-فلادیمێر فلادمیرۆفیچ پۆتین له7/10/1952 له”لینینگراد” له‌دایك بووه، باوكی به‌شداری جه‌نگی جیهانی دووه‌می كردووه.
-ساڵی 1975 له‌كۆلیژی ماف ده‌رچووه بڕوانامه‌ی له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه. دواتر بڕوانامه‌ی دكتۆرای له فه‌لسه‌فه‌ی ئابوری‌دا به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ردوو زمانی ئه‌ڵمانی و ئینگلیزی ده‌زانێت.
پله‌و پۆسته‌كان
-له‌نێوان ساڵانی 1985-1990 وه‌ك یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری “كه‌ی.جی،بی” له‌ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات كاری كردووه.
-به‌رده‌وام له‌ده‌وڵه‌تدا پله‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه تاكو ساڵی 1997 كراوه‌ته “جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی سه‌رۆكی ڕووسیا” دواتر كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی فیدراڵی. ئینجا ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ڕووسیا.
-ساڵی 1999 كراوه‌ته سه‌رۆكوه‌زیران.
-هه‌مان ساڵی 1999 له‌دوای ئه‌وه‌ی “بۆریس یه‌ڵسن” ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بوو، پۆتین له‌جێگه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه.
-ساڵی 2000 به‌هه‌ڵبژاردن كراوه به‌سه‌رۆك.
-ساڵی 2004 دووباره هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه.
– به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستور ڕێگه‌ی نه‌داوه بۆ جاری سێیه‌م خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی وڵات كاندید بكات، له‌گه‌ڵ “دیمیتری میدڤیدیڤ” دا ئاڵوگۆڕی به‌پۆستی سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران كردووه.
-سه‌رله‌نوێ ساڵی 2012 به‌هه‌ڵبژاردن كراوه‌ته‌وه به‌سه‌رۆكی وڵات.
-پۆتین به‌وه ناسراوه كه‌له‌دوای “جۆزیف ستالین” درێژترین ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیای هه‌بووه.
-له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، پۆتین به‌وه ناسراوه كهلهزۆرینهی وێستگه‌كاندا له‌دژی سیاسه‌تی ئه‌مریكا ڕه‌فتاری كردووه. ته‌نانه‌ت له‌دژی پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی عێراقیش وه‌ستاوه‌ته‌وه.له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆش بووه له‌سربیا،
-پۆتین زۆر به‌توندی له‌دژی كشانی په‌یمانی ناتۆ بووه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و سنوره‌كانی ڕووسیا.
له‌دوای ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له‌كاروباری سوریادا له 2015دا، ناكۆكی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا زیادی كردووه.