• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, حوزه‌یران 1, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕەنگە هاوردەی وزەی ئێراق لە ئێرانەوە کۆتایی پێبێت

    کام پرۆژە یاسا دەستەبەری مافی گەلی کوردستان دەکات لەبەغداد

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (58)

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی (62)

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    هەر خۆمان ماوین؛ ئەوە ئێران و میسریش پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

    لەئاوێنەی لۆزاندا كورد خۆی نابینێ و داگیركەریش ناناسێت

    لەئاوێنەی لۆزاندا كورد خۆی نابینێ و داگیركەریش ناناسێت

    ئێمە هەین…

    شكست لە دیموكراتیبووندا

    چارەنووسی بودجە لەنێوان نیگەرانیی گەورەکان و بێباکیی بچووكه‌كاندا

    چارەنووسی بودجە لەنێوان نیگەرانیی گەورەکان و بێباکیی بچووكه‌كاندا

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    دیسان مەسەلەی بۆڕییەکە

    فەزیحەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

    بۆچی زەوی لەژێر هەڕەشەدایە؟

    مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی

    ناوەڕۆکی لووتکەی گەورەی جیهانی G7 بۆ 2023

    عیبادەت و ترس و زەکات

    وانەزانن ئەمریکا زۆر لە خەمی دیموکراسیدایە!

  • شــیکار
    پەرەی سیاسی (پێناسە و مانا)

    پەرەی سیاسی (پێناسە و مانا)

    ره‌فتاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی‌ دیكتاتۆره‌كان

    ره‌فتاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی‌ دیكتاتۆره‌كان

    کۆماری جنۆکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتاره‌کان

    کۆماری جنۆکه‌کان و ده‌سه‌ڵاته‌ تۆتالیتاره‌کان

    بۆچى تا ئێستا تاوانى جەنگ بەردەوامە؟

    بۆچى تا ئێستا تاوانى جەنگ بەردەوامە؟

    ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ

    ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ

    ناکۆکی کورد و تورک لە سەردەمى سەڵاحەدینى ئەیوبیە وە

    ناکۆکی کورد و تورک لە سەردەمى سەڵاحەدینى ئەیوبیە وە

    هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕۆژی جیهانی كتێب

    هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕۆژی جیهانی كتێب

    ئەنجام و کاریگەرییەکانی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا

    ئەنجام و کاریگەرییەکانی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا

    جينۆسایدى بێدەنگ

    جينۆسایدى بێدەنگ

    ١٠٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری

    ١٠٣ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری

  • ئــــابووری
    گرفتەکانى پڕۆژە یاساى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغداد

    گرفتەکانى پڕۆژە یاساى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغداد

    مه‌سره‌فگه‌رایی له‌ بازنه‌ی نۆرمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ کۆن و نوێکاندا

    مه‌سره‌فگه‌رایی له‌ بازنه‌ی نۆرمه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ کۆن و نوێکاندا

    كاریگەری باج لە سەر داهاتی حكومەت

    كاریگەری باج لە سەر داهاتی حكومەت

    هەدەردانى خۆراک لە ئێراق وهەرێمى کوردستان

    هەدەردانى خۆراک لە ئێراق وهەرێمى کوردستان

    كاریگەری ڕیكلامی بازرگانی لە سەر ساخكردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری

    كاریگەری ڕیكلامی بازرگانی لە سەر ساخكردنەوەی بەرهەم و خزمەتگوزاری

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

    ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

    ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی دوو و کۆتایی

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    ڕێبازی نەقشبەندی لە تورکیای کۆماریدا: بەشی یەک

    مێژووی ناکۆکی وخۆخۆری لە مێژووی کوردستاندا: بەشی یەکەم

    مێژووی ناکۆکی وخۆخۆری لە مێژووی کوردستاندا: بەشی دووەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی یەکەم

    ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی یەکەم

    رۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد

    رۆشنبیرانی شاشە و خەونی بچوکی ڕۆشنبیرانی کورد

    ئاوڕێک له‌ گۆرانیی کوردی؛ ئێسته‌ و ڕابردوو

    ئاوڕێک له‌ گۆرانیی کوردی؛ ئێسته‌ و ڕابردوو

    سه‌رسامیی هه‌ندێک بۆ بیانییه‌کان له‌ نێوان حاڵه‌ت و دیارده‌دا

    سه‌رسامیی هه‌ندێک بۆ بیانییه‌کان له‌ نێوان حاڵه‌ت و دیارده‌دا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد برای منن

    كورد برای منن

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئایا كوردستان ده‌توانێ شه‌ڕی نه‌رم بكات؟

کەیهان محەمەد نەژاد لەلایەن کەیهان محەمەد نەژاد
كانونی دووه‌م 16, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
ئایا كوردستان ده‌توانێ شه‌ڕی نه‌رم بكات؟
0
هاوبەشکردنەکان
17
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

لەم سەردەمەدا؛ شۆڕشی تێکنۆلۆژیی زانیاری و پەیوەندی ڕۆڵێکی بەرچاو لە ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەگێڕێ. ئەو پرسانە کە لێرەدا دێنە گۆڕێ بریتییە؛ ئایا ئەم شۆڕشە چ باندۆڕێکی لەسەر شەڕی نەرم هەیە؟ شەڕەکانی شوێندانەر لە شۆڕشی تێکنۆلۆژیی زانیاری و پەیوەندی کامانەن؟ ئایا کوردستان دەتوانێ شەڕی تێکنۆلۆژیی زانیاری و شەڕی “نەرم” لە بەرانبەر دوژمن و نەیاری خۆی بکات؟. وه‌ڵامی ئەم پرسیارانە لە درێژەی بابەتەکەدا دەخرێتە بەر چاوی خوێنەران. تێکنۆلۆژیی زانیاری و پەیوەندی سەردەمی نوێ، سەرەڕای ئەوەی کە باندۆڕێکی زۆری هەیە و لە شەڕی نەرمدا جێی گرتووە و، هەروەها لە شەڕی سایبری، “network”ی و شەڕی ئێلێکترۆنیکیشدا بەکار دێت. شەڕی تێکنۆلۆژیی زانیاری و پەیوەندی توانای تاکتیکی ئەرتەشەکانی لە شەڕدا گۆڕیوە و ڕادەی سەرکەوتنیان لە مەیدانی شەڕدا دیاری دەکات. ئەمڕۆکە ئەرتەشی “ئه‌مریکا” لە ڕێگای سەتەلایتەوە ڕێنمایی دەکرێ و ئەم سەتەلایتە لەسەر ئەم ئەرتەشەدا زاڵە و مەیدانی شەڕی بۆیان دیاری دەکات. لەم سەردەمەدا؛ زۆربەی وڵاتانی جیهان لەگەڵ نەیارانی خۆی شەڕی مەیدانی ناکات، بەڵکوو ئەوان لە ڕێگای تێکنۆلۆژی سەردەمەوە شەڕی “نەرم” دەکەن و ئەوان تەسلیمی خۆیان دەکەن. کوردستانیش دەتوانێ هێزی مرۆیی خۆی پێش بخات و لە ڕێگای تێکنۆلۆژی-وە دۆژمن و نەیاری خۆی بکات بە ئامانج.

هەر وڵاتێ کاتێک هەوڵی پاراستنی خۆی دەدات، کەڵک لە ئامراز و تێکنۆلۆژیای نوێ وەردەگرێ و لە هەوڵدا دەبێ کە خۆی لەمەڕ تێکنۆلۆژیای نوێ پڕچەک بکات، تاکوو خۆی لە هەڕەشەکانی دوژمن بپارێزێ. نموونەی هەرە بەرچاو وڵاتی ئیسرائیلە. ئەم وڵاتە؛ خۆی لەباری تێکنۆلۆژی سەردەمدا پێش خستووە و لەهەمبەر دوژمن دەوێستێ و لە ڕێگای تێکنۆلۆژییەوە دوژمنی خۆی لاواز دەکات. کوردستان چۆن دەتوانێ خۆی بەهێز و پڕچەک بکات، تاکوو لە بەرانبەر نەیاری خۆی سەرکەوتوو بێت و دوژمنی خۆی لاواز بکات؟ کوردستان دەتوانێ لە شەڕی “نەرم” کەڵک وەرگرێ، بەڵام ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە ئاخۆ چۆن و لە کام ڕێگاوە شەڕی نەرم بکات؟ وه‌ڵام ئەمەیە؛ شەڕی “نەرم” پێکهاتووە لە شەڕی دەروونی، پڕوپاگەندە، میدیایی، سایبری، زانیاری، فەرهەنگی، سیاسی، کۆمەڵایەتیی و زانستی. چوار مێتۆدی سەرەکی شەڕی “نەرم” پێکهاتووە لە؛ شەڕی دەروونی، پڕوپاگەندە، میدیایی و سایبری. کوردستان لە ڕێگای ئەم چەند خاڵانەدا دەتوانێ کۆمەڵگا یان گرووپێک بکاتە ئامانج و بە بێ شەڕی نزامیی دژبەری خۆی تووشی دۆڕان بکات. لەم چەند نموونەدا ئەم شەڕانە باس دەکەین. کە پێکهاتوون لە؛

“شەڕی دەروونی”

شەڕی دەروونی؛ بە داڕشتنی پلان لە هەمبەر لەناوچوون یان لاواز کردنی ورەی دژبەر پێناسە دەکرێ. شەڕی دەروونی لە شەڕی جەبلخانەیی زیاتر لە لایەن دوژمنەوە گرینگی پێ دەدرێ. بە گشتی لە شەڕی دەروونیدا لە دوو پلان زیاتر بەکار دێت؛

1- لەناوبردنی هەندێ لە حاڵەتەکانی ورەی خەڵک و ڕای گشتیی، کە ئەوان لە بەرپرس و کاربەدەستانی وڵاتی خۆیان بی هیوا بن.

2- جێگیرکردنی هێژموونی خۆیان لەنێو بیر و هزری بەرانبەرەکەیاندا.

تومێس فوڵێر”Thomas Fuller” میژوونووسی بریتانیایی دەڵیت “لەوانەیە شەڕی دەروونی جێگای ئامرازەکان لە شەڕدا بگرێ، “شەڕی دەروونی” دەتوانێ میشکی مرۆڤ ئاڵۆز بکات و ژیانی مەعنەوی و ئەخلاقی نەتەوەیەک لەناو ببات”. شەڕی دەروونیی ستراتیژیکی یەکێک لە شەڕەکانی دەروونییە کە کەڵکی لێ وەردەگیردرێ، بەڵام درێژخایەنە و دەتوانێ لەسەر خەڵکی نەتەوەی دژبەر، کۆمەڵگا، فەرهەنگ، مێژوو و لەهەموویان گرینگتر دەتوانێ لەسەر هێزە وەفادارەکان بە نزام کاریگەری هەبێت. نموونەی بەرچاوی شەڕی دەروونیی ستراتیژیکی وڵاتی ئیسرائیلە. وڵاتی ئیسرائیل بە هەموو شیوازێک شەڕی دەروونیی ستراتیژیکی درێژ خایەن دادەڕێژێ و لە ناوخۆی دوژمندا باندۆڕ لەسەر کۆمەڵگا و بەتایبەت هێزەکانی دژبەر دادەنێت. لەو ماوەیەدا ئیسرائیل چەندین جار بنکە لەشکەرییەکانی “کۆماری ئیسلامی ئێرانی” کردە ئامانج و ئەوەش لە ڕێگای خودی کەسانێکە لەناو سپای پاسداراندا کاریان دەکرد کەڵکی وەرگرت. ئەمە بووە جێگای شک و گومانی بەرپرسان و بە تایبەت نزامیی ئێران، ئاخۆ لە ناو بەرپرس و فەرماندە نیزامییەکانیاندا سیخۆڕی ئیسرائیلی هەیە؟ بە هەر کردەوەیەک کە بە مەبەستی دزەکردن لە نێو باوەڕ، هەڵسوکەوتی کەسی بەرانبەر، لاوازکردن و لەناوبردنی ورەی دژبەر، شەڕی دەروونی پێ دەوترێ.

کەسێک کە ئەو خاڵانەی باسمان کرد بکاتە ئامانج، دەبێ پێرسۆنێلی حکوومەتی بێ، دەبێ شارەزاییەکی باشی لەسەر خەڵک و کۆمەڵگای دوژمن و نەیاری وڵاتی خۆی هەبێ، زمانی ئەوان بە باشی بزانێ و لەگەڵ کێشە، دەرد و… کۆمەڵگای بەرانبەر زانیاری باشی هەبێ، تاکوو بتوانێ لەسەر دەروونی ڕای گشتیی بەرانبەر کار بکات و لە پاشەڕۆژدا لاوازیان بکات. لە ڕاستیدا شەڕی دەروونی، شەڕکردن لەگەڵ هزری دوژمنە. ئەگەر هزری دوژمن لاواز بوو، ئەوان تووشی شک و گومان لە خۆیان، خەڵک و کۆمەڵگایان دەکات. کەواتە شەڕی دەروونی باشترین ڕێگایە بۆ لاوازکردنی دوژمن.

“شەڕی پڕوپاگەندە”

پڕوپاگەندە؛ یەکێک لە گرینگترین شەڕی تێکنۆلۆژیای نوێیە و یەکێک لە شەڕەکانی نەرم دێتە ئەژمار. دوای شەڕی جیهانی دووه‌ەم، وشەی پڕوپاگەندە زۆرجاران بە مەبەستی سیاسی، نەتەوەیی یان بۆ هاندانی چەند بیرۆکەیەکی دیاری کراو بەکار هاتووە. پڕوپاگەندە چەکێکی زۆر بەهێزە کە لە شەڕەکاند بەکار دێت. بۆچی دەوترێ پرۆپاگەندە چەکێکی بەهێزە؟ چونکا پڕوپاگەندە کردن بە ئامرازە پێشکەوتووەکانی شەڕ، یەکیک لە گرینگترین شەڕەکانی دەروونییە کە دەتوانێ ورەی دوژمن و لەشکەری دوژمن شوێندانەربێ. نیشاندانی چەکی پێشکەوتوو زۆر گرینگترە لە بەکارهێنانی. بۆ وێنە لە شەڕی (ئامریکا و ئێراق)دا لە ساڵی2003 دەنگۆیەک بڵاو بوو و بووە سەردێڕی ڕۆژنامەکان کە ئامریکا لە چەکی ناوەکی بۆ دەسبەسەرداگرتنی ئێراق بەکاری هێناوە. بەپێچەوانە، ئامریکا هیچکات ئەو چەکەی لە دژی ئێراق بەکارنەهێناوە.

پڕوپاگەندەی چەکە پێشکەوتووەکان لە مەیدانی شەڕدا و مانۆڕدانیان هەم توانای ئەوان نیشان دەدات و هەمیش کاریگەری نەرێنی لەسەر دوژمن دەخۆلقێنێ و ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی ورەی لەشکەری دوژمن. ئادۆلف هیتلێر”Adolf Hitler” دەڵێت؛ “دەبێ هەموو پڕوپاگەندەیەک ئەوەندە خۆشەویست (popular) و لە ئاستی بیرکردنەوەیەکی بەرزدا بێت کە نەزانترین کەس بەرەوڕووی ئەم پڕوپاگەندەیە بڕوات و بەکارهێنانی پڕوپاگەندەی هوشیاری و بەردەوامی، خەڵک دەتوانێ جەهەنەم بە بەهەشت و بەهەشتیش وەک خراپترین ڕەوشی ژیان ببینێ”. ئەمرۆکە هەموو جیهان بە پڕوپاگندە، شەڕی نەرم دەکات و ورەی نەیاری خۆی دادبەزێنی. لە شەڕی پڕوپاگەندەییدا زیاتر لە باوەڕ، ناسنامە و دەروونی لایەنی بەرانبەر دەکرێتە ئامانج. بە ئامانجکردنی ورەی لەشکەری دوژمن لە بەرەی شەڕدا یەکێک لە گرینگترینەکانی شەڕی پڕوپاگەندەیە. چونکا لەشکەری دوژمن لە بەرەی شەڕدا بە بیستنی هەواڵێکی نەرێنی ورەی دادەبەزێ. پڕوپاگەندە کردنی هەواڵی برسییەتی دوژمن، تۆپباران کردنی شوێنە هەستیار و گرینگەکانی و هەروەها شکەستی ئەوان لە بەرەی شەڕدا دەتوانێ ببێتە هۆی ئاڵۆزی و لاوازبوونیان. هەرچەندە گرووپی تێرۆریستی داعش بە ناوی ئیدۆلۆژی ئیسلام شەڕیکرد، بەڵام ئەم گرووپە تێرۆریستییە بە ناوی ئیدۆلۆژی ئیسلامی کەڵکی لە باوەڕی خەڵک وەرگرت. داعش لە دەسپێکدا بە بڵاوکردنی گرتە ڤیدیۆی تووندوتیژی لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا و بە ئەم شێوازە پڕوپاگەندەیە ترسی خستە نێو دڵی خەڵکەوە و هەر کات ناوی داعش دەهات لە نێو کۆمەڵانی خەڵک ترس و دڵەڕاوکی دروست دەبوو، ئایا ئەم گرووپە لە چ جۆرە کەسانێک پێکهاتووە؟.

یان بەپێچەوانەی پڕوپاگەندەی داعش، ‌هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە بیر و باوەڕێکی قووڵ بە نەتەوە، خاک و سەروەری وڵاتی خۆی شەڕی دەکرد و پڕوپاگەندەی میدیاکان لەمەڕ بوێری پێشمەرگەکان لە بەرەی شەڕی داعشدا، لەسەر ورەی دوژمن باندۆڕێکی نەرێنی هەبوو. کاتێک ڕێزدار “مەسعوود بارزانی” سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرەی شەڕدا سەردانی هێزی پێشمەرگەی کرد، میدیاکان پڕوپاگەندەیان پێ دەکرد، ئەمەش ڕاستەوخۆ لەسەر پێشمەرگەی بەرەی شەڕ و تەنانەت لە سەر خەڵکی کوردستان باندۆڕێکی ئەرێنی هەبوو و هەروەها بە پێچەوانە لەسەر دوژمنیش باندۆڕێکی نەرێنی هەبوو. وڵاتی بریتانیا لە شەڕی جیهانی یەکەمدا، ئۆفیسێکی بەناوی پڕوپاگەندەی شەڕ دامەزراند و هەر هەمان ئۆفیس لە ساڵی 1918دا گۆڕدرا بە وەزارتی زانیاری. وڵاتی ئاڵمان هۆکاری شکەست خواردنی خۆی لە شەڕی جیهانی یەکەمدا کەماسییەکانی لە باری پڕوپاگەندەدا لە قەڵەم داوە. ئامانج لە شەڕی پڕوپاگەندە ئەمەیە؛ پشتیوانی کردن لە هێزی لەشکەری، جێگیرکردنی ورە، باوەڕ بە هێزی لەشکەری، داکۆکی لە بیر و باوەڕەکانی نەتەوە و سەروەری تەواویەتی وڵات. هەر بۆیەش پێویستە کە کوردستان بە هەموو هەوڵ و تێکۆشانەوە لە ڕێگای ناڕاستەوخۆوە شەڕی پڕوپاگەندەیی لە دژی نەیاری خۆی بکات.

“شەڕی میدیایی”

شەڕی میدیایی؛ یەکێک لە مێتۆدە گرینگەکانی شەڕی نەرمە و هەروەها بەهرەمەندبوون لە توانای میدیا بە مەبەستی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی زۆر گرینگە. هەندێک لە ڕووناکبیران لەسەر ئەم باوەڕەن کە میدیا، دەسەڵات و هێزی دیاریکردنی چارەنووس لە مرۆڤەکان دەستێنێتەوە و دەیانخاتە بن خزمەتی خۆیاندا و لەسەر هزر، فام و هەستی تاکەکان زاڵە. لە ئێستادا؛ میدیا لە داڕێژەریی شەڕی دەروونیدا ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە. لە شەڕی ئێستادا ستراتیژیی میدیایی ئەگەر لە ستراتیژییەکانی سەربازی گرینگیەکی زۆرتری نەبێ کەمتری نییە؛ لە ڕاستیدا دوای شەڕی سارد، واتە و ستراتیژییەکان گۆڕدرا و لە ئێستادا شەڕی سارد، دەروونی، پڕوپاگەندەیی و…، هەر هەموویان لە ژێر کاریگەریی شەڕی میدیاییدان و میدیا ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە. کاتێک کە میدیا بتوانێ لەسەر بیروڕای گشتی شوێندانەر بێ، ئەوکات ئەم میدیایە سەرکەوتوو دەبێ؛ میدیاکانی ئەمڕۆیی دەتوانن لە چەندین ڕێگای جیاوازەوە شەڕ بکەن. لە تێلێڤیزیۆنەکاندا کاتێک چەند شرۆڤەکار بە زمانی دوژمن دەدوێن و پڕوپاگەندەی نەرێنی لە دژی سیاسەتەکانی دوژمن دەکەن، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەتوانن لەسەر خەڵکی نەیار کاریگەریان هەبێ. لە شەڕی میدیاییدا فەرهەنگ، کۆمەڵگا، ناسنامە و باوەڕی دوژمن دەبێتە ئامانج. بۆ وێنە لە شەڕی (ئامریکا و ئێراق) لە ساڵی 2003دا، میدیاکانی “ئامریکا” بەیەکەوە و بە شێوەیەکی خێرا ڕووداوەکانی شەڕیان دەگواستەوە و هەموو ڕووداوەکانیان لە بەرژەوەندی ئامریکادا بڵاو دەکردەوە و وایان کرد کە ورەی سەربازەکانی ئێراق بەخێرایی لاواز بێت و بنکە گرینگەکانی خۆیان بە جێ بێڵن.

یان بەپێچەوانەی شەڕی (ئامریکا و ئێراق)، لە شەڕی داعشدا میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی پێشڤەچوون و توانای هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان نیشاندەدا کە ئەمەش ڕاستەوەخۆ باندۆڕێکی نەرێنی لەسەر ورەی چەکدارانی تێرۆریستی داعش هەبوو. لە شەڕی میدیاییدا، دەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە شارەزایان، شەڕی نەرم لە میدیاکاندا بەڕێوە ببەن. لە ئێستادا شەڕی میدیایی لەسەر بیروڕای گشتی شوێندانەرە.

“شەڕی سایبری”

شەڕی سایبری پێکهاتووە لە پەلاماری سایبری کە لەلایەن وڵاتێک لە دژی بنکەکانی سایبری وڵاتێکی دیکە و بە چەند ئۆپەراسیۆن دەکرێ. ئێمە دەتوانین لە نموونەیەکدا شەڕی (ئامریکا و ئێراق) لە ساڵی 2003دا بێنین، کە شوێندانەرترین نموونەی شەڕی سایبرییە. لەو شەڕەدا؛ ئامریکا توانی بە هەککردنی سیستمە دژە مووشەکییەکانی ئێراق ڤایرۆسێک لە ڕێگای کامپیوتێرەوە بگوازێتەوە نێو سیستمی دژەمووشەکی ئێراق و لە کاری بخات. کاتێک کە فڕۆکەکانی ئامریکا لەسەر ئاسمانی ئێراق بوون سیستمە بەرگریییەکانی ئێراق کاری نەدەکرد و ئەوان توانییان زۆربەی سیستمە بەرگرییەکانی ئێراق لە ڕێگای دوورەوە هەک بکەن. لە نموونەیەکی دیکەدا؛ ئیسرائیل لە دەسپێکی ساڵی 2021دا چەندین سیستمی بەرگریی ئێرانی هەک کرد و فڕۆکە F35کانی چەند بنکەی کەرەستەی ناوەکی لە شاری کەرەجی ئێرانی کردە ئامانج. ڕۆژی 27ی ژوئێنی 2021، “جۆ بایدێن” سەرکۆماری “ئامریکا” هەڕەشەی لە “ڕووسیە” کرد کە هێرشە سایبرییەکانی خۆی لە سەر “ئامریکا” کۆتایی پێ بێنێت، ئەگەر هێرشە سایبرییەکان لەسەر “ئامریکا” بەردەوام بێت ئێمە تووشی شەڕێکی ڕاستەقینە دەکات. بەگشتی “شەڕی سایبری” لە جیهاندا بەرەو زیادبوون دەچێ و زۆرجار بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی، فەرهەنگی و ئەمنییەتی نەتەوەیی وڵاتێک دەکرێتە ئامانج. کەوایە؛ پێویستە ئێمە کۆمەڵگا و وڵاتی خۆمان لە دژی شەڕی نەرم و تێکنۆلۆژیای نوێ ڤاکسینە و پڕچەک بکەین.

دەبێ ئێمەیش لە دژی نەیارانی خۆمان لە هەوڵ و تێکۆشاندا بین. ئەگەر نەیارانی ئێمە لە ڕێگایەکەوە لە بەرانبەر کۆمەڵگا و نەتەویی ئێمە شەڕی نەرم بکەن، دەبێ ئێمە بە وشیاریێکی تەواو دزە بکەینە نێو کۆمەڵگای ئەوان و لاوازیان بکەین. لە ڕاستیدا؛ دەبێ کوردستان بەشێکی زۆر لە داهاتی خۆی تەرخانی ئەم شەڕانە بکات و لە کەسە پسپۆڕەکان کەڵک وەرگرێ. حەشیمەتی کوردستان چەندقات لە حەشیمەتی ئیسرائیل زیاترە و لە باری ئیرادە و باوەڕەوە لە ئیسرائیل بە‌هێزترە. کەوایە؛ دەبێ کوردستان ئەو وڵاتە بۆخۆی بکاتە نموونە و خۆی لە هەموو بارێکەوە بپارێزێ و دۆست و نەیارانی خۆی لە یەک جیا بکات. ئەگەر کوردستان بتوانێ لە ڕێگای تێکنۆلۆژیای سەردەم و شەڕی نەرمەوە نەیارانی لاواز بکات، ئەوکات هەم نەیار هەمیش دۆست لەسەر کوردان حەسابێکی تایبەت دەکات.

پۆستی پێشوو

بۆچی كەشتییە بازرگانییەكان ئاڵای چەند وڵاتێكی دیاریكراو بەرز دەكەنەوە؟

پۆستی داهاتوو

تۆماهۆك

کەیهان محەمەد نەژاد

کەیهان محەمەد نەژاد

رۆژنامەنووس

پەیوەندیداری بابەتەکان

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی سێیەم و کۆتایی

ئایار 30, 2023
7
ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ده‌ستێكی شاراوه‌: بەشی دووەم

ئایار 22, 2023
14
ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ته‌ڕه‌زانی کورد له‌ نێوان سرووشت و سیاسه‌تدا

ئایار 17, 2023
27

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2023
د س W پ ه ش ی
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031  
    شوبات »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە