لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی)، ئەمڕۆ (٨ / ١١ / ٢٠٢٢)، پانێڵێکی سازکرد، بۆ بەڕێز مامۆستا “عەبدوڵا ڕەسوڵی” بە ناونیشانی: (خوێندنەوەیەکی کۆمەڵناسیانە بۆ شۆڕشی ژینا لە ئێران).
تیایدا کە ژمارەيەك لە توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ ئامادەبوون، بەوردی شرۆڤەی دۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا لەگەڵ تیشك خستنە سەر هۆکارەکانی نائارامی و خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها ئەگەر و سیناریۆکان خرانە ڕوو.
دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی هەمەلایەنی بابەتەکە کرا و ڕاوبۆچوونەکان خرانە بەر سەرنج وگەنگەشەکران.