ناوی فەرمی: حکومەتی میللی ئازەربایجان ، کە ئێستە بەشێک و سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
پایتەخت: تەورێز.
ژمارەی دانیشتوان: تا ئێستە نەزانراوە ژمارەی حکومەتی میللی ئازەربایجان چەندە؟.
ڕووبەر: 112.810 کلیۆ مەتر چوار گۆشە.
یەکەمیان: ڕووبەری ناوچە ئازەرنشینەکان ، کە دەکاتە تەواوی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵات و ئەردەوێڵ و زەنگان و بەشێکی بچووکی پارێزگای گیلانە ، نزیکەیی 89.053 کلیۆ مەتر چوار گۆشە بووە ، کە دەکاتە 78.9% ی ڕووبەری دەسەڵاتی حکومەتەکە.
دووەمیان: ڕووبەری ناوچە کوردنشینەکان ، کە دەکاتە بەشێکی گەورەی پارێزگای ئازەربایجان (ورمێ) ، نزیکەیی 23.757 کلیۆ مەتر چوار گۆشە بووە ، کە دەکاتە 21.1% ی ڕووبەری دەسەڵاتی حکومەتەکە.
دابەشی کارگێری: لە 5 پارێزگا پێکهاتووە.
نەتەوە: ئازەر یەکەم نەتەوەی زۆرینە بووە و کورد و فارس و تات و تالش نەتەوەکانی تر کەمینە بوون.
شارە گرنگەکانی: ورمێ و زەنگان و ئەردەوێڵ و خۆی و میانداب و ئاسترارا و مەراغە و میانە و تالش.
شوێنی جوگرافی: ئەم حکومەتە ئۆتۆنۆمییە دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتی ئێرانی ئێستە، لە باکوورەوە بە کۆماری ئەرمینیای سۆڤیەتی سۆسیالیستی و کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەتی سۆسیالیستی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و لە خۆرهەڵاتەوە بە کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەتی سۆسیالیستی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و دەریاچەی خەزەر (قەزوین) و لە باشوورەوە بە شانشینی ئێران (دەوڵەتی شاهنشاهی پەهلەویی ئێران) و کۆماری کوردستانی پێشوو و لە خۆرئاواوە باکووری کوردستان_تورکیا دەورە دراوە.
مێژووی هەرێمەکە: هەر لە کۆنەوە نەتەوە دێرینەکانی کوردستان لەوێ ژیاوەن و دواتر نەتەوەی کورد وەکو میراتگیری نەتەوەکانی نیشتەجێی سەر خاکی کوردستانی گەورە ، لەو ناوچەیەدا ژیاوەن و کورد نەتەوەێکی ڕەسەنی هەرێمەکەیە ، بەڵام بە داخەوە ئێستە کورد زۆرینە نییە ، بەڵکو نەتەوەی ئازەری سەر بە ڕەگەزی تورکی زۆرینەی دانیشتوانی هەرێمەکە پێکدێهنێت.
لە میانەی دووەمی جەنگی جیهانی دا ئەو ناوچەیە لە لایەن سوپای سووری یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو داگیر کرا و دەیانەویست بخە سەر کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەتی سۆسیالیستی ، بەڵام دواتر پارتی فیرقەی پارتی فیرقەی دیموکراتی ئازەربایجان دامەزراوە بە سەرۆکایەتی سەید جەعفەر پیشەوەری و توانی دەست بە سەر ناوچەکانی هەرێمی ئازەربایجان و زۆربەی ناوچە کوردییەکانی پارێزگای ورمێ (ئازەربایجانی خۆرئاوا) ی خۆرهەڵاتی کوردستاندا بگرێت و حکومەتی میللی ئازەربایجان لە ڕێکەوتی (11_12/کانوونی یەکەم_1945) دامەزراوە لەو هەرێمە و بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام بوو لە فەرمانڕەوایی کردن و هەروەها لەگەڵ کۆماری کوردستان پەیوەندی دیبلۆماسی و سەربازی بەستووە بە دژی ڕژێمی شانشینی ئێران (دەوڵەتی شاهنشاهی پەهلەویی ئێران) و هەروەها بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ناوچە کوردییە کێشە لە سەرەکان کە سەر بە حکومەتی میللی ئازەربایجان بوون لەو سەردەم دا و بەڵام لە ڕێکەوتی (11_12/کانوونی یەکەم_1946) لە لایەن سوپای ڕژێمی شانشینی ئێران (دەوڵەتی شاهنشاهی پەهلەویی ئێران) کۆتایی پێهێنرا ، بێ هیچ بەرگرییەک و سەید جەعفەر پیشەوەری سەرۆکی حکومەت هەڵهات بۆ کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەتی سۆسیالیستی سەر بە یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو بەوەش بووە بەشێک لە شانشینی ئێران (دەوڵەتی شاهنشاهی پەهلەویی ئێران) ، هەروەها هەرێمی ئازەربایجانی ئێستە بەشێکە لە کۆماری ئیسلامی ئێران.
سهرچاوهکان
١/ یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی- سلێمانی2005ز.
٢/ عهلی کهندی: فهرههنگی ڕووداوهکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان- ههولێر2005ز.
٣/ نەوشیروان مەستەفا ئەمین: حکومەتی کوردستان و کورد لە گەمەی سۆڤیەتی دا- سلێمانی2007ز.
٤/ جەمیل حەسەنلی: بەرز بوونەوە و کەوتنی فیرقەی دیموکراتی ئازەربایجان- وە: حامید گەوهەری-هەولێر2011ز.
٥/ مەحموود تلووعی: لە لینینەوە بۆ پۆتین-وە: رەسوول سوڵتانی-دهۆک2012ز
٦/ بێرنارد لویس: ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست- وه: عهبدوڵڵا ڕهسولی-ههولێر2014ز.