• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئه‌یلول 22, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    بەدیلی قەوارەی هەرێم

    بۆچی ئێراق کێشەی لەگەڵ درۆنەکانی سەر ھەرێم نییە؟

    ڕێككەوتنی هەدەپە لەگەڵ ئاكەپە

    ڕێككەوتنی هەدەپە لەگەڵ ئاكەپە

    سیاسەتی دژایەتیكردنی کورد لە فۆرمێکی نوێدا

    سیاسەتی دژایەتیكردنی کورد لە فۆرمێکی نوێدا

    گۆڕانكاریەکانی كەش و هەوا​

    گۆڕانكاریەکانی كەش و هەوا​

    ناسنامەی ڕاستەقینەی كەركووك

    هەڵە تێگەیشتبوون لە مەسرور بارزانی

    خه‌رجییه‌ فیعلییه‌كان و دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی دارایی ئێراق

    له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌رجیی فیعلییه‌وه‌

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی (67)

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 69

    خه‌رجییه‌ فیعلییه‌كان و دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی دارایی ئێراق

    خه‌رجییه‌ فیعلییه‌كان و دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی دارایی ئێراق

    هەبین یان نەبین؟

    هەبین یان نەبین؟

    سۆشیال میدیا و مێگەل

    سۆشیال میدیا و مێگەل

  • شــیکار
    زانستی پەروەردەی ڕەخنەیی

    زانستی پەروەردەی ڕەخنەیی

    ته‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق كه‌ی دانرا؟

    ته‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق كه‌ی دانرا؟

    بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟

    بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟

    چارەسەر چی یە؟ ئایا دەرفەتێک ماوەتەوە بۆ ئەوەی بازێک بدەین؟

    چارەسەر چی یە؟ ئایا دەرفەتێک ماوەتەوە بۆ ئەوەی بازێک بدەین؟

    لوبنان، دەوڵەتێکی قەیراناوی لەژێر کاریگەری سیاسەتە جیهانی و ناوچەییەکاندا

    لوبنان، دەوڵەتێکی قەیراناوی لەژێر کاریگەری سیاسەتە جیهانی و ناوچەییەکاندا

    نەزمی نوێی جیهانی لە ڕووانگەی چینەوە

    نەزمی نوێی جیهانی لە ڕووانگەی چینەوە

    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە

    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە

    چین، سەرکەوتن بەسەر هەژاریدا

    چین، سەرکەوتن بەسەر هەژاریدا

    کرێگرتەیی یان ئیرتیزاق وەک دیاردەیەکی جیهانی: به‌شی یه‌كه‌م

    کرێگرتەیی یان ئیرتیزاق وەک دیاردەیەکی جیهانی: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    کرێگرتەیی یان ئیرتیزاق وەک دیاردەیەکی جیهانی: به‌شی یه‌كه‌م

    کرێگرتەیی یان ئیرتیزاق وەک دیاردەیەکی جیهانی: به‌شی یه‌كه‌م

  • ئــــابووری
    گرفتەکانى پاکتاوى دارایى لەنێوان هەولێرو بەغداد

    گرفتەکانى پاکتاوى دارایى لەنێوان هەولێرو بەغداد

    ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان

    ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان

    جیۆپۆڵەتیکی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان: چەقبەستن یان دیدگایەکی نوێ؟

    جیۆپۆڵەتیکی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان: چەقبەستن یان دیدگایەکی نوێ؟

    ڕێگای ئاوریشم، چین دەكات بەگەورەی دونیا

    ڕێگای ئاوریشم، چین دەكات بەگەورەی دونیا

    لێکەوتەکانى ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەیاساى بودجە

    لێکەوتەکانى ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەیاساى بودجە

    کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

    کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی یەکەم

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی یەکەم

    دیوه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق

    دیوه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق

    ڕۆڵی بانكە ئیسلامیەكان لە گەشەكردنی كۆمەڵایەتییدا

    ڕۆڵی بانكە ئیسلامیەكان لە گەشەكردنی كۆمەڵایەتییدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    شوناسی دزراوی شوێنه‌کان

    شوناسی دزراوی شوێنه‌کان

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا:  به‌شی یه‌كه‌م

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی یه‌كه‌م

    پێوه‌ره‌کانی کوردبوون کامانه‌ن؟

    پێوه‌ره‌کانی کوردبوون کامانه‌ن؟

    بەسەرهاتى بەرەنگاربوونەوەى دادوەرێکى کورد لەگەڵ بەعسییەکاندا

    بەسەرهاتى بەرەنگاربوونەوەى دادوەرێکى کورد لەگەڵ بەعسییەکاندا

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی دووه‌م وکۆتایی

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی دووه‌م وکۆتایی

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی یه‌كه‌م

    ستراتیژی سەدەی کوردستانی

    ستراتیژی سەدەی کوردستانی

    چەمەری؛ گۆڤەندێکی غەمگین بۆ شین و ماتەمین

    چەمەری؛ گۆڤەندێکی غەمگین بۆ شین و ماتەمین

    ماگوشە میدییەکان بەشداری شەڕی ماراسۆنی یۆنان دەکەن

    ماگوشە میدییەکان بەشداری شەڕی ماراسۆنی یۆنان دەکەن

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

  • چاوپێکەوتن
    Why do the Kurds need a quick review?

    Why do the Kurds need a quick review?

    The New World Order from China’s Perspective

    The New World Order from China’s Perspective

    China, Victory over Poverty

    China, Victory over Poverty

    Mass graves in the history, Iraq is are most notorious

    Mass graves in the history, Iraq is are most notorious

    KRG and Baghdad’s views on non-oil revenues

    KRG and Baghdad’s views on non-oil revenues

    Baghdad and the hall where OPEC where established

    Baghdad and the hall where OPEC where established

    The beginning and outcome of Greater Kurdistan in the Treaty of Lausanne

    The beginning and outcome of Greater Kurdistan in the Treaty of Lausanne

    President Recep Tayyip Erdogan’s new term faces challenges

    President Recep Tayyip Erdogan’s new term faces challenges

    The Lausanne Treaty and the Kurdistan Region of Iraq’s Autonomy

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

رۆشنبیران لە نێوان هەلپەرەستی و چالاکیدا

عادل قادری لەلایەن عادل قادری
كانونی دووه‌م 31, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
رۆشنبیران لە نێوان هەلپەرەستی و چالاکیدا
0
هاوبەشکردنەکان
8
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

رۆشنبیر لە پلە و پێگەی درووستی ناو مێژووی خۆی و بەپێی پێکهات و سیستەمی نۆرم و بەهاکانی هەر کۆمەڵگایەک دەتوانێت رۆڵی کاریگەر و سەردەمساز و چارەنووسساز بگێڕێت.

زەقترین تایبەتمەندی رۆشنبیر لای ئێمە ژێستگرتن و کۆپیکردن و لاساییکردنەوە بووە.

(خوێندنەوەیەکی خەسارناسانە بۆ مانا و ئەرکەکانی رۆشنبیر لە رۆژهەڵاتی کوردستان)
نێزیکەی سێ دەیە زیاترە کە چەمکی رۆشنبیر بە شێوەیەکی جیددی و باسهەڵگیرسێنەر بە هەموو پەراوێز و دەقەکانییەوە، هاتۆتە ناو دیسکۆرسی فیکریی و ئەدەبیی کوردییەوە، ئەمەی کە پێناسەی رۆشنبیر و رەچەڵەکی ئەم چەمک و زاراوەیە بۆ کوێ و کەی و کێ دەگەڕێتەوە زۆر باسی لێکراوە و بووە بە کڵێشەیەک و هێندە گوتراوە کە بەتاڵ بووە لەمانا و من نایەمەوە سەری.

ئەگەر پێناسە مێژووییەکانی رۆشنبیر هەر لە سەردەمی شۆڕشی فەرانسەوە تاکوو تێڕوانینی هەنووکەی دیسکۆرسە جیدییە رۆشنبیرییەکانی جیهان بکەینە پێوەر، ئەوا ئەگەرێکی بەهێزە هەنووکە یەک دانە رۆشنبیریش لە ناو کورددا نەدۆزینەوە، بەڵام من تێڕوانینێکی وەها ئایدیالیستی و دەرهەستم نییە بۆ ئەم چەمکانە و پێم وایە دەبێ پێکهات و بەستێنی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و کەلتووریی خۆمان بۆ فام و پێناسەی هەر کردە و بکەرێک(رۆشنبیر، تاک، شاعیر، فەرمانبەر و…) لەبەر چاو بگرین ئەگینا وەک چۆن ئێستە و لە هەندێ فەزای کەلتووری و گشتیی رۆژهەڵات و باشووردا، مانای رۆشنبیر زۆرتر بارێکی نەرێنی و گاڵتەجاڕانەی هەیە، باقی چەمک و زاروەکانیتریش وا سووک و چرووک دەبن، ئەمە تایبەتمەندیی مێژووی کەلتووریی و ئاوەزی ناتەواوی ئێمەیە کە وەها چەمکە جیددی و گەورەکانی کەلتووری رۆژئاوا لەمانا بۆش و بەتاڵ دەکات و لەوەش خراپتر دەیخەسێنێت و بە لاڕێیدا دەیبات!

کەس ناتوانێ ئەو وردەدەسکەوتانەی کە لە مێژووی ئێمەدا و لە لایەن کەسانێک کە لە ژێر چەمک و زاراوەی رۆشنبییریدا چالاکیان دەکرد، به‌دی هاتن، رەت و ئینکار بکات، بەڵام باسەکەی من شێوازێک لە چالاکی خەسارئامێز کە لە ناو هەندێک کەس کە خۆیان بە ئاوەڵناوی رۆشنبیر رازاندۆتەوە، دەکاتە مایەی تێڕامان و لێکدانەوە.

بەگشتی رۆشنبیر هەر پێناسەیەکی هەبێت لە مێژووی ئێمەی کورددا دابڕاو نییە لە سێ جەمسەر 1-ئەدەب (بەتایبەتی شیعر). 2-فیکر. 3-حیزب. کە لایەنە کارەساتبارەکانی بەشی سێهەم باسێکی زۆر و زەبەند هەڵدەگرێت و دایدەنێم بۆ کات و دەرفەتێکی تر. رۆشنبیر بەپێی کەش و هەوا و هەل و مەرجی هەر کام لە پارچەکانی کوردستان و دواتر هەر کام لە شارەکانی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکانی گەشە و رەوتی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووریی و شارنشینیدا میسداق و دەرکەوتەیەکی هەبووە و کەم تا زۆر کاریگەری داناوە و رۆڵی گێڕاوە.

کەس ناتوانێت رۆڵی”تاکانە”ی رۆشنبیریی مەسعوود محەمەد، عەبدولخالەق مەعرووف، شێرزاد حەسەن، بەختیار عەلی و… لە باشوور و رۆڵی هەژار، هێمن، عەلائەدین سەجادی، سوارە، مارف و… لە رۆژهەڵات ئینکار بکات، هەڵبەت هەر کامەیان بەپێی پارامێتر و هەل و مەرجی سەردەمی خۆیان. رۆشنبیر لەو میسداقانەدا هەر پێناسەیەکی هەبێت هەڵگری چەشنێک لە تایبەتمەندی کاریگەریدانان و رۆڵگێڕان لە ناو کۆمەڵگا و لە بواری زمان و ئەدەب و کەلتوور بووگە، بەڵام وەکوو وتم باسەکەی من بەدەرە لە لێکدانەوەی وردی مێژوویی و تێڕوانینی ئیستقرایی پێناسەکانی رۆشنبیر و تایبەتمەندی و میسداقەکانی ئەم بوونەوەرە.

