جەنگى ئەلەکترۆنى بەجەنگى سیبیرینى ناو دەبرێت.
لەبەر ئەوەى کەتیایدا هاککەرەکان هێرش دەکەنە سە چەند دۆسیەو پێگەیەکى ئەلەکترۆنى کە تایبەتن بەلایەنێکى دیکەوە، هەروەها هەوڵدەدەن کە زانیارییە کەسێتییەکان وزانیارى تەواوى دامەزراوەکان وەربگرن، ئەویش لەڕێگاى بەرنامەیەکى دیاریکراوەوە، یان بەهەر شێوازێکى دیکەى ئەلەیکترۆنى.
ووشەى سیبرینى یەکەم جار لە ساڵى ١٩٦٠ دا لەلایەن هەریەک لە “مانفرید کلاینس وناسان کلاین” ەوە بەکارهاتووە، کە مەبەست لەو وشەیە وێنا کردنى بارودۆخێکە کە تیایدا پەیوەندییەکانى نێوان هەریەک لەمرۆڤ وئامڕازە ئەلەکترۆنییەکان دەربخات.
ئەم جۆرە جەنگە زیاتر ئاڕاستەى دامەزراوە فەرمییە حکومییەکان وبانکەکان دەکرێت ومەزەندەى زیانەکانى بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان زۆر لەزیانى جەنگى ئاسایی زیاترە، لەساڵى ٢٠٠٩ وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا ڕووبەڕووى هێرشێکى لەو شێوەیە بوویەوە، وا پێشبینى دەکرا کە کۆریاى باکور هێرشەکەى ئەنجام دابیت، بەڵام دواتر دەرکەوت لەهەواڵەکان ڕاست نەبوون، لەکاتی ئێستادا وڵاتان لەبەرامبەر هێرشی سیبرینییەکان چەمکى ئاسایشى سیبرینى بەکاردەهینن کە بریتییە لە کرمەڵە ڕیکاریک بۆ پاراستنى زانیارییەکان لەناو توڕى جیهانى ئەنتەرنیتدا.
سەرچاوە: