(نیكتین) له یادداشته‌كانیدا، به‌شێوه‌یه‌كی پوخت وه‌ك شایه‌تحاڵێك ئاماژه به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كورد ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌ته هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌ی عوسمانییه‌كان.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا عوسمانییه‌كان له ڕێگه‌ی به‌یاننامه و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌وڵیانداوه كورد به‌ناوی جیهاده‌وه بنێرن بۆ جه‌نگی ڕووسیا.
ڕووداوه كاره‌ساتباره‌كانی جیهان كه‌م تا زۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی ژیان و هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستانیش جێهێشتووه، ئه‌و پێشهاتانه بێ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستیان له خوڵقاندنیاندا هه‌بووبێ، تهوژهمهكانیان هێنده به‌هێز بووه كه گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان (1914-1918ز) له‌نێوان هاوپه‌یمانان (ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا-مه‌جه‌ر، ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، بوڵغارستان) له‌لایه‌ك و وڵاتانی (فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ڕووسیا، سربستان، ئیتاڵیا، ئه‌مریكا، ژاپۆن، ڕۆمانیا) له‌لایه‌كیتره‌وه هه‌ڵگیرسا.
ویلایه‌تی موسڵ و كوردستانی باكور وه‌ك به‌شێك له ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی، كه‌وتنه به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی تا به‌ناوی جیهاد، كورد بۆ جه‌نگ دژ به ڕووسیا دنه بده‌ن، وێڕای كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه له‌سه‌ر چه‌ندین هۆز و بنه‌ماڵه‌ی كورد، كۆمه‌ڵێك منه‌وه‌ر و زانای ئایینی كورد له كوردستاندا به‌گژ ئه‌و بانگه‌وازه‌دا چوونه‌وه، ڕۆڵێكی كارایان له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ی خۆیاندا بینی تا به‌هۆی ئه‌و پڕوپاگهندانهوه هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و نه‌بنه سوته‌مه‌نی جه‌نگێك كه پێوه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ناگونجێ و هیچ سودێكیشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد تێدا نییه.
(بازیل نیكتین) یه‌كێكه له‌و كوردناسه به‌ناوبانگانه‌ی كه كونسوڵی ڕووسیا بووه له ئێران و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه ده‌رباره‌ی كورد، له یادداشته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌و بابه‌ته گرنگه داوه.
(نیكتین) له یادداشته‌كانیدا، به‌شێوه‌یه‌كی پوخت وه‌ك شایه‌تحاڵێك ئاماژه به هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كورد ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و سیاسه‌ته هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌ی عوسمانییه‌كان، له‌و سه‌رده‌مه‌دا عوسمانییه‌كان له ڕێگه‌ی به‌یاننامه و پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌وڵیانداوه كورد به‌ناوی جیهاده‌وه بنێرن بۆ جه‌نگی ڕووسیا.
(نیكتین) به‌شێك له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی عوسمانی بۆ جه‌نگ دژی ڕووسیا خستۆته‌ڕوو، له یادداشته‌كانیدا نوسیویه‌تی:”سه‌رجه‌م موسوڵمانان له‌به‌رده‌م ئازار و مه‌ینه‌تی ده‌وڵه‌ته په‌لامارده‌ره‌كانی ڕووسیا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیادان وه‌ك دانیشتوانی كرێمه و قازان و توركستان و بوخارا و هیندستان و چین و ئه‌فغانستان و ئه‌فریقا و ئێران، پێویسته له‌م جه‌نگه‌دا شانبه‌شانی سه‌ربازانی عوسمانی، ئه‌ركی پیرۆزی ئایینی ئیسلام جێبه‌جێ بكه‌ن و به گیان و ماڵ له‌م جیهاده پیرۆزه‌دا به‌شداری بكه‌ن” .
سه‌باره‌ت بهكاریگهریی عوسمانییه‌كان له‌سه‌ر هۆزه‌كانی كورد بۆ هاندانیان بۆ ئه‌م جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره به‌ناوی جیهاده‌وه، (بازیل نیكتین) وه‌ك شایه‌تحاڵێك ڕۆشنایی ده‌خاته‌سه‌ر دیدوبۆچوونی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ناسراوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه نوسیوییه‌تی:”مه‌سه‌له‌ی جیهاد به‌هۆی شێخه‌كان و موریدهكانیانهوه زۆر زوو له‌نێو كوردستاندا بڵاوبۆوه، ته‌نها یه‌كێك له شێخه‌كان به‌ناوی (شێخ بابا) كه له ده‌وروبه‌ری شاری مه‌هاباد به بهزوهد و ته‌قواوه ده‌ژیا و لای كورده‌كان جێگه‌ی ڕێز بوو، دژایه‌تی ئه‌م بانگه‌وازی جیهاده‌ی كرد، توركه‌كانیش له زستانی ساڵی (1915- 1916ز) به‌هۆی ئه‌و بۆچوونه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازی جیهاد بوو، سزای له‌سێداره‌یانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند” .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی كه‌سایه‌تییه ئاینییه ناسراوه‌كانی كورد له ویلایه‌تی موسڵ واتا هه‌رێمی كوردستان، (نیكتین) نوسیویه‌تی:”له سه‌ره‌تای جه‌نگدا، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئایینی موسوڵمانی كورد كه له كاریگه‌ری سیاسی ئه‌سته‌نبوڵ به‌دوور بوون، بانگه‌وازی جیهادیان ته‌نها له‌به‌ر ڕۆشنایی دیدی ئاییندا ده‌بینی، كورده‌كانیان بۆ جیهاد بانگهێشت كر د، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ندێ له كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانی كورد كه له‌ناو خودی توركیادا ژیا بوون و له سیاسه‌تیش دوور نه‌بوون، كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایه‌تییان دژ به‌و بانگه‌وازی جیهاده ده‌ربڕی وه‌ك: (ئه‌بوبه‌كر ئه‌فه‌ندی) له هه‌ولێر، (محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی) له كۆیه، (عه‌بدولقادر ئه‌فه‌ندی) خه‌ڵكی بیاره و (ته‌ها ئه‌فه‌ندی) له هه‌كاری. ئه‌م كه‌سایه‌تییه ئاینییانه به كورده‌كانیان ده‌گوت: ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێوه‌ی بۆ بانگهێشت كراوه، مه‌شروع نییه. ئه‌م بانگه‌وازه بۆ جیهاد له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌رجانه‌دا ناگونجێ كه شه‌ریعه‌ت ده‌ستنیشانی كردوون” .
ڕۆڵی ئه‌م چه‌ند كه‌سایه‌تییه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی عوسمانییه‌دا كه ده‌یانویست له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئایینه‌وه جارێكی‌تر گه‌لی كورد له‌خشته ببه‌ن تا به‌شداریی شه‌ڕێكی خوێناوی نێوان عوسمانی و ڕووسیا بكات، به خاڵێكی پرشنگداری نوێخوازی و قوڵبینی كه‌سایه‌تییه مه‌زنه‌كانی كورد داده‌نرێت، به‌جۆرێك پێویسته به‌دواداچوونی ورد له‌نێو دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه ڕه‌سه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌سته‌دا بكرێت تا ڕۆشنایی زیاتر بخرێته‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه مێژووییانه‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان جێگه‌ی بایه‌خن.
سەرچاوەکان:
بازیل نیكیتین: ایرانی كه من شناخته ام، ترجمه فره‌وشی، 1329 تهران، ص (231-232).
١- شێخ بابا سه‌عید به‌رزنجی (1856-1914ز) له گوندی غه‌وس ئابادی نزیك شاری مه‌هاباد له‌دایكبووه، له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌زره‌تی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ (قدس سره) ئیرشادی وه‌رگرتووه، دواتر له ساڵی (1914ز) له‌نزیك شاری بۆكان له‌لایه‌ن توركانی عوسمانییه‌وه به‌تاوانی ئه‌وه‌ی شێخ بابا گه‌له‌كه‌ی خۆی هۆشیار كردۆته‌وه تا به بانگه‌وازی تورك هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و خۆیان له شه‌ڕدا به‌كوشت نه‌ده‌ن، له‌سێداره‌درا. بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ژیانی بنۆڕه:
٢سهید سمایل به‌رزنجی: شێخ بابا شێخی شه‌هید، ، گۆڤاری مه‌هاباد، ژماره (9) ساڵی یه‌كه‌م، سه‌رماوه‌زی 1380، لا (12-16).
٣ – بازیل نیكیتین: همان منبع، ص (232-233).
٤-دوای لێبوردبوونه‌وه، مه‌به‌ست له ئه‌بوبه‌كر عومه‌ر ئه‌فه‌ندی (مه‌لافه‌ندی هه‌ولێر)ه (1867ز-1942ز) كه یه‌كێكه له زانا به‌ناوبانگ و عاریفهكانی سه‌رده‌می خۆی، بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ژیانی بنۆڕه:
مه‌لا تاهیر مه‌لا عه‌بدوڵا به‌حركه‌یی: مێژووی زانایانی كورد، نوسینگه‌ی ته‌فسیر، چاپی دووه‌م، 2016، لا (45-53)
٥- مه‌لا محه‌مه‌دی گه‌وره‌ی كۆیه (1876-1943ز) كوڕی مه‌لا عه‌بدوڵڵای مه‌لا ئه‌سعه‌دی جه‌لیزاده‌یه، له شاری كۆیه له‌دایكبووه و هه‌ر له‌و شاره‌شدا كۆچی دوایی كردووه، له ماوه‌ی ژیانیدا وێڕای خزمه‌ت به ئایینی ئیسلام، گه‌لێك ریفۆرمی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی ئه‌نجام داوه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به (مه‌لای گه‌وره) ناسراوه.
٦- دوای لێبوردبوونه‌وه، دیاره مه‌به‌ست له مه‌لا عه‌بدولقادری مودهریسییه (1275ك-1338 ك) كه نه‌وه‌ی مه‌لا ئه‌بوبه‌كری موسه‌نیفه. بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ژیانی بنۆڕه:
مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس: بنه‌ماڵه‌ی زانیاران، ئا:محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، چاپی یه‌كه‌م، 1984، لا (507-510)
٧- بازیل نیكیتین: همان منبع، ص (234).
سه‌رنج: بۆ ده‌ستخستنی ژیاننامه‌ی چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك، سودم له (د.هه‌ردی مه‌هدی میكه) وه‌رگرتووه و گه‌لێك سوپاسی ده‌كه‌م.