باسی من هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لە ئاست و مانا و ماهییەتی رۆشنبیر لە جوغرافیایەکی بچووکی کوردستان واتە رۆژهەڵات. بۆ ئەم خوێندنەوە خەسارناسانەیە زۆرتر قۆناغ و سەردەمێککی زەمەنیی کورت و کۆتای یەک دەیەی پێشوو لەبەرچاو گیراوە کە تێیدا رۆڵی دەسەڵات و دیسکۆرسی سیاسی ریفۆرمخوازانی ئێرانیش بە یەکێک لە جەمسەرەکان دانراوە.

ڕۆشنبیری و ڕیفۆرمخوازی
دەرکەوتنی جیددی و راشکاوانەی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناوخۆی وڵات و لە قۆناغێکی تازەی مێژوویی و گۆڕانی کۆمەڵگای کوردی بەشێکی لە بنەمادا وابەستەی ئەو دیسکۆرسەی ریفۆرمخوازان بوو کە لە ساڵی 76 ی هەتاوی و لە سەر دەستی محەمەد خاتەمی رۆشتە ناو سیستەمی دەسەڵاتەوە.

لەو تۆزە هەناسەدانەی سەردەمی خاتەمیدا ئەنجوومەن و رێکخراو و بڵاڤۆک و مانگنامە و…کوردییەکان هاتنە کایەوە کە ئەگەر مونسیفانە چاوی لێکەین ئەم سەردەمە سەردەمی گەشانەوەیەکی کەلتووری و شوناسی کوردە بە نیسبەتی پێشوو نەک بە نیسبەتی خۆی و توانست و شیاوەتییەکانییه‌وه‌! و ئەم تێڕوانینیشە بەو واتایە نییە سەردەمی دەسەڵاتی ریفۆرمخوازانی ئێرانی و چوونە ناو کایەی ریفۆرمخوازانی کورد بۆ پانتاکە، سەردەمێکی پڕ کێشە و باندبازی و هەلپەرەستی نەبووە، بەڵام لەم سەردەمەدا بوو قەڵەم و نوخبە هەڵکەوتووە کوردییەکان توانیان بەشێوەی ئاکادیمیک و رۆشنبیرانە و هەروەها ژورنالیستی ئاوڕ لە کۆمەڵێک بابەتی وەکوو زمان، کەلتوور، شوناس، نەتەوە، ئەدەب و مێژوو…بدەنەوە و دیسکۆرسێک رێک بخەن کە لەوانەی پێشووی خۆیان جیاواز بێت و هەندێک تایبەتمەندی مۆدێڕنی تێدا بێت، لەم رەوتەدا و تا سەردەمێک هەوڵە ئەدەبی و رۆشنبیرییەکان توانیان لە پانتای گشتی و لە ناو جەماوەرێکی کەمدا کاریگەر بن، ئەم رەوتە دڵخۆشکەر و شوناسبەخشە ئەوەندەی نەخایاند (چوونکوو بە هۆکارگەلێک کە دێمە سەری) پێوەندی نێوان رۆشنبیر و چالاک و …لەگەڵ جەماوەردا رووخاو و پردێک لە بەدگومانی و بێ متمانەیی لە نێوان جەماوەر و رۆشنبیرانەوە هەڵبەسترا. واتە کارەساتەکە لەو کاتەدا دەرکەوت کە “دابڕان”ە قووڵەکە رووی دا.

خاڵی ئایرۆنی و لەهەمان کاتدا خەمهێنەری ئەم رەوت و دیسکۆرسەی رۆشنبیریی ئێمە لەوە دایە کە هەرچەندە زەمان تێدەپەڕێت، نەریتیتر و کڵێشەییتر و پووکاوتر دەبێت و وەکوو بڵێیت فەزای رۆشنبیریی لە وەهم و سەرابێکدا دەژی کە هەرچی هەنگاو بەرەو پێش هەڵدەگرێت هەر بەخەیاڵ رۆشتووە و هەر لە جێی خۆیەتی و هەندێ جاریش بەرەو دواوە دێتەوە. ئەم تێڕوانینەی ئاخر ئەو هەوڵانە دەگرێتەوە کە پاش نەمانی رەوتی ریفۆرمخواز لە دەسەڵاتی ئێرانی و هاتنە سەر کاری موعجیزەیەکی ئاسمانی! لە لایەن باڵ و پێکهاتی بناژۆخوازیی سیستەم و کۆمەڵگای ئێرانی وەکوو ئەحمەدی نەژاد! ( کە هەندێک تا ئێستەش نەیانزانی ریفۆرمخواز بوو یان بناژۆخوازی خەست و دەبڵ! ) کەوتنە جۆرێک تەقیە و کاژخستن و کایەکردنی ناسک و نەرمۆڵ بە مەبەستی پاراستنی رۆڵی رووتین و رواڵەتی خۆیان و هەر جۆرە ئەکت و کردەیەکی ئەسیل و کاریگەر و دەورانسازیان لە پێناو مانەوەی دەنگ و رەنگ و روخساری سەر شانۆیی خۆیان و ململانێی قۆستنەوەی هەل و نەشکانی لۆچی جلەکانیان، لەبەر دەم دەسەڵاتدا قوربانی کرد، ئەمانە بوونەوەرانێک بوون کە سێ کەسی یان چوار و پێنج کەسی ئەنجوومەنێکیان رێکدەخست و بەکەمترین حاڵەت گرینگییان بە ده‌رهاوێشته‌ و ئەنجامی راستەقینەی توانستە ئینسانییەکانی بەشداربووان دەدا، لەم شانۆ نوێیەی رۆشنبیریدا کە بێگومان گۆڕانی شکڵی دەسەڵات کاریگەرییەکی زۆری هەبوو تێیدا، رۆشنبیر ئەوەندە لە خولیای پاراستنی روخساری شیک و پۆشتە و مانیفێستکردنی فام و تێگەیشتنە به‌ناو قووڵ! و دژە ئایینی! و بوونناسییەکانی! بوو، نیوی نیو ئەوەندە پێبەندی گواستنەوەی مەعریفە و بەرهەمهێنانی شکڵێکی نوێی ژیان و بیرکردنەوە نەبوو.

رۆشنبیری ئەم قۆناغە لە نێوان بەرهەمهێنانی مەعریفە و کۆ کردنەوەی ئیمزادا بە هەڵپەڕکێ و دیلانەوە، دووهەمینیانی هەڵبژارد! رێک ئا لەم خاڵەدا بوو کە پانتای گشتی و جەماوەر لەو دیسکۆرسەی کە دەعیە و بانگەشەی رزگاری و نوێنەرایەتی کردنی شوناس و حەزەکانی نەتەوە و جەماوەر و گەلی دەکرد، دابڕا و بەردەنگ ئیتر باوەڕی بە قسە پان و پۆڕ و قودسی مەئابەکانی! ئەم بوونەوەرە نەما، بوونەوەرێک کە رەخنەگرێکی توندی دین و ئایین و خودا و قودسییەتەکانە، کەچی لەو لاوەش خۆی و مۆراڵ و حەز و خەونەکانی دەکات بە چەق و ناوەندێکی قودسی و بەدەر لە رەخنە! ئەمانە داهێنەرانی دژوازی و تەناقوز بوون! سەیریش نییە زۆر! رۆشنبیرانی ئێمە هەمیشە لە دەرگای شیعر و ئەدەبەوە هاتوونەت ناو ئەو جیهانە و لە شیعر و ئەدەبیشدا تەناقوز و پارادۆکس سەنعەت و فیگورێکی جوانکارانە و ئیستاتیکاییە! بەڵام لەم هاوکێشەیەدا لە سەنعەت دەرچوو و بوو بە پیشە! بێگومان خەڵکیش تا ماوەیەک ئەم دژوازییەیان بۆ دیار نییە دواتر ماوەیەکی دێر یان زوو، دەستیان کەشف دەبێت! رۆشنبیر خۆی خستە پێگەی بوونەوەرێک کە وەڵامی هەموو پرسیارەکانی کائینات و تازەترین زانیارییەکانی لایە، هەر گیرفانێکی بەشێک لە مەعریفەی کائیناتی تێدایە و بە ئارەزووی خۆی دەتوانێ بە ناو خەڵ دا بیبەشێتەوە! وەکوو نانەکەی حەزرەتی مەسیح لە نێوان حەوارییەکانی دا! ئەم بوونەوەرە کە لە بنەڕەتدا و بە شێوازە درووستەکەی یەکێک لە ئەرکەکانی بەرهەمهێنانی گومان و پرسیار بوو خۆی وەکوو مەلا و موفتی کەوتە وەڵامدانەوەی هەموو  پرسیارەکان و ئیتر پرسیار نەما وەڵام نەدرێتەوە، یەک دوو دانە نەبێت!

