• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئازار 18, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    هەڵەبجەی پێنج هەزار شەهید

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    کیمیا بارانکردنی هەڵەبجە, لەنێوان ناساندنی وەک جینۆساید و بەربەستەکانی قەرەبوکردنەوەی یاسایی

    کورد لە بەردەم گەردەلوولی جەنگدا

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 129

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    کۆماریەکانى ئەمریکا، مێژوو  و فەرمانڕەوایی

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    موجتەبا یانی چی؟

    نموونەیا بریتانیا و سکۆتلەندا دێ بیتە چارەسەری بۆ کێشەیێن ئێراق و هەرێمێ

    فیسۆلۆژیای مێشکی سەرۆک و فەرماندە سەربازییەکان لە جەنگەکاندا

  • شــیکار
    شەڕی ئەلیکترۆنی یان سایبێری لە ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل؛ ڕۆڵی نەرمەکاڵا لە شەڕی مۆدێرن

    سیاسەتی ئێران لە نێوان وەلی فەقیهەكان

    سیاسەتی ئێران لە نێوان وەلی فەقیهەكان

    ئێران لە نێوان خەیمەی سەفوان و داگیركردنی

    زانستی و مێژووی ڕۆژژمێری گریگۆری و ڕۆژی زیادکراوی مانگی شوبات

    تیۆرییە سیاسییە نوێیەکانی جیهان؛ گۆڕانکاری لە پارادایم و سەرهەڵدانی جیهانێکی فرەجەمسەر

    درۆنی گەیاندن

    درۆنی گەیاندن

    نەزمی جیهانی لە ڕوانگەی فرانسیس فۆکۆیاما؛ لە کۆتایی مێژوو بۆ داڕمانی سیاسی

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    ئێران و ئەمریکا؛ قۆناغێکی نوێ

    كاریگەری بەڵێنی دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لەسەر بیری نەتەوەیی كوردی

    پرسی بەرگری هاوبەشی دەوڵەتانی کەنداو لە بەرامبەر دۆخی نا دڵنیایی ئاسایشی ناوچەییدا

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    چەند ڕامانێک لەمەڕ زمانی دایک

    ڕۆژئاوا؛ لە خۆڵەمێشی جەنگەوە بۆ ڕابوونی ئەقڵی کوردی

    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

دکتۆر ژیلوان لەتیف یار ئەحمەد لەلایەن دکتۆر ژیلوان لەتیف یار ئەحمەد
كانونی دووه‌م 20, 2026
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌
0
هاوبەشکردنەکان
88
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“بەرایی”

“تۆماس بوا”، قەشەی دۆمینیکانی فەرەنسی و یەکێک لە دیارترین کوردناسەکانی سەدەی بیستەم، كە ژیانی خۆی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر گەلی کورد تەرخانكرد، بوا، کە لە ساڵی ١٩٠٠ لە دایکبووە و لە ساڵی ١٩٧٥ کۆچی دوایی کردووە، لە ساڵی ١٩٢٧ەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیاوە و بە وردی زمانی عەرەبی، سریانی و کوردی خوێندووە، بەرهەمی سەرەکی و پڕ بایەخەكانی کتێبی (کوردەکان/ The Kurds)ە، کە لە ساڵی ١٩٦٦ بە زمانی فەرەنسی بڵاو کراوەتەوە و دواتر وەرگێڕدراوەتە سەر چەندین زمانی دیکە، ئەم کتێبە کۆکراوەی لێکۆڵینەوە و وتارەکانییەتی کە بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە لەسەر زمان، ئەدەب، مێژوو، دابونەریت و ئایینی گەلی کورد نووسیویەتی، دیدگای بوا لەسەر پرسی “کورد کێیە؟” دیدگایەکی مرۆڤدۆستانە و زانستییانەیە، کە تێیدا کورد وەک گەلێکی جیاواز و خاوەن ڕەچەڵەک و ناسنامەیەکی تایبەت دەناسێنێت، کە بە درێژایی مێژوو لەلایەن گەلانی دیکەوە بە هەڵە نیشاندراوە یان پشتگوێ خراوە، شیکارییەکانی بوا بە دەوری سێ تەوەرەی سەرەکی دەسوڕێنەوە:- ڕەچەڵەکی مێژوویی و جوگرافی، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری، و بێداربوونەوەی نەتەوەیی.

