ناوی فەرمی: کۆماری عەرەبی میسر.
کورتکراوەی ناو: میسر.
پایتەخت: قاھیرە.
زمان:عەرەبی (فەرمی)یە.
سیستەمی سیاسیى: کۆماریى.
بەرواری سەربەخۆبون (ڕۆژی نیشتمانی): ٢٣ی تەموزی ١٩٥٢ بەرواری شۆڕشی ئەفسەرەکانی ئازادیخواز.
دراو: جونەیھیی میسری.
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە باکوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئەفریقا، نیمچە دورگەی سینا له کیشوەری ئاسیا ئەگرێتەخۆی، سنورەکانی لە باکورەوە دەریایی سپی ناوەڕاست، لە ڕۆژئاواوە لیبیا ، لە باشورەوە سۆدان، لە ڕۆژھەڵاتەوە دەریایی سوور، ئیسرائیل، کەرتی غەزە.
ڕووبەر:١.٠٠١.٤٥٠ کیلۆمەترچوارگۆشەیە.
داھاتی سروشتی: پەترۆڵ، گاز، کەرەستەی خاوی ئاسن، فۆسفات، مەنگەنیز، قوڕقۆشم، گەچ.
کەشوھەوا: بیابانی یە لە زۆربەی ناوچەکان، ھاوینی گەرم وشکە زستانی جێگیرە.
دانیشتوان
ژمارە: ٨٦.٨٩٥.٠٩٩ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).
ڕێژەی گەشە: ١.٨٤% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).
دابەشبونی نەژادی: ٩٩.٦% میسرین، ٠.٤% ئەوانی ديكه.
ئایین: ٩٠% موسوڵمان، ١٠% قيبتین.
ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ساڵانە: ٢٦٢ ملیار دۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ٦٦٠٠ دۆلار.
ڕێژەی گەشە: ١.٨%.
ڕێژەی بێکاری: ١٣.٤%.
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٩%.
قەرزی دەرەکی: ٤٨.٧٦ ملیاردۆلار.
گرنگترین بەرھەم: لۆکە، ڕستن وچنین، گەشتوگوزار، کەرەستە ی کیمیایی، برنج، گەنمەشامی، گەنم، میوە، سەوزەوات.
پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.