لە ڕووى سیاسییەوە ئەم چەمکە بە سێ مانا بەکاردێت:
مانای یەکەم بەماناى ئەو ڕێکەوتنەى کە لە نێوان کارکاراندا ڕێکەوتنى لەسەر دەکرێت بە مەبەستى ڕووبەڕوو بوونەوەى خاوەن کارەکانیان وکارنەکردنیان تەنها بە کرێیەکى دیارى کراو نەبێت کە بەو ویستى کرێکارەکان بێت، ئەم مانایە لە سەدەى نۆزدەهەمدا سەرى هەڵداوە و بەم شێوەیەش ئەم مانایە هاوشێوەى پارتە سیاسییەکان لێکدانەوەى بۆ دەکرێت.
ماناى دووەم: بریتییە لەگەکۆمەکى دوو وڵات یان زیاتر بەمەبەستى ڕاکێشانى وڵاتێکى دیکە وملکەچکردنى بۆ پەیڕەوکردنى سیاسەتێکى دیاریکراو، مێژووى ئەورووپاى نوێ گەلێک لەو گەلەکۆمەکیانەى بە خۆیەوە بینیوە وەک: هاوبەینى بەریتانیا – ئەڵمانیا – نەمسا – ڕووسیا بە مەبەستى ڕووبەڕوو بوونەوەى ناپلیۆن.
ماناى سێیەم: بریتییە لە هاوپەیمانى نێوان دوو پارت یان زیاتر بەمەبەستى بەدەستهێنانى زۆرینەى پەرلەمانى بۆ دروست کردنى حکومەت، ئەو وڵاتانەى کە هێزە سیاسییەکانى ناو پەرلەمان فرەیی بن ئەم جۆرە حکومەتانە بە خۆیانەوە دەبینن.