وەکو پارتێکی لیبراڵیی سەربازی لەلایەن کۆمەڵێک لە ژەنەڕاڵی سوپای کۆماری تورکیا دامەزراوە کە پێشتر لە سەرکردەکانی پارتی گەلی کۆماری تورکیا بوون و لێی جیابوونەوە، واتا لە هەناوی ئەو پارتە دروست بووە و هەروەها دووەم پارتە لە دوای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دامەزرا لە ساڵی (1924ز) لەدژی سیاسەتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا و مەستەفا کەمال ئەتا تورک (1923_1938) یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا کار و خەباتی کردووە. یەکەم پارتی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی تورکیا بوو لەو وڵاتە دامەزراوە، بەڵام تەمەنی کورت بووەو تەنها حەوت مانگ کار و چالاکی سیاسی کردووە.
دامەزراندن و دامەزرێنەرانی
لە ڕێکەوتی (_17تشرینی یەکەم/1924) لەلایەن هەریەک لە ژەنەڕاڵ کازم قەرەبەکر و ژەنەڕاڵ عەلی فۆئاد کیبیسۆی پاشا و ژەنەڕاڵ ڕەفعەت بەلە پاشا و ژەنەڕاڵ حوسێن ڕەوف ئوربای بەگ و دکتۆر عەدنان ئیدیوار و حەسەن خەیری و کۆمەڵێک کەسایەتی تری کوردەوە دامەزراوە.
ئاڕاستەی ئایدۆلۆژی و ئامانجەکانی
پارتێکی لیبراڵیی سەربازیی بوو، خۆی بە میراتگیری فیکری دەوڵەتی عوسمانی زانیووە و دژی سیاسەتەکانی پارتی گەلی کۆماری تورکیا بووە:
یەکەم/ دژی سیاسەتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا کاری کردووە.
دووەم/ دژی سیاسەتە تاکڕەوەکانی مەستەفا کەمال ئەتا تورک (1923_1938) یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا بوون کە نابێت سەرجەم جومگەکانی دەسەڵات لە تورکیا بگرێتە دەست.
سێیەم/ دژی سیاسەتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا تایبەت بەو کاروبارانەی پەیوەندییان بە ئایینەوەیە، چونکە حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا هەموو ڕێوڕەسمە دینییەکانی قەدەغە کرد و لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەژادو نەتەوەکانی تر بە تایبەت نەتەوەی کورد.
تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکانی
لە پاش ئەوەی شۆڕشی کوردان به سهرکردایهتی شێخ سهعیدی پیران بەرپا بوو، کە بڕیار بوو دهستپێکی شۆڕشهکه لە ڕێکهوتی (21_3_1925) بێت، بهڵام هێزێکی زۆری تورک له مانگی شوبات هێرشیان کرده سهر گوندی (پیران)ی ناوهندی سهرهکی شۆڕشگیران، بهمهش شۆڕشهکه بهر له وادهی دیاریکراوی خۆی بهرپا بێت، دەسەڵاتدارانی کۆماری تورکیا پارتی پێشکەوتنی کۆماری تورکیایان تۆمەتبار کرد کە لە ڕێگەی ئەندامە کوردەکانی یارمەتی مادی و مەعنەویی شۆڕشەکەیان داوە، بەوەش کەوتنە گرتنی ئەندامەکانی پارتەکە و کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی دەستگیر کران، یەکێک لەوانە حەسەن خەیری کە ئەنجوومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا بووە لەگەڵ جەلال محەمەدی برازایی لە شاری خارپێت (ئەلازیگ)ی ناوەندی پارێزگای خارپێت (ئەلازیگ)ی باکووری کوردستان کە لەلایەن سوپای تورکیا دەستگیرکران و لە ڕێکەوتی (_23تشرینی یەکەم/1925) لە ناوەندی شاری خارپێت لە سێدارە دران.
هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە
لە ڕێکەوتی (5حوزەیران/1925) لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری تورکیا، بە فەرمی بڕیاری داخستنی ئەو پارتە درا بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەندامانی ئەو پارتە ویستوویانە مەستەفا کەمال ئەتا تورک ( 1923_1938) یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری ئەزمیری ناوەندی پارێزگای تورکیا بکۆژن، هەوڵەکە سەری نەگرت و زۆربەی بکەرانی دەستگیرکران.
سهرچاوهکان
١/ یاسین صابر صاڵح: ئینسکڵۆپیدیای گشتی – سلێمانی 2005ز.
٢/ پ.د.خەلیل عەلی موراد: پاسەوانانی کەمالیزم_وە: بەرزانی مەلا تەها و د.سەلام عەبدولکەریم-سلێمانی2015ز.
٣/ پ.ی.د. یاسین سەردەشتی ، بەرزانی مەلا تەها و د.سەلام عەبدولکەریم و ماجید جەلیل: مێژووی چەپ لە تورکیا-تاران2016ز.
٤/ د. هیوا حەمید شەریف: کوردە عەلەوییەکانی باکووری کوردستان1938_1908-هەولێر2020ز.
٥/ حوسێن ڕەوف ئوربای بەگ: بیرەوەرییەکانی ژەنەڕاڵ حوسێن ڕەوف ئوربای بەگ-بەرگی سێیەم.