• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, ئاب 22, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئەمریکا و ڕوسیا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

  • شــیکار
    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا دەستەواژە و چەمك

دەربارەی چەمکی جیۆپۆلیتیک

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا لەلایەن م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا
كانونی دووه‌م 25, 2023
لە بەشی دەستەواژە و چەمك
0 0
A A
دەربارەی چەمکی جیۆپۆلیتیک
0
هاوبەشکردنەکان
351
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A
“پێناسەی چەمکی جیۆپۆلیتیک”

جیۆپۆلیتیک؛ وشەیەکی لێکدراوە پێکدێت لە وشەی “جیۆ” واتە “زەوی”، وشەی “پۆلیتیک” واتە “سیاسەت”. زاراوەی جیۆ-پۆلەتیک بۆ یەکەمینجار لەسەر زاری مێژوونووسی بەریتانی ڕۆدۆلف کیلین(١٩٢٢-١٨٦٤) لە ساڵی(١٩١٦)ھاتە کایەوە، پاشان بنەماکانی ئەم زانستە لە لایەن ژەنەڕاڵی ئەڵمانی “کارل ھاوسھۆڤەر”  ەوە، داڕێژرا و پەرەی پێدرا. “جیۆپۆلەتیک” تایبەتە بە لێکۆڵینەوەی دەوڵەت لە تێڕوانینی سیاسەتەوە، بەڵام وەکو چەمکێکی جێگیر و نەگۆڕ تەماشای دەوڵەت ناکات، وەکوو زیندەوەرێکی زیندوو لێی دەڕوانێت. جیۆپۆلەتیک لە گۆشەنیگایەکی نەتەوەیی و زاتییەوە، پەیوەندییە ئاڵوگۆڕەکانی نێوان شوێن و ھەر یەکە لە دیمەنی سرووشتیی (زەوی) و دیمەنی مرۆیی (دانیشتووان) و دیمەنی شارستانیی (توانا و تەکنۆلۆجیا)، دەکۆڵێتەوە. گەوھەری جیۆپۆلەتیک لێکۆڵینەوەی پەیوەندی سیاسەتی نێودەوڵەتییە لە سایەی ھەلومەرج و پێکھاتە جوگرافییەکاندا.
“تیۆرەکان لە بارەی جیۆپۆلیتیک”

لەسەرەتای دەستپێکی سەدەی بیستەمدا ئەو توێژەرانەی کە بنەماکانی دیسپلینی جیۆپۆلیتیکیان دۆزییەوە، ویستیان  بەستێن و پەیوەندی نێوان ئەو سیاسەتەی کە دەوڵەت پەیڕەوی دەکات لەسەر ئاستی دەرەوە لەگەڵ بابەتی جوگرافیا باس بکەن. بەتایبەتی کاریان کرد لە سیاسەتی دەرەوەی ولاتە زلهیزەکان کە خاوەنی  گرنگی ستراتیژی جوگرافیان، لەم چوارچێوەیەدا سێ تیۆر دەربارەی چەمکی جیۆپۆلیتیک باس دەکەین کە ڕۆلی سەرەکیان هەبوو لە تیۆریزەکردنی چەمکە:-

•بۆ یەکەم جار ئەلفرێد ماهان (Alfred Thayer Mahan) لە تێزی جیۆپۆلیتیکی خۆی لە چواچێوەی پەرتووکی “کاریگەری هێزی دەریایی لەسەر مێژوو” بەرهەمهێنا. ماهان لە پەرتووکەکەیدا گرنگی دەریاکانی خستەڕوو و بیرۆکەیەکی داهێنا، ئەویش ئەوەبوو کە “هەر دەوڵەتێک بتوانی سەروەری و دەسەڵاتی بەسەر دەریاکان بچەسپێنێت، ئەوا مانای وایە سەروەری دەبێ لەسەر هەموو جیهان”.  ماهان ڕاستی ئەم بیرۆکەیەی بە کردەوە لەوە سەلماند کە بەریتانیای خاوەن هێزی دەریایی، سەروەری بەسەر هەموو جیهان هەبوو. بەگوێرەی ئەم بیرۆکەیەی ماهان لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەم بۆ گۆڕانکاری کردن لە نفوزی ئەمریکا و بەریتانیا لە جیهاندا، لە ڕووانگەی هێزی دەریاییەوە دەبوایە لە بەرژەوەندی بەریتانیا بوایە. هەروەک زانراوە لە سەدەی بیستەم ڕووداوەکانی دوای جەنگی دووەمی جیهانی ئەمریکا، لە ڕووانگەی هێزی دەریاییەوە زاڵ بوو بەسەر هێزی بەریتانیا. پووختەی بیرۆکەی “ماهان” لە بابەتی جیۆپۆلیتیک بریتییە لەوەی کە ئەو هێزانەی کۆنترۆڵی دەریاکانیان لە دەستە واتە کۆنترۆڵی تەواوی دونیایان کردووە بە تایبەت گرنگی ڕێگای بازرگانی دەریاکان کە ماهان جەختی لەسەر کردبووەوە. “ماهان” لە پەرتووکی “کێشەکانی ئاسیا” نەخشەی جیۆستراتیجی ڕوونکردۆتەوە، دەست بەسەرداگرتنی ناوچەکە لە باکوور و کۆنترۆڵکردنی دەریایی لە باشوور، قارەی ئۆراسیای دابەشکردووە، ناوچەکەش وەک ناوچەی بێلایەن وەسف دەکرێت. بەگوێرەی پێشبینیەکانی ماهان ئەمەش وەک ئالینگاری سەرەکی دەبێت بۆ ناوچەی بێلایەن. هەروەها “ماهان” لە بیردۆزی جیۆپۆلیتیکیدا گرنگی گەروەکانیشی ڕوونکردۆتەوە. لە ڕووانگەی ململانێی هێزە وشکانییەکان و هێزە دەریاییەکان بۆ بەدەستهێنانی سەروەری هەریەکە لە گەروەکانی چەنەکالا و ئیستەنبول، کەناڵی سوێس، گەروی جەبەڵ تاریق، گەروی دانیمارک و کەناڵی پەنەما خاوەنی گرنگیەکی ستراتیجین.

لەم پێنج سەد ساڵەی دوایدا گەڕانەوەی ئەورووپا و پاشانیش ئەمریکا وەک زلهێز لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا، دەکرێت لە چوارچێوەی بیرۆکەی جیۆپۆلیتیکی “ماهان” ڕوونبکەینەوە. ئەوروپییەکان لە قاڕەی ئۆراسیا بە ئاراستەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای، جیگیربوونی ڕێگاکانی بازرگانی لەگەڵ ڕێگا دەریاییەکان باڵایی دەسەڵات و سەروەری ئەورووپییەکانی دەستەبەرکردووە. بە پێچەوانەی ئەمەش، لەبەرامبەر لە دەستدانی گرنگی ڕێگەی ئاوریشم بێهێزبوونی ئەو وڵاتانەی دەکەونە نێو قاڕەکە دەستیان پێکرد.  بەمانایەکی تر، لەگەڵ دۆزینەوەی ڕێگای دەریاییەکان کاتێک وڵاتانی ئەورووپا پێگەیان بەهێز بوو، ئەو وڵاتانەی دەکەونە نێوقاڕەکە بەتایبەتی وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا گرنگی شوێنەکەیان کەمتر بوویەوە.

