– بزوتنەوەی ئیسلامیی له‌کوردستان/ئێراق بزوتنەوەیەکی سیاسی جیھادیی ئیسلامییە و لە سەر پێڕەوی ئەهلی سوننەت و جەماعەت کار دەکات بۆ چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی لە کوردستاندا.
– ساڵی ١٩٨٧ لە لایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی بە سەرکردایەتی “شێخ عوسمان عەبدولعەزیز” لە ئێران دامەزرا.
– یەکەم حیزبی ئیسلامیی چەکدارە کە لە کوردستانی ئێراق ڕاگەیەنراوە.
– بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد له 1992دا، هاوكات ڕابه‌ری ئه‌و ده‌می بزتنه‌وه‌ی ئیسلامیی “شێخ عوسمان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز” بۆ پۆستی “ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد” كاندیدكرا، به‌ڵام بزوتنه‌وه نه‌یتوانی هێڵی 7%ی یاسایی ده‌نگه‌كان وه‌ربگرێت و بگاته په‌رله‌مان.
– له27/12/1993 له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، دووچاری شه‌رێكی ناوخۆیی و براكوژییهكی سه‌خت بوویه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌موو بنكه‌وباره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كۆنترۆڵ كران، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان باره‌گاكانیان له‌ده‌ستدا، به‌ناچاری ئاواره‌ی ئێران بوونه‌وه‌و، له‌وێ سه‌رله‌نوێ بۆ شه‌ڕێ چه‌كداری له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی خۆیان ڕێكخسته‌وه.
– دووباره له‌ساڵی 1997 شه‌ڕ له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و یه‌كێتیی نیشتمانییدا هه‌ڵایسایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان به ڕێككه‌وتنی تاران كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆیی نێوان ئه‌و دوو هێزه هێنرا.
– لە ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامی‌دا كه “مەلا سدیق عەبدولعەزیز”سەرکردایەتی دەکرد، یه‌كیان گرت. بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی‌یان ڕاگەیاند.
– ئەم یەکبونە زۆری نه‌خایاند و له مانگی مایس/2001 دابه‌ش بوو
– بوبەھۆی دابەش بونی بزوتنەوە بۆ سێ پارت، بزوتنەوەی ئیسلامی له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی “شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز” مایه‌وه، کۆمەڵی ئیسلامی بە سەرکردایەتی “شێخ عەلی باپیر”. ئەنسارولئیسلام بە سەرکردایەتی “مەلا کرێکار” كه‌دواتر ناویان گۆڕی بۆ “جوندولئیسلام” و شه‌ڕیان له‌دژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند.
– دوای ئەم جیابوونەوانە، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی توشی لاوازیەکی گەورە بوو.
– له‌پرۆسه‌ی ئازادی ئێراق، دیسانه‌وه سه‌ركرده‌و كادیره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دووچاری گۆشه‌گیری بوونه‌وه، ڕابه‌ری ئه‌و كاته‌ی بزوتنه‌وه “شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز” له‌مانگی 7/2003دا، له‌لایه‌ن هێزێكی مارێنزی ئه‌مریكاییه‌وه له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌هه‌ڵه‌بجه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانیدا ده‌ستگیركران و ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌زیندانی ئهمریكاییهكاندامایهوه.
– وێرای ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی له‌سه‌ری بوو، لە ھەڵبژاردنی ٢٥/٠٧/٢٠٠٩ توانیان ٢ کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست بھێنن.
ڕابه‌ری ئێستای بزوتنه‌وه “شێخ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز”ه كه توانیویه‌تی به‌شێك له فشاره‌كانی سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كه‌م بكاته‌وه