وڵات
ناو: شانشینى ئیسپانیا
ناوى کورتکراوە: ئیسپانیا
پایتەخت: مەدرید
زمان: زمانى فەرمى ولات ئیسپانییە، بەڵام هەریەک لە زمانەکانى کەتالۆنى وباسکى وگالیکى بەزمانى فەرمى دادەنریت لەو هەریمانەى کە تیایدا دەژین.
سیستەمى سیاسی: پاشایەتى پەرلەمانى
ڕۆژى نیشتمانى: ١٢ ى تشرینى یەکەم، بەروارى دۆزینەوەى ئەمەریکا لە ساڵى ١٤٩٢ لەلایەن گەڕیدەى بەناوبانگەوە کریستۆڤەر کۆلۆمبۆس
دراو: یۆرۆ
جوگرافیا
پێگە: ئیسپانیا دەکەویتە باشورى خۆرئاواى کیشوەرى ئەورووپا، لە نیمچە دورگەى ئایبیریا، لەڕێگاى تەنگەى ئاوى جەبەل تاریقەوە دەبەسترێتەوە بە کیشوەرى ئەفەریقیاوە، لەباکورەوە ئۆقیانوسی ئەتلەسی ودورگەى بسکای، لەڕۆژهەلاتەوە فەرەنسا وئەندۆرا، لەباشورەوە دەریاى سپی ناوەڕاست ودەریاى بالیار، لەڕۆژئاواوە پورتوگال وئۆقیانوسی ئەتلەسی دەورەى داوە.هەروەها ئیسپانیا، هەردوو شارى سەبتە ومەلیلەى لەباکورى مەغریب داگیرکردووە.
ڕووبەر: ٥٠٥,٣٠٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە
سەرچاوە سروشتییەکان: خەڵوز، ئاسن، مس، قورقوشم، زنک، یۆرانیۆم، گەچ، پوتاس، وزەى ئاو، هەروەها خاوەنى زەوییەکى بەپیتە بۆ کشتوکاڵ کردن.
کەش: کەش وهەواى ئیسپانیا مامناوەندە، ناوچەکانى ناوەوە لەهاویدا گەرمە ولەزستاندا ساردە، لەکاتێکدا کەناراوەکانى بەشێوەکى گشتى کەش وهەوایەکى مامناوەندى هەیە.
دانیشتوان
سەرژمێرى: ٤٧,٧٣٧,٩٤١ (بەپێی پێشبینییەکانى مانگى تەموزى ساڵى ٢٠١٤)
ڕێژەى گەشەکردن: ٠,٨١% (بەپێی هەمان پێشبینى ساڵى ٢٠١٤)
دابەشبوونى ڕەگەزى: ئیسپانییەکان بەشی زۆرى دانیشتوان پێک دەهێنن لەگەڵ بوونى چەند کەمینەیەکى دیکەى
وەک: باسکەکان، لاتینییەکان ومەغریبییەکان.
ئایین: ٩٤% مەسیحى کاسۆلیک، ٦% ئاینى دیکە.
ئابورى
کۆى بەرهەمى ناوخۆیی: ١.٣٥٦ تریلیۆن دۆلار
بەرهەمى تاک لەساڵێکدا:٣٠.١٠٠ دۆلار
ڕێژەى گەشەسەندن: وەستان بە ڕێژەى ١.٣%
ڕێژەى بێکارى: ٢٦.٣%
ڕێژەى هەڵئاوسان: ١.٨%
قەرزى دەرەکى: ٢.٢٧ تریلیۆن دۆلار (بەپێی پێشبینییەکانى ساڵى ٢٠١٢)
گرنگترین بەرهەمەکان: دانەوێڵە، سەوزەوات، زەیتون، ترشەکان، ماسی، شیرەمەنى، ڕستن وچنین، ئوتومبێل، دروستکردنى پاپۆڕ، دەرمان، ئامێرى پزیشکى، گەشتوگوزار، پۆڵا.
سەرچاوە: