بەكورتی ئاماژە بەهەندێک لایەنی مێژووی ئەم شارە ئەکەین بەمەبەستی شارەزابوون وتێگەیشتن لەچۆنیەتی دروستبوون و بەردەوامی و خۆراگری… پاشان خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ روداو وبەسەرهات و چۆنیەتی گەشەکردن وپێشخستنی ئەم شارە، کە پیوستە خوێندنەوەیەکی نوێی بۆ بکرێت لەسەر ئەو مێژووەی کە هەیەتی.
هەڵبەتە ئەم شارە خاوەنی زۆر شتە کەدەتوانین ریزبەندی کەین لە پلە یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستان، وەک ئەوەی لێرەوە رێچکە شکاوەو بەرەو ئاسۆی کوردستان رۆشتووە.
وەکو ئەوەی دارشتنی رێزمان وزمانی کوردی لێرەوە لە ١٩٠٩ نوسراوەتەوە لەلایەن خەلیل خەیاڵی وبنیاتنەری ئەلف وبێ ی کوردیە بەدوای ئەویشدا بەردەوام بووە تاوەکو مامۆستا ئەمین باڵدار. کەهەموو پەروەردەو فێرکردنی کوردستانی گرتەوە.هەروەها کاری رۆژنامەگەری کوردی لە ئیراق وئەم هەرێمە لەسەر دەستی رۆشنبیرانی ئەم شارەکراوە هەر لە بلاوکردنەوەی یەکەم رۆژنامە کە تێگەیشتنی راستی،پێشکەتن،بانگی کوردستان،ئومێدی ئیستقلال،…لەدەستپێکی کاری رۆژنامەگەرین لە کوردستان کەلەسەر دەستی رۆشنبیران ودڵسۆزانی ئەم شارە هاتونەتە دنیای رۆژنامەوانی…
کار‌و پیشەی چاپخانە لەم شارەوە لە ساڵی ١٩٢٠ پەرەی سەندووە و پاشان بلاوبۆتەوە بەکوردستاندا کە دەبینین لەگەل پایتەختی خەلافەتی راشدین وشاری ولایەتی بەغدا ماوەی سەد ساڵ نیوانیان بووە.هەروەها کارپێکردنی سینەماوکاری هونەری وەکو موزیک وشیوەکاری و… لەسەر ئاستی کوردستان وئیراق کێ بڕکێی لەگەڵ گشت لیواکاندا کردووە.
هەروەها داهێنەری ئەم شارە لەکایەی سیاسەت وبنەمای کاری ریکخراوەیی وکۆمەڵەو پارتی حیزبی رێکخراوی پیشەیی و جەماوەری سەندیکایی نەبڕاوەیەو دەسپێکی کۆمەڵگەی مەدەنی لێرەوە سەریهەڵداوە لە ساڵی ١٩٠٩ بۆ شارەکانی تری کوردستان و ناوچەکە…
هەرلەم شارەوە خۆپیشاندانی مەدەنی سەیهەڵداوە و خەڵکی ئەم شارە داواکاری ودژایەتی دەسەلاتی عوسمانی ومەلیکی ئیراق ودەسەلاتی کۆماری عیراقیان هەبووە بەرێگەی مەدەنی لەشێوەی خۆپیشاندان ومانگرتن بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی…
بۆ یە کەمین جار زانکۆ لەسەر ئاستی کوردستان لەم شارەدا بنیاتنرا لە ساڵی ١٩٦٨ رۆڵی کارای کێڕاوە لەکایەی زانستی و وکۆمەڵایەتی…
واتە ئەم شارە بۆ خۆی بەزۆرەمڵی وخۆی سەپاندووە لەسەر روداوەکانی ناوچەکەو خۆی داهێنانی کردووە و وەک دەلێن بەهەوڵی خۆڕسکی دروستبووە و بەزۆرەملێی و وریایی خەلكی خۆی ماوەتەوە…
گەر بچینەوە مێژووی شار ئەوا دروستبونی شار بۆخۆی دیارده‌یه‌كی شارستانی‌وكۆمه‌ڵایه‌تی جیاوه‌زه، کە هێمایەکە لە ئاڵوگۆڕی شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌جۆنیه‌تی پێكه‌وه‌ژیان‌وهه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئەو دیادەتازانەی دێتەئاراوە، وەکو ئەوەی له بارودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تازه‌و له شوێنی تازەو،دروستبونی کایەیەکی تازەی دنیابینی لە ئیدارەدان و سەرهەڵدانی پێداویستی تازە. واته خوڵقاندنی كۆمه‌ڵگه له پێگه‌و جوگرافیایه‌كی تازه‌دا، به‌ڕه‌چاوكردنی رێكخستن‌و سه‌رهه‌ڵدانی کاری پێكه‌وه‌یی چین‌وتوێژە کۆمەڵایەتیەکان بەئاراستەی ته‌واوكاری بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌مه‌به‌ستی گونجاندن‌و دابینكردنی بژێوی ژیان‌و گوزه‌رانی نوێ بۆ تاكه‌كه‌س له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا له‌سه‌ربنه‌مای دابینكردنی پێداویستی یه‌كتری له روكاری ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی …
هه‌ڵبه‌ته هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه شاره كوردیه‌كان به‌بچوكی ده‌ستیان پێكردووه، پاشان بۆ شاری مام ناوه‌ند گه‌شه‌یانكردووه به به‌راوردی شاره گه‌وره‌كانی ناوچه‌كه. وه‌كو به‌غدا‌و تاران‌و ئیستانبوڵ گه‌شه‌یان نه‌كردووه‌و پێشنه‌كه‌وتوون.
له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆبۆگرافیای كوردستان له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه، هه‌ربۆیه شاره كوردیه‌كان به‌پێی شوێنه‌كانیان جیاوازن‌وده‌گۆڕێن،هه‌ندێكجار نزیكی له‌سنور‌و بارودۆخی سیاسی‌و كاتی بنیاتنان‌و رودانی كاره‌سات‌وبه‌سه‌رهاته‌كانی دواتری كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بووه. له‌سه‌ر گه‌شه‌نه‌كردن‌و پێشنه‌كه‌وتنی شاره‌كه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی له‌گرنگترین شاری كوردستانه له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئاماژه‌ی بۆ كراوه وەکو سنجقیێ لە ولایەتی موسڵ. له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند گوندێك هه‌بووه پاشان وه‌ك بنه‌مای تازه شوێنه‌كه بۆته شوێنی میرنشینی بابان.
ئه‌م شاره له‌روی ئابوریه‌وه په‌یوه‌ندی سه‌ره‌تای هه‌بووه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تر‌و له‌سه‌ربنه‌مای بازرگانی پشت به‌ستووبووه به به‌روبومی كشتوكاڵی‌و ئاژه‌ڵی‌و شمه‌كی پیشه‌سازی وردی ناوخۆ‌و ده‌ستی بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆكاری بازرگانی‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانی رێگه‌ی هاتووچۆی خراپ بووه‌و سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌شی تیادانه‌بووه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای نائارامی‌وبونی پشێوی له‌زۆربه‌ی كاتدا.
بیرکردنەوەی بابانەکان بۆچەسپاندنی شوێن وپێگەی خۆیان لەناو ململانێی نێودەوڵەتی
بۆ گواستنه‌وه‌ی میرنشین و دروستكردنی شارێكی نوێ كه بكرێته ناوه‌ندێكی سیاسی”مه‌حمود پاشای مامی برایم پاشای بابان” چه‌ند ساڵێك پێش بنیاتنانی شاری سلێمانی قه‌ڵایه‌كی دروستكردووه، ئه‌و قه‌ڵایه دوای تاقیكردنه‌وه خۆی گرت‌وچه‌سپا، پاش چوارساڵ به‌كارهێنرا بۆ باره‌گای له‌شكر، پاشان ناوبرا به”قشڵه”. له‌پاشاندا ناوی دوایی بوو به”ده‌بۆكه”ی شاری سلێمانی له ده‌ورو پشتی ئه‌و قه‌ڵایه بینای تر دروستكرا.واتە لێرەوە شاری تازە بنیات نراوە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆیی کوردی.
له‌سه‌ر ده‌ستی”ئیبراهیم پاشای بابان” كه میرایه‌تی بابانی كرد‌ووه له ساڵی”1783″وه. پایته‌ختی میری بابان له قه‌ڵاچوالانه‌وه گواستۆتەوه بۆ نزیك گوندی مه‌ڵكه‌ندی لە ساڵی”1784″ واته بۆ سلێمانی.
گه‌رسه‌یری پێگه‌وشوێنی قه‌ڵاچوالان بكه‌ین شوێنێكی لاڕێ‌و چه‌په‌ك‌و دووره رێگه‌ی هاتوچۆبووه، جگه له‌وه‌ی نزیك سنوری صه‌فه‌ویه‌كان”ئێران”بووه، قەلاچوالان له‌پێگه‌ی سلێمانییه‌وه”17″كم دوره، كه‌وتۆته پشت شاخی ئه‌زمڕ له‌ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و چه‌می قه‌لاچولان له‌دێی شه‌مساوای جیاده‌كاته‌وه، به‌شی سه‌روی”چوارتا”یه، كه ئێستا مه‌ركه‌زی قه‌زای شارباژێڕه.
(له‌كاتێكدا ساڵی1820 میسترریچ سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌و مه‌حمود ئاغای مه‌صره‌ف بۆی گێڕاوه‌ته‌وه كه‌چۆن 32 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سلێمانی دروستكراوه، كاتێك فه‌رمانداریتی ئه‌وسای كوردستانی باشور ئیبراهیم پاشای باوكی سلێمان پاشا سلێمانی بونیاتناوەو پایته‌ختی میرنشینه‌كه‌ی له قه‌ڵاچۆلانه‌وه بۆ شوێنی ئێستای گواستۆته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌مینجار میر حه‌زی له‌ناوبانگ كرد‌ووه، دووه‌میش زۆر ئاره‌زوی له‌راو‌و شكارهه‌بووه. جێگه‌كه‌ی له قه‌ڵاچوالان به‌كه‌ڵكی ئه‌مجۆره رابواردنانه نه‌ده‌هات،چونكه كه‌وتبووه دۆلێكی ته‌نگه‌وه).
ناوی شاره‌كه‌شی به‌ناوی”سلیمان پاشا”ی والی ئه‌وسای به‌غداوه ناوه كه‌باوكی سه‌عید پاشای كڵۆڵ بووه، پێشتر لێره گردێكی كۆن هه‌بووه، له‌كاتی ته‌ختكردندا بۆ بناغه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و كۆشكه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌وره‌حمان پاشادا دروستكراوه،هه‌ندێك كوپه‌ی گه‌وره‌و دراویان تیادا دۆزیوه‌ته‌وه…
هه‌روه‌ك بۆمان رونده‌بێته‌وه ئیبراهیم پاشا له‌ساڵی 1782 فه‌رمانڕه‌وایه‌تی گرتۆته‌ده‌ست‌و له‌ساڵی1784 شاری سلێمانی دروستكردووه، یاخود میرنشینه‌كه‌ی گواستۆته‌وه بۆی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌ر بڕوانینه ژیاننامه‌ی”برایم پاشا”كه بونیاتنه‌روئاوەدانکەرەوەی شاری سلیمانیه ماوه‌ی ته‌مه‌نی منداڵی‌و گه‌نجی له”به‌غداد” بردۆته‌سه‌ر، واته زۆری ژیانی له”به‌غدا”بووه، ره‌نگه به‌سه‌ربردنی ساڵانی ته‌مه‌نی له به‌غدا كاری گه‌ری هه‌بوبێت له‌بیركردنه‌وه‌و دروستكردنی شارێكی فراوانتر له قه‌ڵاچوالان.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ئێراق له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین شاری تر كه‌پاشتر بونه‌ته پارێزگە‌و بنیاتنراوه كه‌نازانین بۆخۆی ئه‌م كارانه به به‌رنامه‌بووه یان به‌رێكه‌وت، كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تی ده‌وێت، به‌ڵام ده‌بینین له‌وسه‌رده‌مه‌دا له‌ئێراق شاری(دیوانیه)له‌سالی(1747)ز دروستكراوه له‌لایه‌ن سه‌رۆك هۆزی(غزعل-حمود ال حمد ال عباس)ه. هه‌روه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئێراق “ناصر پاشای سه‌عدون” شاری (ناصریه)ی دروستكردووه له ساڵی(1867) ز.
“مسترریج”ده‌ڵی “ئه‌وره‌حمان پاشا”ی بابان ویستی شاری سلێمانی بگوێزێته‌وه بۆ شاخی”سه‌رسیر”،كه‌شاخێكی به‌رزو چه‌په‌كه‌وبه‌ئاسانی له‌ده‌ستی دوژمن ده‌پارێزرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ناخۆشی رێگاوبان و كه‌می سەرچاوەی ئاو نه‌یتوانی ئه‌و ئاواته‌ی بهێنێته‌دی. به‌ڵام برایم پاشا ئه‌و شانازیه‌ی بۆخۆی تۆماركرد‌و ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا.
به‌هه‌ر هۆكارێك بێت سلێمانی بۆ پایته‌خت‌و شوێنی حكومداری بابه‌نه‌كان دروست بووه، كه له قه‌ڵاچوالاندا نه‌ده‌كرا ئه‌و خواست‌و ویستانه‌یان بهێننه‌دی، وادیاره سلێمانی له‌به‌رئه‌م هۆكارانه دروستبووه:
1. هۆكاری رامیاری و كارگێری:
بۆ ئه‌وه‌ی میری بابان بتوانێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كاربهێنێ‌و دورتركه‌وێته‌وه له‌سنور‌و ده‌سه‌ڵاتی صه‌فه‌وی، له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنی شاری تازه ئاسایشی‌وئارامی زیاتره تاوەکو قه‌ڵاچوالان. وەکو ئەوەی خۆی بپارێزێ و سه‌قامگیری بارودۆخی ناوچەکەو ئارامی سیاسی ده‌بێته هۆی بنیاتنان‌و گه‌شه‌سه‌ندن‌و ئیداره‌یه‌كی به‌رده‌وامی شار‌و میرنشینه‌كه‌ی.
2. شوێنی ستراتیجی:
شوێن وپێگەی سلێمانی توانای هه‌ڵسوكه‌وتو په‌یوه‌ندی‌و هه‌ڵسوڕانی بازرگانی تیادازیاتره له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تر، بەتایبەتی به‌راوردی بکەی له‌گه‌ڵ شوێنی قه‌ڵاچوالان.
3. توانای فراوانبوون:
شوێنی تازە کە سلیمانیە ناوچه‌یه‌كی فراوانتروگونجاوتره بۆ شوێنی نیشته‌جێبون‌و ناوچه‌یه‌كی باش‌وگونجاوه بۆ كشتوكاڵ كه ده‌شتی شاره‌زورو بازیان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌وسه‌رچاوه‌ی ئاو‌و ئاودێری زۆرتره له قه‌ڵاچوالان.
لێره‌دا بۆ سلێمانی ئاماژه به‌شیعری”مه‌ولانا خالدی نه‌قشبه‌ندی” ده‌كه‌ین كاتی خۆی به‌زمانی فارسی نوسیویه‌تی‌و”پیره‌مێرد”ی نه‌مركردویه‌تی به‌كوردی، له‌و شیعره‌دا مه‌ولانا خالد ستایشی”برایم پاشا” ده‌كات بۆ دروستكردنی شار:
دێمه سه‌ر ئه‌وصافی شه‌هی دادگه‌رباقه‌ڵه‌م بێ به‌ده‌واتی نیشه‌كه‌ر
شاهێكی ده‌ریا دڵی واڵا ته‌بار داوه‌ری دارا ره‌وشتی جه‌م ویقار
كێوی شه‌ره‌ف كانی سه‌خاو وكه‌ره‌مهه‌ركه‌سێ لای ئه‌و كه‌ببێته خه‌ده‌م
روتبه‌ی ئه‌گاته كه‌مه‌ری ئاسمان حاجه‌تی نامێنێ به روتبه‌و نیشان
دوشمنی ترساوه له شمشێری ئه‌و چه‌رخ سه‌ری شێواوه له ته‌دبیری ئه‌و
پاشا كوڕه‌كه‌ی ناو نا سلیمان هه‌ردوو له‌ڕێی هه‌ردوو جیهان دوو چران
ره‌غبه‌تی واداوه به‌ئه‌ربابی شه‌رع ئه‌رزو سه‌ما یه‌كه به‌ئه‌سڵ‌و به‌فه‌رع
ناوی به ناوێكه‌وه‌یه هاونیشان ئاگری نه‌مروود بوه‌ته گوڵستان
هه‌رچی كه ناوی كه‌ره‌می ئه‌وده‌بارۆژێكه تاریكی له ناو ده‌رئه‌با
چۆله‌كه لای بازه‌وه چینه ده‌كا ترسه ئه‌وه گورگ مه‌ڕ ئه‌با بۆ تكا
مه‌هدی ئه‌گه‌ر ببیه له عه‌دلی خه‌به‌ر(یحسبه سنه خیر البشر)
حافزی شیرازی بمایه ئه‌گه‌ر لای نه‌ده‌ما هیچ له موسه‌لڵا (ابتر)
مه‌ولانا خالد كه‌سایه‌تیه‌كی رێبازی ئاینی تازه‌بووه له ناوچه‌كه‌دا‌و جێگه‌و پێگه‌یه‌كی دیار‌وبه‌رێزی هه‌بوو له‌لای میره‌كانی بابان، تاكو ئه‌و ئاسته‌ی به‌ئاماده‌بونی مه‌ولانا سوێندیان خواردوه كه پەیوەندیەکانیان له‌یه‌ك نەشارنەوە‌و هه‌رنامه‌یه‌كیان بۆ بێت له‌هه‌رلایه‌كه‌وه له‌به‌رده‌می مەولانا بۆ یه‌كتری بخوێننه‌وه، به‌ڵام له‌كاتێكی ته‌مومژاویدا مه‌ولانا خالد سلێمانی به‌جێدێڵێت بی ماڵئاوایی له‌میره‌كانی بابان …
وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م شاره ئه‌و ماوه‌یه‌ی مه‌ڵبه‌ند‌و پایته‌ختی میرنشینی بابان بووه، له ساڵی(1784-1851)ز.كه عه‌بدوڵا پاشای بابان دوا میری میرنشینی بابان بووه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عوسمانیه‌وه كراوه به قائیمقام‌و وه‌ك موچه‌خۆرێكی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، پاشان ئه‌م میره له‌كار لابراوه‌و دورخراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا‌و دواتر بۆ ئه‌سته‌مبوڵ. واته له‌و ساڵه‌وه مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی‌و ئیداری متصرفیه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی تیا په‌یڕه‌وكراوه.
واته له‌نێوان ساڵانی”1851-1917″ “29”موته‌سه‌ریف كاریكردوه له سلێمانی‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌نزیكه‌یی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وامبوون كه‌سه‌ر به‌والی عوسمانللی بوون لە ولایەتی موسڵ. بەلام ئەوەی جێگەی ئاماژەیە والی بەغداد کاریگەری هەبووە لەسەر ئەم میرنشینە.
بۆ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان قه‌صیده‌كه‌ی”ئه‌وره‌حمان به‌گی صاحب قڕان(سالم)”وه‌رده‌گرین‌و به‌قه‌سیده به‌ناوبانگه‌كه‌ی باس له‌دوا شه‌ڕی نێوان میرنشینی بابان‌وعوسمانیه‌كان ده‌كات، به‌م شه‌ڕه كۆتایی هاتوه به‌ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌كان‌و به‌داگیركردنی سلێمانی‌وشه‌هیدبوونی”عه‌زیز”به‌گی بابان:
شیوه‌نی سالم بۆ بابانه‌كان
لێم گه‌رین باگۆشه گیربم ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ كه‌ف زه‌نان
گێژه‌ڵووكه‌ی بای نه‌دامه‌ت تاری كرد صه‌فحه‌ی جیهان
صاعقه‌و به‌رقی نحووسه‌ت ڤللمه‌تی دا شرق‌وغرب
به‌رده بارانه به مخصوصی له‌سه‌ر مڵكی به‌بان
توركی قورصی خۆر كه گالع بوو گلووعی كرد به‌ره‌قص
كه‌وكه‌به‌ی ماهی مرادی ئه‌هلی بابان بوو نیهان
راسته گه‌ردوون چابوكه بۆ ره‌نگی به‌د ره‌بگی وه‌لێ
ناڕژێنێ ڕه‌نگێ به‌م ڕه‌نگه له‌مودده‌ی سه‌د قڕان
له‌وساوه حكمی به‌به گشت ده‌ربه‌ده‌ر كران
نه‌یدیوه كه‌س له‌چیهریی كه‌س جه‌وهه‌ری هونه‌ر..
گه‌ر بێینه سه‌ر باسی كۆتای ئه‌م میرنشینه له‌هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر كه ئاماژه‌ی بۆكردووه “میلنجن”ده‌لێت:
“ئه‌حمه‌دپاشا” ساڵی1843ز سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌یه‌كی رێكوپێكی دژی”نه‌جیب پاشا”كرد‌ووه، سوپایه‌كی رێكخراوی كۆكردۆته‌وه‌و کەپێكهاتبوون له‌چه‌ندین تابووری پیاده‌وتۆپخانه، به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌جیب پاشای والی به‌غدا پشتگیری “عه‌بدوڵاپاشا”ی كرد‌ووه دژی”ئه‌حمه‌د پاشا”ی برای، تواینیان پێكه‌وه ئه‌حمه‌دپاشا دورخه‌نه‌وه‌و بینێرن بۆ ئیستانبوڵ، به‌رامبه‌ر به‌م كاره”عه‌بدوڵاپاشا” حاكمی میرنشینیان دابه‌ده‌ستیه‌وه. به‌ڵام به‌ناوی قایمقامه‌وه نه‌ك وه‌ك میرنشین، هه‌روه‌ها حامیه‌یه‌كی جەندرمەی توركیان دانا له‌سلێمانی.کەئەمە بۆیەکەمجارە هێزی تورک نیشتەجێبکرێن لەشاردا.
واته به‌م شێوه‌یه عه‌بدوڵا پاشا یه‌كه‌م قایمقامی سلێمانی بووه كه نزیكه‌ی 4 ساڵ حوكمی كردوه، وه‌ك ده‌ڵێت له‌ساڵی”1851″ نامیق پاشای والی به‌غدا بانگیكردوه‌و گرتویه‌تی‌و بەده‌ستبه‌سه‌ری ناردویه‌تی بۆ ئیستانبوڵ. پاش ئه‌و”قادر پاشا”كراوه به قایمقام بۆ ماوه‌یه‌كی كورت.
به‌ڵام له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تردا”نوار،تاریخ العراق،ص 120″ باس له‌وه ده‌كرێت:
كه”عه‌بدوڵاپاشا” كاتێك قائیمقامی سلێمانی بووه داوای لێكراوه به‌شداری جه‌نگی”كریت” بكات، رۆشتوه بۆ ئه‌و جه‌نگه‌و به‌شداریكردوه‌و شوێن ده‌ستی دیاربووه له‌وجه‌نگه‌دا. به‌ڵام له‌سه‌رفه‌رمان‌و بڕیاری والی به‌غدا نه‌یهێشتوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی‌و له جێگه‌ی ئه‌و كه‌سێكی تری داناوه به قائیمقامی سلێمانی.
یەکەمین قائیمقامی دەوڵەتی عوسمانی لە سلێمانی:
دەبینین “ئیسماعیل پاشا” کە به‌ره‌گه‌ز تورك بووە كراوه به‌یه‌كه‌م قایمقامی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سلێمانی، ئه‌م كه‌سه كوردنه‌بووه‌و، به‌مه‌ش له‌كوردستاندا سه‌رده‌مێكی تازه ده‌ستی پێكردووه به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی عوسمانی شوێنی وارسی بنه‌ماڵه‌ی بابانی گرتۆته‌وه‌و توانیویانە خەڵکی خۆیان لەسلیمانی دابنێن.
هه‌روه‌ها”میجرسۆن” له‌سه‌ر ئه‌م میرنیشنه ده‌ڵێت: له‌ساڵی 1779 له‌سه‌رده‌می سلیمان پاشای والی به‌غداد بنكه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی گواستراوه‌ته‌وه‌و بینای حكومه‌تی تیادروستكراوه له‌شوێنی ئێستداو ناوبراوه به”سلیمانیە”.
فه‌رمانڕه‌وای كراوه له‌سه‌رده‌می براهیم پاشاوه تاوه‌كو رۆژگاری عبدوڵاپاشا كه‌به‌رامبه‌ر سه‌رده‌می نامیق پاشای والی به‌غدابووه، هه‌روه‌ها بۆ كۆتایهێنان به‌م میرنشینه ده‌ڵێت له‌كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشای برای له به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و نێران بۆ ئه‌سته‌نبوڵ، ئه‌مه‌ش له‌ساڵی 1881 بوه‌و به‌م شێوه‌یه‌ش كۆتایهێنراوه به‌حوكمداری بنه‌ماڵه‌ی بابانه‌كان له‌سلێمانی.
سلێمانی حوكمداری راسته‌وخۆی كراوه له‌و ساڵه‌وه له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه‌و ئیسماعیل پاشا كراوه‌ته قایمقامی سلێمانی‌وحامیه‌ی سه‌ربازی تیادامه‌زراندوه. به‌ڵام له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه ده‌وڵه‌تی عوسمانللی شكستیهێنا‌و داڕوخا له سلێمانی بۆشایی ئیداری سه‌ریهه‌ڵداو له‌وململانیهدا ناوچه‌ی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌دا شێخ محمود توانی ئیداره‌یه‌كی تیادا دامه‌زرێنێت بۆ چه‌ند جارێك‌و پاشان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه بۆماوه‌یه‌ك ئیداره‌كه‌ی براوه‌به‌رێوه پاشان به‌فه‌رمی له‌ساڵی 1925 خراوه‌ته سه‌رئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ساڵی1920 دروستكرا لە بەغداو ناونرا ئێراق.
ناولێنانی میرنشینی تازە به”سلێمانی”
هه‌روه‌ك ده‌زانین مرۆڤایه‌تی‌و ژیار‌وشارنشینی به‌گه‌لێك قۆناغدا تێپه‌ڕیوه، مێژووی په‌یدابوون‌و سه‌رهه‌ڵدانی ناو‌و نازناو و ناولێنان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه به‌تێپه‌ڕبوونی كات. ناوی هه‌رقۆناغێك به‌گه‌لێك روداو‌و كاره‌سات‌و بۆنه‌ی تایبه‌تی به‌خۆی به‌ستراوه‌ته‌وه.
بۆ ناولێنان چه‌ندین لێكدانه‌وه‌و ره‌هه‌ندی جیاواز هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ڕوانگه‌ی ئاینیه‌وه ده‌بینین تێڕوانینی ناونان له‌سه‌ره‌تا دروستبووه‌و ده‌ست پێده‌كات كه هیچ شتێك ناوی نه‌بووه.
به‌لام كاتێك خودای گه‌وره بونه‌وه‌ری دروستكردوه‌و ناوه‌كانی دیاریكرد‌وه‌و به ئاده‌می راگه‌یاندوه‌و فێریكردوه،به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ك‌و له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی وه‌ك ناونانی شار له‌كۆنه‌وه ئه‌كه‌دیه‌كان ووتویانه هه‌موو شتێك ناوێك هه‌ڵده‌گرێت واته ناكرێت ئه‌و شته‌ی هه‌یه‌و زانراوه ناوی نه‌بێت.
لێره‌دا ناچینه ناو كرۆكی ئه‌و مشتوومڕه‌ی بۆ ناولێنانكراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌كورتی ده‌ڵێین هۆكاری ئاینی‌و بیروباوه‌ڕ‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ژیواری خۆشی‌وناخۆشی‌و بوژانه‌وه‌ی مێژوو جوگرافیا‌و ئاستی رۆشنبیری گه‌ل‌و زمانی دانیشتوانی ناوچه‌كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ناوهێنان‌و ناونان.
گه‌ربێینه‌وه سه‌رناونانی شاری”سلێمانی” ئه‌وا به‌كورتی ئاماژه ده‌كه‌ین به‌و بیروڕا‌و بۆچونه جیاوازانه‌ی هه‌یه تاكو ئێستا كه به‌رچاوكه‌وتون‌وگونجاون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌كورتی بۆ ناونانی ئه‌م شاره ده‌ڵێین:
1. “ئه‌مین زه‌كی” ده‌فه‌رموێ : سلێمانی له شوێنی شاری(سیلونا)ی مێژووی دروستكراوه‌ته‌وه، ئه‌و شاری”سێلوونا”یه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می (لوولوو) و (گووتی) یه‌كان‌ونزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش زاین،كه‌باپیرانی دانیشتوانی ئێستای ناوچه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له‌م ناونانه‌دا چه‌ند پیتێك هه‌یه له‌یه‌كه‌ده‌چن.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه‌مێژووی ئه‌م شوێنه دێرینه‌و زۆركۆنتره له‌و بیروڕایانه‌ی له‌خواره‌وه ئاماژه‌ی ده‌كه‌ین بۆ هۆكاری دروستكردن‌وناونانی سلێمانی، ره‌نگه ئه‌م بیروڕا‌و دێروكه هۆكاری بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌بێت، هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی میرنشینی بابان بێت له قه‌ڵاچوالانه‌وه بۆ سلیمانی بەمەبستی زیندوكردنه‌وه‌و درێژه‌دان‌و ته‌واوكه‌ری مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌و شوێن‌و شاره‌كه‌بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه”گوتی” گوتیه‌كان گه‌لێكن له‌گه‌لانی”سۆبارتۆ” له ساڵانی”2700″ پ.ز. شاری”كه‌ركوك”یان كردۆته پایته‌خت بۆ ماوه‌ی”125″ساڵ. بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌م بیروڕایه ده‌توانین بلێین كۆمه‌ڵێك ناو‌و شوێن‌و شوێنه‌وار هه‌یه تاكو ئێستاش له‌ناو سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری بۆ سه‌رده‌مانێكی كۆن‌و مێژوویی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.وه‌ك به‌كارهێنانی زاراوه‌ی كۆن له‌ناوی گه‌ڕه‌كه‌کانی شار هەیە وه‌ك وشەی پیر‌و وه‌یس … كه ده‌بینین ئه‌م دوو شوێنه دوو گه‌ڕه‌كی شارن پیر مه‌سوور كه وشه‌ی پیر له مێژووكۆنی كوردستانا پێش هاتنی ئیسلام بۆ كه‌سانی ئاینی به‌كارهاتووه.
2. بیروڕایه‌كی تر ئه‌وه‌یه”برایم پاشا” كه‌سایه‌تی دروستكه‌ر‌و بنیاتنه‌ری شاره‌كه‌یه نه‌وه‌ی”سلیمان به‌به‌ی كوڕی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه” سلیمان پاشای گه‌وره‌ی قه‌ڵاچوالان(سلیمان پاشای مه‌قتول) ناوی ئه‌مانه له‌بیروهزریدا هه‌رمابوون. ئه‌وكه‌سانه باپیره‌ی”براهیم”پاشابوون، جگه له‌م كه‌سه ناودارانه‌ی سه‌رده‌می خۆی برایم پاشا كوڕی هه‌بووه ناوی “سلێمان” بووه.
ئه‌م بیروڕایه ئه‌وه ده‌گه‌ینێت بۆ هێشتنه‌وه‌و نه‌مری بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌مه‌ی كردبێت‌و وا ناوی نابێت، یاخود بیروڕایه‌كی تر بۆ ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م ناوانه‌ش به‌خۆشی پیرۆزی حه‌زره‌تی”سڵێمان” پێغه‌مبه‌ره‌وه بووه كه‌ئه‌م بۆ چونه‌ش ره‌گو ریشه‌و بنه‌مای ئاینی گرتۆته‌وه بەلام لاوازە.
3. بۆ ناونانه‌كه بیرورایه‌كی تر ده‌ڵێ: له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی بناغه‌ی شاره‌كه‌دا كرێكاره‌كان ئه‌موستیله‌یه‌ك ئه‌دۆزنه‌وه كه‌مۆر”خه‌تم” واتا ناوی”سلێمان”ی لێهه‌ڵكه‌نراوه گوایه ئه‌مه نگینه سیحریه‌كه‌ی حه‌زره‌تی سلیمانه‌و به پیرۆزی”سڵێمان” پێغه‌مبه‌ر ناوی ئه‌نێن”سلێمانی”.
4. وەکو دەڵێن ناولێنانی به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه توندوتۆڵ‌و رێز‌وخۆشه‌ویستیه‌ی نێوان”برایم” پاشای بابان‌و”سلیمان پاشای جه‌لیل”ی حاكمی مووسڵ بووه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌ئه‌مه‌ش له‌ساڵی”1771-1789″ز.
له‌شێوازی نوسینی ناوه‌كه‌دا له ساڵنامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی به”سلیمانیه:السلیمانیه” نوسراوه، ئه‌م جۆره ناوه‌ش له‌ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا هه‌بووه هه‌ر له‌ناو توركیا‌و وڵاتی سعودیای ئێستا.
هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا له‌وڵاتی ئێرقدا هه‌روا ده‌نوسرێت له نوسراوه فه‌رمیه‌كان‌وهه‌رواش ده‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان كه هاتنه شاره‌كه‌وه هه‌وڵیاندا شێوازی نوسینه‌كه‌ی بگۆڕێ‌و به”سلێمانی” بنوسرێت‌وگۆكرێ.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له ژماره 12ی هه‌فته‌نامه‌ی پێشكوتن له15 جولای 1920 هاتووه: “بو زانین ـ ناوی سلێمانی تا ایستا له دفتری رسمی بغداد‌و‌وجیكانی تر”سلیمانیه”یان ده‌نوسی.به امری والی كوررا ناوی رسمی لوا‌و شار لمولا به “سلێمانی” ناوده‌بریت‌و انوسریت. حاكم سیاسی میجرسون”.
پاشان به‌درێژایی ته‌مه‌نی حكومه‌تی ئیراقی ره‌نوسكراوه به”السلیمانیه”. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه به‌چه‌ندین شێوازی جیاواز به‌پیتی لاتینی‌وئینگلیزی ده‌نوسرێت له‌سه‌ر تابلۆ‌و شوێنه گشتیه‌كان كه زۆربه‌ی نوسینه‌كان هه‌ڵه‌یه‌و بێ بنه‌مای رێزمان‌وزمانه‌وانیه.
به‌هۆكاری دروستكردن‌و ناونانی شاری سلێمانیه‌وه مامۆستا “قانع”(1899-1965 ) له گفتوگۆیه‌كی شیعریدا “له‌گه‌ڵ گردی سه‌یوان”دا قه‌سیده‌یه‌كی دورودرێژی هه‌یه‌و لێره‌دا هه‌ندێك له‌قه‌صیده‌كه‌ی ده‌خه‌ینه‌به‌رچاو:
ئیبراهیم پاشا له قه‌ڵاچوالان بۆگۆیزاننه‌وه هیمه‌تی نووان
ئه‌وسا پێته‌ختیان قه‌ڵاچوالان بوو قه‌ڵاچوالانش زۆر ته‌نگه‌ڵان بوو
ته‌ئریخ هه‌زارو یه‌ك سه‌د‌و نه‌وه‌د له‌ل نۆ، رابوردوو له هیجره‌ت ئه‌حمه‌د
ده‌شتی مه‌ڵكه‌ندی ده‌شتێكی پان بوو جێی جلیت بازی سواره‌ی مه‌یدان بوو
ده‌شتی مه‌ڵكه‌ندی بۆ خۆی كرد به شار تیایدا دروستكرد قه‌یسه‌ری‌و بازار
له‌م جێگه سه‌را سه‌رای دامه‌زران رازانیه‌وه زۆر شیرین‌و جوان
پاچیان دا له خاك بۆ خه‌نه‌ك سه‌را به‌ده‌م پاچه‌وه مۆرێك هه‌ڵكه‌نرا
نواڕیان مۆری “سلیمان” ناوه ئاخۆ چه‌ن ساڵه له خاكا ماوه
ئه‌و رۆژه كه‌وا مۆر دۆزرایه‌وه‌له مه‌جلیس پاشا كه خوێنرایه‌وه
حه‌ره‌می پاشا كه‌وته مناڵ بوونكوڕێكی هانی وه‌ك شووشه‌ی ئاڵتون
پاشا كوڕه‌كه‌ی ناونا سلیمان ووتی ئه‌م مۆره نگینه بۆمان
چونكه مۆره‌كه‌ی به نگین زانی شاریشی ناو نا به سلێمانی
تایه‌فه‌ی بابان پاشای ته‌واو بوون خاوه‌ن ته‌خت‌وتاج شۆره‌ت‌وناوبوون
نه‌به‌ر حوكمی رۆم ،نه‌حوكمی عه‌جه‌م كوردستانیان كرد به باخی ئیره‌م
تێبینی/ درێژەی بابەتەکە وەک نامیلکە لە داهاتوودا دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران.