شوێنی ئه‌و کاتژمێرە له 1890، هه‌بووه. له ساڵی 1930 بۆ 1940 كان بووه به به‌رید و ئه‌و کاتژمێرەی پیا هه‌ڵواسراوه، له 1940 بۆ 1945 بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته و گه‌یاندنی سلێمانی.
شوێنی ئه‌و کاتژمێرە له 1890، هه‌بووه. له ساڵی 1930 بۆ 1940 كان بووه به به‌رید و ئه‌و کاتژمێرەی پیا هه‌ڵواسراوه، له 1940 بۆ 1945 بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆسته و گه‌یاندنی سلێمانی. ئه‌و کاتژمێرە ئینگلیزه‌كان دایان ناوه له زه‌مانی “میجه‌رسۆن” قه‌باره‌ی ئه‌م کاتژمێرە 120 سم بووه ماوه‌ته‌وه له سالی 1977 بۆ 1978 لابراوه. به پێی زانیارییه‌كان له سالانی شه‌سته‌کان و هه‌تا ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکان هه‌رچی بۆیاخچی هه‌بووه له ده‌وری ئه‌م کاتژمێرە داده‌نیشتن. له ساڵی 1948 ده‌ستکرا به دروستکردنی سینه‌ما ڕه‌شید و له ساڵی 1950 ته‌واو بوو،، سینه‌ماکه له ده‌ره‌وه به سێ لایدا دووکان بوو، لای چوارهه‌می به‌ریده‌که بوو که کاتژمێرەکهی پێدا هه‌ڵواسرابوو. له نێوان ده‌رگای سه‌ره‌کی سینه‌مای ڕه‌شید و به‌ریده‌که مه‌دخه‌لێک هه‌بوو بۆ دائیره‌ی خگوگ (ئه‌و دائیره‌یه‌ی که ته‌له‌فۆنی لێوه ده‌کرا بۆ شاره‌کانی تر) چونکه ئه‌وسا ته‌له‌فون ئۆتۆماتیک نه‌بوو هه‌تا ساڵی 1974 که بۆ یه‌که‌م جار کۆمپانیایه‌کی سوویدی ته‌له‌فۆنی ئۆتۆماتیکی له سلێمانی دامه‌زراند. له‌و مهدخهلهدا مام عه‌لی چایچی وه‌جاخی دانابوو چای ده‌فرۆشت و ده‌یبرد بۆ دوکانه‌کانی ده‌وروو به‌ر.
“دوكانه‌كانی چوارده‌وری سینه‌ماکه ئه‌مانه بوون”
یه‌كه‌م دووكانی سه‌ید هادی، دوو کوڕی (هوشیار و به‌ختیاری کوڕی) یارمه‌تی باوکیان ده‌دا له دووکانه‌که‌دا، ئه‌م دووکانه ساردی و نووقوڵ و نه‌سته‌له و ساردی و شتی له‌م بابه‌ته‌ی ده‌فرۆشت، به‌ڵام به پوول فرۆش ناسرابوو (مه‌به‌ست له پوولی به‌ریده که به‌کار ده‌هێنرا بۆ نامه ناردن له ڕێگای پۆسته‌وه). چایخانه‌ی “ساڵحی وه‌ستا” بسته ئه‌م چایخانه‌یه دوو “تووتی” سه‌وزی زۆر جوانی هه‌بوو هه‌ڵی واسیبوون له دوو قه‌فه‌زی جیا جیا، پاش حاجی “ساڵحی وه‌ستا بسته” له ساڵه‌کانی حه‌فتاکاندا بوو به چایخانه‌ی عه‌بدولای عه‌لی ئه‌كبه‌ر. دووكانی برایمی سه‌نده‌ویچ، خواردناکهنی زۆر به تام بوون و زۆر پاک و ته‌میزیش بوو. دوکانی سه‌لامی ده‌لاک که له ساڵانی شه‌سته‌کاندا شه‌هید کرا. دووكانی ئه‌حمه‌دی تووتنچی هه‌بوو، به‌ره و مزگه‌وتی گه‌وره توتنی ئه‌فرۆشت كه ئه‌مه له 1955 تا 1970 یش هه‌بوو.
چایخانه‌ی مینه شه‌ل له سه‌رسوچی جاده‌ی به‌ینی هه‌ردوو سینه‌مای ڕه‌شید و سیروان به‌رامبه‌ر چایخانه‌ی حه‌مه‌ڕه‌ق. دووکانێکی تری تووتنفرۆش هه‌بوو که جگه‌ره‌ی کوردی و شاوری ده‌فرۆشت، ناوه‌که‌یم بیر نیه. دووکانی ده‌روێش ئه‌مین به‌قاڵ بوو،، ماست و په‌نیریشی ده‌فرۆشت. دووکانی که‌ریمی لۆقهنتهچی بوو (ووشه‌ی لۆقه‌نته له ووشه‌ی لۆکانداوه هاتوه) چێشتخانه بوو، پاشان بوو به چایخانه و له ساڵانی هه‌شتاکان کوڕێک له گوزه‌ره‌که‌دا ناسرابوو به مه‌لا خاوه‌نی بوو. دووکانی حه‌مه سوور و مه‌حمودی برای بوو، دووكانی عه‌تاری بوو. که‌بابخانه‌ی خه‌لفه ڕه‌شید که پێکه‌وه له گه‌ڵ وه‌ستا به‌کری هاوه‌ڵ زاوای ئیشیان ده‌کرد. دووکانی ماسی سوورکردنه‌وه بوو، ناوه‌که‌یم بیر نایه‌ت.
سه‌رتاشخانه‌ی ره‌حیمی پلنگ، چایخانه‌ی عارف، پاشان بوو به چایخانه‌ی حه‌سه‌ن و که‌ریم. نه‌قڵیاتی ڕێزان که ته‌کسی داخلی هه‌بوو، خاوه‌نه‌که‌ی ڕه‌حمه‌تی تۆفیق ته‌یاره بوو. ده‌رگای چلی سینه‌مای ڕه‌شید. دوکانی که‌ریمی مه‌لا عه‌لی، ئیشی ئاو و کاره‌بای ده‌کرد. قاڵدرمه‌ی سینه‌مای ڕه‌شید بوو که ده‌چو بۆ سه‌ربانی سینه‌ماکه، پاشان بو به مه‌دخه‌لی کافیه تارا، له‌و قاڵدرمهیهدا محه‌مه‌د ناوێک ورده نوقوڵ و جگه‌ره و ساردی و شتی له‌و بابه‌ته ده‌فرۆشت. دووکانی ڕه‌حمه‌تی کاک عه‌لی ده‌ده‌ی تووتنچی بوو، پاشان که‌مالی کوڕی چه‌ره‌سی تیا ده‌فرۆشت.
سه‌رسوچی جاده‌ی مه‌وله‌وی و جاده‌ی به‌ینی هه‌ردو سینه‌ماکه کاتی خۆی بانك بووه، پاشان بوه به چایخانه و خاوه‌نه‌که‌ی عارف بوو پاشان ئه‌م عارفه چوه سه‌رو تر که له پێشدا باسمان کرد. پاشان ئه‌م چایخانه‌یه تێکدرا و بوو به کتێبخانه‌ی زێوه‌ر، خاوه‌نه‌که محه‌مه‌د مه‌عرووف بوو، ناسراو به حه‌مه‌ی زێوه‌ر. دووکانی شێخه ساڵح کا، ناسرابوو به شیخهی نووقل، دوو دووكانی زۆر گه‌وره بوو. دوکانی حاجی غه‌فوری خه‌یات. کتێبخانه‌ی گه‌لاوێژ که خاوه‌نه‌که‌ی ڕه‌ووف مه‌عروف بوو، هه‌تا ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاکان ڕۆشنبیره‌کان و خوێنه‌ره‌کان هه‌موو عه‌سرێک له‌به‌رده‌م ئه‌م کتێبخانه‌یه و، کتێبخانه‌ی زێوه‌ر کۆده‌بونه‌وه و ڕۆژنامه‌و گۆڤاریان ده‌کڕی و ده‌خوێنده‌وه،، ئه‌وسا خه‌ڵکی زۆر زیاتر له ئیسته ده‌یانخوێنده‌وه و ڕۆشنبیر بوون. دووکانی شێخ که‌مالی خه‌یات. دووکانی عوسمانی که‌ژاڵ، جل و به‌رگی پیاوانه‌ی ده‌فرۆشت. دووکانی شێخ حسه‌ینی سه‌عاتچی. دووکانی دیکران و کورکێن کریستیان بوون، کاری کاره‌بایی و سه‌لاجه‌یان ده‌کرد، پاشان بوو به چێشتخانه. دووکانی حاجی عه‌لی سه‌عاتچی. دووکانی ئوتوچییهک بوو ناوه‌که‌یم بیر نیه. ئه‌و دوو دووکانه‌ی كۆتایی له سه‌ر موڵکی سینه‌مای ڕه‌شید نه‌بوون، به‌ڵکوو موڵکی حکومه‌ت بوو سه‌ر به به‌ریده‌که بوو.