• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
دوو شه‌ممه‌, ئه‌یلول 25, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ترس لە هەرێم

    ترس لە هەرێم

    پارتی وەک پشکۆی ژیلەمۆیە

    ڕیفراندۆم و پەڕاوێکی زێرینی مێژووی

    هێزی تەبایی و کۆتایی مەترسییەکان

    هێزی تەبایی و کۆتایی مەترسییەکان

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ڕیفراندۆم، بناغەی دەوڵەتی کوردستان

    با ئارامی میدیایش تاقی بکەینەوە

    ڕیفراندۆم بەڵێ یەکی گەورە

    ریفراندۆم، یەکەمین هەنگاو بۆ سەربەخۆیی

    ریفراندۆم، یەکەمین هەنگاو بۆ سەربەخۆیی

    ڕیفراندۆم ئەو ڕاستییە بوو کە دراوسێکانی کوردیش دەیانزانی

    ڕیفراندۆم ئەو ڕاستییە بوو کە دراوسێکانی کوردیش دەیانزانی

    ڕیفراندۆم و دەوڵەت

    ڕیفراندۆم و دەوڵەت

    سیاسەتی دژایەتیكردنی کورد لە فۆرمێکی نوێدا

    ڕێكەوتننامە ئەمنیەكان و چارەنوسی هەرێم

    لای ئێمەش زەنگی مەترسیداری زیرەکی دەستکرد دەستی پێکرد

    لای ئێمەش زەنگی مەترسیداری زیرەکی دەستکرد دەستی پێکرد

  • شــیکار
    شەڕی ساردی چین و تایوان

    شەڕی ساردی چین و تایوان

    زانستی پەروەردەی ڕەخنەیی

    زانستی پەروەردەی ڕەخنەیی

    ته‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق كه‌ی دانرا؟

    ته‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق كه‌ی دانرا؟

    بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟

    بۆچی کورد پێویستی بەخۆداچوونەوەی خێرا هەیە؟

    چارەسەر چی یە؟ ئایا دەرفەتێک ماوەتەوە بۆ ئەوەی بازێک بدەین؟

    چارەسەر چی یە؟ ئایا دەرفەتێک ماوەتەوە بۆ ئەوەی بازێک بدەین؟

    لوبنان، دەوڵەتێکی قەیراناوی لەژێر کاریگەری سیاسەتە جیهانی و ناوچەییەکاندا

    لوبنان، دەوڵەتێکی قەیراناوی لەژێر کاریگەری سیاسەتە جیهانی و ناوچەییەکاندا

    نەزمی نوێی جیهانی لە ڕووانگەی چینەوە

    نەزمی نوێی جیهانی لە ڕووانگەی چینەوە

    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە

    گۆڕی بەکۆمەڵ لە مێژوودا و ئێراق لەمەشدا بەدناوترینە

    چین، سەرکەوتن بەسەر هەژاریدا

    چین، سەرکەوتن بەسەر هەژاریدا

    کرێگرتەیی یان ئیرتیزاق وەک دیاردەیەکی جیهانی: به‌شی یه‌كه‌م

    کرێگرتەیی یان ئیرتیزاق وەک دیاردەیەکی جیهانی: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

  • ئــــابووری
    گرفتەکانى پاکتاوى دارایى لەنێوان هەولێرو بەغداد

    گرفتەکانى پاکتاوى دارایى لەنێوان هەولێرو بەغداد

    ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان

    ئایندەى نەوتى هەرێمى کوردستان

    جیۆپۆڵەتیکی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان: چەقبەستن یان دیدگایەکی نوێ؟

    جیۆپۆڵەتیکی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان: چەقبەستن یان دیدگایەکی نوێ؟

    ڕێگای ئاوریشم، چین دەكات بەگەورەی دونیا

    ڕێگای ئاوریشم، چین دەكات بەگەورەی دونیا

    لێکەوتەکانى ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەیاساى بودجە

    لێکەوتەکانى ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بەیاساى بودجە

    کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

    کۆچ وەک هۆکارێک بۆ گەشە کردن و خۆشگوزەرانى وڵاتان

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی یەکەم

    بودجەی سێ ساڵە: بەشی یەکەم

    دیوه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق

    دیوه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق

    ڕۆڵی بانكە ئیسلامیەكان لە گەشەكردنی كۆمەڵایەتییدا

    ڕۆڵی بانكە ئیسلامیەكان لە گەشەكردنی كۆمەڵایەتییدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ريفراندۆم و چەن سەرنجێک

    ريفراندۆم و چەن سەرنجێک

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی دووه‌م و کۆتایی

    شوناسی دزراوی شوێنه‌کان

    شوناسی دزراوی شوێنه‌کان

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا:  به‌شی یه‌كه‌م

    بزاڤی شارستانی لە کوردستانی ئێراق لە ماوەی ماندێتی بەریتانیا: به‌شی یه‌كه‌م

    پێوه‌ره‌کانی کوردبوون کامانه‌ن؟

    پێوه‌ره‌کانی کوردبوون کامانه‌ن؟

    بەسەرهاتى بەرەنگاربوونەوەى دادوەرێکى کورد لەگەڵ بەعسییەکاندا

    بەسەرهاتى بەرەنگاربوونەوەى دادوەرێکى کورد لەگەڵ بەعسییەکاندا

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی دووه‌م وکۆتایی

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی دووه‌م وکۆتایی

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی یه‌كه‌م

    ڕەگ و ڕیشەی زمان و خەت و نووسین: به‌شی یه‌كه‌م

    ستراتیژی سەدەی کوردستانی

    ستراتیژی سەدەی کوردستانی

    چەمەری؛ گۆڤەندێکی غەمگین بۆ شین و ماتەمین

    چەمەری؛ گۆڤەندێکی غەمگین بۆ شین و ماتەمین

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كورد برای منن

    كورد برای منن

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی شــیکار

خۆڵبارین، کارەساتێکی سرووشتی یان هایدرۆپۆلتیکی تورکیا

شەمزین ئەحمد نەژاد لەلایەن شەمزین ئەحمد نەژاد
كانونی دووه‌م 25, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
خۆڵبارین، کارەساتێکی سرووشتی یان هایدرۆپۆلتیکی تورکیا
0
هاوبەشکردنەکان
21
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
خۆڵبارین، کارەساتێکی سرووشتی یان بەرئەنجامێکی سیاسەتی هایدرۆپۆلتیکی تورکیا

گووتەیەکی باو لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم ئەوە بوو؛ کە تازە چیتر شتێک بەناوی شەڕی جیهانی دووپاتە نابێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕووبداتەوە ئەوە لەسەر ئاو دەبێت. ئەم ووتەیە سەلمێنەری دەوری گرینی سەرچاوە ئاوییەکانە لە ململانێ ، هاوکاری و بەریەککەوتنی نێوان وڵاتاندا. بە پێی هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەتا ساڵی ٢٠٢٥ ، لە نێوان هەر سێ کەس لە حەشیمەتی جیهاندا، دوو کەسیان لە هەلوومەرجێکی قەیراناوی بۆ بەدەستخستنی ئاوی خواردنەوەدا دەژین. ئەم بەرئاوردە لەسەر بنەمای ئەم پێشفەرزەیە کە ساڵانە ٨٠ ملیۆن کەس بە ڕێژەی حەشیمەتی جیهانەوە زیاد دەبێت و  لە بەرامبەردا هەموو ساڵێ ، دانیشتووانی گۆی زەوی پێویستیان بە ٦٤ ملیارد مەتری چوار گۆشە ئاوی زیاتر هەیە.  ئیمڕۆکە ئاو بووە بە ڕێگەیەک بۆ بەدەستخستنی هێز و ناچارکردنی وڵاتان بە دانی ئیمتیازی سیاسی، ئابووری و …. بەیەکتری. لەم نێوەدا، ئەم ووڵاتانەی کە چاوگەی سەرهەڵدانی ئاوی چۆم و ڕووبارە گەورەکانن و لەوانەوە ئاوی ڕووبارەکان دەڕژێتە وڵاتانیتر، کار لەسەر ئەوە دەکەن لە ڕێگەی ئیدارەی ئەم سەرچاوە ئاوییانەوە، ویست و داخوازییەکانی خۆیان بەسەر وڵاتانی دووهەم و سێهەمدا بسەپێن و بەم شێوە باڵادەستی و هەژمۆنی خۆیانیان بەسەردا زاڵ بکەن.

پڕۆژەی گاپ لە “تورکیا” یەکێک لەو نموونە سیاسەتە ئاویانەیە کە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەوڵیان داوە وەک کارتێکی بەهێز لە بەرامبەر دەوڵەتانی دراوسێ و ئەم ڕەوتانەی کە لە دەرەوەی بازنەی دەوڵەتبوون سیاسەت دەکەن، بەکاری بێنێت. بەر لەوەی ڕۆبچینە نێو ناساندنی پڕۆژەی گاپ لە تورکیا و لێکەوتەکانی پێویستە پێناسەی هەندێک لەو چەمکانە بکەین کە لە دووتوێی بابەتەکەدا و بە مەبەستی درووستکردنی تێگەیشتنێکی ئاسانتر لە پڕۆژەی ناوبراو دەکاریان دەکەم.

چوارچێوەی چەمکەکان:-

1. هایدرۆپۆلتیک:- ئەم دەستەواژەیە پێکدێت لە دوو تێرمی ئاو و سیاسەت و ئەمڕۆکانە بەشێوەیەکی بەرچاو لە زمانی سیاسییەکان و لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا کاری پێدەکرێت. پێشووتر ئاو وەک پرسێکی ناوچەیی سەیری دەکرا، لێ لە سەدەی بیستویەکەمدا وبە زیادبوونی حەشیمەتی جیهان و چوونە سەری ڕێژەی بەکارهێنانی، ئیتر بووە بە پرسێکی نێودەوڵەتی.

ژیۆپۆلتیکی “ئاو” دەکۆڵێتەوە لەوەی دەوری ئاو لە پێوەندی نێوان کۆمەڵگە و دەوڵەتەکاندا چییە. بە واتایەکیتر بە سرنجدان بە نەگۆڕبوونی ڕێژەی ئاوی شیرین لە تێکڕای ئاستە هەرێمی، ناوچەیی و جیهانییەکان و بەکارهێنانی ڕوو لە زیادەی ئەم دیاردە حەیاتییە، هایدرۆپۆلتیک وەکوو زانستێک کار دەکات بۆ ناسین و خوێندنەوەی سیاسەتی ئاوی وڵاتان و کاریگەری  ولێکەوتەکانی. “میسنیر” لە پێناسەی هایدرۆپۆلتیکدا دەڵێت:- هایدرۆپۆلتیک خوێندنەوەی سیستماتیکی پێوەندی نێوان دەوڵەتان و ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانە سەبارەت بە پاوانکردن و بەکارهێنانی ئاوە نەتەوەیی و ناودەوڵەتییەکان. دەکۆڵێتەوە لە پەڤچوون، هاوکاری و دەورگێرانی دەوڵەتان لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان.

2. هایدرۆهەژمۆنی:- نابەرامبەر بوونی هاوکێشەی هێز لە نێوانی ئەو وڵاتانەی کە لە ناوچەیەکی هاوبەش هەڵکەوتوون، دەورێکی گرینگی لە چۆنییەتی مامەڵەی ئەو لایەنانە دەگەڵ یەکتری هەیە. دوو خاوەنڕای بەناوبانگی ئەم بوارە، زەیتون و وارنێر ئەم دۆخە تایبەتەیان بە هایدرۆ هەژمۆنی پێناسە کردووە. هایدرۆهەژمۆنی واتای ئەوەیە کە وڵاتێکی بەهێز زێدەتر لە پشکی خۆی ئاو گل دەداتەوە و بۆ پێداویستییەکانی خۆی بەکاری دێنێت. وڵاتانی هایدرۆ هەژمۆن بە بەردەوامی هەوڵی ئەوە دەدەن زۆرترین بەشە ئاو بۆخۆیان گل بدەنەوە و بە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکاری بێنن.
“گاپ، پڕۆژەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوە یان تێکدانی ئیکۆسیستەمی وڵاتان”

بە پێی ڕاپۆڕتی بەرنامەی ئەمنیەت و گۆڕانکاری ناوچەیی لە “ناوەندی توێژینەوەی ویلسۆن”،وڵاتی تورکیا بەشێوەیەکی فەرمی لە ساڵی ١٩٧٥ ڕا و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک لە ژێر ناوی “گاپ” و بە گلدانەوەی ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات لە باکوری کوردستان دەستیکرد بە درووستکردنی ٢٢ بەنداو، ١٩ووزەخانەی کارەبا و ١٣ گەڵاڵەی گەورەی ئاودێری. ئەم پڕۆژەیە جیا لەوەی تورکیا ی بەرەو پێگەیەکی هایدرۆهەژمۆن برد، هەروەها توانایی دابینکردنی ٤ ملیۆن هەلی کاری هەبوو.گاپ سەرەتای سەرهەڵدانی وەرزێکی نوێ لە قەیرانی ژینگەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بوو و چەقی ئەم قەیرانە ژینگەییانەش بەرۆکی هەر یەک لە وڵاتانی سوریا، ئێران و ئێراقی گرتەوە. بەم پێیە و بەهۆی دابەشکرانی کوردستان بەسەر ئەو سێ وڵاتەدا بەشێکی بەرچاوی جوغرافیای کوردستان بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بەشی زۆرتری بەشێوەی ناڕاستەوخۆ، کەوتە ژێر کاریگەری ئاسەوارە وێرانکەرەکانی ئەم پڕۆژەیە. ساڵی ١٩٧٥ تورکیا بەنداوی “کبان”ی بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەر ڕووباری فوڕات درووستکرد. ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی یەک لەسەر چواری ئەو ئاوەی کە لە ڕێگەی ڕووباری فوڕاتەوە دەڕژایە ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریە و دواتریش ئێراق کەم ببێتەوە.

لە درێژەی پڕۆژە خەیاڵییەکەی حکومەتی تورکیادا و لە ساڵی ١٩٧٧دا تورکیە دەستی بە لێدانی ٢٢ بەنداوی دیکە لەسەر هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات کرد و بەمەش ئانکارا هەوڵی ئەوەیدا دەست بەسەر هەموو ئەو سەرچاوە ئاویانەدا بگرێت کە دەبوونە هۆی خۆگرتنەوەی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات. پلانی تورکیە لەو پڕۆژەیە لە قۆناغی یەکەمدا ئەوە بوو کە بە گلدانەوەی ٣٠ ملیارد مەتری چوارگۆشە ئاو لە بەنداوەکانیدا، بەشە ئاوی پێویست بۆ ١.٧ ملیۆن دۆنم زەوی وەرزێری بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوری کوردستان دابین بکات و لە لایەکی دیکە بە درووستکردنی دەیان ناوەندی بەرهەمهێنانی کارەبا، ووزەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە و پەرەپێدان بە کەرتی گەشتیاریەکەی دابین بکات.

تورکیا بە درووستکردنی ئەو ڕێژە لە بەنداوانەش نەوێستا و بە دەستکردن بە درووستکردنی بەنداوی ئاتاتۆرک کە بە تەنیا توانای گلدانەوەی ٣٠ هەزار ملیارد مەتری چوارگۆشە ئاوی هەبوو، لایەنی مەترسیدارتری پڕۆژەکەی ئاشکرا کرد. بۆ ئەوەی دیمەنێک لە ڕێژەی ئاوی گلدراوی بەنداوی ئاتاتۆرک لە زەینی خوێنەردا دروست بێت، ئەوەندە بەسە بگووترێ کە ئەو ڕێژە ئاوە بەرامبەرە دگەڵ تەواوی ئەو ئاوەی لە تێکڕای بەنداوەکانی وڵاتی ئێراندا بوونی هەیە. هەروەها لە ڕووی گەورەیی لە ئاستی جیهاندا بەنداوی ئاتاتورک لە پلەی نۆیەم گەورەترین بەنداوەکانی جیهان دێتە ئەژمار.

جگە بەنداوی ئاتاتورک کە بەناوی دامەزرێنەری تورکیەی ئەمڕۆ کەماڵ ئەتاتورک کراوە، هەتا ساڵی ٢٠٠٦، تورکیە سێ بەنداویتری زەبەلاحی بەناوەکانی (کاراکایا، بیرجک و کاراکامیش) دروستکرد. لە ساڵی ٢٠٠٦دا و لە چوارچێوەی پڕۆژە مەترسیدارەکەی گاپ دا و دیسانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ کە بریتییە لە ناوچەکانی باکوری کوردستان، تورکیا دەستی بە لێدانی بەنداوێکی دیکە کرد و هەتا ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی بەکارەکانی هێنا. بە گووتەی کارناسانی ژینگەیی، بەنداوی ئیلسۆ زیاتر لە ٥٠٠ هەزار دۆنم زەوی تایبەت بە کشتوکاڵی ئێراقی دەگەڵ قەیرانی بێ ئاوی ڕووبەڕوو کردووەتەوە.

“گاپ، هەولێک بۆ کۆچاندن و تواندنەوەی کورد لە سیستەمی ئابووری تورکیا”

یەکێک لە مەترسیدارترین ئامانجەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دیزاین و جێبەجێکردنی پڕۆژەی گاپ، تواندنەوەی کوردەکانی باکووری کوردستانە لە سیستەمی ئابووری و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتەدا، کۆچپێکردنی کوردەکان لە گووندەکان و هەروەها چێکردنی بەربەستی سرووشتی بۆ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان و چەتوونکردنی هاتووچۆی گریلاکانی ئەم پارتەیە. هەر بۆیەشە لە تێکڕای دانووستانەکانی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستاندا، پەکەکە داوای ڕاگرتنی پڕۆسەی بەنداو درووستکردنی لە شارەکانی باکووری کوردستان کردووە و چەندین جاریش ئەو کوردانەی لەو پڕۆژانەدا کاریان کردووە کەوتوونە بەر دەسرێژی هێزەکانی سەر بە بەم پارتە. هەروەها درووستکردنی بەنداوی ئیلسۆ لە سەر ڕووبەڕی شاری ١٢ هەزار ساڵەی حەسەن کێف لە باکووری کوردستان، بوو بەهۆی لەناوچوونی یەکجاری ئەو ئاسەوارە دیرۆکییە و سەدان بنەماڵەی کورد ناچاربوون شوێنی ژیانی خۆیان جێبهێڵن.

لە لایەکی دیکە حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دێموکڕات کە کۆنترۆڵی بەشێکی پارێزگاکانی ڕەقە، دیرەزوور و حەسەکەیان بەدەستە چەندین جار تورکیایان بەوە تۆمەتبار کردووە کە بەشێوەیەکی بەرچاو هاتنی ئاوی فوڕاتیان بۆ ناو خاکی سوریا کەم کردووەتەوە و ئەمەش بووەتە بەهۆی درووستبوونی قەیرانی گەورە لە ڕووی دابینکردنی ئاوی شیرین بۆ خواردنەوە و هەروەها بۆ کەرتی کشتوکاڵ. ڕۆژنامەی ڕووناهی کە نیزیکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەم کارەی تورکیای بە شەڕی ئاو لێکداوەتەوە. سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنی و ناڕاستەوخۆکانی پڕۆژەی گاپ لەسەر باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەکرێ ئاماژە بە بەربڵاوی شەپۆلەکانی خۆڵبارین لە شارە جیاوازەکانی ئەو دوو بەشەی کوردستان بکەین کە خەسارێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ و تەندرووستی گشتی کۆمەڵگە گەیاندووە.
“گاپ، بۆ تورکیە دەرفەت و بۆ دراوسێکانی هەڕەشە”

تورکیا وەک پڕئاوترین وڵات لە ناوچەی کم ئاوی ڕۆژئاوای ئاسیا دەناسرێتەوە و تەنیا وڵاتێکە کە سەرچاوەی ئاوی زیاد لە پێویستی خۆی هەیە و هاوکات توانایی سیاسی بۆ وەخزمەتگرتنی ئەم سەرچاوە ئاویانە هەیە. ئەم وڵاتە چەندین جار داوای درووستکردنی پڕۆژەیەکی گوازتنەوەی ئاو بەناوی “بۆڕی ئاشتی”، بۆ دابین کردنی ئاوی وڵاتانی عەرەبی کەنداو، ئیسرائیل، سوریا و فەلەستین کردووە بەڵام، تێکڕای جارەکان ئەم پڕۆژەی تورکیا لە لایەن وڵاتانی ناوبراو، ڕەتکراوەتەوە. ئەم وڵاتانە پڕۆژەی بۆڕی ئاشتی تورکیا بە “ئەسپی ترۆوا” ناوزەد دەکەن، کە مەبەست لێی، سەپاندنی هەژمۆنی ئاوی ئانکارایە بەسەریاندا. لە پڕۆژەی گاپ دا ٤٠٠ کیلۆمەتر ئاوی هەردوو ڕووباری دیجلە و فوڕات و لق  وپۆپەکانیان دەکەونە سەرەوەی بەنداوی ئیلسو. بە گووتەی پسپۆڕانی ناوەندی بەناوبانگی تەکنۆلۆژیای فیدراڵی سوئیس ناسراو بە ETH ئەو ئاوەی کە لەو بەنداوەڕا بەردەدرێتەوە لە بەشی هەرە قووڵی کۆگاکانی ئەو بەنداوە هەناردە دەکرێت وپلەی ساردی ئاوەکە ، ١٠ پلە لە ساردی ئاسایی ئاوەکە لە هەردوو وەرزی بەهار و هاوین زیاترە.

لە درێژەی سەررێژبوونیدا لە لایەک تێکەڵ بە کوودی بەکارهاتوو لە لایەن وەرزێرانەوە دەبێت و لە لایەکی تێکەڵ بەو مادە کیمیاییانە دەبێت کە بۆ لەناوبردنی ئافەتی پڕۆژە کشتووکاڵییەکان دەکار هێندراون. جگە لەمانە، ڕێژەیەکی کەمی ئۆکسیجین لەناو ئاوەکەدا هەیە وتێکڕای ئەمانە دەبنە هۆی بەرکەوتنی خەساری ئیکۆلۆژیکی بە بەستێنەکانی خوارەوەی ئەم ڕووبارانە کە دەکەونە هەریەک لە وڵاتانی ئێراق و سوریا و بەشی خووزستانی سەر بە وڵاتانی ئێران. سەبارەت بە کارتێکەرییە نەرێنییەکانی ئەو پڕۆژەیە لەسەر وڵاتی دەوروبەر، ساڵی ٢٠١٢، بەڕێوەبەری ئیدارەی ژینگەی ئێراق دکتۆر “ئەعزەم ئەلواش” لە چاوپێکەوتن دەگەڵ ناوەندی هەواڵدەری development now ڕایەگەیاندبوو بەنداوی ئیلسۆ دەبێتە هۆی ویشک بوونی زەوییە کشتووکاڵییەکانی ئەم وڵاتە و لەناوچوونی شارستانییەتی ٥٠٠٠ ساڵەی نێوان دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات.

پڕۆتۆکڵی نێودەوڵەتی ئاو و کۆنواسیۆنی ١٩٩٧ی نەتەوە یەکگرتووەکان چوارچێوەی مافی وڵاتانی لەسەر ئاوە نێودەوڵەتییەکان ڕوون کردووەتەوە و تێیدا داوا لە وڵاتان کراوە کە سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکان، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان خۆیاندا دابەش بکەن و دووری بگرن لەوەی خەسار بە یەکتری بگەیێنن. بەڵام دەوڵەتی تورکیە بە پاساوی ئەوەی ئەو کۆنواسیۆنە بە قازانجی وڵاتانی خوارووی سەرچاوە ئاوییەکانە، نەچووەتە ژێر باری ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە و واژۆی نەکردووە. گۆڕانی کەشوو هەوا و کەمبوونەوەی ڕێژەی باران بارین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوو وڵاتی ئێراق و سوریەی هێندەی دیکە، حەوجێ بە ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕات کردووەتەوە و ئەمە لەپاڵ پڕۆژە ئاوییەکانی تورکیا بووە بەهۆی ئەوەی بەشی زۆری ئەو تاڵاوانەی کە کەوتوونە بازنەی جوغرافیای ئێراق و ئێران ووشک ببن و ئەمەش دیاردەی خۆڵبارینی لەو وڵاتانە کردووە بە بابەتێکی ڕۆژانە.

تەنانەت بەشێک لە لێکۆڵەران لەو بڕوایەدان سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی لە سوریا بەهۆی ئەو شەپۆلی کۆچکردنەی خەڵکی گووندەکان بوو بەرەو شارەکان کە بەهۆی بێ ئاوی و ویشکەساڵی چیتر دەرەتانی ئەوەیان بۆ نەمابوو درێژە بە کاری کشتوکاڵ لەسەر زەوییەکانیان بدەن.
“گاپ لە نێوان خولیای پێشکەوتن و دامەزراندنەوەی ئیمپراتوری عوسمانیدا”

ئەگەرچی لە ڕووی سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە درووستکردنەوەی ئیمپڕاتوورییەکان پتر وەکوو خەیاڵ دەچێت هەتا پڕۆژەیەکی ڕاسیۆنالسیتانە، بەڵام ئاواتی درووستکردنەوەی ئیمپڕاتوری عوسمانی بە بەردەوامی کەڵکەڵەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا بووە. ئیمپڕاتوری عوسمانی بۆ ماوەی نیزیک بە ٥٠٠ ساڵ و تا پێش شەڕی جیهانی یەکەم دەسەڵاتداری ناوچەکانی نێوان دوو ئاوو وشامات بووە. لە ڕووی هێزی سیاسی وبەتایبەت بە سەرنجدان بە جیۆپۆلتیکی گرینگی دیجڵە و فوڕات، هایدرۆ هەژمۆنی تورکیا بە هەنگاوێکی گرینگ بە مەبەستی وەدیهاتنی ئەم ئامانجە لێک دەدرێتەوە.

“ئەنجام”

دەگەڵ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پڕۆژەی گاپ دەگەڵ تورکیا لە وتووێژدان بەڵام، دەسەڵاتدارانی تورکیە هەتا ئەم چرکە ساتە بەردەوامن لە درێژەدان بە پڕۆژە هایدرۆپۆلتیکیەکانیان. لە کۆتاییدا پرسیار ئەوەیە، ئاخۆ ئەگەری کۆدەنگی لە نێوان تورکیە، ئێراق و سوریا و تەنانەت ئێران لەسەر ئاوی دیجلە و فوڕات هەیە؟ بۆ گەیشتن بە وڵامی ئەو پرسیارە پێویستە هەموو فاکتۆرە سیاسی و ئەمنییەکان وەبەرچاو بگرین. پرسی پەکەکە، هەبوونی هێزەکانی تورکیا لە ئیدڵیب و بەشێک لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو گارانتییە ئەمنی و ئیمتیازە ئابووری و سیاسییانەی تورکیا مەبەستییەتی بەشێکن لەو فاکتۆڕانەی کە دەبێ وەبەرچاو بگیرێن.
پۆستی پێشوو

په‌نه‌ما

پۆستی داهاتوو

پورتوگال

شەمزین ئەحمد نەژاد

شەمزین ئەحمد نەژاد

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

شەڕی ساردی چین و تایوان
شــیکار

شەڕی ساردی چین و تایوان

ئه‌یلول 24, 2023
2
زانستی پەروەردەی ڕەخنەیی
شــیکار

زانستی پەروەردەی ڕەخنەیی

ئه‌یلول 11, 2023
16
ته‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق كه‌ی دانرا؟
شــیکار

ته‌ڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یاسای بودجه‌ی ئێراق كه‌ی دانرا؟

ئه‌یلول 10, 2023
32

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە