بریتییە لەو چەمکەى کە بەکاردەهێنریت بەمەبەستى وەسفکردنى هەلمەتەکانى حکومەتى ئەڵمانیاى نازى وهاوپەیمانەکانى لەدژى جووەکان، ئەوهەلمەتەى کەبەشیوەیەکى پلان بۆداڕیژراو ئەنجام دەدرا لەلاى ئەو دەسەڵاتانەوە، ئەم وشەیە لەڕەچەڵەکدا وشەیەکى لاتینییە، لەسەردەمى یۆنانییە کۆنەکاندا بەکار هاتووە بەمەبەستى دەربڕین لە “سوتاندنى تەواوى ئەو قوربانیانەى کەدەکران بەقوربانى بۆ بەدیهینەرانى گەردون”، لەسەدەى نۆزدەدا ئەم چەمکە بەکارهاتووە بەمەبەستى دەربڕین لەو ڕووداوە وکارەساتانەى کەمەترسیداربوون.
یەکەم جار ئەم وشەیە لەسالى ١٩٤٢ بەکارهات بۆ وەسفکردنى شێوازى مامەڵەکردنى حکومەتەکەى هێتلەر بەرامبەر بە جووەکان، بەڵام لە پەنجاکانى سەدەى بیستدا ئەم چەمکە بەشیویەکى بەربلاو بەکارهات، لە حەفتاکانى سەدەى رابردوو ئەم چەمکە تایبەتمەندى وەرگرت بەوەى کەتەنها بۆ وەسفکردنى مامەلەى ئەلمانیاى نازى بەکاردەهینرا بەرامبەر بە جووەکان لەکاتى جەنگى جیهانى دووەمدا، جووەکان لەبرى ئەم چەمکە، وشەى “شواه” بەکاردەهینن کەلە زمانى عیبرانیدا بەماناى “کارەسات” دیت.
هەندیک پییان وایە کە هۆلۆکۆست یەکیکە لەو پڕۆسانەى کەلەئاستیکى بەرزدا پلانى بۆ دارێژراوە، لەم پڕۆسەیەدا دەسەلاتى نازى زانیارى وردى سەبارەت بەو کەسانە دەستنیشانکردووە کەلە تاوانى هۆلۆکۆستدا لەناوى بردوون، بۆ ئەمەش ئاماژە بەو بروسکەیە دەدەن کە بە “بروسکەى هۆڤل” ناسراوە، لەو بروسکەیەدا هاتووە کەلەماوەى مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى ١٩٤٢ لەگرتوخانەى “ماژدانیک” ٢٤,٧٣٣ جولەکە، لەگرتوخانەوى سوبیبور ٤٣٤,٥٠٨، لەگرتوخانەى تریبلینکا ١٠١,٣٧٠ جولەکە گیانیان لەدەست داوە، سەرجەم ئەو گرتوخانانە دەکەونە ولاتى پۆڵەندا.
بۆچونێک هەیە کەژمارەیەکى زۆر لەدەزگانى ئەلمانیاى نازى بەشدارى پڕۆسەى هۆلۆکۆستیان کردووە، لەکۆتایدا ئەم پڕۆسەیە بوو بەهۆى لەناوبردنى ژمارەیەکى زۆر لە جووەکانى ئەورووپا لەکاتى جەنگى جیهانى دووەمدا، لە دادگایەکانى نۆرمبێرغ ئەم بابەتە پرسی سەرەکى دادگایکردنى سەرانى ئەلمانیاى نازى بوو.