دۆخی گشتیی رۆشنبیر؛ شکست و هۆکاره‌کان
 هەر کەسێک بەشێکی بچووک لە مێژووی فەرانسە و رووداوەکەی دریفۆس و بزاڤە رۆشنبیرییەکانی ئاڵمان و ئەورووپای سەردەمی جەنگە جیهانییەکان و پاش جەنگەکان بزانێت، تێدەگات کە رۆشنبیر لە پلە و پێگەی درووستی ناو مێژووی خۆی و بەپێی پێکهات و سیستەمی نۆرم و بەهاکانی هەر کۆمەڵگایەک دەتوانێت رۆڵی کاریگەر و سەردەمساز و چارەنووسساز بگێڕێت!

واتە رۆشنبیر وەکوو پێناسە و تیۆریزەکردنی جۆرێک لە چالاکی و رۆشنگەری و خزمەت بە مرۆڤایەتی هیچ کێشەیەکی نییە و هەر واشە، کێشە لە فامی سەقەت و نیوەچڵ و خوار و خێچە بۆ ئەم چەمکە لە کۆمەڵگا جۆراوجۆر و جیاوازەکاندا، ئەم چەمک و زاراوە لە دەرەوەی مێژووی ئێمەدا هاوردە کراوە، لەگەڵ کاڵایەکی فیکری و ئەدەبی هاوردەکراودا ئێمە دەبێ بە چ عەقڵانییەت و تێڕوانینێکەوە بجووڵاباینەوە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە هەرچییەک بێت بە نیسبەت ئەزموونی ئێمەی کوردەوە بە خێر ناگەڕێت، بۆیە دەڵێم زەقترین تایبەتمەندی رۆشنبیر لای ئێمە ژێستگرتن و کۆپیکردن و لاساییکردنەوە بووە. کوا ئەم دیسکۆرسە رۆشنبیرییە دانوستان و تەعامولێکی بەهێز و کاریگەری لەگەڵ زۆرینەی جەماوەردا رێک خستووە؟ کوا ئەم دیسکۆرسە دانوستانێکی سەرکەوتووی لەگەڵ دیسکۆرسی رۆشنبیریی فارس یان تورک و عەرەب و بەلووچ کردووە؟ کوا ئەو دیسکۆرسەی رێزی لە خۆی گرتبێت و بێگانە و ئەویدی ستایش نەکردبێت؟ کوا ئەم دیسکۆرسە لە دەرگای پرۆژەیەکی یەکگرتوو بۆ شوناسی کوردیی داوە؟ لە کوێیە ئەو تێڕامان و بیرکردنەوە قووڵ و مێژووییانەی! ناو ئەم دیسکۆرسە کە خەرمانێکی زیاد کردبێتە سەر فیکر و ئەدەب و شوناسی راستەقینە و جیددی کوردی؟

هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر هەوڵ و تێکۆشانی کەسان و تاقمێک کە بە ئاراستەی خوێندنەوە و رەخنە و تێڕامان لە هاوکێشە سیاسی، کۆمەڵایەتی و شوناسمەندەکانی پەیوەست بە کوردەوە، ئەزموونێکیان بەرهەمهێنا بۆ نەوەکانی داهاتوو، لەبەرچاو نەگرین. کەواتە ئاماژە رەخنەئامێزەکانی من موتڵەق و رەها نین، بەڵکوو هەڵوێستە و راوەستانە لەسەر ئەو ئەرکەی کە بکەر و چالاکێک بەناوی رۆشنبیر لە پانتای مێژوو و کەلتووری ئێمە دەبوو بیکردایە، بەڵام نەیکرد! و کەمتەرخەمی کرد! ترسا! هیوابڕ بوو! جەنگاوەر بوونی خۆی پێشکەشی رۆحی کۆیلەپەرەستی کرد.

بەگشتی هۆکارەکانی لە تێڕوانینی من دا دەتوانن ئەمانە بن:

1-ترس.
2- هەلپەرەستی.
3- نائومێدی.
4- باوەڕی سست و کشانەوە.
5- بەرۆژنەبوون و نەریتیبوونی روانگە و داتاکانیان و بەپێی ئەمەش گەڕانەوە بۆ نۆرم و پێکهاتەکانی دواوە واتە عەشیرە و خێڵ و پێکهێنانی جۆرێک لە شارچێتی و خێڵگەرایی و ناوچەپەرەستی بە سیمایەکی مۆدێڕن.
6- مێژووی لاواز و رووکەشی ئەدەبی و فیکریی ئێمە بە نیسبەت چەمک و زاراوە گەورەکانی رۆژئاواوە.
7- ئاڵووگۆڕی پێوەندییە مرۆییەکان و هەموو شکڵە پێوەندییەک بەهۆی جیهانی مەجازی و دەرکەوتە زۆر و زەبەندەکانییەوە کە لە تۆڕێکی گەورەی کۆمەڵایەتی-سیاسی و فەردیدا شێوازی بەشداری و بکەرێتی(فاعلیت) و چالاکیی بە تەواوەتی گۆڕی.
8- جۆرێک لە گۆشەنشینی و ئینتزاعگەرایی فەیلەسووف ئامێزانە کە ئەوەندەی کافکایەکی خەمۆک و ناهومێدی(هەڵبەت بە تێگەی خۆی!) ستایش دەکرد، ئەوەندە لە کامۆ و سارتەری پراکتیکخواز ورد نەدەبۆوە.
9- باوەڕنەبوون بە تاک و تاکایەتی کە لە قۆناغی ئێستاماندا ئەگەر من زاراوەی رۆشنبیر لابەم “تاک” لە شوێنەکەی دادەنێم، کە تەحەدا و باسێکی زۆریشە و دواتر دێمە سەری، چوون پێم وایە ماتۆڕ و پاڵنەری سەرەکی رۆشنبیر تاکایەتی و وزەی تاکە نەک بە پێچەوانەوە، واتە جەوهەری رۆشنبیر دەبێت بە تاکگەرایی.

بەم هۆکارانەوە خەڵک ئیتر ئیمزا نادات و بەو هۆیەش رۆشنبیر ئیدی ئیمزای بۆ کۆ ناکرێتەوە و مەعریفەشی کە بەرهەم نەهێناوە! ئەمانە ئاماژەن بۆ درووستبوونی شکڵێک لە وشیاری و تێگەیشتوویی و هەروەها گۆڕان لە کۆمەڵێک نۆرم و بەهای ناو کۆمەڵگە و ژیانی جەماوەر، ئەوان وشیار بوونەتەوە و ئیتر بە سادەیی و ساویلکەیی ئیمزا نادەن بە رۆشنبیر!

پۆستی پێشوو

ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق: بەشی سێیەم و کۆتایی

پۆستی داهاتوو

ڕیشەی ناوی “موان” لە قوڵایی مێژووەوە

عادل قادری

عادل قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

ئه‌یلول 16, 2023
13
شوناسی دزراوی شوێنه‌کان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

شوناسی دزراوی شوێنه‌کان

ئه‌یلول 12, 2023
24
بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا:  به‌شی یه‌كه‌م
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی یه‌كه‌م

ئه‌یلول 11, 2023
36

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە