• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی شــیکار

دەستدرێژییەکانی تورکیا و خەونی دروستکردنەوەی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی

عەتا قەرەداخی لەلایەن عەتا قەرەداخی
شوبات 1, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
دەستدرێژییەکانی تورکیا و خەونی دروستکردنەوەی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی
0
هاوبەشکردنەکان
20
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

سەرەتا

بەڵام هەنگاوە شەڕەنگێزییەکانی ئەردۆگان بە ئاراستەی جۆراوجۆرو لە پێش هەموویشیانەوە دژی کورد لە کوردستانی ژێرسایەی دەسەڵاتی عوسمانی پێشتردا بەڵگەی هەوڵی ئەردۆگان و رژێمە فاشیستەکەیەتی بۆ بەدیهێنانی خەونی بە سوڵتان بوون و زیندوکردنەوەی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی.

بێجگە لە هەنگاوە کردەییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە زۆر جێگا، ئەم قسانەی ئەردۆگان خۆیشی راستی هەوڵی خۆیی و گەوهەری خەونە نەخۆشەکەی دەردەخەن.

ئەردۆگان چەندین جار لە گوتارەکانیدا دەڵێت: ئێمە نەوەی عوسمانیەکانین. هەروەک لە ساڵی ٢٠١١دا کە پارتی دادو گەشەپێدان لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەردۆگان لە گوتاری سەرکەوتندا گووتی: بەو ئەندازەی ئیستانبول سەرکەوتووە، سەرایڤۆش سەرکەوتووە. بەو ئەندازەی ئیزمیر سەرکەوتووە بەیروتیش سەرکەوتووە. بەو ئەندازەی ئەنقەرە سەرکەوتووە دیمەشق سەرکەوتووە. بەو ئەندازەی دیاربەکر سەرکەوتووە رامەڵاو نابلوس وقودس و غەزە سەرکەوتوون. سەرکەوتنی تورکیا مانای سەرکەوتنی رۆژهەڵاتی ناوەراست و قەوقازو بەڵقان و ئەوروپایە.

خواستی فراوانخوازی 

لەپشتی ئەم لێکچواندنانەوە، خواست و ویستی فراوانخوازی ئەردۆگان بۆ گێڕانەوەی دەسەڵاتی تورک بەسەر هەموو ئەو شوێنانەدا دەردەکەوێت کە پێشتر لە سنووری دەسەڵات و قەڵەمڕەوی عوسمانیدا بوون. هەروەک ئەردۆگان خوێندنی ئیسلامیاتی لە خوێندنگاکانی تورکیادا کرد بە ئیجباری و ساڵی ٢٠١٤ بڕیاریدا دەبێت زمانی عوسمانی لە خوێندنگاکاندا بخوێندرێت و لە پەرلەمانی زۆرینەی پارتەکەیدا هێمای عوسمانی کردەوە بە هێمای دەوڵەت و پردی سەر بۆسفۆری ناونا پردی سوڵتان سەلیمی یەکەم و زۆرجار دروشمی سوپای ٥٧ی عوسمانی لە پشتی خۆیەوە دادەنێت و زۆر شتی تریش. هەڵبەت ئاشکرایە کە دەوڵەتی عوسمانی لە سەرەتای سەدەی شانزەیەمەوە دەسەڵاتی بەسەر رووبەرێکی فراونی کوردستاندا هەبووە کە بە ولایەتی موسڵ ناوبراوە.

دوای شەڕی چاڵدێران

لە دوای شەڕی چاڵدێرانی ساڵی 1514 لە نێوان عوسمانی‌و سەفەوییەكاندا، بە تایبەتی دوای ئەوەی كە سوپای عوسمانی سەركەوتنی بەدەستهێنا، پێگەی عوسمانییەكان بەهێزتر بوو. دواتریش لە پەیمانی رێكخستنی سنووردا لە ساڵی 1639دا، هەردوو دەوڵەت كوردستانیان لە نێوان خۆیاندا دابەشكرد. بێگومان ئەم دابەشكردنە كاریگەری نێگەتیفی لەسەر كورد وەكو نەتەوەو كوردستان وەكو نیشتیمان بەجێهێشت.

