• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, ئایار 12, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

  • شــیکار
    ئایندەی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریکا لە سایەی نەبوونی متمانەدا

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

  • ئــــابووری
    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

    پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

سەرەکی هێــزی نەرم ئەدەب و هونەر

ئەدەبی کەمینە لە پەراوێزی زۆرینەدا

دانا حەمید لەلایەن دانا حەمید
ئایار 12, 2026
لە بەشی ئەدەب و هونەر
0 0
A A
ئەدەبی کەمینە لە پەراوێزی زۆرینەدا
0
هاوبەشکردنەکان
7
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

لە جیهانی ئەدەب و فەلسەفەدا، فرانتس کافکا، ژیل دۆلۆز و فیلیکس گاتاری کاریگەرییان لەسەر شێوازی بیرکردنەوەمان لە زمان، دەسەڵات و گۆڕانکاریی هەبووە. کافکا، ئەو نووسەرە چیکییە جووە بوو کە بە زمان ئەڵمانی دەینووسی، لەناو جیهانێکی پڕ لە یاسا و ڕێسای نادیاردا، کەسایەتییەکانی وەک مێروولەیەک لەناو تەڵەیەکدا دەخستە گەڕ، تەڵەیەک کە نە دەتوانن لێی دەرباز بن و نە دەتوانن لێی تێبگەن. ئەم وێنە کافکاییە، کە پڕە لە بێزاری و بێئومێدیی، دەبێتە خاڵی دەستپێکی تێگەیشتن لە چەمکی «ئەدەبی کەمینە» لای دۆلۆز و گاتاری. ئەوان لە کتێبی «کافکا: بەرەو ئەدەبی کەمینە»، ئەم چەمکە دەخەنە ڕوو، کە تێیدا ئەدەبی کەمینە تەنها ئاماژە نییە بە ئەدەبیاتێک کە بە زمانێکی کەمینە نووسرابێت، بەڵکو بریتییە لە بەکارهێنانی شۆڕشگێڕانەی زمانێکی زۆرینە لەلایەن کەمینەیەکەوە. لەم وتارەدا هەوڵ دەدەین سێ تایبەتمەندیی سەرەکیی ئەدەب و ئەدەبیاتی کەمینە لە کارەکانی کافکادا شیکار بکەین، بەو پێیەی چۆن ئەم ئەدەبیاتە وەک «مەکینەیەکی جەنگی» سیاسی و زمانەوانی کار دەکات و هەوڵ دەدات پێکهاتە باڵادەستەکان لەناو خۆیانەوە هەڵبوەشێنێتەوە.

“یەکەم؛ بێ‌نیشتمانکردنی زمان”

یەکەمین و بنەماییترین تایبەتمەندیی ئەدەبی کەمینە، بریتییە لە بێ نیشتمانکردنی زمان. ئەم چەمکە هزرییە، کە دۆلۆز و گاتاری بە وردی شیکاری دەکەن، ئاماژە بە پڕۆسەیەک دەکات کە تێیدا زمانێکی زۆرینە، لە چوارچێوەی دەسەڵات و پێکهاتە باڵادەستەکانیدا، لە ڕەگ و ڕیشەی خۆی هەڵدەکێشرێت. مەبەست لێرەدا تەنها ئەوە نییە کە زمانەکە لەلایەن کەسێکەوە بەکاربهێنرێت کە زمانی دایکی نییە، بەڵکو ئەوەیە کە زمانەکە ناچار بکرێت بە شێوەیەک کار بکات کە لە دەرەوەی یاسا و ڕێسا باوەکانی بێت. دۆلۆز و گاتاری دەڵێن، نووسەری کەمینە، زمانەکە دەخاتە حاڵەتێکی «زمانی گرتوو» یان «زمانی لەرزۆک»، واتە زمانەکە لەو شێوە ڕەوان و باوەی خۆی دوور دەخاتەوە و وای لێدەکات نامۆ بێت بە خۆی. ئەمە بریتییە لە ڕووتکردنەوەی زمان لەو شکۆ و باڵادەستییەی کە دەسەڵات پێی بەخشیوە، و لێسەندنەوەی ئەو مانایە جێگیرانەی کە لەلایەن زۆرینەوە سەپێنراون. کافکا، وەک نووسەرێکی جوو لە پراگ، بە زمانی ئەڵمانی دەینووسی، کە زمانی زۆرینە و دەسەڵات بوو لەو کاتەدا. بەڵام ئەڵمانییەکەی کافکا، ئەڵمانییەکی نامۆ بوو. ئەو بە شێوازێکی سارد، ورد، و بێ ڕازاندنەوە دەینووسی، کە دوور بوو لەو شێوازە ئەدەبییە باوەی ئەڵمانی. ئەم سادەیی و وردبینییە، نەک هەر کەم و کوڕی نەبوو، بەڵکو چەکێک بوو. زمانی کافکا، زمانی ئاوارەیی و دەربەدەری بوو، تەنانەت لەناو نیشتمانی خۆشیدا. ئەو وشەکانی بە شێوەیەک ڕیز دەکرد کە هەستێکی نائارامی و نامۆیی دروست دەکرد. ڕستەکانی لە ڕووی ڕێزمانەوە بێ کێشە بوون، بەڵام هەستت دەکرد کەسێکی نامۆ بە زمانەکە قسە دەکات، کەسێک کە بە تەواوی ڕێزمانەکە دەزانێت بەڵام ڕۆحی زمانەکەی تێدا نییە. ئەمە وای دەکرد زمانەکە لە خۆی نامۆ بێت، لەو چوارچێوە كولتووریی و سیاسییەی کە تێیدا جێگیر ببوو.

بۆ نموونە، لە ڕۆمانی (کەوڵاوکەوڵ-The Metamorphosis)، کاتێک گرێگۆر سامسا دەگۆڕێت بۆ مێروویەک، توانای قسەکردنی لەدەست دەدات. هەوڵەکانی بۆ قسەکردن، تەنها دەنگێکی ناڕوون و نامۆ دەردەکەن. ئەمە تەنها گۆڕانکارییەکی جەستەیی نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی زمانەوانییە. گرێگۆر ناتوانێت بە زمانی زۆرینە قسە بکات، و زمانی نوێی ئەو، زمانی مێروویەک، زمانی کەمینەیەکە کە لەلایەن زۆرینەوە تێی ناگەن و ڕەت دەکرێتەوە. هەروەها لە ڕۆمانی «قەڵا»، زمانی بیرۆکراسی و یاسا، زمانێکی ئاڵۆز و ناڕوونە، بەڵام لە هەمان کاتدا سادە و ڕووتە. ئەم زمانە، کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەکاردەهێنرێت، دەبێتە ئامرازێک بۆ بێ نیشتمانکردنی تاک، بۆ ئەوەی هەست بە نامۆیی و بێدەسەڵاتی بکات لەناو سیستەمێکدا کە بە زمانێکی نامۆ قسە دەکات. کافکا بەم شێوازە، زمانەکە لە دەستی دەسەڵات دەردەهێنێت و دەیکاتە ئامرازێک بۆ دەربڕینی دۆخی کەمینە و بێ نیشتمانبوونیان.

“دووەم؛ ڕاستەوخۆیی و دەستبەجێی سیاسی”

تایبەتمەندیی دووەمی ئەدەبیاتی کەمینە، بریتییە لە ڕاستەوخۆیی سیاسی. دۆلۆز و گاتاری جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە ئەدەبیاتی کەمینەدا، هەموو شتێک سیاسییە. درامای تاکەکەسی، یەکسەر پەیوەست دەبێت بە گۆڕەپانی سیاسیی بەکۆمەڵەوە. لێرەدا هیچ ڕێگایەک نییە بۆ هەڵهاتن بۆ ناو دۆخێکی تەواو کەسی یان خێزانی؛ بەڵکو خێزان خۆی دەبێتە وێنەیەکی بچووکی دەوڵەت. ئەمە بەو مانایەیە کە کێشە کەسییەکان، خێزانییەکان، یان تەنانەت دەروونییەکانیش، بە شێوەیەکی ناچاری پەیوەست دەبن بە کێشە گەورەکانی دەسەڵات، یاسا، و کۆمەڵگاوە. هیچ شتێک بێلایەن نییە، هیچ شتێک تەنها بۆ خۆی بوونی نییە؛ هەموو شتێک خاوەنی بارگەیەکی سیاسییە. لە کارەکانی کافکادا، ئەم ڕاستەوخۆییە سیاسییە بە ڕوونی دەردەکەوێت. دامەزراوەکان لە ڕۆمانەکانی «دادگا» و «قەڵا» تەنها شوێن یان چوارچێوە نین، بەڵکو هێزی سیاسیی دڵڕەق و گشتگیرن. خەباتی تاک لەگەڵ ئەم هێزانەدا، خەباتێکی کەسی نییە، بەڵکو بەیاننامەیەکی سیاسییە لەسەر دەسەڵات، هەستکردن بە تاوان، و دەوڵەت. جۆزێف کەی لە دادگا بێگومان، بەبێ ئەوەی بزانێت تاوانەکەی چییە، لەناو پڕۆسەیەکی دادگایی بێکۆتاییدا گیرۆدە دەبێت. ئەمە تەنها چیرۆکی پیاوێک نییە کە دادگایی دەکرێت، بەڵکو ڕەخنەیەکی توندە لە سیستەمێکی دادوەریی نادادپەروەر و نادیار، کە تاک تێیدا هیچ بەهایەکی نییە و دەبێتە قوربانیی یاسایەکی نادیار. هەروەها لە «قەڵا»دا، خەباتی کەی بۆ گەیشتن بە قەڵا و تێگەیشتن لە یاساکانی، خەباتێکی سیاسییە لەگەڵ دەسەڵاتێکی ناوەندیدا کە بە تەواوی کۆنترۆڵی ژیانی خەڵکی کردووە.

تەوەری باوکی ستەمکار لە کارەکانی کافکادا، وەک لە چیرۆکی «حوکم»دا، پەیوەست دەبێت بە پێکهاتە پیاوسالاری و دەوڵەتییە گەورەکانەوە. سێگۆشەی خێزان (باوک-کوڕ-هاوڕێ) دەبێتە سێگۆشەیەکی سیاسی. باوک لێرەدا تەنها کەسێکی خێزانی نییە، بەڵکو نوێنەرایەتیی دەسەڵاتێکی باڵا دەکات کە ژیانی تاک کۆنترۆڵ دەکات. کافکا بەم شێوەیە، سنوورەکانی نێوان کەسی و سیاسی دەشکێنێت. تەنانەت وردترین و بێبایەخترین وردەکارییەکانیش لە کارەکانی کافکادا وەک ڕاپۆرتێکی تەواونەکراو، دەنگێکی نامۆ، یان نامەیەکی ئاڵۆز، بارگەیەکی سیاسییان پێوەیە. هیچ گۆڕەپانێکی تایبەت نامێنێتەوە کە لە کاریگەریی دەسەڵات و سیاسەت بەدوور بێت. هەموو شتێک، تەنانەت خەونەکانیش، دەبنە بەشێک لە کایەیەکی سیاسیی گەورەتر.

“سێیەم؛ کۆبەندیی دەربڕینی بەکۆمەڵ”

تایبەتمەندیی سێیەم و کۆتایی ئەدەبی کەمینە، بریتییە لە چەمکی کۆبەندی دەربڕینی بەکۆمەڵ. لە ئەدەبیاتی کەمینەدا، نووسەر تەنها بۆ خۆی ناڵێت، بەڵکو دەبێتە کەناڵێک بۆ دەنگی بەکۆمەڵی گەلەکەی، کەمینەکەی. من دەگۆڕێت بۆ ئێمە. ئەمە بەو مانایەیە کە نووسینەکە تەنها دەربڕینی ئەزموونێکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو دەبێتە دەنگی کۆمەڵێک کە لەناو سیستەمێکی زۆرینەدا بێدەنگ کراون یان دەنگیان ناگاتە شوێنێک. نووسەر لێرەدا وەک فەرمانبەرێک کار دەکات، وەک بەشێک لەو کۆبەندییە گەورەیە کە هەوڵ دەدات دەنگێک بۆ بێدەنگەکان دروست بکات. کافکا، سەرەڕای ئەوەی نووسەرێکی گۆشەگیر و تەنها بوو، بەڵام لە ڕاستیدا یەکێک بوو لە هەرە نووسەرە بەکۆمەڵەکان. ئەو تەنها لەبارەی نامۆیی خۆیەوە نەدەنووسی، بەڵکو دەنگی بە گەلێک کە نەبوو دەبەخشی، بە کۆمەڵێک کە هێشتا نەهاتبوونە بوون. ئەو بۆ هەموو ئەوانە دەنووسی کە لەناو مەکینەی دەسەڵاتدا گیرۆدە ببوون و نەیاندەتوانی دەرباز بن. ئەدەبیاتی کەمینە خاوەنی مامۆستایەک یان نووسەرێکی نابووت نییە کە بە تەنها هەموو شتێک بزانێت. نووسەر لێرەدا تەنها فەرمانبەرێکە، بەشێکە لە کۆبەندییەکە. شێوازی بێلایەن و ساردی کافکا ئەمە زیاتر پشتڕاست دەکاتەوە. ئەو مامۆستای زمان نییە، بەڵکو بەکارهێنەرێکی زمانە، تێکدەرێکی زمانە، کە هەوڵ دەدات زمانەکە لە چوارچێوە باوەکانی دەربهێنێت و بیکاتە ئامرازێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و گۆڕانکاری. ئەرکی نووسەر لێرەدا بریتییە لە دروستکردنی هۆشیاریی بەکۆمەڵ بۆ گەلێک کە خاوەنی هۆشیارییەکی بەکۆمەڵ نییە. کافکا، وەک نووسەرێکی تەنها، بە شێوەیەکی ناکۆکئامێزانە، هەرە نووسەرێکی بەکۆمەڵ بوو. ئەو بە نووسینەکانی، سنوورەکانی نێوان تاک و کۆمەڵگەی تێکشکاند و نیشانی دا کە چۆن ئەزموونی تاکەکەسی دەتوانێت ببێتە دەنگی کۆمەڵێک کە لەناو سیستەمێکی ستەمکاردا دەژین. نووسینەکانی کافکا، وەک کۆبەندییەکی دەربڕینی بەکۆمەڵ، دەبنە هێزێک بۆ گۆڕانکاریی، چونکە ئەوان دەنگی بێدەنگەکان دەگەیەنن و ڕێگا بۆ دروستبوونی گەلێکی نوێ خۆش دەکەن.

ئەگەر تیۆریی ئەدەبی کەمینەی دۆلۆز و گاتاری وەک چاویلکەیەک بەکاربهێنین بۆ خوێندنەوەی دیمەنی ئەدەبی هاوچەرخ، ئەوا ئەدەبی کوردی لە چوارچێوەی دەوڵەت-نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکەدا (تورکیا، ئێران، ئێراق و سوریا) دەبێتە بەرجەستەترین و زیندووترین نموونەی ئەم چەمکە. ئەدەبیاتی کوردی، بەتایبەت لەو سەردەمانەی کە زمان و كولتووریی کوردی بە فەرمی قەدەغە کرابوو یان پەراوێزخرابوو، هەرسێ خەسڵەتە سەرەکییەکەی ئەدەبی کەمینەی تێدا بەدی دەکرێت. یەکەم، نووسەری کورد ناچار بووە زمانی سەردەست (تورکی، فارسی یان عەرەبی) هەژار بکات و وەک ئامرازێکی نامۆ بۆ دەربڕینی ئەزموونێکی جیاواز بەکاری بهێنێت، یان نووسین بە زمانی دایکی قەدەغەکراو، زمانەکەی کردووەتە قەڵایەکی سیاسی. دووەم، هیچ بابەتێکی تاکەکەسی لە ئەدەبی کوردیدا لە سیاسەت خاڵی نییە؛ چیرۆکی عەشقێک دەبێتە چیرۆکی نیشتمان و کێشەی خێزانێک ڕەهەندێکی نەتەوەیی وەردەگرێت، چونکە خودی بوونی کورد وەک ئەویتر کردەیەکی سیاسییە. سێیەم، نووسەری کورد زۆرجار لە بری ئەوەی تەنها دەنگی خۆی بێت، بووەتە دەنگی بەکۆمەڵی گەلەکەی؛ شاعیرێک بووەتە ویژدانی نەتەوەیەک و ڕۆماننووسێک بووەتە یادەوەریی کۆژانەکانی. بەم شێوەیە، ئەدەبی کوردی لەناو پەراوێزی دەوڵەتی زۆرینەدا، بووەتە گوتارێکی بەهێزی بەرگری، ناسنامە و خەباتی مانەوە.

“دەرئەنجام؛ تیری کەمینە”

کەواتە، دەتوانین بڵێین کە چەمکی ئەدەبی کەمینە لای دۆلۆز و گاتاری، کە لە ڕێگەی شیکارکردنی کارەکانی کافکاوە دەردەکەوێت، تەنها چەمکێکی ئەدەبی نییە، بەڵکو چەمکێکی فەلسەفی و سیاسیی قووڵە. سێ تایبەتمەندیی سەرەکیی ئەم ئەدەبیاتە؛ بێ نیشتمانکردنی زمان، ڕاستەوخۆیی سیاسی و، کۆبەندی دەربڕینی بەکۆمەڵ، پێکەوە کار دەکەن بۆ دروستکردنی مەکینەیەکی جەنگی کە توانای تێکدانی پێکهاتە باڵادەستەکان و کردنەوەی ڕێگای نوێی هەیە. کافکا، بە شێوازە سارد و وردەکارییەکەی، بە پیشاندانی ڕاستەوخۆیی سیاسی لەناو ژیانی ڕۆژانەدا، و بە بوون بە دەنگی گەلێک کە هێشتا نەهاتووە، نیشانی دەدات کە چۆن ئەدەبیات دەتوانێت ببێتە هێزێکی شۆڕشگێڕانە. هێزی ئەدەبیاتی کەمینە لە لاوازییەکەیدا نییە، بەڵکو لە توانای گۆڕانکاری و هەڵهاتنیدایە. ئەوە هێزی «بوون بە کەمینە»یە، هێزی گۆڕانکارییە، هێزی دەربازبوونە لە هێڵە زۆرینەییەکان. ئەدەبیات لێرەدا دەبێتە هێڵێکی هەڵهاتن، تیرێک کە ئاڕاستەی دڵی دەسەڵات دەکرێت، و خاکێکی نوێ بۆ گەلێک دروست دەکات کە هێشتا نەهاتووە. ئامانج لێرەدا ئەوە نییە کە ببیتە زۆرینەیەکی نوێ، بەڵکو ئەوەیە کە بەردەوام کەمینە بیت، بەردەوام لە حاڵەتی بوون بە گۆڕانکاریدا بیت. ئەمە بانگەوازێکە بۆ ئەوەی لە چوارچێوە باوەکان دەربچین و بەردەوام لە گەڕان و دۆزینەوەی ڕێگای نوێدا بین بۆ دەربڕین و گۆڕانکاری، چونکە تەنها بەم شێوەیە دەتوانین لەناو خۆڵەمێشی بێ ئیرادەییدا دەرباز بین و بەرەو ئاسۆیەکی نوێ هەنگاو بنێین.

پۆستی پێشوو

چۆن هزری ڕۆژئاوا بۆ لایەنگیریکردنی بەدکاران ئامادە و تەیار کرا؟

پۆستی داهاتوو

ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

دانا حەمید

دانا حەمید

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

فەلسەفە و پرسیارەکانی
ئەدەب و هونەر

فەلسەفە و پرسیارەکانی

ئایار 6, 2026
89
ئەفسانەی سیزیف
ئەدەب و هونەر

ئەفسانەی سیزیف

ئایار 5, 2026
23
کتێبی پیرۆز ئەدەبیات نییە
ئەدەب و هونەر

کتێبی پیرۆز ئەدەبیات نییە

ئایار 2, 2026
16

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2026
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« نیسان    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە