلایەن سەعید شیری
شوبات 5, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
له‌ گوتاری حیزبییه‌وه‌ بۆ خه‌ونی نیشتیمانی
0
هاوبەشکردنەکان
0
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

له‌ مێژووی خه‌باتی سیاسی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵێک دروشم ده‌که‌ونه‌ سه‌ر زاران و ده‌بن به‌ به‌شێک له‌ یاده‌وه‌ریی گشتی، له‌م کۆمه‌ڵه‌ دروشمه‌ ڕه‌نگه‌ دانه‌ و دوانێکیان ببن به‌ دروشمی جێگیر و ڕسته‌ی باوه‌ڕپێکراوی ئەو گەلە.

“تێڕامانێکی کۆمه‌ڵناسانه‌ له‌ به‌رهه‌مهاتنی دروشمه‌ کوردییه‌کان”

له‌ مێژووی خه‌باتی سیاسی و ته‌نانه‌ت که‌لتووری و ڕۆشنبیریی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵێک دروشم ده‌که‌ونه‌ سه‌ر زاران و ده‌بن به‌ به‌شێک له‌ یاده‌وه‌ریی گشتی، له‌م کۆمه‌ڵه‌ دروشمه‌ ڕه‌نگه‌ دانه‌ و دوانێکیان ببن به‌ دروشمی جێگیر و ڕسته‌ی باوه‌ڕپێکراو و ده‌لاله‌ت و مانای جیاوازتر له‌ دروشم به‌ واتای دروشم و قسه‌ی ڕووت وه‌ربگرن. له‌ بنه‌ڕه‌تدا دروشم مه‌رج نییه‌ هه‌ڵگری ڕاستی بێت به‌ڵکوو زیاتر ده‌شێت ختووکه‌ده‌ر و هانده‌ری جه‌ماوه‌ر و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ناسێنه‌ر و ده‌مڕاستی خه‌باتی لایه‌ن یان هێز و حیزبێک بێت. دروشمه‌کان ده‌توانن به‌ سه‌ر سێ شێوه‌ی گشتیدا دابه‌ش بن.

یه‌که‌م: شێوه‌ی خیتابئامێز و جووڵێنه‌ری هه‌یه‌ و به‌ر له‌ هه‌ر شتێک دروستکردنی گوتار و دیسکۆرسێکه‌ که‌ په‌یوه‌ندیی نێوان جیهانی ده‌رهه‌ست و به‌رهه‌ست یان تیۆر و کرده‌وه‌ پێکه‌وه‌ هه‌ڵپێکێت و ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ ململانێیه‌کی لۆژیکی و نێوان گوتاریی له‌ نێوان خواستی هێز و لایه‌نێک، و حه‌ز و ئاره‌زووی جه‌ماوه‌ر، ئه‌نجامی ئه‌م ململانێیه‌ ده‌بێت به‌ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و دروشمه‌ وه‌ک ڕاستییه‌ک یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ی وه‌ک بابه‌تێکی ساخته‌ و ڕۆنراو که‌ کالانی خۆی له‌ جیهانی واقیع و له‌ ناو جه‌ماوه‌ردا نادۆزێته‌وه‌. ئه‌م شێوه‌یه‌ی دروشم له‌ ڕووی کۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه‌ ده‌توانێت به‌ ئێمه‌ بڵێت ئامانجه‌کانی نێوان خه‌ڵک و ڕێکخراو یان حیزب و لایه‌نی ده‌مڕاست و نوێنه‌ریان هاوتا و هاوبه‌ش نین و له‌ شوێنێکدا دژایه‌تی و دابڕان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندی و ڕه‌وته‌ ئه‌نجامێکی جگه‌ له‌ شکست و نسکۆ نابێت جا له‌ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ندا بێت یان درێژخایه‌ن.

دووه‌م: داهێنان و ئافراندنی دروشم ده‌لاله‌ت و ته‌عبیر له‌ په‌یوه‌ندی و هاوته‌ریبی یان باشتره‌ بڵێم هاوڕۆحیی نێوان دروشمساز و دروشمده‌ر ده‌کات، هاوکۆکیی له‌نێوان گوتارساز و گوتارخواز ده‌کات، له‌م شێوه‌یه‌دا ئاستی هاوده‌نگیی و پێشکه‌وتنی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نی سیاسی(حیزب) به‌ ڕاده‌یه‌ک به‌هێز و باش و پته‌وه‌ که‌ هه‌موو جووڵان و گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنێک له‌م ئاسته‌دا دێنه‌ ئاراوه‌ و نه‌ک هه‌ر ته‌نها کۆمه‌ڵگا به‌ڵکوو هه‌موو ده‌سکه‌وت و وه‌ده‌ستهاتووه‌کانی کۆمه‌ڵگاش به‌ تێکڕایی لێره‌وه‌ هه‌ڵده‌خێزرێت، جا بۆ گه‌شه‌داربوون و به‌رده‌وامبوون و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌م شێوه‌ و ئاسته‌ و به‌ واقیعبوونی دروشم، پێویسته‌ تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌کار و له‌گه‌ڕ بێت و لێره‌وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین تیشک بخه‌ینه‌ سه‌ر شێوه‌ و ئاستی سێهه‌می دروشم و ئه‌و به‌دواداهات و دۆخ و لێکه‌واتانه‌ی که‌ به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنێت.

سێهه‌م: ئاست و شێوه‌ی بیچمبه‌ندی و شکڵگیریی په‌یوه‌ندی نێوان دروشم و واقیع واته‌ جیهانی تیۆر و کرده‌ و یه‌کانگیربوونێکی ئۆرگانی و بزۆز و داهاتووساز له‌ ئاستی دووهه‌مه‌وه‌ به‌ ئاوه‌ڵناوی (ڕه‌خنه‌گرانه‌)‌ و خواستی گۆڕانی به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه‌ دێته‌ کایه‌وه‌. له‌م ئاسته‌ی جێخستن و ڕه‌گداکوتانی دروشمدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ دوو لایه‌ن واته‌ لایه‌نی نوێنه‌ر و حیزب و…و جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌، له‌ خاڵه‌ هاوبه‌ش و ئاسۆ هاوکۆکه‌کانیان تێده‌گه‌ن به‌ڵکوو ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌ش ده‌ڕوێننه‌وه‌ که‌ هیچ دانوستان و دیالۆگێک له‌ نیوانیاندا نه‌بێت و بێده‌نگی له‌ نێوانیاندا هاوکێشه‌که‌ ببات به‌ڕێوه‌ و ده‌نگی هیچیان نه‌گاته‌ هیچ لایه‌کیان، له‌م ئاسته‌دا سه‌ره‌ڕای بزۆزی و پڕجووڵه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان هێز و جه‌ماوه‌ر، پێشکه‌وتن و پێشڕه‌ویش به‌ چاوساغیی ئه‌ندێشه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و بیری داخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ر دێته‌ ئاراوه‌ و ئه‌مه‌ ده‌بێت به‌ بنه‌مایه‌ک و کۆڵه‌که‌یه‌کی پته‌و بۆ ڕۆنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکرات و ته‌ندروست که‌ کۆمه‌ڵ نێزیکترین هاوبه‌شی و هاوده‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و هێزی نوێنه‌رایتیدا هه‌بێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ له‌ ئاستێکی بزۆزدا له‌ ئارایه‌ به‌ڵام هیچیان نابن به‌ ئه‌وی دیکه‌یان واته‌ هه‌ر کامه‌یان ئاخێزگه‌ و شوێنگه‌ و زه‌مینه‌ی بوون و کاریگه‌ری خۆیان ده‌زانن و ده‌ناسن. له‌م ئاسته‌دا ئێمه‌ ده‌توانین له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی واقێعی و ڕیالیستیانه‌ی نێوان جه‌ماوه‌ر و هێز یان خه‌لک و ده‌سه‌ڵات یان تیۆر و کرده‌ بدوێین.

به‌ چاوخشاندنێک به‌ مێژووی خه‌باتی سیاسی کوردستان له‌ باشوور دوو دروشم که‌ له‌ زاکیره‌ و یاده‌وه‌ری گشتیدا ماونه‌ته‌وه‌ و بوون به‌ به‌شێک له‌ مێژووی کرده‌کی و زاره‌کیی ئێمه‌ ئه‌مه‌ بوون:

1-نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن

2-پێشڕه‌وی کورد پارتییه‌

له‌ڕاستیدا هه‌ر دوو دروشمه‌که‌ له‌ هه‌لومه‌رجێکی سیاسی و خه‌باتگێڕیدا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌ یاده‌وه‌ری گشتیدا جێگیر بوون که‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ بووه‌ هه‌ر بۆیه‌ش بوون به‌ به‌شێک له‌ مێژوویه‌کی نه‌مر و هه‌ڵکۆڵراو له‌ زه‌ین و ده‌روونی هه‌ر کوردێکی نیشتیمانپه‌روه‌ردا. له‌ ڕاستیدا خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی قه‌لغان و چه‌تری خه‌باتی سیاسی بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ بووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ پیت به‌ پیتی دروشمه‌کان و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوی سه‌رکه‌وتن و په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب و لایه‌نی سیاسیی کوردی و خه‌ڵک ڕه‌گه‌زێکی پیرۆز به‌ناوی (پێشمه‌رگه‌) ده‌بینین و ده‌یناسینه‌وه‌. له‌ ڕاستیدا به‌م تێڕوانینه‌وه‌ که‌ چاو له‌م مژاره‌ ده‌کرێت ده‌بینین دروشمه‌کان کاتێک له‌گه‌ڵ دونیای واقیعدا جووت و یه‌کانگیر ده‌بن که‌ ڕه‌گه‌ز و ڕه‌چه‌ڵه‌ک و ڕیشه‌یه‌کی ئاوه‌ها پیرۆز پێکیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، هیچ کوردێک له‌ نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌م لاوه‌ ناتوانێت ناوی پێشمه‌رگه‌ و ده‌رکه‌وته‌ و حه‌ماسه‌ت و خۆڕاگرییه‌کانی له‌ پشت ده‌سکه‌وت و سیاسه‌ت و ڕۆڵگێڕیی سه‌رکرده‌کاندا نه‌بیستێ و نه‌بینێت، هه‌ر بۆیه‌ لێره‌دا نێونجییه‌کی گرینگ به‌ ماهییه‌تێکی جیاواز له‌ نیوان (کرده‌وه‌) و (تیۆر)  یان دروشم و واقیع ده‌بینین. ئه‌م نێونجییه‌ گرینگه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌. بۆیه‌ ده‌ڵێم به‌ ماهییه‌تێکی جیاوازه‌وه‌ چونکه‌ جیا له‌وه‌ی که‌ خودی پێشمه‌رگه‌ داینه‌مۆ و ڕمی شۆڕش بووه‌، هه‌مدیس له‌ ئاستێکی دیکه‌ نێونج و کاتالیزۆری هاوسه‌نگی و هاته‌بایی و دیالۆگ و دانوستان و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردنی نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵ، حکوومه‌ت و جه‌ماوه‌ر و حیزب و خه‌ڵکه‌. لێره‌دا چوار گۆشه‌ی ((ده‌سه‌ڵات، جه‌ماوه‌ر، دروشم و پێشمه‌رگه‌)) کۆمه‌ڵگایه‌کی دامه‌زراو و جێگیر به‌ یاده‌وه‌رییه‌کی هاوبه‌ش پێکده‌هێنێت که‌ له‌قکردن و له‌راندنی به‌م ئاسانیانه‌ بۆ هیچ هێز و لایه‌نێکی ده‌ره‌کی نایه‌ته‌ ئاراوه و ناپۆڕێت‌.

دروشمی (نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن) ئه‌نجامی کۆڵنه‌دان و بوێری و ئازایه‌تیی ئه‌و که‌ڵه‌ کوڕ و ئاسکه‌ کچه‌ پێشمه‌رگانه‌ بووه‌ که‌ هه‌موو به‌هاکانی کوردبوون و نیشتیمانپه‌روه‌رییان به‌ خۆڕاگری و بوێری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌عس و له‌ زیندانه‌کانی به‌عسدا به‌رز ڕاگرت و خواسته‌کانیان گه‌یانده‌ ئه‌نجام و ئه‌م ڕۆژانه‌یان بۆ کورد و کوردستان دروست کرد، نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن له‌ ئاوه‌ها که‌شێکدا و له‌ ناو خوێن و زیندان و ته‌عزیبدا ئاودراو و شکۆی په‌لوپۆدار کرا و له‌ گه‌ڵ ئه‌مری واقیع زیاتر هه‌ڵپێکرا و بوو به‌ به‌شێک له‌ یاده‌وه‌ری گشتی و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌ دروشمی (پێشڕه‌وی کورد پارتییه)‌ له‌ بنه‌مادا ئاماژه‌یه‌که‌ بۆ هه‌وڵه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌م لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ ناوخۆ و ده‌ره‌کییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها بۆ دروستکردنی ئاسایش و ئاشتی له‌ نێوان خۆی و هێزه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی یه‌کێتی، بێگومان لێره‌دا فۆکۆس و هه‌ڵوێسته‌ی من له‌سه‌ر حیزب و په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌کانیان نییه‌ ئه‌وه‌نده‌ی که‌ مه‌به‌ستمه‌ زه‌مینه‌ی جێگیربوون و ڕه‌گئاژۆبوونی ئه‌و دروشمانه‌ وه‌ک بابه‌تێکی واقیعی و باوه‌ڕپێکراو له‌ یاده‌وه‌ری گشتیدا به‌ ئاڕاسته‌ی دروستبوونی شوناسێکی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانی هه‌ڵبه‌سنگێنم. ئه‌م دوو دروشمه‌ ده‌لاله‌ت له‌ ئاماده‌یی و کاریگه‌ریی دوو هێزی سه‌ره‌کیی پانتای سیاسه‌تی کوردی ده‌که‌ن که‌ به‌ پێشه‌نگی و سه‌رپشکی (پێشمه‌رگه)‌ وه‌ک نێونجی و ڕه‌گه‌زی پیرۆز دروشمیان له‌ ئاسته‌ ساده‌ و ئاسایی و ناته‌واوه‌که‌یه‌وه‌ هێنایه‌ ئاسته‌ به‌رزه‌جێ و مه‌عنه‌وی و ڕاسته‌قینه‌که‌ی و سنووری نێوان واقیع و خه‌یاڵ و تیۆر و کرده‌وه‌یان هاوته‌ریبی یه‌ک کرد و ئه‌مه‌ له‌ پرۆسه‌ی دیسکۆرسسازی و گوتارسازیی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌شێت خاڵێکی زێڕین بێت له‌ یاده‌وه‌ریی گشتیی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌دا!

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ پرۆسه‌ی دروستکردنی یاده‌وه‌ری گشتی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسی ده‌سته‌جه‌معیمان به‌م ڕه‌گه‌زه‌ پیرۆزانه‌وه‌ کڵپه‌ی ئاگری یادکردنه‌وه‌ و ڕێزگرتن له‌ خه‌بات و شۆڕش و مێژوومان گه‌ش نه‌که‌ینه‌وه،‌ دروشمه‌کان له‌ ئاستێکی بچووک و به‌رته‌سکدا گیر ده‌خۆنه‌وه‌ و قه‌تیس ده‌بن و ده‌بن به‌ مۆرک و موڵکی لایه‌نێکی دیاریکراو، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ به‌ مه‌رجێکه‌ ئێمه‌ مێژووی هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی له‌ پانتای سیاسه‌ت و خه‌باتی نیشتیمانی کوردی له‌بیر نه‌که‌ین و هه‌میشه‌ ڕێز له‌ گوتارێک بگرین که‌ ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له‌ ئازادبوونی باشووری کوردستان له‌ ساڵی‌ 1991 هه‌موویانی له‌ قه‌واره‌ی به‌ره‌ی کوردستانیدا یه‌کخست و دژی پیلانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی به‌عس و کۆلۆنیالیسته‌کان به‌رگرییان له‌ شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت و پیرۆزیی خاک و نیشتیمان کرد، به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و باوه‌ڕی نیشتیمانی و چه‌کی ئیراده‌ و یه‌کگرتنی سه‌رتاه‌رییه‌وه‌! بژی پێشمه‌رگه‌ و کورد و کوردستان.

پۆستی پێشوو

گەشتیاریی سەوز، کوردستان و ئێکۆتوریزم

پۆستی داهاتوو

لێکۆلینەوەیەک لە ناحیەی بازیان

سەعید شیری

سەعید شیری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئازار 26, 2023
33
کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

ئازار 26, 2023
6
نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

ئازار 20, 2023
19

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە