(تۆربیدی ڕۆژی قیامەت) ئەو چەكەی كۆتایی بەژیانی مرۆڤایەتی دێنێت
كاتێ باسی چەكە هەرە كوشندەكان دەكرێت لەجیهاندا، ناكرێت ڕاستەوخۆ باسی چەكە كوشندە و وێرانكارییە ئەتۆمییەكان نەكرێت. بەتایبەت ئەو چەكانەی كەلە جبەخانەكانی ڕووسیادا هەن.
لەم كورتە زانیارییەدا ئاماژە دەكەین بە كوشندەترین چەك لەنێو جبەخانەكانی ڕووسیادا كە پسپۆڕان ناویان ناوە (تۆڕبیدی ڕۆژی قیامەت) واتە ئەو چەكەی ڕۆژی قیامەت دروست دەكات.
+ تۆڕبیدی ڕۆژی قیامەت، ناوە زانستییەكەی (ستاس -6) ە و لەساڵی 2015دا لە لایەن ڕووسیاوە ئاشكرا كراوە.
+ دەكرێت بگوترێت: تازەترین چەكی وێرانكارە لەجیهاندا، لەدوای پەردەلادان لەڕووی ئەو چەكە، وڵاتان چاویان بە سەرلەبەری ئاسایشی جیهاندا خشاندەوە.
+ بەگوێرەی بەڵگەنامەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا”پەنتاگۆن”، ئەو چەكە ڕووسییە لەتوانایدا هەیە تەواوی كەناراوەكان لەناو بەرێت و بۆ سەدان ساڵ كۆتایی بەژیان و ئاوەدانییەكان بهێنێت.
+ گۆڤاری پرۆفیشناڵی “پۆپیلەر میكانیكز” جەخت دەكاتەوە لەتوانای ئەو چەكەو دەنوسێت: لەتوانایدا هەیە هەموو ڕواڵەتەكانی ژیان بۆ چەندین نەوە بسڕێتەوە لەسەر زەویدا.
+ گۆڤاری “ناشیوناڵ ئینترست” دەنوسێت: ئەو تۆڕبیدە ڕووسییە، ژێر دەریاییەكی سەرسوڕهێنەرەو، دەتوانێت لەقووڵایی 1000 مەتردا مەلە بكات و بەرەو ئامانجەكانی بڕوات.
+ زۆر بەئاسانی دەتوانێت لەگەڵ بەرزی و نزمییەكانی ناو بنكی دەریاكاندا خۆی بگونجێنێت.
+ لەتوانایدایە لەدووری 9 هەزار كیلۆمەترەوە، ڕۆخەكانی ئەمریكا بپێكێت.
+ هیچ سیستەمێكی بەرگری دژە ژێردەریایی ئەمریكا نایدۆزێتەوە.
+ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەڵێت: لەماوەی پەنجا ساڵی ڕابردوودا، هیچ چەكێكی ئەتۆمی بەهێز، وەك تۆربیدی ڕۆژی قیامەت دروستنەكراوە.