مافێکى دیموکراسییە، ئەم مافە ڕێگا بە هاوڵاتیان دەدات کە گوزارشت لە بۆچونەکانى خۆیان بکەن بەبێ هیچ سانسۆرێک، هەروەها لەئەنجامى ئەو دەربڕینە ڕووبەڕووى هیچ سزایەک نابنەوە. مافى ڕادەربڕین لەڕووى شکلییەوە پارێزراوە، بەتایبەتى لە ولاتە دیموکراسییەکاندا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم مافە زیاتر لەناو چینە برجوازییەکاندا سەلمینراوە.
مافى رادەربڕین چەندین شێوە وجۆرى جیاوازى هەیە، وەک ئازادى وتاردان، تائازادى نوسین، هەروەها ئازادى هونەرى وئەدەبی. بەوەش بێت، هەریەک لە مافەکانى ڕۆژنامەوانى وهۆکارەکانى راگەیاندن، ئازادى وتاردان، ئازادى گوزارشت کردن لە ڕیگاى هونەرەوە، ئازادى ڕیخراوى پیشەیی وسیاسییەکان پارێزراون.
ئەم جۆرە ئازادیانە واسەیردەکرێن کە ئازادییەکى رەهابن، بەڵام لە راستیدا ئازادییەکى ڕێژەیین، چونکە لەو سنورەدا دەوەستنەوە کە مەترسی لەسەر سیستەمەکان وبەها بڵاوەکان دروست دەکەن.
سەرچاوە:
الموسوعة السیاسیة، عبد الوهاب الکیالى وآخرون، الجزء الثانی، ص ٢٤٧