“ڕەچەڵەک و مێژوو: کورد وەک میراتگری میدییەکان”

“تۆماس بوا” لە لێکۆڵینەوەکانیدا بەدوای وەڵامێکی زانستی و مێژووییدا بۆ پرسی ڕەچەڵەکی کورد دەگەڕێت، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەو ئەفسانە و گێڕانەوە باوانە دەکات کە لەبارەی کوردەوە هەن، هەربۆیە بە ڕوونی ئاماژە بەو ئەفسانە میللییانە دەکات کە لە (شانامە)ی فیردەوسیدا هاتوون، وەک ئەفسانەی زوحاک (یان ئەژدیهاک) کە تێیدا کورد وەک نەوەی ئەو کەسانە دەناسێنرێن کە لە شاخەکان پەنایان گرتووە بۆ ڕزگاربوون لە دەستی زوحاکی ستەمکار، هەروەها ئاماژە بەو گێڕانەوە عەرەبییە دەکات کە گوایە کورد نەوەی جنۆکەکانن کە لەگەڵ ٤٠٠ کچە کۆیلەی سولەیمانی مەزن جووت بوون، بوا ئەم گێڕانەوانە بە (گریمانەی بێ زیان) و (ئەفسانەی سادە) دادەنێت کە تەنها هەندێک تایبەتمەندیی کورد ڕوون دەکەنەوە، بەڵام بەس نین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕەچەڵەکیان. لە بەرامبەردا، بوا پشت بە بەڵگە مێژوویی و شوێنەوارییەکان دەبەستێت و بە شێوەیەکی قووڵ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ناوچەی کوردستان لە کۆنترین سەردەمەکانەوە ئاوەدان بووە، وەک ئەوەی لە هەڵکۆڵینەکانی ئەشکەوتی شانەدەر لە نزیک ڕەواندز و هەزارمێرد لە نزیک سلێمانی دەردەکەوێت، کە سەلمێنەری بوونی مرۆڤن لە چاخی بەردینی کۆنەوە، بەڵام گرنگترین خاڵ لە دیدگای بوا، بەستنەوەی ڕەچەڵەکی کوردە بە گەلی میدییەکانەوە، هەربۆیە ئاماژە بەوە دەکات کە گەلانی کۆن وەک لولوبییەکان (Lullubi)، گووتییەکان (Guti)، و کاسیتەکان (Kassites) کە لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس ژیاون، بە ئەگەری زۆرەوە باوباپیرانی کورد بوون، بەڵام میدییەکان، کە لە سەدەی حەوتەمی پێش زایینەوە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە ڕووخاندنی ئیمپراتۆریەتی ئاشووریدا بینی، بە لای بواوە گرنگترین پێکهێنەری ڕەچەڵەکی کوردن، هەرچەندە هەندێک لە نووسەران وەک ئارشاک سافراستیان  بوونی میدییەکان بە هەڵەیەکی مێژوویی دەزانن، بەڵام بوا بەردەوام جەخت لەسەر ئەو پەیوەندییە دەکاتەوە و بەشێک لە هۆزە کوردییەکان بە نەوەی ڕاستەوخۆی میدییەکان دەزانێت. بوا، کوردستان وەک (پشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست / the backbone of the Middle East) وەسف دەکات، کە ناوچەیەکی شاخاوییە و بەشێکی گەورەی ئەو ناوچەیە داگیر دەکات کە دەکەوێتە نێوان دەریای ڕەش و دەشتەکانی میزۆپۆتامیا لە لایەک، و چیاکانی دژە-تەورەس و دەشتی ئێران لە لایەکی ترەوە، ئەم جوگرافیایە، کە بە شێوەی مانگێکی نیمچەبازنەیی وەسف دەکرێت، هۆکارێک بووە بۆ پاراستنی ناسنامەی کورد و جیاکردنەوەیان لە تورک، فارس و عەرەبەکان، سەرەڕای دابەشبوونی خاکیان بەسەر چەندین دەوڵەتدا. بۆیە، بۆ بوا، کورد گەلێکن کە بە ڕەچەڵەک، زمان و مێژوو بە ڕوونی لە گەلانی دەوروبەریان جیا دەکرێنەوە، و بوونیان لەو ناوچە شاخاوییەدا هۆکارێک بووە بۆ مانەوەیان و پاراستنی دابونەریتە ڕەسەنەکانیان.

“پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری؛ لە خێڵەوە بۆ نەتەوە”

شیکارییەکانی “تۆماس بوا” تەنها لەسەر ڕەچەڵەکی مێژوویی ناوەستن، بەڵکو بە وردی دەچێتە ناو پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و کولتووری کوردەوە، بەم پێیە بوا کورد وەک گەلێک دەبینێت کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر بنەمای سیستەمی خێڵەکی ڕێکخراون، کە تێیدا ئاغا و شێخەکان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە بەڕێوەبردنی ژیانی ڕۆژانە و بڕیاردانەکاندا، بوا ئاماژە بەوە دەکات کە ژیانی کورد لە نێوان کۆچەری (شوانکارە) و نیشتەجێ (گوندنشین)دا دابەش بووە. شوانکارەکان بەهایەکی زۆریان بۆ ئازادی و ژیان لەژێر ئاسمانی کراوەدا هەبووە، لە کاتێکدا گوندنشینەکان خۆشەویستییەکی قووڵیان بۆ خاک و کشتوکاڵ هەبووە، و بە لێهاتووییەوە زەوییەکانیان بەکارهێناوە. بوا بە سۆزێکی مرۆڤدۆستانەوە باس لە ژیانی خێزانی و کۆمەڵایەتی کورد دەکات و تێبینی دەکات کە کورد (مرۆڤناسێکی سارد و سڕ نییە)، بەڵکو پڕە لە سۆز و هاوسۆزییەکی قووڵ بۆ ئەو گەلەی کە بە ئاشکرا خۆشی دەوێن، لەبارەی ئایینەوە، بوا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە سەرەڕای ئیسلامبوونی کورد، بەڵام هەندێک لە باوەڕە کۆنەکان و خورافیات کە ڕەنگە پاشماوەی ئایینە کۆنەکانی پێش ئیسلام بن، هێشتا لەناو دابونەریتەکانیاندا ماونەتەوە، ئەم تێکەڵبوونەی ئایین و کولتوور، سیمایەکی تایبەتی بە ناسنامەی ئایینی کورد بەخشیوە، کە لە هەندێک کاتدا لەگەڵ ئایینە ڕەسەنەکانی وەک زەردەشتی و ئێزیدی و یارساندا تێکەڵ بووە. گرنگترین لایەنی کولتووری کە بوا جەختی لەسەر دەکاتەوە، ئەدەبی کوردییە، بوا ئەدەبی کوردی بە دوو بەشەوە دەبینێت: ئەدەبی زارەکی (گێڕانەوە، حیکایەت، گۆرانی، و پەندی پێشینان) و ئەدەبی نووسراو. بوا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەدەبی زارەکی کورد، بە تایبەتی گۆرانییەکان، پڕن لە وەسفی جوانیی سروشتی کوردستان و پەیوەندیی خۆشەویستی نێوان مرۆڤ و خاکەکەی. لە ئەدەبی نووسراودا، بوا ڕۆڵی شاعیرانی وەک ئەحمەدی خانی (١٦٥٠-١٧٠٧) بەرز دەنرخێنێت، کە بەرهەمە مەزنەکەی (مەم و زین) تەنها چیرۆکێکی خۆشەویستی نییە، بەڵکو بە وتەی بوا، بەڵگەنامەیەکی نەتەوەییە کە تێیدا خانی بە ئاشکرا داوای یەکگرتن و دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی دەکات،بوا ئەم ئەدەبە بە (پایەی ناسنامە)ی کورد دەزانێت، کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی زمانی کوردی و هەستی نەتەوەیی گەلەکەدا بینیوە، بە تایبەتی لە سەردەمێکدا کە کورد خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نەبووە. شاعیرانی وەک نالی، حاجی قادری کۆیی، گۆران، و جگەرخوێن، بە لای بواوە، درێژەپێدەری ڕێبازی خانی بوون لە بەکارهێنانی ئەدەب بۆ بێدارکردنەوەی نەتەوەیی و داواکردنی چاکسازیی کۆمەڵایەتی.

“بێداربوونەوەی نەتەوەیی و خەبات بۆ سەربەخۆیی”

“تۆماس بوا” بە ڕوونی دەڵێت؛ کە نەتەوەخوازیی کوردی (Kurdish Nationalism) هێزێکی زیندووە و بوونی هەیە، هەر کەسێک نکۆڵی لێ بکات، “پێویستە کوێر بێت”، ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەستی نەتەوەیی کورد، وەک هەستی نەتەوەیی گەلانی دیکە، هەستێکی گەردوونییە و ڕەوایە، بە مەرجێک نەبێتە هۆی هەوڵدان بۆ زاڵبوون بەسەر گەلانی دراوسێدا، بوا پێی وایە کە ئەم هەستە نەتەوەییە لای کورد، لانیکەم بە ئەندازەی نەتەوەخوازیی عەرەبی کۆنە و لە نەتەوەخوازیی زۆربەی دەوڵەتە نوێیەکانی ئەفریقاش دامەزراوترە. “بوا” مێژووی نەتەوەخوازیی کورد بە چەند قۆناغێکدا دابەش دەکات. قۆناغی پێش مێژووی نەتەوەخوازیی (ThePrehistory of Kurdish Nationalism) لە دوای ڕووخانی نەینەوا (٦١٢ پ.ز) و بەردەوامبوونی ژیانی کورد لە چوارچێوەی ئیمپراتۆریەتی فارسیدا دەست پێ دەکات، دواتر لەگەڵ هاتنی ئیسلامدا، بوا ئاماژە بەوە دەکات کە ئیسلام نەیتوانیوە بە تەواوی تاکڕەویی کوردی بسڕێتەوە، بەڵکو لە (قۆناغی نێوان ئێرانیدا/the Iranian interlude) چەندین میرنشینی کوردی سەربەخۆ سەریان هەڵدا، وەک شەدادییەکان (٩٥١-١٠٨٨)، حەسەنەوییەکان (٩٤١-١٠١٤)، و بە تایبەتی مەروانییەکان (٩٩٠-١٠٩٦) لە دیاربەکر، کە خاوەنی دەسەڵاتێکی بەهێز و کولتوورێکی گەشەسەندوو بوون، بوا بە شانازییەوە ئاماژە بەوە دەکات کە سەڵاحەدینی ئەیووبی (١١٣٧-١١٩٣)، دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی و پاڵەوانی ڕاستەقینەی ئیسلام لە دژی خاچپەرستان، کوردێکی ڕەسەن بووە و هێزە کوردییەکانی لە هۆزەکانی هەکار و هادبانی کۆ کردووەتەوە، ئەم میرنشین و دەوڵەتانە، هەرچەندە بە تەواوی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردی نەبوون، بەڵام بە لای بواوە، پێشەنگی بێداربوونەوەی نەتەوەیی بوون. لە سەردەمی نوێدا، بوا تیشک دەخاتە سەر کاریگەریی ململانێی نێوان ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوییەکان لەسەر دابەشبوونی کوردستان و دەرکەوتنی سیستەمی دەرەبەگایەتی لەناو کورددا. بەڵام دوای جەنگی جیهانی یەکەم و ڕێککەوتننامەی سێڤەر لە ساڵی ١٩٢٠، کە بۆ یەکەمجار مافی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردیی دانیشت، هەستی نەتەوەیی کوردی گەیشتە لووتکە، بوا ئاماژە بەو ڕاپەڕین و بزووتنەوە نەتەوەییانە دەکات کە لە سەدەی بیستەمدا سەریان هەڵدا، وەک کۆماری مەهاباد لە ساڵی ١٩٤٦، کە بە لای ئەو وەک بەڵگەیەکی زیندوو بۆ ئارەزووی کورد بۆ سەربەخۆیی دادەنرێت.

بوا لە کۆتاییدا جەخت لەسەر ڕۆڵی ڕۆشنبیران و شاعیران دەکاتەوە لە بەردەوامیدان بە خەباتی نەتەوەیی، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە شاعیرانی وەک گۆران و جگەرخوێن، سەرەڕای جیاوازییەکانیان لە شێوازی نووسین و بیروباوەڕی سیاسی (وەک لایەنگریی جگەرخوێن بۆ سۆسیالیزم)، بەڵام هەردووکیان خەمی چاکسازیی کۆمەڵایەتی و ئازادیی گەلی کوردیان بووە، بۆ “تۆماس بوا”، پرسی “کورد کێیە؟” تەنها پرسی ڕەچەڵەک و مێژوو نییە، بەڵکو پرسی گەلێکە کە خاوەنی کولتوورێکی دەوڵەمەند و هەستێکی نەتەوەیی قووڵە، کە بە درێژایی مێژوو لە خەباتدایە بۆ بەدەستهێنانی مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەو خاکەی کە بە کوردستان ناسراوە.

“ئەنجام”

دیدگای “تۆماس بوا” لەسەر کورد، دیدگایەکی فرە ڕەهەند و مرۆڤدۆستانەیە. ئەو کورد وەک گەلێکی دێرین و ڕەسەن دەناسێنێت کە ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ میدییەکان و لە ڕووی جوگرافییەوە لە ناوچەیەکی ستراتیژیدا نیشتەجێن، بوا بە شێوەیەکی تایبەت بایەخ بە لایەنی کولتووری و ئەدەبی کورد دەدات، بە تایبەتی ڕۆڵی ئەدەبی نووسراو و شاعیرانی وەک ئەحمەدی خانی لە دروستکردنی ناسنامەی نەتەوەییدا. لە کۆتاییدا، ئ”تۆماس بوا” نەتەوەخوازیی کوردی بە هەستێکی ڕەسەن و مێژوویی دەزانێت کە لە ڕێگەی میرنشینە کوردییەکان و بزووتنەوە نوێیەکانەوە بەردەوام بووە. بۆیە، وەڵامی بوا بۆ پرسی “کورد کێیە؟” بریتییە لە: “کورد نەوەی میدییەکانن، خاوەنی کولتوورێکی دەوڵەمەند و ناسنامەیەکی نەتەوەیی قووڵن، کە بە درێژایی مێژوو لە خەباتدان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی لە خاکە ڕەسەنەکەیاندا”.

سەرچاوەکان؛

  • Institut Kurde de Paris, Father Thomas Bois.
  • History Commons. The Kurds by Thomas Bois: A Summary.
  • Thomas Bois:The Kurds. Khayats, Beirut, 1966.
  • Thomas Bois: The Kurds. Chapter II: In Search of the Kurdish People, Chapter, Chapter II, Chapter IV, Chapter IX: On the Fringes of Religions, Chapter XI: Kurdish Nationalism, Chapter III: Life Among the Kurds.

[5] Bois, Thomas. The Kurds..

پۆستی پێشوو

چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

پۆستی داهاتوو

دۆخی یەمەن؛ لە قەیران و ململانێوە بۆ ئەگەری لەتبوون

دکتۆر ژیلوان لەتیف یار ئەحمەد

دکتۆر ژیلوان لەتیف یار ئەحمەد

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

 جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

 جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

ئازار 16, 2026
9
خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

ئازار 15, 2026
19
هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

ئازار 2, 2026
59

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی دووه‌م 2026
د س W پ ه ش ی
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031  
« کانونی یەکەم   شوبات »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە