سەرەتا
رۆڵی مامۆستا ناکرێت جودا بکرێتەوە کە هاوشان وهاوتەریبە لەگەڵ رۆڵی دایک و باوک لە پەروەردەکردنی کۆمەڵگا بۆ کەسایەتی تاکەکانی کۆمەڵگا و پەروەردەی نیشتمانی چەند سەرچاوەیەکی گرنگی هه یە کە بریتن لە ژینگەی فیکری و سیاسی ومیدیا و ئاین ، بەڵام ئەم دوو بوارە له هەمووی کاریگەرتر و بەهێزترە، ئەویش خێزان وزانستگاکان کە مرۆڤ لە تەمەنی منداڵی تاوەکو دوای بیست و پێنج ساڵی بە هەمیشەیی لەم دوو جێگایە خۆی دەبینێتەوە.
تەمەن زۆرترین و هەستیارترین و بەنرخترین ساتەکانی تێدا دەژێت و دوو سەرچاوەی گەورە وپێروزن کە هزرو وهە ست ونەست بونیاد دەنێن، مامەڵه و ژیانی بەردوامی به نسیب بێ جا لە ناوخێزانی بیت یاخود لە زانستگا .
ئاکاری نیشتمانی وپەروەدەی نەتەوەیی پەیوەستە بەفێربونی زمان و پتەوکردنی شوناسی نیشتمانی کە لە دوو سەرچاوەی سەرەکی وەریدەگرێت و فێری دەبێت، ئەویش لە خێزان و زانستگا فێردەبێت کە بوونی نیشتمان واتە زمان و شووناس.
بەهێزکردنی ئەم سەرچاوەیە گەورەترین و پیرۆزترین ئەرکی سەرشانی هەمووانە و لە پێناوی هەمووان، تاکو نرخ و پێگەی مامۆستا وخێزان بەهێزنەکرێت وپتەو نەکرێت مەحاڵە کۆمەڵگایەکی توکمە وبەهێز و خاوەن ئیرادە دروستبکەین کە ئەم دوو ڕەهەندە بەردی بناغەی نیشتمان وکوردستانێکی بەهێزن.
بەهێزکردنی ئەم ڕەهەندە دەبێت بکرێتە پیرۆزیەک لە مێشک وهۆشی هەموو تاکێکی کوردستاندا بچەسپێت، کە شکۆمەندی خێزان وماموستا دوو رووی یەک دراون، لە پێناوی ئەم ئامانجە مەزنە دەبێت لەڕووی تیۆری وپراکتیکی و ماددی و مەعنەوی کاری لە سەر بکرێت و بکرێتە یاسا لە هەموو روویەکی عورفی و کۆمەڵایەتی و دامەزراوەیی، وەکو هۆشیاری مەعریفی و ئەخلاقی نیشتمانی.
پرۆژە یاسای پارێزبەندی و مافی مامۆستایان لەڕووی ماددی و مەعنەویەوە
حکومەتی کوردستان بەسەرۆکایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی و تێکڕای کابینەی وەزاری هاوتەریب و هاودەنگ لەگەڵ کۆدەنگی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکایەتی کوردستانەوە بەسەرۆکایەتی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی.
یاسا و ڕێساکانی پەسەند دەکرێن و دەکرێنە فەلسەفەیەکی چەسپاو لەمێشکی هەموو تاکەکانی کوردستان ، دەبێتە ڕێبازێکی مەعرفی بۆ نەوە لەدوای نەوەی داهاتووی گەلەکەمان لەپێناو بونیادنانی کوردستانێکی دادپەروەر و بەهێز و مەعریفی و دەبێتە ڕێبازێکی مەعریفی بۆ نەوەکانی گەلەکەمان.
۱ــ مامۆستا پارێزبەندی لەدڵ و هۆشی تاکەکانی کوردستان هەیە و بە بەردی بناغەی گەلەکەمان دادەنرێن، هەر دەست درێژیەک بۆسەر مامۆستا بەگوتار یاخود بە کردار دەست درێژیەکی ڕاستەوخۆیە بۆسەر کەرامەتی گەلی کوردستان و بریندارکردنی شکۆی کوردستانە و دەبێت بەتوندترین شێوە وەڵام بدرێنەوە و سزای دەست درێژکار بدرێت.
۲ــ بۆ پاراستنی شکۆ و هەیبەتی مامۆستا و ڕێزگرتن لەپایەی زانستی و مەعرفییان مامۆستایان بەژداری هیچ کارێکی حیزبی ناکرێن یاخود پەیوەندی بەهەر ڕێکخراوێک یان هەرگرووپێک بکەن لەپیشەی مامۆستایەتی دوور دەخرێنەوە.
۳ــ حکومەت هەڵدەستێت بەکردنەوەی هێڵی گەرم لەنێوان مامۆستایان و هێزە ئەمنیەکان بۆ هەرحاڵەتێکی نەخوازراو یاخود دەستدرێژی هەر هێز و لایەنێک بۆ سەر مامۆستا بەمەبەستی خۆپارێزی ڕاستەوخۆ ڵەڕێگەی ئەو هێڵەوە هێزی ئەمنی ئاگادار دەکاتەوە و پەیوەندیان پێوەدەکات.
٤ــ موچەی شایستەی دارایی مامۆستایان پێش هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دابین دەکرێت و پێیان دەدرێت.
٥ــ لەباری نائاسایی وڵات وەکو ڕوودانی جەنگ یاخود کارەساتی سرووشتی حکومەت پابەند دەبێت بەوەی موچەکەی بۆ بباتە ماڵەوە.
٦ــ مامۆستا بۆی نیە هیچ کارو پیشەیەکی تر ئەنجام بدات جگە لەوپیشەیەی پەیوەندی بەلایەنی زانستیەوە هەیە یاخود دانانی کتێبخانە و فرۆشتنی کتێب یاخود کاری قەرتاسیە بکات جگە لەم کار و پیشانە ڕێگەی پێنادرێت هیچ کارو پیشەیەکی تر ئەنجام بدات، بۆنمونە: مامۆستا بۆی نیە دووکار پێکەوە ئەنجام بدات تەنانەت ئەگەر کاری حکومەتیش بێت.
۷ــ پێدانی قەرز بەمامۆستایان بەشێوەیەک بێت کە قەرزێکی گونجاو و مام ناوەند بێت، حکومەت هیچ بڕە پارەیەک وەک سوو لەکاتی وەرگرتنەوەی قەرزەکە نەخاتە سەر ئەو بڕە پارەیە.
٨ــ لەهەموو شوێنە زانستیەکانی وەک باخچە و قوتابخانە و پەیمانگا و کۆلێژ و زانکۆکان نابێت ڕێگە بەهیچ چالاکیەکی حیزبی و ڕێکخراوی بدرێت و دووریان بکەن لەدەست تێوەردانی حیزبی مەبەستمان (( خوێندکاران و قوتابیان))ە.
۹ــ شوێنەگەشتیاریەکانی ناۆخۆی وڵات کە مامۆستا بۆی دەڕوات هیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەرناگیرێ و ئەو شوێنانەی سەر بەکۆمپانیای تایبەتن نیوەی ئەو بڕە پارەیە لەمامۆستایان وەردەگرن.
۱۰ــ حکومەت بۆ مامۆستایانی سەرەتایی ٪٦۰ لەباجەکانیان خۆش دەبێت ، ماموستایانی ناوەندی و دوا ناوەندی ٪٥۰ لەباجەکانیان خۆش دەبێت، مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکان ٪٤۰ حکومەت لەباجەکانیان خۆش دەبێت.
۱۱ــ مامۆستایان لە هاوینان بەبەردەوامی خولی فێربوونی زمانیان بۆ دەکرێتەوە و دەبێت مامۆستا بەلایەنی کەمەوە دە خولی کردبێت لەلایەنەکانی زمان و تەکنەلۆجی و مەعریفی.
۱۲ــ دەبێت مامۆستا خاوەنی موڵکی خۆی بێت بەپێی بار و زروفی مامۆستاکان حکومەت زەویان پێ بدات و ناوبەناو هاوکاریان بکات، بەپێی قەبارەی خێزان زەوی بە مامۆستایان دەدرێت، ژمارەی خێزانیان کەمە یاخود زۆرە یان هاوسەرگیریان نەکردووە لەسەر بنەمای ئەم پێوەرانە زەویان پێدەدرێت.
۱٣ــ لەکاتی جەنگ و باری نائاسایی و قەیرانی دارایی سەختدا حکومەت دەستکراوە دەبێت بەبڕە باجێکی کەم لەسەر گەلی کوردستان بۆ مامۆستا لە کوردستان بڕە باجەکە نرخەکەی بە ئەندازەی هەشت نان زیاتر نەبێ یاخود لەئێستادا دوو دۆلار یاخود سێ دۆلار، واتە ئەو باجەی وەردەگیرێت بەپێی جۆری پارەی ئەو سەردەمە دەبێت کە حکومەت بەتەواوەتی دەکەوێته قەیرانی دارایی سەخت.
۱٤ــ ئەم یاسایانە دەنوسرێنەوە و دەبێت قۆناغەکانی خوێندن تاوەکو دەگاتە ماستەر و دکتۆرا و لەهەر بوارێک دەبێت قوتابی دەقە یاساییەکان لەبەر بکات، هەروەها لەمزگەوتەکان و پەرستگا ئایینیەکان دابنێرێت و پیاوە ئایینیەکان فێری بن و لە شوێنەگشتیەکانیش ئەم یاسایانە هەڵبواسرێت.
گەلی کوردستان حوکمڕانی نەکردووە تاوەکو نەوەیەکی نیشتمانی بەعەقڵییەتێکی یاسایی و سیاسی و ئیداری ستڕاتیژی پەروەردە بەکات.
بۆ یەکەمجار دوو وانە لە قوتابخانەکان زیاد دەکەین ، پەروەردە کردن و بونیادنانی گەل پێویستە لە تەمەنی منداڵیەوە بێت نەک لەتەمەنی گەورەیی، سەرچاوەی وڵاتی بەهێز گەلێکی هۆشیارە، ئیدی ئەرکی نیشتمانپەروەرانە زۆر بەجدی و دڵسۆزی و عەقڵانی کاربکەین، بە سیستەماتیکی یاسایی نیشتمانی.
کوردستانی بەهێز ئەرکی ڕێزدار مەسروور بارزانیە لەبواری پەروەردەکردنی تاکی کوردستانی شکۆمەند، ئەم دوو وانەیە لە پەروەردە زیاد دەکرێت و کاردەکەین بۆ جێ بەجێ کردنی.
ئیدی چی یاسای نێوخۆیی و ئیدارەی نێودەڵەتی، یاسای سزادان لەتێکڕای بوارەکان لە قۆناغی سەرەتاییەوە تاوەکو قۆناغی ئامادەیی فێربکرێن.
تێگەیشتن لە دەستوور موڵکی گشتی و موڵکی تاکەکەسی و کۆمەڵگا و تێگەیشتنی چەمکی ئەرک و ماف و سزادان و گەورەیی یاسا.
دووەم: وانەی سەرکردایەتی ستڕاتیژی و ئیداری و ئابووری
واتە:- لەسەرەتادا فێربکرێن گرنگی ئیدارە و هونەری ئیدارەدان و سایکۆلۆژی و عەقڵی و سیاسی و حیکمەت و بونیادنانی کەسایەتی بەهێز و عەقڵ تیژ تاوەکو هەرتاکێکی کورد زۆر مەزن بێت لەژیانی.