ڕێکخراوی (ِئیتا)ی باسکی
ڕێکخراوێکی چەکداری ھەرێمی باسکی ئسپانییە، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردو قوتابییە توڕەکان دروستیان کرد و ھەوڵیان داوە بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی باسک لە دەوڵەتی ئیسپانیا.
– لە ٣١/٧/١٩٥٩لە ناوچەی سنوریی نێوان ئیسپانیا و فەڕەنسا هاتە دامەزراندن.
– لەیەکەمین کۆنگرەی خۆیاندا لە (دیربییوک)ی فەرەنسا، خۆیان وەک (بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی باسک بۆ ئازادی نەتەوەیی)ناساند و ئاڕاستەی خەباتی نھێنی و چەکدارییان ھەڵبژارد.
ئایدۆلۆژیای خۆیان لەسەر سێ بنەما دامەزراندوە:
١- پارێزگاری لە زمانی ناوچەیی و ڕەگەزی خۆیان.
٢- بەرھەڵستی و بەرەنگاری دەوڵەتی ئیسپانیا.
٣- کارکردن بۆ سەربەخۆیی ناوچەی باسک کە خۆی لە ئالابا، بیسکایا، غیبوسکویای ئیسپانی و لابوردی، نابارای خوارو و سوبیروای فەڕەنسی دەبینێتەوە.
– یەکەم کردەوەی چەکدارییان ئەنجام داوە بۆ سەر شەمەندەفەرێک لە ١٨/٧/١٩٦١ کە تیمێکى سەربازی فرانشیسکۆ فرانکۆی فەرمانڕەوای ئیسپانیا ١٩٣٩-١٩٧٥ تێدابو.
– لە ١٩٦٨ بەڕێوەبەری نوسینگەی ھەواڵگری ئیسپانیایان کوشت لە شاری سان سبستیانی ھەرێمی باسک.
– لە ١٩٧٣ لویس کاریرۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیایان کوشت بە ئوتومبیلێکی مینڕێژکراو لە شاری مەدرید.
– زنجیرە تەقینەوەکانی ساڵی ١٩٧٤ یان ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٧٤.
– لەساڵی ١٩٧٨ باڵی سیاسییان دامەزراند بەناوی (ھری باتاسونا) ئەمەش رێگری کردەوەی چەکداری و توندوتیژی لێنەکردن، سەرەتای ھەشتاکان خوێناویترین ساڵەکان بو لە مێژوویاندا ١١٨ کەسی تێدا کوژرا.
– ھەریەک لە یەکێتی ئەورووپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێکخراوەکەیان بە تیرۆریست ناساندوە، لای خۆیانەوە ڕێکخراوەکە ئاگربەستیان رٍاگەیاندوە و لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا بەشداری گفتوگۆکانیان کردوە لە ساڵی ١٩٨٩.
– لە ١٩٩١ ئیتا گەڕایەوە بۆ کردەی سەربازی و چەکداری وە لە ھەوڵێکی شکستخواردودا ویستیان پاشا خوان کارلۆس بکوژن لە ١٩٩٥.
– دوای ئەوەی لە ١٩٩٩ لەدانیشتن شکستیان خوارد لەگەڵ حکومەت کردە چەکدارییەکانیان زیادکرد و لە ٢٠٠١ دا ١٦ کردەوەی جۆراوجۆریان ئەنجامدا و ١١ کەس کوژران.
– لە ٢٢/٣/٢٠٠٦ ئاگربەستی بەردەوامیان ڕاگەیاند لەگەڵ لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا بۆ بەدەست ھێنانی مافی چارەی خۆنوسین.
– لە ٢٠/١٠/٢٠١١ بەیەکجاری وازیان لەکردەی چەکداری ھێنا.
– لە ساڵی ٢٠١٢ حکومەتی ئیسپانیا بەھاوکاری فەرەنسا ژمارەیەک سەرکردەی گرتن لەناویاندا ئیزاسکۆن لیساکا، ئیبۆن غوخیاسکۆشیا، ئەو کەسەی باوەڕوابو، کە سەرکردەی باڵی سەربازی رێکخراوەکەبێت.
– ساڵی ٢٠١٢ ئامادەییان دەربڕی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ھەردو حکومەتی ئیسپانیا و فەرەنسا و دەستبەرداری یەکجاری لە کردەوەی چەکداری دوای ٤٠ ساڵ لە خەبات، بەلام حکومەتی ئیسپانیا رەتی داواکەی کردەوە و بەرێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند و رای گەیاند دەبێ بەبێ مەرج کۆتایی بەکارەکانیان بھێنن.
– لە ٨/٤/٢٠١٧ ڕێکخراوی ئیتا کۆگاکانی ڕادەستی دەولەتی فەرەنسا کرد، بێرنار کازۆف سەرەک وەزیرانی فەرەنسا بڕی تەقەمەنییەکانی بە زیاد لە ٣,٥ تەن خەمڵاند.