•لەسەرەتایی سەدەی بیستەمدا لەلایەن هالفۆرد ماکیندەرە (Halford Mackinder) وە بیردۆزێک  خراویەڕوو لە بارەی جیۆپۆلیتیک؛ تەواو بە پێچەوانەی ئەو بیردۆزە بوو، “ماهان” بانگەشەی بۆ دەکرد. بەگوێرەی بیردۆزەکەی “ماکیندەر”، بەدرێژایی هەموو مێژووی مرۆڤایەتی، ئەو دەوڵەتانەی خاڵی مەرکەزییان کۆنترۆڵکردووە لە قارەی ئۆراسیا، دەستی بەسەر تەواوی ناوچەی نفوزی جیهاندا گرتووە. بەدرێژایی مێژوو ئەو هێزانەی کە لە ناوەڕاستی ئۆراسیا حاکمییەت و سەروەرییان دەستەبەرکردووە، بۆ نموونە لە ڕۆژهەڵات چین، لە باشووردا هیندستان، لە باشووری ڕۆژئاوا ئێران، لەڕۆژهەڵاتیشدا ڕۆما بەشێوەیەکی زۆر بەهێز کاریگەرییان هەبووە. نووسەر یەکەمجار ناوی “تەوەری جوگرافیای مێژووی”  بۆ ناوەڕاستی ئۆراسیا دانا، دواتر بە گەشەپێدانی بیرۆکەکەی ئەم ناوچە ستراتیجیە گرنگەی ناونا دڵی زەوی “Heartland”. دەرئەنجامی بیرۆکەی ماکیندەر ئەوەیە، “کێ ئەورووپای ڕۆژهەڵات کۆنترۆڵ بکات، دڵی زەوی کە ناوچەی ئۆراسیا کۆنترۆڵ دەکات، ئەگەر یەکێک بتوانێ ناوچەی دڵی زەوی لە “ئۆراسیا” کۆنترۆڵ بکات ئەوا هەموو ناوچەی ئۆراسیا کۆنترۆڵ دەکات. ئەگەر یەکێکیش کۆنترۆڵی ناوچەی ئۆراسیای کرد، ئەوا دەتوانێت کۆنترۆڵی تەواوی جیهان بکات”. ماکیندەر لە جیاتی ڕێگەی دەریایی بەهەڵسەنگاندنی ڕێگەی ئاسنین لە وشکانیدا، کە سەد ساڵ لەمەوبەر لە وتارێکدا پێشنیاری ئەوەی خستۆتەڕوو کە ئەگەر لەڕووانگەی هێزی وشکانییەوە لە تەواوی ناوچەی ئۆراسیادا ڕێگەی ئاسنین پێشبخرێت، لەبەرامبەر هێزی دەریای هێزی وشکانی دەبێتە خاوەنی دەسەڵات و سەروەری. لەم ڕووانگەوە لە سەدەی بیست ویەکەمدا بە سەرکردایەتی چین لەژێر ناوی پێشنیاری ڕێگەی کەمەری وڵاتانی ناوچەی ئۆراسیا، لەپێناو بوژانەوەی ڕێگەی ئاوریشمی  مێژوویی، ڕێگای بازرگانی نوێ  و بەتایبەتیش گەشەپێدانی ڕێگاکانی ئاسنین، لە ڕووانگەی ئەوەی کە دەوڵەتانی ناوچەکە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بگەڕێنەوە شوێن و پێگەی خۆیان لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

لەماوەی کۆتای سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتایی سەدەی بیستەم بیردۆزەکانی جیۆپۆلیتیکی ماهان و ماکیندەر لە “یاری گەورە”ی نێوان ڕوسیا و بەریتانیا جێبەجێکراوە. لەبەرئەوە بەشێوەیەکی گشتی چەمکی “یاری گەورە” لەبەرامبەر چەمکی جیۆپۆلیتیک بەکاردەهێنرێت.

•لەگەڵ هاتنی سەدەی بیستەمدا ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک زڵهێزێکی جیهانی دەرکەوت و کە لە سیاسەتی جیهانیدا بە شێوەیەکی ئایدیالی دەستی پێکرد.  بۆ گونجاندنی ئەم ڕۆڵە نوێیەی ئەمریکا پێویستی بە ستراتیجی سیاسەتی دەرەوە، واتە پێویستی بە دۆکتۆرینی جیۆپۆلیتیک و جیۆستراتیجی هەبوو. ئەم تیۆرە جیۆپۆلیتیکیەش گەشەی پێدرا لەلایەن نیکۆلاس سپایکمان (Nicholas J. Spykman) لە پەرتووکێکدا بە ناوی “ستراتیجیەتی ئەمریکا لە سیاسەتی جیهانیدا”.تیۆری سپایکمان زیاتر گەشەی پێدرا و بەرەو پێش چوو لە تیۆری دڵی زەوی کە لەلایەن ماکیندەرەوە داهێنرابوو. ماکیندەر کاتێک تیۆرەکەی داهێنا ڕەچاوی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیای کردبوو، چونکە ماکیندەر زانایەکی بەریتانی بوو. سپایکمانیش کاریکرد بۆ پێشخستنی تیۆری  بەناوەندیکردنی ئەمریکا.

•سپایکمان، هەردوو چەمکی هیلالی ناوخۆی و هیلالی دەرەکی ماکیندەری گۆڕی بۆ چەمکی کەمەرەی پەراوێز. کەمەرەی پەراوێز؛ خاوەنی گرنگی جیۆپۆلیتیکی بوو بۆ سپایکمان.  وەک ئەوەی لە نەخشەی سەرەوە دیارە، کە ئەورووپا، باکوری ئەفریقا، ڕۆژئاوای ئاسیا، باشووری ئاسیا، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا لەخۆدەگرێت. ئەمریکای خاوەن هێزی دەریای، بۆ ئەوەی سەربکەوێت بەسەر یەکێتی کۆمارەکانی سۆسیالیستی سۆڤییەتی جاران کە خاوەنی هێزی وشکانی بوو، پێویستی بەوە بوو کە لە ناوچەی کەمەرەی پەراوێز نفوزی خۆی زیاد بکردایە. سپایکمان گۆڕانکاری کرد لە بۆچوونەکانی ماکیندەر بەم شێوەیە؛ “ئەگەر یەکیک ناوچەی کەمەرەی پەراوێز کۆنترۆڵ بکات، ناوچەی ئۆراسیا کۆنترۆڵ دەکات. ئەگەر یەکێکیش کۆنترۆڵی ناوچەی ئۆراسیا بکات ئەوا ئەو هێزە کۆنترۆڵی جیهان دەکات.” ئەگەر سەیری سیاسەتی دەورەدانی ئامریکا بکرێت کە لەبەرامبەر یەکێتی سۆڤییەتی جاران پەیڕەوی دەکرد، تێبینی دەکرێت کە تیۆری سپایکمان جێبەجێکراوە. پەردەی ئاسنین لە ئەورووپا، جەنگی کۆریا، جەنگی ڤێتنام و پلانی مارشاڵ وەک ڕەنگدانەوی تیۆری جیۆپۆلیتیکی سپایکمان پەسەند کراون. لە سەدەی نۆزدەهەمدا کاتێک ناکۆکی و ململانێی نێوان بەریتانیا و ڕووسیا بە “یاری گەورە” ناودەبرێت، ئەوا ناکۆکی و ململانێیەکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیاش لە سەدەی بیستەمدا بە “جەنگی سارد” ناونراوە.
“ڕووانگەی ڕەخنەی بۆ چەمکی جیۆپۆلیتیک”
لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگی سارد و بنیاتنانەوەی پێکهاتەی سیستمی نێودەوڵەتی، دید و تێڕوانینی تیۆری پێکهاتەیی و جیۆپۆلیتیکی گواستەوە بۆ قۆناغی تا ڕادەی گومان بردن. بیرۆکەی جیۆپۆلیتیک کە خاڵی سەرەکی جەختکردنەوە بابەتی جوگرافییایە، دەستیکرد بە لەدەستدانی هەیمەنە و حاکمییەتی بیرۆکەکە جیۆپۆلیتیکی ڕەخنەی سەریهەڵدا. جیۆپۆلیتیکی کلاسیکی کە بڕوای بەوە بوو کە جوگرافیا سیاسەت بنیات دەنێت و شێوەی پێدەدات، بەڵام جیۆپۆلیتیکی ڕەخنەی لە بنەڕەتدا بڕوای وایە سیاسەت جوگرافیا وێنا دەکات، لەم ڕووانگەیەشەوە ئەم بیرۆکەیە خرایەڕوو. لەسەر ئەم بنەمایەش بەشێکی زۆری ئەو چەمکە جوگرافیانەی کە بەکادەهێندرێن لە بنەڕەتدا سیاسین، واتە چەمکی جیۆپۆلیتیکین. بۆ نموونە چەمکی ئەوروپا بەهیچ شێوەیەک لە بنەڕەتدا وەک چەمکێکی جوگرافی نابینرێت، هەرچەندە هەردووو گەرووی ئیستەنبول و چاناکالا کە ئەورووپا و ئاسیا لەیەک جیا دەکاتەوە بەڵام لە باکوری دەریای ڕەشدا هیچ سنوورێکی سرووشتی نییە کە هەردوو کیشوەرەکە لە یەکتر جیا بکاتەوە، لەبەر ئەوە ئەوروپا کیشوەرێکی جوگرافی نییە بەڵکو وەک یەکەیەکی سیاسی (جیۆپۆلیتیکی) ناودەبرێت. کاتێک دووترێت ئەورووپا مەبەست پێی سنورەکانی شارستانی مەسیحی ئەوروپیە، لەم ڕووانگەیەشەوە یەکێتی ئەوروپا کە سەرەڕایی ئەوەی خاکەکەی لە کیشوەری ئەوروپایە بەڵام ئەندام بوونی تورکیا لەو یەکێتی یە مەحال نییە. ئەم تێڕوانینە جیۆپۆلیتیکیەش بەتایبەت زیاتر لە چەمکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژهەلاتی دوور و جیهانی سێیەم بە دیاردەکەوێت. ئەم چەمکە سیاسییانەش لەلایەن دەوڵەتانی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سیاسی خۆیان بنیاتنراون. چەمکی “پەردەی ئاسنین” و “جیهانی سێیەم”  وەک ئەو چەمکانەی کە ئاماژەمان پێیدا، پاشان چەمکەکانی “بەرەی خراپەکار” و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆرج دەبلیۆ بۆشی کوڕەوە بەکارهێنراون، چەمکی “وڵاتانی دەرەوەی نزیک” و “وڵاتانی دەرەوەی دوور” لەلایەن ڕووسیا بەکارهێنراون، هەروەها چەمکی ڕێگای نەوە کە لەلایەن چینەوە بەکارهاتووە. ئەمەش بۆ ئەوەی کە سیاسەتمەدارەکان بگەن بەبەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیان چەمکی جوگرافیایان بەم شێوەیە دیزاین کردووە. کەواتە ئەوەی ئەمرۆش بەکاردێت لە نەخشەی جیهانی کە جەخت لەسەر ئەوروپا دەکاتەوە ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنێکی جیۆپۆلیتیکیە.

کاتێک لەم ڕووانگەیەوە سەیری جیۆپۆلیتیک دەکەین، ئەم دیسپلینە بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ سیاسەتی جیهانی پەیوەست دەکرێت. دیدی جیۆپۆلیتیک بە مانایەکی تر، سیاسەتی نێودەوڵەتی وەدەست دێت لە ڕووانگەی زڵهێزەکانەوە. کەموکورتی ئەم بیرۆکەیەش ئەوەیە کە کاتێک لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان تەنها زڵهێزەکان وەک بکەری سەرەکی دیاریدەکات و دەوڵەتەکانی تر تەنها وەک کارتێکراو هەژماردەکرێن. لە تیۆرەکانی پەیوەندی نێودەوڵەتییدا؛ ناوی بیرۆکەی جیۆپۆلیتیک پێکهاتەی واقیعگەرایییە.

لەبەرئەوەی هەم بیرۆکەی “جیۆپۆلیتیک” هەمیش بیرۆکەی پیکهاتەیی  جەخت لەسەر هێز دەکەنەوە، بۆیە گریمانەی ئەوە دەکرێت کە لە بەرامبەر تەنگژەکان دەوڵەتانی هەرێمی هەمان هەڵوێست نیشان بدەن، لەم تێڕوانین و بۆچوونانەشدا ناسنامەی دەوڵەتان لەبەرچاو ناگیرێت. بەشێوەیەکی گشتی لەم بیرۆکانەشدا ئەو لێکدانەوانەی بەکارهێنراون جەخت لەسەر دەوڵەتە زڵهێزەکان دەکەنەوە. نموونەش بۆ ئەم لێکدانەوانە، دەکرێت سیاسەتی چین لەبەرامبەر قیرقزستان وەک سامپلێک وەربگیرێت بەڵام بە پێچەوانەوە ناکرێت سیاسەتی قیرقزستان لەبەرامبەر چین بە نموونە وەربگیرێت. لەبەر ئەمە لە ڕووانگەی بیرۆکەی جیۆپۆلیتیک و پێکهاتەییدا، ناسنامەی دەوڵەتە هەرێمییەکان وهەڵوێستیان لەبەرامبەر دەوڵەتە زڵهێزەکان، بەشێوەیەکی گشتی باسی هەمان ئەو سیاسەتە دەکریت کە زڵهێزەکان لەبەرامبەر ناوچەیەک دەگرنەبەر. بۆ نموونە سیاسەتی ڕووسیا لە بەرامبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یاخود سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر ئاسیای ناوەڕاست بۆ ئەمە وەک سامپل وەردەگیرێت. لێرەدا هەرچەند بە ئاشکرا بووترێت دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست خۆیان سیاسەتی دەرەوەیان بێ ناسنامەیە و خۆیان بەرهەم ناهێنن، بەڵکو تەنها بەرژەوەندی وڵاتە زڵهێزەکان ڕەچاودەکرێت و وڵاتانی ئەم ناوچانە تەنها وەک لایەنێکی کارتێکراو دەبینرێن.

بەکورتی، هەر دەوڵەتێک دەتوانێت بە جێگیرکردنی خۆی لە ناوەندی جوگرافیا بنیات بنێت، لە ڕاستیشدا ئەوەی لە واقیعدا ڕوودەدات هەر ئەمەیە. بۆ نموونە چەمکی ئەورووپا بۆ ئەلمانیا گرنگە چونکە ئەڵمانیا کەوتۆتە ناوەڕاستی ئەورووپا. چەمکی ڕۆژئاوایی ئەوروپا یان  ئەوروپای ڕۆژئاوا بۆ فەرەنسا گرنگە خاڵی ناوەندییە لە نێوان ئەلمانیا و بەریتانیا. بەڵام بۆ بەریتانیا چەمکی باکوری ئەتلەسی لە چەمکی ئەوروپا گرنگتر و گونجاوترە چونکە لەم ڕووانگەیەوە بەریتانیا وەک خاڵێک لە نێوان ئەوروپا و ئەمریکا دەوەستێت. نموونەیەکی لەم شێوەیەش چەمکی ئۆراسیایە کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕۆشنبیرە ڕوسەکان بۆ ئەوەی چارەسەری تەنگژەی ناسنامەی ڕوسیا بکەن و کە ڕووسیا ناوچەیەکی پەراوێزی ئەوروپا نییە، بەڵکو جوگرافیای بنیاتنراو بۆ ئەوەیە کە ڕووسیا وەک ناوچەیەکی مەرکەزی بناسرێت لە کیشوەری ئۆراسیا.
پەراوێزەکان
1.د. کلاوز دۆدز، جیۆپۆلیتیک، (٢٠١٣)، وەرگێڕانی: ئیبراهیم عەلی موراد، خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر.

2.د. دینموحەمەد ئامێدبەک، کۆدەکانی جیۆپۆلیتیکی سیاسەتی دەرەوەی ئێران، (٢٠٢٠)، وەرگێڕانی: تەحسین وسو عەبدوڵڵا، لە بڵاوکراوەکانی سەنتەری دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان، هەولێر.

3.ئەلێکساندەر دۆگین ، (٢٠١٧)، تیۆری چوارەمی سیاسەت، وەرگێڕان: وریا غەفوری، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا، سلێمانی.

4.Semra Rania Gokmen, (2010), Geopolitics and the Study of International Relations, Thesis of Master, Middle East Technical University.  
پۆستی پێشوو

سلۆڤینیا

پۆستی داهاتوو

سه‌نگافۆره‌

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

م. تەحسین وسو عەبدوڵڵا

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

پۆست مۆدێرنیزم و ڕووانگەی بەجیهانیی بوون
دەستەواژە و چەمك

پۆست مۆدێرنیزم و ڕووانگەی بەجیهانیی بوون

ئاب 19, 2025
24
ناسیۆنالیزم
دەستەواژە و چەمك

ناسیۆنالیزم

ئاب 3, 2025
48
ئاشنابوون لەگەڵ چەند دەستەواژەی گرنگی دەروونناسی
دەستەواژە و چەمك

ئاشنابوون لەگەڵ چەند دەستەواژەی گرنگی دەروونناسی

ته‌مموز 18, 2025
44

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە