یه‌کەم:ناوی فه‌رمی، ناوچه‌ى ئیدارهکوردییهکانی باکوری سوریا(فیدراسیۆنی باکوری سوریا)یان(کۆنفیدراسیۆنی باکوری سوریا)یان(هه‌رێمی فیدراڵی باکوری سوریا) که‌ئێستا به‌شێکه له‌وڵاتی سوریا.
دووەم:پایته‌خت، قامیشلۆ(قامیشلی).
سێیەم:ژماره‌ی دانیشتوان، 5.000.000 که‌س.
چوارەم:رووبه‌ر، 51.000 کیلۆمهترچوارگۆشهکهئهکاته27.4%ی خاکی وڵاتی سوریای ئێستا، که‌له‌و رووبه‌ره، رووبه‌ری خۆرئاوای کوردستان نزیکه‌یی 29.160 کیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌یه، ئه‌وه‌ش بێ ناوچه‌ی عه‌فرین، خاکی عه‌ره‌به‌کان نزیکه‌یی 20.840 کیلۆمه‌ترچوارگۆشه‌یه.
پێنجەم:دابه‌شی کارگێری، له4کانتۆن پێکهاتووه، که‌دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر 9پارێزگا‌و15 شارۆچکه(قه‌زا)و47شاره‌دێ(ناحیه).
شهشەم:نه‌ته‌وه، کورد48%، عه‌ره‌ب25%، کلدۆئاشور12%، ئه‌رمه‌ن5%، تورکمان4%، چیچان2%، چه‌رکه‌س(ئادیگی)1%، نه‌ته‌وه‌کانی تر2%.
حه‌وتەم:شوێنی جوگرافی، ئه‌م هه‌رێمه فیدراڵییه، ئه‌که‌وێته باکور وباکوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاتی سوریا، کهلهباکورهوه به‌وڵاتی تورکیا(هه‌رێمی باکووری کوردستان)وپارێزگای حه‌ڵه‌بی سوریا، له‌خۆرئاواوه به‌قه‌زای عه‌فرین وپارێزگای حه‌ڵه‌بی سوریا، له‌باشووره‌وه به‌هه‌ردوو پارێزگای ڕه‌قه ودێرالزور(ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی سوریا)، له‌خۆرئاواوه به‌وڵاتی عێراق وبه‌شێکی شاره‌دێیه‌کانی سووروموحسن له‌پارێزگای دێرالزور وبه‌شێکی شاره‌دێی مورهکهده له‌پارێزگای حه‌سه‌که له‌خۆرئاوای کوردستان ده‌وره دراوه.
هه‌شتەم:شارهگرنگهکانی، حه‌سه‌که، دێرالزور، ڕه‌قه، مابوک(منبج)، کوبانێ، گرێسپی، تهڵڕهفعهت.
نۆیەم:مێژووی خۆرئاوای کوردستان، ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان هه‌رله‌کۆنه‌وه نه‌ته‌وه‌ی دێرینه‌کانی کوردستانیانی لێ ژیاوه وه‌کو میتانی وئوراتۆ وحیسی وماد وهنهتهوهکوردستانیانی تر.
ئەم ناوچەیە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاشورییه‌وه داگیرکرا، سوپای ئیمپراتۆریای ماد، توانی ده‌وڵه‌تی ئاشورییه‌کان لهناوبرێ، له‌دوای ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی ماد، له‌لایه‌ن هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی خههامهنشنی پارسی وده‌وڵه‌تی مه‌کدۆنیا-یۆنان، ده‌وڵه‌تی سلووکی داگیراوه، پاشان ئەم ناوچەیە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌شکانییه‌کانی فارس داگیرکراوه.
دوای ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تیی ئه‌شکانییه‌کان ئه‌م ناوچه‌یه بووه‌ته به‌شێک لهقهڵهمڕهویی ئیمپراتۆریای ساسانییه‌کانی کورد، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ساسانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕۆماوه داگیرکراوه.
له‌پاش هێرشی سوپای عه‌ره‌به موسڵمانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ڕاشیدینیهکانی عه‌ره‌ب بۆسه‌ر وڵاتانی جیهان، کهبههێرشی سه‌ر ده‌وڵه‌تی ساسانی وڕۆما ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌و به‌شه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه داگیرکرا.
دواتر بوو بەبهشێک له‌ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییه‌کان، لەدواى ڕوخانى ئەمەوییەکلن کەوتە دەست قهڵڕهویی ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌کان، دوایی ده‌وڵه‌تی عه‌باسییه‌کان لاواز بوو، ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بووه به‌شێک له‌ده‌وڵه‌تی سه‌لجووقییه‌کانی تورک.
پاش ئه‌وه‌ی که هه‌ڵمه‌تی خاچ په‌رسته‌کانی ئه‌ورووپا ده‌ستی پێ‌کرد بۆسه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی ئه‌وه‌بوو بووه به‌شێک له‌میرنشینی ڕه‌های خاچ په‌رستان، دواتر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی زه‌نگییه‌کانی تورک، ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبییه‌کانی کوردان، پاشان بووه به‌شێک لهقهڵهمڕهویی ده‌وڵه‌تی مه‌مالیک ومیرنشینی ذی القدهری مه‌مالیک.
له‌کاتی هێرشی سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تی مه‌مالیک ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان بووه به‌شێک له‌ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌کان، خرانه‌سه‌ر ئه‌یاله‌تی ڕهقهوحهڵهب، دوای نه‌مانی سیسته‌می ئه‌یاله‌ت، سیسته‌می ویلایه‌ت وموستهرهفیهت شوێنی گرتووه ئه‌وه‌بوو بوونه به‌شێک له‌ویلایه‌تی حه‌ڵه‌ب وموستهڕهفی الزوری عوسمانییه‌کان.
له‌دوای شۆڕشی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب شانشینی عه‌ره‌بی سوریا دامه‌زرا وئه‌و به‌شه بووه به‌شێک له‌و ده‌وڵه‌ته ودوای ئه‌وه‌ی که‌سوپای فه‌ره‌نسا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی داگیرکرد، بووه به‌شێک له‌ناوچه داگیرکراوه‌کانی فه‌ره‌نسا کهئینتیدابی فه‌ره‌نسا بوون.
فه‌ره‌نسییه‌کان سوریایان دابه‌شکرد به‌سه‌ر چەند ده‌وڵه‌تێکى بچوکدا که‌یه‌کێک له‌وانه ده‌وڵه‌تی حه‌ڵه‌ب بوو له‌نێوان ساڵانی(1920-1925ز)بووه به‌شێک له‌و ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تە بچوکەکان نه‌مان، بەمەش بووه به‌شێک له‌ده‌وڵه‌تی سوریای داگیرکراوی فه‌ره‌نسا ودوای سه‌ربه‌خۆیی سوریا هه‌ربه‌شێک بوو لەو دەوڵەتە.
له‌ڕێکه‌وتی(11-3-2014 )له‌کاتی به‌رێوه‌چوونی یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی قامیشلۆی کوردستان ودێرالزوری سوریا شه‌ڕ له‌نێوان هانده‌رانی هه‌ردوو یانه به‌رپابوو، ئەمەش بوو بەڕاپهرێنێکی میللی شاره‌که‌ی گرتووه، دواتر سه‌رجه‌م شاره‌کانی خۆرئاوای کوردستانی گرتووه، ڕژێمی دیکتاتۆری سوریا بهئاگروئاسن کهوتهسهرکوتکردنی ڕاپه‌رینه‌که، به‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی شههیدوبریندار کران، ده‌یان که‌سی تریش ده‌ستگیر کران.
له‌و ده‌وڵه‌ته دوای هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی به‌هاری وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌سه‌ره‌تا وڵاتی تونسی گرتووه ودواتر وڵاتانی لیبیا ومیسر وسوریا ویه‌مه‌نی گرتووه، ولهڕیکهوتی(15/3/2011)لە سوریا ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وه‌بوو سوپای سوریا له‌به‌شێک له‌خۆرئاوای کوردستان کشایه‌وه وئه‌و ناوچانه که‌وتووه ده‌ست یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه)ی سه‌ربه پارتی یه‌کێتی دیموکراتی خۆرئاوای کوردستان(په‌یه‌ده)ی باڵی خۆرئاوای کوردستانی پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که)له‌ڕێکه‌وتی(17/ئازار-3/2013)سیسته‌می فیدڕالی دیموکراسی باکوری ڕاگەێنرا.
له‌میانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، ڕێکخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق وسوریا(داعش)سه‌ری هه‌ڵدا، توانی به‌شێکی گه‌وره له‌خاکی سوریا داگیر بکات، که‌به‌شێکی خۆرئاوای کوردستانی داگیر کرد وشه‌ڕی له‌گه‌ڵ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه)ی سه‌ربه‌پارتی یه‌کێتی دیموکراتی خۆرئاوای کوردستان(په‌یه‌ده)به‌رپاکرد.
له‌ڕێکه‌وتی(13/سێپتمه‌به‌ر-9/2014)هێرشی کرده‌سه‌ر شاری کوبانێی خۆرئاوای کوردستانی، توانی به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌وشاره داگیر بکات، به‌ڵام دواتر یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل به‌هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی باشوری کوردستان، توانی ئه‌و هێرشه تێکبشێنێت وله‌ڕێکه‌وتی(15/3-مارس/2015)کوبانێ ئازاد کرا، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه)له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات هێرشیان کرده‌سه‌ر ڕێکخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عیراق وسوریا(داعش)، ئه‌و ناوچانه‌ی داگیرییان کردبوو زۆربه‌یان له‌ده‌ست ڕزگار کردن، ئەوەش به‌یارمه‌تی هاوپه‌ێمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆکایه‌تی ئهمریکاوهاتنی هێزی ئه‌مریکییه‌کان بۆناو سوریاوبهردهوامی دان به‌یارمه‌تی دانی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات بوو.
پاشان هێزه‌کانی سوریای دیموکرات له‌چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک هه‌ڵمه‌ت دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لهئیراق وسوریا(داعش) له‌نێوان ڕێکه‌وته‌کانی(31/5-ئازار تا27/8-ئۆگۆست/2016)توانیان شاری مابوک(منبج)ئازاد بکه‌ن، پاشان چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی تر‌ى کرد بۆئازادکردنی ناوچه‌کانی دیکەى سوریا له‌ده‌ستیان، که‌تائێستا به‌رده‌وامه وله‌ڕێکه‌وتی(20/یه‌نایه‌ر-1/2018)سوپای تورکیا وئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشیان کرد سه‌ر عه‌فرینی خۆرئاوای کوردستان، لەو هێرشەدا توانیان له‌ڕێکه‌وتی(24/3-مارس/2018)داگیری بکه‌ن.