شارى موسڵ پێشى ده‌ڵێن نه‌ينه‌وا. شارێكه له ئێراق. ده‌كه‌وێته باكوورى عێراقه‌وه. نه‌ته‌وه‌كانى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشوورى تێدا ده‌ژين. ڕووبارى ديجله به ناوه‌ڕاستى شاره‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و شاره‌كه ده‌كات به دوو به‌شى لاى ڕۆژهه‌ڵات (به‌رى چه‌پ) و لاى ڕۆژئاوا (به‌رى ڕاست). به‌شى ڕۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه كه پێى ده‌ڵێن به‌رى لاى چه‌پى مووسڵ و نه‌ته‌وه‌ى كورد زۆرينه‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى پێكدێنێت . ڕووبه‌ره‌كه‌ى 180 كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌يه. ژماره‌ى دانيشتوانه‌كه‌ى له‌نێوان 750,000 كه‌س يان 1,500,000 كه‌سدا ده‌خه‌مڵێنرێت, له كاتێكدا پێش ساڵى 2014، واته پێش داگيركرانى له‌لايه‌ن ڕێكخراوى تيرۆريستى داعش 2014، نزيكه‌ى 2,000,000 كه‌س ده‌بوون له كۆى سنوورهكهيدا. بهرزييهكهى 223 مه‌تر ده‌بێـت له ئاستى ڕووى ده‌رياوه. كهشوههوايهكى گه‌رمى هه‌يه. شنگال و ناوچه‌كانى به‌رى لاى چه‌پى سه‌ر به موسڵ كوردستانيين به‌ڵام له چوارچێوه‌ى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوورى ئێراقي و ناوچه دابڕێنراوه‌كانى كوردستانن كه له كوردستان به ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى ناسراوه.