هەر لەو كاتەوە فارس‌و توركەكان‌و پاشانیش عەرەبەكان سوودیان لەو دابەشكردنەی كوردستان وەرگرتووە‌و تەنانەت لە هەركاتێكدا پێویست بووبێت هاریكاری یەكتریان كردووە بۆ لێدان‌و سەركوتكردنی ئەو بزووتنەوەو راپەڕینانەی لە بەشەكانی كوردستاندا درووستبوون.

هەركاتێكیش ئەو دەوڵەتانە ناكۆكی لە نێوانیاندا درووستبووبێت، هەریەكەیان هەوڵیداوە كوردی بەشەكەی تر لەبەرژەوەندی خۆی بەدژی دەوڵەتەكەی تر بەكاربهێنێت. کوردی ناهوشیارو نەزانیش پلانەکانی ئەوانی بەدژی براکەی خۆی بەجوانی جێبەجێ کردووە.

لە دوای جەنگی یەكەمی جیهان و هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی عوسمانی، لە مادەی یەكەمی میساقی نیشتیمانی توركیادا باسی ئەوە كراوە ئەگەر پێویستی كرد ئەوا بڕیاری چارەنووسی ئەو بەشانەی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی دەدرێت كە زۆرینەی دانیشتوانەكانیان تورك نین. ئەوەش بەپێی دەنگدانی ئازادانەی خەڵكی ئەو ناوچانە خۆیان دەبێت. بەڵام دیارە بەبیانووی پێكهێنانی نیشتیمانێك كە ناوی توركیا بوو ئەوە رووینەدا.

داننان بە جیاوازی كورددا

لەم رووەوە ئەو بەندەی میساقی نیشتیمانی توركیا دانی نەنا بە جیاوازبوونی كورددا وەكو نەتەوەیەك. هەروەك دوای ئەوەش كۆمەڵەی نەتەوەكان مافی كوردو كەمە نەتەوەییەكانی تری نەسەپاند بەسەر توركیادا. دواتریش لە رێكەوتنامەی سیڤەری ساڵی 1921 بەندەكانی 61، 62، 63 سەبارەت بە مافەكانی كورد، یان چارەنووسی ولایەتی موسڵ جێبەجێنەكران ‌و، لە پەیمانی لۆزاندا زیندەبەچاڵ كران.

“دواتریش بەپێی مادەی ( 88 ) لە دەستووری یەكەمی كۆماریدا ئەوە جێگیر كرا كە دانیشتووانی توركیا بێ گوێدانە بڕوای ئایینی‌و ئینتیمای نەتەوەییان هەموو هاونیشتیمانی توركین “( بڕوانە:د. لطفی المعوش: دۆزی نەتەوەیی کورد لە تورکیا، وەرگێڕانی، عەتا قەرەداخی، سلێمانی، ٢٠١٣ ).

توركی چیایی لەچیەوە هاتووە؟

دیارە لەدوای درووستبوونی دەوڵەتی ناسیونالیستی تورك لەسەر دەستی كەمال ئەتاتورک و باڵادەستبوونی تێزی توركچێتی لەو وڵاتەدا، دەوڵەتی تورك هەموو هەوڵێكی داوە كەسێتی كورد تێكبشكێنێت‌و كورد لەنێو توركدا بتوێنێتەوە تا ئەو ئاستەی كە ناسیونالیستی توركی بەگشتی‌و بەرنامەی دەوڵەت بەتایبەتی كوردیان ناونا توركی چیایی. ئەوەش ئاشكرایە دەوڵەتی تورك بەشێوەیەكی شۆڤێنیانە رەفتاری لەگەڵ كورددا كردووە. لەو رووەوە كوردیش دەستەوسان دانەنیشتووە.

بزوتنەوەكانی كوردایەتی

پێش رووخاندنی دەوڵەتی عوسمانی بزووتنەوەی بەدرخانیەكان‌و بزووتنەوەی شیخ عوبەیدوڵای نەهری سەریان هەڵداوە. لەسەردەمی دەوڵەتی نوێی توركدا بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران‌و بزووتنەوەی شیخ رەزای دەرسیم‌و، لە چواردەیەی رابردووشدا پارتی كرێكارانی كوردستان لە خەباتێكی نەپساوەدا بووە لەپێناوی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانی كورددا.

لەماوەی رابردوودا پارتی كرێكارانی كوردستان لەرووی نەتەوەییەوە رۆڵێكی دیاری هەبووە لە زیندووكردنەوەی هەستی نەتەوایەتی كوردی لە باكوری كوردستان‌و توانیووێتی تا ئەندازەیەک رێگا لە پرۆژەی تورك بۆ تواندنەوەی كورد بگرێت ‌و بەشێوەیەكی گشتی ئەو هەستە لە باكوری كوردستان درووست ببێت كە كورد نەتەوەیەكی جیاوازە لە تورك‌و شتێك نیە بەناوی توركی چیایی، بەڵكو عەقڵێكی شۆڤێنی هەیە ئەو ناوانە دەبەخشێتەوە كە ئەوەش دەرئەنجامی سیاسەتێكی شۆڤێنیانەیە كە دەوڵەتی نوێی ناسیونالیستی تورك لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا پیادەی دەكات.

بارودۆخی كورد ئەو راستییەی سەلماند كە هەرگیز ناتوانرێت نەتەوە یان ئیتنیكێك لەنێو نەتەوە، یان ئیتنیكێكی تردا بتوێنرێتەوە، یان هەڵوەشاندنەوەی سنووری ئیتنیکی کە مەبەست لێی تێکەڵاوکردنی ئیتنیکیە لەو پێکهاتە شاوڵیەی کە لە تورکیادا لە ساڵی ١٩٢٤ بەدواوە کاری لەسەر دەکرێت، سەرناگرێت، چونکە ئەوە پرۆژەیەکە بۆ باڵادەستی ئیتنیکی تورکی و روویەکی تری پرۆژەی تواندنەوەی ئیتنیکی کوردیە لە ناو ئیتنیکی تورکیدا. پارتی ناسیونالیست ئیسلامی شۆڤینی دادو گەشەپێدان بە خەیاڵی گێڕانەوەی چەمکی هاووڵاتیی عوسمانی سەردەمی خەلافەتی عوسمانی لە دروستبوونیەوە لەسەر ئەم پرۆژەیە کاردەکات و خودی خەلیفە ئەردۆگان لە گوتارێکیدا لە دیاربەکر دەڵێت: رایەڵەکانی پیکەوەبەستنی تورک و کورد کە بڕوا بوونی هەردووکیان بە ئیسلام و هاومەزهەبیان کە زیاتر سونەن و چەندین خاڵی هاوبەشی تریش هەن بۆ ئەوەی تورک و کورد پێکەوە پێکهێنەری یەک ئیتنیک بن کە ئیتنیکی تورکیە.

هەر لەم ڕێگایەوە هەزارن کورد بوونەتە ئەندامی پارتی ئیسلام شۆڤینیستی تورکی و سەدان هەزار کوردیش لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بەو پارتە دژە کوردە دەدەن. راستە ناسیونالیستی تورکی لە سەرهەڵدانیەوە تاکو ئێستا بە بەردەوامی لە هەوڵی سڕینەوەی سنوری ئیتنیکیدایە لە تورکیا بە ئامانجی دروستکردنی یەک ئیتنیک کە ئەویش ئیتنیکی تورکیە.

هەڵكشانی ناسیۆنالیزمی كوردی لەباكور

بەهەرحاڵ سەرباری سەرکەوتنی تا ئەندازەیەکی ناسیونالیزمی تورک لە بە تورککردنی دەیان هەزار کورددا لە رێگەی پرۆژەی سڕینەوەی سنوری ئیتنیکیەوە، ئێستا ناسیونالیستی كوردی لە باكوری كوردستان لە پەرەسەندندایە‌و لە ماوەی رابردوودا هەرچۆن پارتی كرێكاران رۆڵی دیاری هەبووە لە زیاتر زیندووكردنەوەو پەرەسەندنی ئەو تێزو تێڕوانینەدا، بەهەمان شێوە ئاراستەی ناسیونالیستی مەدەنی کوردیش لە باکور بە باشی دەرکەوتووەو ئەنجامی دەنگی کورد لە سێ دەیەی رابردوودا بۆ پارتە کوردیە مەدەنیەکان ئەوە دەسەلـمێنێت، دیارە لێرەدا مەبەستمان لە ناسیونالیزمی مەدەنی بەو چەمکە نیە کە تورکەکان یان هەندێ لە نووسەرانی رۆژئاوا وەکو چەمکی تیکەڵاکردن سەیری دەکەن، تێکەڵاوکردن بە مانای تواندنەوەو سڕینەوەی سنووری ئیتنیکی دێت.

ئاشکرایە کە ئەردۆگان خەون بە زیندوکردنەوەی ئیمپراتۆریتی عوسمانیەوە دەبینێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی یەکەمی هەڵهێنا کە گۆڕینی دەستووری تورکیا بوو بۆ سەرۆکایەتی، ئەویش بە خەیاڵی خۆی هەنگاوی یەکەمە بۆ دەسەڵاتی سوڵتانی. پەلکێشانی بۆ نیمچە دورگەی عەرەبی و بۆ لیبیا و بۆ سوریاو چەندبارەکردنەوەی خواست و ویستی گێڕانەوەی ولایەتی موسڵ بۆ ژیر سایەی دەوڵەتی تورک بەشێکن لەو خەونە فراونخوازییەی ئەردۆگان کە زیندوکردنەوەی خەلافەتی عوسمانی و بە سوڵتان بوونی خۆی نیشان دەدات.

ڕۆڵی خراپی ترامپ

بێگومان رۆڵی خراپی ئیدارەی ترامپ لە سوریاو بواردانی بە تورکیا بۆ ئەوەی بە ئارەزووی خۆی بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە، بە تایبەتی بۆ لێدانی کوردو ڕێگاگرتن لە دروستکردنی جۆرێک لە سەربەخۆی لە رۆژئاوای کوردستان لە لایەکەوەو داگیرکردنی رووبەرێکی فراوان لە رۆژئاواو تاوانبارکردنی رووبەرێکی فراون لە کوردی رۆژئاوا بە تیرۆریست و چاونوقاندنی ئیدارەی ترەمپی نامرۆڤ بەرامبەر بەو هەموو دەستدرێژییەی دەوڵەتی فاشی تورک دژی کوردو پێ ڕاکێشانی لە بەشەکانی تری سوریا و لە لیبیاو لە شوینانی تریش هاندەری تورکیایە بۆ خەیاڵکردنی ئەوەی کە خەونە فراونخوازییەکەی دەبێت بە راستی.

کاتێ لە ژێر فشاری “جۆن بۆڵتن” و هەندێ لە بەرپرسانی تری ئیدارەکەیدا، ترامپ بە تەلەفون بە ئەردۆگان دەڵێت: یەکەم، هێرش ناکەیتە سەر هیچ هێزیکی وڵاتە یەکگرتووەکان لە سوریا، دووەم، دڵنیابە کە هێرش دەکەیتە سەر دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، نەک کوردەکان. ئەردۆگان ئازاری دەچەشت کە بڵێت کوردی خۆش دەوێت و بەپێچەوانەشەوە، ئەو لەسەری رۆیشت و گووتی: یەپەگە، پەیەدە، پەکەکە، یارییان بە کورد دەکرد، ئەوان نوێنەرایەتی کوردیان نەکرد. هەر ئەوکاتە ماکرۆن رای وابووە کە: تورکیا جەخت دەکاتە سەر هێرشکردنە سەرکوردەکان و لەگەڵ داعشدا سەوداگەری دەکات، بۆیە ماکرۆن داوای لە ترامپ دەکرد کە لە سوریا نەکشێنەوە”( John Bolton, The Room Where It Happened, New York, 2020, Chapter,7).

بەڵام ترامپ گوێێ بە چارەنووسی کوردەکان نەدا وەکو هەموو بەرپرسەکانی تری ئەمەریکاو بەریتانیاو دنیای بڕیاربەدەست.

كوردی باش، ئەو كوردەیە كە مردووە

بەهەرحاڵ سەرباری خواست و ویستی فراوانخوازی سوڵتان ئەردۆگان، دەگاتە ئەوەی بڵێت: کوردی باش کوردێکە کە مردووە”. ئەمە روانینی ئەردۆگان و ناسیونالیستی ئیسلام-عیلمانی شۆڤێنستی تورکە بۆ کورد، ئەوەش هەڵوێستی ئەمەریکایە کە زۆرجار کورد سادەو کاڵفام ئومێدی لەسەر هەڵچنیووە.

توركیا لەماوەی چوار دەیەی رابردوودا هەموو كۆششێكی كردووە بۆ سەركوتكردنی بزووتنەوەی كوردی لە باكورو لەسێ دەیەی رابردووشدا کە ویستبێتی لە ئاسمان و زەوییەوە پەلاماری باشووری کوردستان داوەو لە ساڵی ٢٠١١ یس بەدواوە چی کاری دڕندانەیە بەرامبەر بە رۆژاڤای کوردستان کردوویەتی.

لە هاتنی ئیسلامیەکاندا بۆ سەر کورسی دەسەڵات لە تورکیا، گومانێك یان گریمانەیەك هەبوو كە دەوڵەتی تورك لەوە تێگەیشتبێت كە لە رێگەی سەربازییەوە ناتوانێت بزووتنەوەی كوردی لە باكور سەركوت بكات بەڵكو بە پێچەوانەوە بزووتنەوەی كوردی رۆژ لەدوای رۆژ بەهێزتر دەبێت‌و فشاری زیاتر لەسەر هێزەكانی دەوڵەتی داگیركەری سەر وڵاتەكەی دادەنێت. بۆیە ئەگەرێكی لاوازی ئەوە هەبوو كە دەوڵەت بۆچوونی لەو جۆرەی لەلا درووستبووبێت كە هەوڵبدات جۆرە سەوداگەرییەك لەگەڵ كورددا بكات.

هەرچەندە من بۆ خۆم پێموایە نە دەوڵەتی تورك نە هیچ کام لە داگیرکەرانی تری کوردستان بە هیچ شێوەیەک دان بە بوون‌و شووناسی كوردیدا نانێن. پیشتر دەوڵەتی سیكولاری توركیا بە هیچ شێوەیەك دانی بەوەدا نەدەنا كە پێكهاتەیەك هەبێت لە توركیا بە ناوی كورد، بەڵكو كوردی ناونابوو توركی چیایی. لە سەركەوتنی یەكەمی ئیسلامیەكانیشەوە لە توركیا هەر لەسەردەمی نەجمەدین ئەربەكانەوە روانینی تورك بۆ كورد گۆڕانێكی وەهای بەسەردا نەهاتووە كە شایانی باس بێت. بەتایبەتی ئەو ئاراستە ئیسلامییەی كە ئێستا لە دەوڵەتدایە لە دوو رووەوە زیانی لە كورد داوە. لەلایەك بەكاریگەری ئایینەكە رووبەرێكی فراوان لە خەڵكی باكوری كوردستان دەنگ بەو ئاراستە ئایینیە دەدەن كە هیچ سوودێكی بۆ كورد وەكو نەتەوە تێدا نیە.

لە لایەكی تریشەوە ئەو ئاراستە ئایینیە روانینێكی ئومەمی هەیەو بڕوای بە مەسەلەی نەتەوایەتی نییە‌و وەها سەیری كورد دەكات كە بەشێكە لە گەلی توركی مسوڵمان واتە ئەو بڕوای بە شووناسی توركیای مسوڵمان و شووناسی توركیایی هەیە و هیچ بڕوایەكی بە مەسەلەی نەتەوەیی كورد نیەو دان بە سنووری ئیتنیکی و جیاوازی ئیتنیکیدا نانێت.

ئەردۆگان ئیدعای ئەوە دەکات کە ئەو شەڕی تیرۆر دەکات و زیان بە خەڵکی مەدەنی ناگەیەنێت.بەڵام شەهیدەکانی ئەم مانگەی شیلادزێ و شەهیدو بریندارەکانی ئەم هەفتەیەی چوارتا بەڵگەی راستەقینەی درۆو دەلەسەکانی ئەردۆگان و وتەبێژە بێ شەرمەکەی رژێمە فاشیەکەی دەسەلمێنن. جارێ ئەوەی ئێستا تورکیا لە سوریا و لە لیبیاو لە بۆمبارانکردنی گوندەکانی باشوری کوردستان و باخ و رەزو کێڵگەو دەغڵ و دانی هاوولاتیان دەیکات بێجگە لە کاری دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە شێوەی دەوڵەتی شەمشەمە کوێرەکانی داعش هیچی تر نیە. هەر لە راستیشدا پارتی دادو گەشەپێدان و داعش بەرهەمی هەمان فیکرو ئایدیۆلۆجیان و هەمان رەگوریشەیان هەیە.

ئێستاش بە ئاشکرا دیارە، تورکیاو داعش لە باشوور بە هەمان شێوە دژی کورد کاردەکەن. بۆمباران دەکەن، خەڵکی مەدەنی لە جوتیارو وەرزیرو رەزەوان و شوان و رێبوارو خەڵکی مەدەنی و بێ چەکی کورد لە ژن و منداڵ و پیر شەهید دەکەن و دەغڵ و دان و باخ و رەزیان دەسووتێنن. هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیای فاشی بۆسەر باشووری کوردستان بەشێکە لە هەنگاوی دەستپێک بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دەوڵەتی عوسمانی نوێ کە تورکەکان باسی گێڕانەوەی دەسەڵاتی خۆیان بۆ سەر هەموو ئەو جوگرافیایە دەکەن کە قەڵەمرەوی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی بووە، بە خەیاڵی خۆیان لە یادی تێپەڕبوونی سەدەیەک بەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئیمپراتۆرێتەدا کە دوا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی لە ساڵی ١٩٢٤دا لە لایەن مستەفا کەمال ئەتاتورکەوە دەرکرا دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٢٢دا دەسەڵاتی سوڵتانی هەڵوەشێندرابووەوە.

یادی سەدساڵەی هەڵوەشاندنەوەی خەلافەت

ئەردۆگان لە خەونی حوشتری خۆیدا بەهیوای ئەوەیە لە یادی سەد ساڵەی هەڵوەشاندنەوەی خەلافەتدا، لەسەر کورسی سوڵتان دابنیشێت و ببێتە سوڵتانی جیهانی ئیسلامی لە لیبیاوە بۆ سەر سنووری ئیمپراتۆری ئاخوندەکانی جێنشینی سەفەوی و قاجارییەکان، بێگومان ئەوانیش هەمان خەونی سوڵتان ئەردۆگان دەبینن و سەرباری هەموو بەدبەختیەکان و دەستدرێژییەکانی هەردوولایان بۆ سەر کورد، مەترسی ئەوەشمان لەسەرە خەونە حوشترییەکانی ئەردۆگان و ئاخوندەکان چاڵدێرانێکی تر لە وڵاتە بێ خاوەن و بێکەس و بێ سنوورو بێ سەرەرییەکەی ئێمەدا دروست بکات.

پۆستی پێشوو

فەزیحەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پۆستی داهاتوو

پەیماننامەی‌ ئۆکۆس

عەتا قەرەداخی

عەتا قەرەداخی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست
شــیکار

دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

حوزه‌یران 22, 2025
53
ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە
شــیکار

ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

حوزه‌یران 22, 2025
19
پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان
شــیکار

پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

حوزه‌یران 19, 2025
38

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە