• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

ژێئۆپۆلیتیک و جۆرەکانی ژێئۆپۆلیتیک

بێهزاد قادری لەلایەن بێهزاد قادری
كانونی دووه‌م 17, 2023
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
ژێئۆپۆلیتیک و جۆرەکانی ژێئۆپۆلیتیک
0
هاوبەشکردنەکان
10
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“ژێئۆپۆلیتیک”

چەمکی ژێئۆپۆلیتیک؛ بۆ یەکەمین جار لەلایەن بیرمەندێکی سوئێدی بە ناوی “ڕۆدۆڵف کیلێن” لە ساڵی ١٨٩٩ی زایینی بەکار هێنرا. ئەم چەمکە وەکوو چەمکەکانی تری زانستە مرۆییەکان سەیالییەتی هەیە و پێناسەگەلێکی جۆراوجۆری هەیە کە لە هەموو پێناسەکاندا توخمەکانی “جوگرافیا، هێز، سیاسەت و ڕکەبەری” زەقن. هەندێک لە بیرمەندان، ژێئۆپۆلیتیک بە زانستی تاوتوێکردنی فاکتەرە جوگرافیاییەکان و بڕیارە سیاسییەکان دەزانن.

هەندێکی تر ژێئۆپۆلیتیک بە شێوەکانی خوێندنەوە و نووسینی سیاسەتی نێونەتەوەیی لەلایەن خاوەن دەسەڵات و ئەندێشە و کاریگەریی ئەوان لەسەر بڕیارە سیاسییەکان لە ئاستی نەتەوەیی و ناوچەیی دەزانن. هەندێکی تر ژێئۆپۆلیتیک  بە کاریگەریی دەوروبەر یان دیاردەکانی دەوروبەر وەکوو “شوێنی جوگرافیایی، شێوەی زەوی، سەرچاوە دەگەمەنەکان، خزمەتگوزاریی پەیوەندی و هەناردەکردن، کەرەستەی پەیوەندیی گشتی و…” لەسەر بڕیارە سیاسییەکان بەتایبەتی لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی، دەزانن. هەندێکی تر لە بیرمەندان، ژێئۆپۆلیتیک بە چەمکێکی چەندپێکهاتەیی و هەڵگری “جوگرافیا، سیاسەت و هێز” پێناسە دەکەن. بەگشتی و بە هەر پێناسەیەک کە لە ژێئۆپۆلیتیک بکرێت، لەم زانستەدا، ڕۆڵی دەوروبەر یان جوگرافیا وەکوو یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکان لە هاوکێشە سیاسییەکان و هێز، لەبەرچاو دەگیردرێت.

“ژێئۆپۆلیتیکی شارستانێتی”

ژێئۆپۆلیتیکی شارستانێتی لە بواری کاتەوە بەرابەرە لەگەڵ ساڵەکانی ١٨١٥-١٨٧٥ . لەم دەورەیەدا بریتانیا ناوەندی ئابووری و لە جەمسەرە سەرەکییەکانی پیشەی نوێ دەهاتە ئەژمار. ئەم وڵاتە جەمسەری ئابووریی جیهانی و لە ناوەندەکانی سامان و هێز بوو. وردەوردە وڵاتانی تری وەک ئاڵمان و ئامریکا هاتنە گۆڕەپانی پیشە و ئابوورییەوە و ئیتر سەرمایەدانان لە ئورووپا بە بوونی ڕکەبەرە نوێیەکان بۆ بریتانیا ڕاکێشەرییەکەی جارانی نەمابوو، بۆیە ئەم وڵاتە لە بیری بەرفراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی و دزەکردنە نێو کیشوەرەکانی تردا بوو.

بەهۆی ئەوەی کە لەم سەردەمەدا ئورووپاییەکان هێز و سامانێکی زۆرتریان هەبوو، خۆیان لە ناوەندی بڕیارە جیهانییەکان دەبینییەوە و لەم کاتەدا ئورووپا بە دوای ئیدەی ئەقڵانیی “جیهان وەتەنی” لەسەر بنەمای پێوانە ئورووپاییەکاندا بوو. لەم سەردەمەدا، دەروەستی بە یەکگرتوویی شارستانێتیی ئورووپا لە بەرامبەر غەیرە ئورووپاییەکان لە ئارادا بوو. لە ڕوانگەی ئورووپاییەکانەوە هەرچەند فەرهەنگەکان و مەڵبەندەکانی تری غەیرە ئورووپایی ڕابروویەکی پڕ لە شانازیشیان هەبووبێت، بەڵام بە دەرکەوتنی شارستانێتیی ئورووپایی، ئەوانی تر ناچار بە وەرگرتنی پێوانە شارستانێتییەکانی ئورووپایین. ئەم جۆرە مەعریفەت ناسییە، بەستێنی بۆ ڕەواییدان بە تاکڕەوییەکانی ئورووپاییەکان لە هەموو جیهاندا پێکهێنا. ژێئۆپۆلیتیکی شارستانێتی بووە هۆی گۆڕان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان، لەم جۆرە ڕوانگەیەدا، ئورووپا بوو بە جەمسەر و ناوەند و ناوچەکانی تر وەک پەراوێز وێنا کران. نەژادپەرستی و قەومتەوەریی ئورووپایی بەرهەمی ڕوانگەی زاڵ لەم سەردەمەدا بوو.

“ژێئۆپۆلیتیکی سروشتخواز”

ژێئۆپۆلیتیکی سرووشتخواز لە سەردەمی ساڵەکانی ١٨٧٥ تاکوو دوای شەڕی جیهانیی دووەم (١٩٤٥)، لەسەر بنەمای پێوانە نەتەوەخوازییەکان لە ئورووپا و ڕکەبەرییە نێوخۆییەکانی ئورووپا، هاتە ئاراوە. لەم سەردەمەدا ژێئۆپۆلیتیک وەکوو شێوەیەک لە زانستی هێز و بابەتی ڕکەبەریی هێزە کۆلۆنیالیستەکان بۆ بەرفراوانکردنی داگیرکاری و گەشەی پیشە پێشکەوتووەکان، سەرنجی پێدرا. لەم سەردەمەدا نەتەوەخوازی لە وڵاتانی ئورووپایی بەتووندی لە حاڵی گەشەدا بوو و ڕکەبەریی وڵاتانی بەهێزی (بریتانیا، ئاڵمان، فەرانسە و ڕووسیە)، بووە هۆی ڕوودانی شەڕە جیهانییەکانی یەکەم و دووەم. هەر کام لە وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی نەتەوەیی، لە هیچ کارێک خۆیان نەدەبوارد. هێماخوازیی نەتەوەیی و ڕەگەزپەرستی و قەومپەرستی، لە پێوانەکانی ئەم سەردەمە لە مەعریفەتناسیی ژێئۆپۆلیتیکە. لەم سەردەمەدا گرینگترین تیۆرییە ژێئۆپۆلیتیکییەکان لەلایەن بیرمەندانی ئەم بوارەوە پێشکەش کران کە مەبەستیان بەربڵاوکردنی بەستێنی دزە و سەپاندنی سیاسەتی وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی بوو.

“ژێئۆپۆلیتیکی ئیدئۆلۆژیک”

ئەم دەورەیە بەرابەرە لەگەڵ ساڵەکانی ١٩٤٥ تا ١٩٨٩. دوای شەڕی جیهانیی دووەم و سەرکەوتنی وڵاتانی “مۆتەفێق”، ئارایشی سیاسیی جیهان لەنێوان دوو جەمسەری ئیدئۆلۆژیکی سەرمایەداری بە ڕێبەریی ئامریکا و نیزامی سوسیالیستی بە ڕێبەریی شوورەوی، بونیاد نرا. ڕکەبەرییە ئیدئۆلۆژیکییەکانی ئەم سەردەمە، جیهانی کرد بە دوو بەشی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی. بەشێکی زۆر وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و هەروەها وڵاتانی دێموکراتیک و لیبراڵ سەر بە ئامریکا و نیزامی سەرمایەداری بوون. ڕکەبەرییە ئابووری، سیاسی، تەناهی و فەرهەنگییەکان لەنێوان دوو بلووکی ئیدئۆلۆژیک، وڵاتانی جیهانی بەسەر سێ ئاستی، جیهانی یەکەم (ئامریکا و ڕۆژاوا)، جیهانی دووەم (شوورەوی و ئورووپای ڕۆژهەڵات) و جیهانی سێیەم (وڵاتانی هەژاری ئافریقایی، ئاسیایی و ئامریکای لاتین) دابەش کرد.

“ژێئۆپۆلیتیکی پۆست مۆدێڕن”

سەردەمی ژێئۆپۆلیتیکی پۆست مۆدێڕن دوای کۆتاییهاتنی سەردەمی نەزمی ژێئۆپۆلیتیکی ئیدئۆلۆژیک، دەستی پێکرد. ئەم دەورەیە کە لە ساڵی ١٩٩٠ـەوە تاکوو ئێستا بەردەوامە، جیهانی لە حاڵەتی نەزمی پێشوو هێنایە دەرەوە. لەم دەورەیەدا ئامریکا بە شکستدانی شوورەوی، بوو بە یەکەمی بێ ڕکەبەر لە جیهاندا و وەکوو زلهێزی بێ بەرامبەر خۆی ناساند. لە تایبەتمەندییەکانی ئەم دەورەیە دەتوانین ئاماژە بە ئەم خاڵانە بکەین؛ “نەتەوەخوازیی نوێ و لەدایکبوونی وڵاتانێکی نوێ، تیرۆریزم، بناژۆخوازیی ئیسلامی، دەستێوەردانی نیزامی، یەکگرتنی ناوچەیی (یەکیەتیی ئورووپا)، نفتا (وڵاتانی ئامریکای باکوور)، ئاسێ ئان (وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوقیانووسییە).

“ژێئۆپۆلیتیکی ڕەخنەگرانە”

چەمکی ژێئۆپۆلیتیکی ڕەخنەگرانە لە بەرامبەر ژێئۆپۆلیتیکی کلاسیک پێشکەشکراوە. لە ژێئۆپۆلیتیکی ڕەخنەگرانە، ژێئۆپۆلیتیکی کلاسیک تۆمەتبار دەکرێت کە دۆخی کەڵکاوەژۆی هێزە کۆلۆناڵیستییەکانی لە ئەندێشە جوگرافیاییەکان ئاسان کردووەتەوە. دەرکەوتنی ڕوانگەی ڕەخنەگرانە لە ژێئۆپۆلیتیک بۆ دەیەی ١٩٦٠ دەگەڕێتەوە، کاتێک کە خەباتی پەیوەندیدار بە مافی مەدەنی و دژایەتی لەگەڵ شەڕی ڤییەتنام و هەروەها پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئەلجەزایر دژی فەرانسە لە وڵاتانی بریتانیا، ئامریکا و فەرانسە هاتنە ئاراوە. لە ژێئۆپۆلیتیکی ڕەخنەگرانەدا سەرنج بەم پرسە دەدرێت کە چۆن سیاسەتەکان، لە ڕێگای ڕووناکبیران و ئەکتەرانی حکوومەتیی دەسەڵاتدار، شێوەی بە فەزای سیاسیی گۆی زەوی داوە و سیاسەتە جیهانییەکانی پێک هێناوە. ژێئۆپۆلیتیکی ڕەخنەگرانە لە سیاسەتەکانی ڕابردوو و ڕۆڵی زانست/ هێز لە ئاسانکردنەوەی داگیرکاری و بەستێنی دزەکردن لەلایەن هێزە گەورەکانەوە، ڕەخنە دەگرێت.

“ژێئۆپۆلیتیکی بەرگری”

یەکێک لە چەمکە نوێیەکانی ژیئۆپۆلۆتیک، چەمکی ژێئۆپۆلیتیکی بەرگرییە. لە ژێئۆپۆلیتیکی کلاسیک، هێز و قازانجە سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییەکان، لەسەر بنەمای هەڵوێست و خواستەکانی دەوڵەتەکان و دەسەڵاتداران دادەڕێژرا و بەڕێوە دەچوو. هەروەها ژێئۆپۆلیتیکی کلاسیک ڕەسەنایەتیی بە ڕۆڵی دەوڵەتەکان و هێزەکان و دەسەڵاتداران بەخشی بوو، لە حاڵێکدا کە ڕۆڵی چینەکان و نەتەوە ژێردەستەکان و هەروەها ڕۆڵی ئیتنیک و قەومەکان کە سەرقاڵی بەرگری لە بەرامبەر داگیرکاری و ئیرادەی دەوڵەتەکان بوون، لەبەرچاو نەدەگیرا. لە ڕوانگەی “پاول ڕوتلێج”، دۆخگەلێک کە لە نێوخۆی کۆمەڵگاکان، دەستبەرداگرتنەکانی ئەرتش، سیاسەت، فەرهەنگ و ئابووریی دەوڵەت و چینی دەسەڵاتدار دەکێشێنێتە چالێنجەوە، “ژێئۆپۆلیتیکی لە خوارەوە”ی پێ دەڵێن. ئەم ژێئۆپۆلیتیکە باس لە بەرگریی چینەکانی ژێردەست لە بەرامبەر دەسەڵات و زێدەخوازییەکانی چینی باڵادەست و دەوڵەتەکان لە بوارەکانی نێوخۆیی و دەرەوە دەکات.

ژێئۆپۆلیتیکی بەرگری یان بە پێناسەی “ڕوتلێج” “دژە ژێئۆپۆلیتیک” یان “ژێئۆپۆلیتیکی لە خوارەوە” لە ڕوانگەی ئەوەوە بریتییە لە وزەی فەرهەنگی، سیاسی و ئەخلاقی لە نێوخۆی کۆمەڵگایەکی مەدەنی کە باوەڕی یەکسانیخوازیی بەرژەوەندیی چینی سیاسیی دەسەڵاتداری دەوڵەتی لەگەڵ بەرژەوەندیی گشتی دەکێشێنێتە چالێنجەوە. ئەم وزەیە لە قاڵبی بنکە و ڕێکخراوە ناحوکمییەکان وەکوو ڕێکخراوە ئایینییەکان، میدیاکان، ڕێکخراوە خۆبەخشانەکان، ڕێکخراوە پەروەردەییەکان و یەکیەتییە بازرگانییەکان و… کار دەکەن و هێزی مادیی (نیزامی و ئابووری) دەوڵەتەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکێشێنێتە چالێنجەوە.

“ژێئۆستراتیژی”

ژێئۆستراتیژی بریتییە لە زانستی ناسین، وەرگرتن، بەهرەبەرداری و پاراستنی سەرچاوە جوگرافیاییەکانی هێز بە ڕوانگە و جەختکردنەوە لەسەر جەوهەرییەتی نیزامی- بەرگری لە بۆنە نەتەوەیی، ناوچەیی و جیهانییەکان. بە واتایەکی تر، ڕۆڵ و کاریگەریدانانی هۆکارە جوگرافیاییەکان لە داڕشتن و بە کردەوەیی کردنی ستراتیژییە نیزامی و ئابوورییەکان، ژێئۆستراتیژیی پێ دەوترێت.

“ژێئۆئێکۆنۆمیک”

زانستی چەمکی ژێئۆئێکۆنۆمیک لە درێژایی ساڵەکانی ١٩٩٠ تا ١٩٩٣ لەلایەن “ئێدوارد لوتواک”، ئابووریناس و ڕاوێژکاری ئامریکایی هاتە نێو ئەدەبیاتی جوگرافیای سیاسییەوە. ڕوانگەی ژێئۆئێکۆنۆمیک بریتییە لە وەندشی کاریگەریدانانی هۆکارەکان یان ژێرخانی ئابووری لە وڵات، ناوچە یان جیهان لەسەر بڕیارە سیاسی و ڕکەبەریی هێزەکان. بە واتایەکی تر بە ڕۆڵی هۆکارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری (سەرچاوە ژینگەییەکانی وەک ئاو و خاک، سەرچاوە فۆسیلییەکان، کانزاکان، ڕێگاکانی پەیوەندی و بزارگانی) لە بڕیارە سیاسییەکان لە پێوانە جیاوازەکانی نەتەوەیی، ناوچەیی و جیهانی، ژێئۆئێکۆنۆمیک دەوترێت.

دوای شەڕی جیهانیی دووەم و ڕکەبەریی دوو زلهێزی براوە واتە ئامریکا و شوورەوی لە بواری نیزامی و سیاسی، هێزگەلێکی تر بە ڕوانگەی ئابووری و ژێئۆئێکۆنۆمیکی هاتنە گۆڕەپانی ڕکەبەریی جیهانییەوە. لەم نێوانەدا دوو وڵاتی ژاپۆن و ئاڵمان کە لەڕاستیدا قوربانیی سەرەکیی شەڕی جیهانی بوون، بە فێربوون لە ستراتیژییە نیزامی و سیاسییەکانی ڕابردووی خۆیان، بە ڕوانگەیەکی ژێئۆئێکۆنۆمیکی نۆژەنکردنەوەی وڵاتەکانی خۆیان دەست پێکرد و لە کەمتر لە دوو دەیەدا بوون بە جەمسەرگەلێکی گەورەی ئابووری.

“هیدرۆپۆلیتیک”

هیدرۆپۆلیتیک لە ژێرکۆماکانی زانستی جوگرافیای سیاسییە کە لەسەر ڕۆڵی ئاو لە هەڵسوکەوتە سیاسییەکان بە پێوانە جۆراوجۆرەکان، دەکۆڵێتەوە. جۆری ڕکەبەریی نێوان نەتەوەکان لە بەهرەبەرداری لە سەرچاوە ئاوییە هاوبەشەکان، زۆرێک لە ساچین و هاوکاریی تەواو تاکوو نەساچین و شەڕ لە خۆ دەگرێت. بە سەرنجدان بە کەڵک وەرگرتنی زۆر لە ئاو لە داهاتوودا و بەرزبوونەوەی کەڵک وەرگرتنی وڵاتانی باڵادەستی ڕووبارەکان لە بەهرەبەرداری لەم سەرچاوانە، شاهیتی بەرزبوونەوەی گفتوگۆی هیدرۆپۆلیتیکی نێوان وڵاتان دەبین. بە شێوەیەکی سادەتر، بە تاوتوێکردنی ڕۆڵ و کاریگەریدانانی سەرچاوە ئاوییەکان لە بڕیاراتی سیاسی و ڕکەبەریی نێوان وڵاتان یان ناوچەکان، هیدرۆپۆلیتیک دەوترێت. لە ئەمڕۆدا ئەو وڵاتانەی کە لە دۆخی باڵادەستی لە دەسپێڕاگەیشتن بە سەرچاوە ئاوییەکاندان بەنیسبەت وڵاتانی خواردەست، هێزێکی زۆرتریان هەیە و لە کاروبارە سیاسی و ڕکەبەرییەکانیان لە ئاو بە مەبەستی کارتی گوشار کەڵک وەردەگرن.

“ژێئۆکاڵچێر”

یەکەمین جار چەمکی ژێئۆکاڵچێر یان ژێئۆپۆلیتیکی فەرهەنگی لە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن ئابووریناسی ئامریکایی “ئیمانوئێل والراشتاین” لەبارەی شرۆڤەکردنی نیزامی جیهانی هاتە ئاراوە. ئەو نێئۆمارکسیستی بوو و باوەڕی وابوو لە سەدەی ١٦ـەوە بە دوا نیزامی جیهانی دەستی بەسەر جیهاندا گرتووە کە ناوەندێکی هەیە کە شوێنی بەرهەمهێنان یان زیادکردنی سامانە و داوێنێکی هەیە کە شوێنی دابینکردنی پێویستییەکان و مادەی سەرەتاییە و ئەم تیۆرییە دواتر لەژێر ناوی “ژێئۆپۆلیتیک لەسەر هێزی فەرهەنگی” خرایە بەر باس.

“والێر ئێشتاین” لەسەر ئەو باوەڕەی بوو کە ئەم نیزامە تایبەتمەندییەکی فەرهەنگیی هەیە، واتە فەرهەنگ خۆی بۆ جیهان هەناردە دەکات کە پێی دەوترێت ژێئۆپۆلیتیکی فەرهەنگی. ژێئۆکاڵچێر لەسەر ئەساسی توخمە فەرهەنگییەکان جێگیرە کە بەپێی تیۆریی “ناوەند- دەوروبەر”ی والێر ئێشتاین، بەوجۆرەی کە مادەی سەرەتایی و هێزی مرۆیی و… لە دەوروبەر دەڕونە ناوەند، فەرهەنگەکانیش لە ناوەندەوە دروست دەبن و دەڕۆنە نێو کۆمەڵگای دەوروبەرەوە، واتە کاڵای فەرهەنگی لە ڕێگای پەیامە فەرهەنگییەکانەوە لە توخمە فەرهەنگییەکان دروست دەبن و بڵاو دەبنەوە.

توخمە فەرهەنگییەکان (مۆسیقا، سینما، ڕۆژنامەکان و هەواڵدەرییەکان، کتێب و…) لە ناوەندە مۆدێڕنەکان (گەشەسەندوو) بەرەو دەوروبەر (لە حاڵی گەشەکردن) دەڕۆن و پەیامە فەرهەنگییەکان هەناردە دەکەن. لە ئەمڕۆدا لە وڵاتانێک کە ئیتنیک و قەوم و نەتەوەکان لەژێر داگیرکاریی نەتەوە باڵادەستەکانن، ئاسمیلاسیۆن و تواندنەوەی ئیتنیک و نەتەوەی ژێردەست لە ڕێگای فەرهەنگ، کەمترین هەڵوێستی جیهانیی لێ دەکەوێتەوە، بەم پێیە، سیاسەتی هەمیشەیی حکوومەتە ناوەندییەکان لە ناوچەگەلێکی وەک کوردستان لەسەر لەنێوبردنی فەرهەنگی تەرکیزی هەیە.

ژێئۆکاڵچێر چەمکێکە کە وەبیرهێنەرەوەی ڕۆڵ و کارکردی هۆکارە فەرهەنگییەکانی باڵادەستی وڵاتێکە یان پێکهاتەی شارستانییەتێکە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ فەرهەنگەکانی تر. ئەگەر لە گۆشەنیگای ژێئۆکاڵچێرەوە سەیری بۆنە فەرهەنگییەکانی نێوان نەتەوە و وڵاتانی جۆراوجۆر بکەین، وڵاتێک لە بواری فەرهەنگییەوە باڵادەست دەبێت کە توانایی هەناردە و کاریگەریدانانی فەرهەنگیی لە بوارە جۆراوجۆرەکانەوە لەسەر وڵاتانی تر هەبێت. لە ئەمڕۆدا پێوانە فەرهەنگییەکانی ڕۆژاوایی و ئامریکایی هەموو جیهانی گرتووەتەوە و هەموو وڵاتان و فەرهەنگەکان لە ڕکەبەری و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ فەرهەنگی ڕۆژاوایی، دۆخی بەرگرییان گرتووەتە خۆیان.

“ژێئۆپۆلیتیکی ژینگەیی”

بە پەیوەندیی نێوان دۆخی سەرچاوە ژینگەییەکان و سەرچاوەکانی ژیان لەگەڵ ئەمنییەت و سیاسەتی نێونەتەوەیی و نەتەوەیی، ژێئۆپۆلیتیکی ژینگەیی دەوترێت. لە ئەمڕۆدا بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوە ژینگەییەکان و هاتنە ئارای مەترسییە ژینگەییەکان (گەرمبوونی زەوی، پیسیی هەوا، لەنێوبردنی دارستانەکان، بەرزبوونەوەی حەشیمەت و هەژاری و…)، ڕۆڵ و گرینگیی سەرچاوە ژینگەییەکان و گۆڕانکارییە هەرێمایەتییەکان چەندین بەرابەر بووەتەوە و کۆمەڵگای جیهانی لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە پرسی ژینگە و گۆڕانکارییە هەرێمایەتییەکانی وەکوو مەترسییەکی جیددی لەقەڵەم داوە و چەندین کۆنفڕانس و دانیشتنی گرینگی جیهانی لەم بوارەدا بەڕێوە چووە. کەمبوونەوەی سەرچاوە ژینگەییەکان و مەترسیی لەنێوچوونی جۆرەکانی ڕووەکی و گیانلەبەری و هەروەها پیسییە ژینگەییەکان، بەستێنی ڕکەبەریی نێوان وڵاتان و تەنانەت ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵاتێکی گرتووەتەوە و ئەم ڕکەبەرییانە لە چوارچێوەی پرسی ژێئۆپۆلیتیکی ژینگەیی تاوتوێ دەکرێن.

“ژێئۆپۆلیتیکی کەمینەکان”

کەمینە لەهەمبەر زۆرینەدا واتا پەیدا دەکات. کەمینە لە چوارچێوەیەک وەکوو “وڵات، شار، مەڵبەندی هاوبەش، نەتەوە، کۆمەڵگا و…” لە بەرامبەر بەشێکی گەورەتر واتە زۆرینەدا جێ دەگرێت. کەمینە هەندێک گەوشین وەکوو زمان، ئیتنیک و ئایینزا لە خۆ دەگرێت کە شوناسی پێناسەکراو لەمەڕ دەوروبەرەکەی تاوتوێ دەکات. کەمینەکان بەگشتی لە دۆخێکی پەراوێزخراو جێ دەگرێت و لە بواری دەسپێڕاگەیشتن بە پێگەگەلی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگی، لە ڕادەیەکی خوارتر لە زۆرینە جێ دەگرێت. کەمینە بە دوو شێوە پێناسە دەکرێت: کەمینەی ئێکۆلۆژیک و کەمینەی کۆمەڵایەتی.

– کەمینەی ئێکۆلۆژیک بەو دەستە لە کەمینەکان دەوترێت کە بە شێوەیەکی یەکگرتوو لە مەڵبەند و جوگرافیای لەمێژینەی خۆیاندا ژیان دەکەن. ئەم گرووپە لە کەمینەکان لە مەڵبەندی خۆیاندا زۆرینەن و لەگەڵ ژینگە و جوگرافیای خۆیاندا پەیوەندیی ئێکۆلۆژیکییان پێک هێناوە و ئەم پەیوەندییە ئێکۆلۆژیکییە بەستێنی دەربڕینی داوکارییە شارۆمەندی و ناسنامەییەکانی بۆیان دابین کردووە.

– کەمینەی کۆمەڵایەتی/ بە دەستەیەک لە کەمینەکان دەوترێت کە مەڵبەند و جوگرافیای تایبەت بە خۆیان نییە و بە شێوەیەکی پڕژوبڵاو لە شارەکان و ناوچەکانی تر بڵاو بوونەتەوە. لە ئەمڕۆدا زۆرینەی کۆچبەرەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە وڵاتانی ئورووپایی، لەژێر ناوی کەمینەی کۆمەڵایەتیدان.

“ژێئۆپۆلیتیکی زانیاری”

ژێئۆپۆلیتیکی زانیاری بابەتێکی نوێیە لە ژێئۆپۆلیتیک. لە ڕوانگەی بیرمەندانی ئەم بوارەوە، پەیوەندییەکی واتادار لەنێوان باڵادەستی لە هێز لەگەڵ ئاستی باڵای زانیاریی زانستی و زانستی مرۆیی بوونی هەیە. لە ڕوانگەی ژێئۆپۆلیتیکی زانیاری، وڵاتانێک کە ئاستی زانست و زانیارییان بەرزترە، لە بواری هێز و لە ڕکەبەری لەگەڵ هێزەکانی تر و وڵاتانی تر، پێگەیەکی سەرتریان هەیە. ژێئۆپۆلیتیکی زانیاری لەسەر ڕۆڵی زانست و زانایی لەسەر هێز، دەکۆڵێتەوە. لە ئەمڕۆدا باشترین زانکۆکان، ناوەندە زانستییەکان، گۆڤارە بەناوبانگەکان، ئامرازە میدیاییەکان و تەکنۆلۆژییە نوێیەکان لە بواری زانیاری گەیاندن، لە خزمەت هێزە باڵادەستەکانە.

“ژێئۆپۆلیتیکی وزە”

لە ئەمڕۆدا ڕۆڵی وزە لە ژیانی مرۆڤدا زۆر بەرچاوە. بە پیشەییبوونی جیهان بەبێ بوونی سەرچاوەی وزە ناشۆیە (ئیمکانی نییە). لە ئەمڕۆدا هەموو جومگەکانی ژیانی مرۆڤ لە بوارە جۆراوجۆرەکان (پیشە، جووتیاری، گەرمکەرەوە و فێنککەرەوە، بەرهەمهێنانی خۆراک، هاتوچۆ، نیزامیگەری، چالاکییە پزیشکی و دەرمانییەکان، لێکۆڵینەوە زانستییەکان) بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرچاوەکانی وزە لە پەیوەندیدان. بەم پێیە ئەو وڵاتانەی کە لە بواری سەرچاوەکانی وزە تواناییەکی زۆرتریان هەیە، لە بواری هێزی میللی و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کێشە و گرفتەکان، بەنیسبەت وڵاتانی تر کە ئەو تواناییانە کەمترە، لە پێگەیەکی بەهێزتردان. ژێئۆپۆلیتیکی وزە دەپەرژێتە سەر وەندشی ڕۆڵ و کاریگەریی وزە و جومگە جۆراوجۆرەکانی لەسەر سیاسەت و هێز و بۆنە جۆراوجۆرەکانی نەتەوەکان و دەوڵەتەکان.

پۆستی پێشوو

سیمای فێمینیستیی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە جەنگ لە ڕووسیا

پۆستی داهاتوو

ژنان و شۆڕش لە ڕۆژهەڵاتی ناوین

بێهزاد قادری

بێهزاد قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دەروونناسیی داگیرکاری (کۆلۆنیالیزم)
کولتوور و مرۆڤسازی

دەروونناسیی داگیرکاری (کۆلۆنیالیزم)

حوزه‌یران 25, 2025
10
بۆچی ژیاننامە سەرنجمان ڕادەکێشێت؟
کولتوور و مرۆڤسازی

بۆچی ژیاننامە سەرنجمان ڕادەکێشێت؟

حوزه‌یران 23, 2025
18
بوودا
کولتوور و مرۆڤسازی

بوودا

حوزه‌یران 16, 2025
25

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە