• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئەمریکا و ڕوسیا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

  • شــیکار
    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ریفراندۆم و داکەوتنی دەمامکی کولتووری سیاسیی ناوچەکە

عادل قادری لەلایەن عادل قادری
شوبات 2, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
ریفراندۆم و داکەوتنی دەمامکی کولتووری سیاسیی ناوچەکە
0
هاوبەشکردنەکان
18
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A
(به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان)

“ریفراندۆم و پرسیارە سادە گرینگەکان”

پاش نێزیکەی پێنج ساڵ تێپەڕین بەسەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، لە 25ی سێپتەمبەری 2017، دەتوانین لەسەر پەرچەکردار و هەڵوێست نواندنی وڵاتانی ناوچە و بەتایبەتی چوار وڵات کە کورد بەزۆر پەیوەست کراوە پێیانەوە، بە بەسیرەت و بەرچاو ڕوونییەکی زۆرترەوە بدوێین. ئەمەی کە ریفراندۆم دۆخی قەیراناوی باشووری قووڵتر کردەوە، گومانێکی تێدا نییە بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەمەیە کە ئایا بە بێ ریفراندۆم (کە ئیرادەیەکی دەستەجەمعی بەشێوەیەکی رێژەیی لەپشتەوە بوو و بە شێوەیەکی دیموکراتیک و لە فەزای ململانێی سیاسی ئازاد و بەئامادەبوونی چاودێرانی هەڵبژاردن و سیاسی جیهان بەڕێوە چوو)هیچ گەرەنتییەک هەبوو ئەم دۆخە نەیەتە پێش؟ ئایا پێش ئەوە بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندی و مالیکییەوە نەبڕابوو؟ ئایا دەیان کێشە و گرفت بۆ هەرێمی کوردستان درووست نەکرابوو؟ ئەمانە هەندێک لەو نیشانانەن کە دەکرێ هەڵوێستەیان لەسەر بکەین و پاش ئەوە بکەوینە ناو داوەری و قەزاوەتێکەوە کە ململانێی سیاسی حیزبەکان لەباشوور درووستیان کردووە و بەو پێوەرە هەموو رووداوە بچووک و گەورەکانی پێ هەلدەسەنگێندرێ.

“ریفراندۆم و پرسیار لەسەر ململانێ ناوخۆییەکان”

ئایا پێش ئەو بەشدارییە گەورە و بەرچاوە بەرێژەی 90 لە سەدی جەماوەری باشووری کوردستان، بە بەڵێ، زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لە دووکان رێکكەوتنیان نەکردبوو؟ ئایا پێش خەیانەتەکەی 16 ئۆکتۆبەر زۆرینەی زۆری لایەنە سیاسییەکان بۆ نموونە (عومەری سەید عەلی)رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە “بەڵی” دەنگی نەدا و لە بەردەم میدیاکان دا، نەیوت ئەمە ئەرکێکی نیشتمانییە و پێوەندی بە ململانێی حیزبی و ناوخۆییەوە نییە؟ ئایا ئەمەی کە کاریگەرترین ئۆپۆزیسیۆنیش لە دواجاردا درک و فامی ئەم رووداوە مێژووییەی کرد و لەسۆنگەی خۆی و بەتێبینی خۆیانەوە بەشدارییان کرد، خۆی نیشانەی ئیرادەیەکی جەمعی نەبوو؟ سەرەڕای هەموو ئەم نیشانانە و سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجامەکانی ریفراندۆم سڕکرا و سەرەڕای ئەوەی کە خەیانەت لە 16ەی ئۆکتۆبەر لە لایەن باڵێکی بنەماڵەیی یەکێتی نیشتمانی روویدا، هەمدیس ریفراندۆم رووداوێکی مێژوویی و پێوەرێک بوو بۆ دیاریکردنی ئیرادەی گەلی کورد و کایەی هێزە سیاسییەکانی کورد. ئەگەرچی من پارتی و کەمتەرخەمییەکان و بێ بەسیرەتیی لەناسینی سایکۆلۆژییەتی سیاسی هێزەکانی کوردستان و، بەتایبەتی دۆخی یەکێتی بە هۆکارێکی کێشەکە دەزانم، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانەش ریفراندۆم واقیعی کەلتووری سیاسی ناوچەکە و کەلتووری گشتی خەڵکی ئاسایی و چالاکانی سیاسی و رۆشنبیرانیی وڵاتانی ناوچەکەی بۆمان دەرخست.

“ریفراندۆم؛ لە ململانێ ناوخۆییەکان بۆ پەرچەکردارە دەرەکییە ناوچەییەکان”

ئەمەی کە ئێمە هەموو دەمانزانی وڵاتانی ناوچە دژ بە ریفراندۆمن و لەسەرووی هەموویانەوە (ئێران و تورکیان و ئێراق)یش کە جێی باس نییە، گومان هەڵگر نییە. بەڵام ئاستی دژایەتی کردنی ئەوان بەپێی ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە هەرێمی کوردستان و پاش رووخانی سەدام و چەسپاندنی فیدرالیزم و مادەی 140 بەهەموو چەواشەکارییەکانی مالیکی و عەبادیشەوە وەکوو سەرۆک وەزیران، ئاستی پەرچەکرداریان لەو رادە بەدەوی و وەحشیانە دا مەزەندە نەدەکرا. بەڕای من دەبێ باس و خواسی ریفراندۆم و بەدواهاتەکانی بکرێت بەپێوەرێک بۆ فامی ئەوانەی کە بەناوی فارس و تورک و عەرەب و ئیسلامی شیعی و سوننە و هەروەها چەپ و ناسیۆنالیستە  هەڵوێستیان نواند و پەرچەکرداریان نواند. لێرە دا من بەشێوەیەکی کورت دەپەرژێمە سەر ئێران و بەڵکوو بەم شێوەیە خوێندنەوەی ریفراندۆم و بەدواهاتەکانی لەچوارچێوەی ململانێی هێزە سیاسییەکانی باشوور دەربکەین و بیکەین بە ئاوێنەیەک بۆ ناسینی ئەویدییەکان.

“ریفراندۆم وەکوو ختووکەدەری ئارەزووی خەوتووی فاشیستەکان لە ئێران”

هەر لەساتی راگەیاندنی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە دوو وڵاتی (ئێران و تورکیا)بە فەرمی و لە ئاستی باڵا دا ناڕەزایەتی خۆیان بەشێوەیەکی توند راگەیاند و هەرچیش نێزیک دەبۆوە زمانیان رووی هەڕەشە و تۆقاندن و ترساندنی دەگرتە خۆ. بەڵام ئەمە سەرێکی هاوکێشەکەیە و بەروونی دیار و ئاشکرا بوو کە هەڵوێستی ئەمانە چییە و زۆرتر وەکوو کایەیەکی سیاسی ئەکتەرانی دەسەڵاتدارە ئایینی و ئایدۆلۆژیکەکانی ئێران و تورکیا هەڵدەسەنگێندرا، بەڵام ئاستی مەترسیدار و کەمتر چاوەڕوانکراوی کێشەکە لە ئێران دا دەرکەوت. ئێران سەرەڕای ئەوەی بە هەموو توانای دیپلۆماسی و سەربازییەوە کەوتە دژایەتی ریفراندۆم و قەوارەی باشوور، لە ئاستی جەماوەری و کولتووری و رۆشنبیریشدا پانتای گشتی و زۆرینەی جەماوەر و کەسایەتییە فەرهەنگی و سیاسی و رۆشنبیرییەکان بەشێوەیەکی زۆر هیسترییانە کەوتنە هێرش کردنە سەر ریفراندۆم و کەسایەتی (مەسعوود بارزانی)و سەرووتر لەوەش هاتنە سەر باسی ئەوەی کە خێل و تایفە چۆن دەتوانێ وەکوو نەتەوە بۆ ریفراندۆم هەنگاو هەڵگرێت.

کەوتنە خوێندنەوەی بوون یان نەبوونی نەتەوەیەک بە ناوی کورد و تەفسیرکردنی مەبەست داری رووداوە مێژووییەکان و زمان و کەلتوور. تا رادەیەک کە هەندێ لە رۆشنبیرانی فارس دەیانگوت کە ئەگەر کوردیش زمان بێ ئەوا لە ئاستی نووسینی بەیانییە و مانیفێستی جەنگی و سەربازی دایە کە من پێم وایە قسەکانی ئەم دواییەی(نێزیکەی مانگێک زیاتر پێش ئێستە)حەمەڕەزا شەفیعی کەدکەنی، نووسەر و شاعیری ناوداری ئێرانی کە وا زمانە غەیرەفارسییەکانی بە رادەیەک سووک و چرووک پێناسە کرد کە دەیگوت دەبێ میزیان پێدا بکەین، درێژکراوی هەمان روانین و گۆشەنیگایە کە لە درێژە دا بەکورتی باسی دەکەم.

پەرچەکردار و هەڵسوکەوتی شەقامی گشتی و رۆشنبیر و شیکار و رۆژنامەنووسی فارس دەریخست کە چەمکگەلی وەکوو دیموکراسی، مافی مرۆڤ، مافی دیاریکردنی چارەنووس، پێکەوەژیان تەنها قسەی زەینی و دەرهەستی ناو کتێبەکان و کافە و جێژوانەکانە. بەکەمترین ئاستیش چ لە ناو زەین و دەروونی رۆشنبیران و چ لە ئاستی شەقامی گشتی هیچ پێگە و شوێنێکی نییە، ئەوان وا راهاتوون کە بیر لە هیچ جۆرە ریفراندۆمێک نەکەنەوە کە تۆزێکیش چییە ئەگەری رووشاندنی تەرمەکەی کورشی تێدا بێت کە ئێستە لەپاسارگاد خەوتووە و ئەمان بەخەبەرن!.

لەپەرچەکرداری رۆشنبیرە چەپەکان و ناسیونالیست و ریفۆرمخواز و سیکولار و سەڵەتەنت خواز دەرکەوت کە هەموویان چوونە بەرەی ویلایەت و بەسیجییە ئاساییە بناژۆ خوازەکان. لێرەدا ئەوانیش هەر هەمان روانینی بەسیجی و بناژۆخوازەکانیان دەخستە روو کە ئەمە پرۆژەی ئیسرائیلە! چەپەکانیش وایان دەگوت!. سیکولار و ئازادی خوازەکان بەشێوەیتر و خراپتر لە چەپەکان، شیکارییەکانیان تا ئاستی ئینکار و رەتکردنەوە و بێ¬ڕێزیش دەچوو، رۆشنبیرانیش بەشێوەیتر دژی ریفراندۆم بوون و رۆژنامەنووسان و… بەم هەموو دەرکەوتنانە و بەدیارکەوتنی سایکۆلۆژییەتی زۆرینەی زۆری باڵ و هێز و لایەن و کەسایەتی و تاقمە جۆراوجۆرە حکوومی و ناحکوومییەکان هەموو ئەو بنەمایانەی بەناوی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ و ئاشتی خوازییەوە کولتوور و مێژووی ئێران  لە سەردەمی شۆڕشی مەشرووتییەتەوە(1906)و دەسپێکردنی مۆدێڕنیتەیەکی دەڵەمەوە تا ئێرە هێنا بووی و خەباتی بۆ کردبوو و خوێنی بۆ دابوو لە بەردەم دەمارگرژی و فاشیزمی قەومی و وەهمی پاراستنی جوغرافیا و نەتەوەی باڵادەست و نەوەی کورووشی کەبیر بیخاتە بەر گومانێکی گەورە.

ئەوان وایانکرد ئێمە خوێندنەوەیتر بۆ دەلالەتەکانی دیموکراسی، مافی چارەنووس، ئازادی و ئێران و نیشتمان بکەین. لەم پانۆرامایە دا ئەوەی زیاتر روخساری وەدەرکەوت دوژمن و دژبەرە سیاسییەکان نەبوون بەڵکوو ئەوانە بوون کە ئێمە کتێبەکانیانمان دەخوێندەوە و بە سەرچاوەیەکی مەعریفی و رەخنەگری دەسەڵات و یەکسانیخواز و ئازادیخواز دەزانی، ئێمە لەم جیهانیی پڕ لە دروشمە ئینسانییە دا تەنهاییمان فام کرد. ئەوەی هەستی تەنهایی بە ئێمە دا تەنها پشت تێکردنی ئامریکا و ناکۆکییەکانی ناوخۆ و هەڕەشەکانی دەسەڵاتی ئێران و تورکیا و تەنانەت حەشدی شەعبیش نەبوو، بەڵکوو دەرکەوتنی ئەو هەموو رق و دەمارگرژییە بوو کە لە هەناوی رۆح و زەینی دەستەجەمعی ئێرانییەکان بە هەموو باڵەکانیانەوە بوو. ئەوەی کە هێز یان هێزگەلێکی کوردی یان رۆشنبیر و رۆشنبیرانێکی کورد دژی ریفراندۆم بوون ئەوە ئەوان لەگەڵ کاتەکەی و نالەبار بوونی دۆخەکە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم تێبینییان هەبوو بەڵام ئەمان هەر لە بنەوە دژی نەتەوە و زمان و کەلتووری نەتەوەیەکی بندەست و ئازادیخواز بوون. بێ هیواییە گەورەکە ئەو کات دەرکەوت کە سیکولار و رۆشنبیرەکان لەپاڵ بەسیجییەکان و قاسم سولەیمانی هاوار و هەڕەشەیان دەکرد.

تێبینی:- لە ئێران و لەناو تاقمی رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و مامۆستای زانکۆ چەند کەس پشتگیری مافی چارەی خۆنووسین و بەپێی ئەوەش ریفراندۆمیان کرد کە یەک لەو دەنگە بەرز و ئازایانە “سەعیدی فەقیە رەزەوی” بوو.

پۆستی پێشوو

قسەیەکى تر لە بارەى لامەرکەزییەوە

پۆستی داهاتوو

ڕۆڵی كاریگەری ئیدریسی بەدلیسی لە یەكگرتنی میرنیشنە كوردییەكاندا

عادل قادری

عادل قادری

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئاب 19, 2025
11
دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

ئاب 18, 2025
27
پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

ئاب 13, 2025
44

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە