ئه‌م شاروَچكهیه به‌م ناوانه ناو ده‌برێت (مه‌صیف، سه‌لاحه‌دین، پیرمام). یه‌كێكه له ناحیه‌كانی قه‌زای شه‌قڵاوه له پارێزگای هه‌ولێر، كه به‌دووری (28)كم ده‌كه‌وێته باكووری خوَرئاوای شاری هه‌ولێر و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناحیه‌كانی قه‌زای شه‌قڵاوه. گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی سه‌لاحه‌دین (66) گوندن.
ڕێگای سه‌لاحه‌دین (پیرمام) ڕێگایه‌كی گرنگی بازرگانیه، له ڕێگای هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێده‌كات و به سه‌لاحه‌دین و شهقلڵاوه تێده‌په‌ڕێت تا ده‌گاته حاجی ئوَمهران له‌سه‌ر سنووری ئێراق ئێران كوَتایی دێت.
له‌ڕووی مێژوویشه‌وه هه‌رچه‌نده مێژووی ئاوه‌دانكردنی ئه‌م شاروَچكهیه بوَ ئه‌وه‌نده دوور ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له ئاسهوارهكانهوه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێ كه ئه‌م ناوچه‌یه له دێرزه‌مانه‌وه هه‌رده‌م له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی له‌و ناوچه‌یه بایه‌خی پێدراوه.
ناو:
(سه‌ربه‌ن) كوَنترین ناوی مهصیفه له بنه‌ڕه‌تدا به مانای سه‌ربانی دێت، كه ده‌كاته سه‌ربانی چیای پیرمام، كه زاراوه‌ی سه‌بانی قورس بووه‌و گوَڕان له به‌كارهێنانیدا ڕووی داوه تا بووه به سه‌ربه‌ن، ئێستاش له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی ڕه‌سه‌نی مه‌صیف ئه‌م ناوه تام و چێژی تایبه‌تی خوَی هه‌یه.
(پیرمام): وشه‌ی پیر بوَ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ند مه‌زارگه‌یه‌ك ناونراوه پیر، كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م ناوچه‌یه له‌لایه‌ن ئێزیدیه‌كانه‌وه ڕوَژانێك ناوچه‌یه‌كی پڕ بایه‌خ بووه چوونكه ووشه‌ی پیر نازناوی چینێكی ئاینی ئێزیدیه‌كانه وه‌ك (چینی شێخ و پیر و مرید) كه (پیرمام): یهكێكیانهو (پیرموان و پیر ئه‌بوبه‌كر)یش نمونه‌ی ترن، ئه‌مانه هه‌موویان مهزارگهن له مه‌صیف و ده‌وروبه‌ری.
(سه‌لاحه‌دین): ئه‌م ناوه له سه‌ره‌تاوه به فه‌رمی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، ده‌كرێ بلێین پادشای ئێراق خوَی ئه‌م ناوه‌ی هه‌ڵبژاردووه، هه‌ندێك ئه‌و ناوه بوَ سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌ڵام ئه‌م بوَچونهیان زوَر ڕوون نییه.
(مه‌صیف): دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ن به فه‌رمی به سه‌ڵاحه‌دین ده‌ناسرێ و وه‌كو شارێكی گه‌شتوگوزار دێته ناسین ده‌بێته هاوینه هه‌واری سه‌لاحه‌دین به عهرهبیهكهش ده‌كاته (مه‌صیف صلاح ا‌لدین). دیاره ووشه‌ی مه‌سیف كورتكراوه‌ی مصیف صلاح الدینه و ده‌بێته پله‌یه‌كی ناوه‌كانی.
هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا:
له به‌شی باكووری هاوسنوره له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی باسرمه‌و له باشوره‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر، له ڕوَژههڵاتهوه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ناحیه‌ی بالیسان و هیران له ڕوَژئاواشیهوه له‌گه‌ڵ قه‌زای خه‌بات هاوسنوره.
كه‌ش و هه‌وا:
بههوَی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیه‌كه‌یه‌وه زستانی سارده‌و به‌فرێكی زوَری لێده‌بارێت و هاوینیشی فێنكه.
ڕووبه‌ر:
ڕووبه‌ری ناحیه‌ی سه‌لاحه‌دین (473)كم دووجایه.
ژماره‌ی دانیشتووان:
ژماره‌ی دانیشتوانی ناحیه‌ی سه‌لاحه‌دین نزیكه‌ی (54600) كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
ئا/ سندوس محمد ابراهیم