ە لەئەنجامی پرۆسەیەكی سەربازی وهەواڵگری ئەمریكی بۆ سەر وڵاتی فەنزوێلا سەرۆكی ئەو وڵاتە وهاوژینەكەی دەستگیركران، لە ئەنجامدا كۆتایی بە دەسەڵاتی یەكێك لە نەیارەكانی ئەمریكا هێنا لە هەردوو كێشوەری ئەمریكا باكور وباشوور وهاوپەیمانی بەرەی ڕووسیا وچین وئێران ونەیارەكانی ئەمریكا لە جیهان . ئەم ڕووداوە هەموو جیهانی تووشی شۆك كرد بەهۆی چەندین بابەت، وەكو شێوازی دەستگیركردنی سەرۆكی ئەو وڵاتە كە ئەمریكای وەكو هێزیكی سوپەر پاوەر وخاوەن دەسەڵاتێكی ڕەها خۆی نیشاندا بێ ڕچاو كردنی هیچ ڕیسا ویاسایەكی نێودەوڵەتی وسەروەری وڵاتان، وسەرۆكی ئەو وڵاتەی دەستگیر كرد وگواستیەوە بۆ ناو خاكی ئەمریكا،وبەرپرسانی ئەمریكا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە دەستگیركردنی ناوبراو پەیوەندی بە هەناردەكردنی تلیاكەوە هەبووە بۆ ئەمریكا بەڵام شیكرەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە بەپێ بنەمای مۆنرۆ ئەو پرۆسەیە ئەنجامدراوەكە لە ساڵی 1823 لە لایەن سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمریكاوە دانراوە كە ئەمریكا مافی بەخۆی داوە كە دەستێوەردان لە كاروباری هەردوو كێشوەری ئەمریكای وباكوور وباشور وەربدات وهەردوو كێشوەر وەكو بەشێك لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەقەڵەم دەدات وڕێگری دەكات لە وڵاتانی كێشوەرەكانی دیكە دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی هەردوو ئەو كێشوەرە وەربدەن ، لە لایەكی دیكەوە ئەم ڕووداوە بەیەكێك لەگەرنگترین هەنگاوەكانی ترامپ هەژمار دەكرێت لەپاش دووبار هەڵبژاردنەوەی وەكو سەرۆكی ئەمریكا ودەستبەكاربوونی بۆ جاری دووهەم وەك سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی شێوازی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە ولێكەوتەكانی كە دەرخەری ئەوەی بوو كە هێشتا جیهان لەقۆناغی یەك جەمسەریدایە، وهێشتا ئەمریكا وڵاتێكی سوپەر پاوەرە لە جیهاندا.
وهەریەك لە چین وڕووسیا كە دوو هێزی ڕكابەری ئەمریكان هەڵوێستەكانیان وكاردانەوەكانیان بەرامبەر ئەمریكا لەم دۆسیەیە بەپێ پێویست نەبوون وشەرمنانە بوون، وجیهان هێشتا لەسەردەمی یەك جەمسەریدایە بەپێچەوانەی بۆچونی زاناكان كە باسیان لەوە دەكرد كە جیهان لە قۆناغی فەرە جەمسەریدایە وچین وڕووسیا بوون بە دوو جەمسەر بەرامبەری ئەمریكا لە جیهاندا، وسەلمێنەری ئەوەیە ترامپ كە دروشمی ئەوەی بەرزكردبووە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كە ئەمریكا بەهێز دەكەنەوە لە خولی دووهەمی سەرۆكایەتیەكەی بەپێچەوانەی خولی یەكەمی زیاتر بایەخ بە دەرەوەی ئەمریكا دەدا، كە ئەمەش پێچەوانەی نەریتی كۆمارییەكان بوو كە زیاتر بایەخی بە دۆسیەی دەرەكی دەدەن نەك بارودۆخی ناوخۆیی ئەمریكا و هەمووان پێیان وابوو كە ترامپ لە خولی یەكەمدا نامۆ بوو بە سیاسەتی كۆمارییەكان، بۆیە لەخولی دووهەمی سەرۆكایەتی ترامپ نەریتی كۆمارییەكانی ڕاست كردەوە ئەمەش بەهۆی كاریگەری لۆبی جولەكە وكۆمپانیاكانی نەوتی خاو وكۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چەك وبەرهەمە سەربازییەكان. وبابەتێكی دیكەش هەیە كە لە ئێستادا جێگای مشتومڕە پێشبینی ئەوە دەكرێت لە ئەمریكا دادگایی بكرێت وكۆمەڵێك تۆمەتی دەخرێتە پاڵ بێ ئەوەی دیاری بكرێت ئایا بەچ یاسایەك دادگایی دەكرێت، چونكە ناوبراو هاوڵاتی ئەمریكی نیە تا بە پێ یاسای ئەمریكی دادگای بكرێت، وئەگەر بە یاسای نێودەوڵەتی دادگایی بكرێت ئەوا دەبێت دادگایەكی تایبەتی نێودەوڵەتی بۆ دیاری بكرێت بەڵام ئەمەش ناكرێت چونكە ئەو دادگایانە تەنها تایبەتن بە تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی وتۆمەتەكانی كە مادۆرۆی پی تۆمەتبار كراوە هەمووی تۆمەتی لۆكاڵین ودادگا نێودەوڵەتییەكان نایانگرێتەوە، وئەگەر بەپێ یاسای فەنزوێلا دادگای بكرێت ئاوا دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ فەنزوێلا بۆ ئەوەی لەو وڵاتە دادگایی بكرێت وبەپی یاسای ئەو وڵاتە. بەڵام ئەوەی پێشبینی دەكرێت كە كۆنترۆڵكردنی فەنزوێلا ئامادەكاری بێت بۆ گەڕی دووهەمی لێدانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە چونكە كۆنترۆڵكردنی نەوتی فەنزوێلا لە لایەن ئەمریكاوە مەترسییەكانی داخستنی تەنگەی هورمز لە لایەن ئێرانەوە كەمدەكاتەوە، كە یەكێك بوو لە هەڕەشەكانی ئێران كە ئەگەر هێرش بكرێتە سەری ئاوا تەنگەی هورمز دادەخات.
وداخستنی تەنگەی هورمز دەبێتە هۆی بڕینی 40% نەوت وغاز لە جیهاندا بەڵام پاش كۆنترۆڵ كردنی نەوتی فەنزوێلا كاریگەرییەكانی داخستنی تەنگەی هورمز لە سەر ئەمریكا كەمدەبێتەوە، وكەمتر بازاڕەكانی نەوت تووشی قەیران دەبەن لەكاتی داخستنی تەنگەی هورمز بەهۆی ئەوەی فەنزوێلا خاوەن گەورەترین یەدەگی نەوتی خاوەن لە جیهاندا،ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر بژاردەكانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی ئیسرائیلی وئەمریكی بۆ سەر ئێران كەسەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانی ئێران ئەگەری وەشاندنی گورزێكی هاوبەشی ئەمریكا وئیسرائیل بۆ سەرە ئێران یان تاكە لایەنانەی ئیسرائیل لەئارادایە وئەگەریكی نزیكە بەهۆی ئەوەی هەریەك لە ئەمریكا وئیسرائیل پێیان وایە ئامانجەكانی شەری 12 ڕۆژەی نێوان هەردولا ئامانجە سەرەكیەكانی جێبەجێ نەكردووە كە لاوازكردنی توانا سەربازییەكانی ئێران بوو، وپێویست دەكات دووبارە جەنگ دەستپێبكاتەوە لەگەڵ چاوخشاندنەوەی بەسیستمی بەرگری ئاسمانی ودژە موشەكی ئیسرائیل . لە لایەكی ترەوە ڕووخانی ڕژێمی مادۆرۆ ودەستگیركردنی لە لایەنی ئەمریكاوە یەكێك لە باڵەكانی بەرەی بەرهەڵستی لەناوبرد، كە هاوبەشێكی گەورە بوو بۆ دابین كردنی دۆلار وزێر بۆ حكومەتی ئێران ئەمەش كاریگەری نەگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابووری ئێران كە خۆی تووشی داڕمان بووە، لەبەرامبەردا ئێران بەرنامەیەكی سەربازی زۆر گەورەی هەبوو لەفەنزوێلا لە بواری دروستكردنی موشەك وفرۆكەی بێفرۆكەوان هەبوو لە وڵاتە.
ویەكێك بوو لە هاوبەشە ئابووریە بەهێزەكانی ئێران وچین وڕووسیا لە ئەمریكای لاتینی،و نەبوونی كاردانەوەی هاوپەیمانەكانی فەنزوێلا كە یەكێكە لە هاوپەیمانە بەهێزەكانی بەرەی چین وڕووسیا وئێران وكۆریا باكوور ،كە نیشانەی پرسیاری دروستكرد لەسەر پتەوی ئەو هاوپەیمانە لە نێوان نەیارانی ئەمریكا وخۆرئاوا لە جیهاندا، بەتایبەتی كە دەستگیركردنی سەرۆكی فەنزوێلا یەكەم ڕووداو نەبوو وپێشتر ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا ڕووخا بێ ئەوەی هاوپەیمانەكانی دەسەڵاتەكەی ڕزگار بكەن لە ڕووخان وتەنها ڕووسیا ڕێگای پێدا وەكو پەنابەر لە وڵاتەكەی نیشتەجێ بێت،و بەهەممان شێوەی حزبووڵای لووبنانی و بزووتنەوە حەماس لە گەرتی غەززەش تووشی گورزی سەربازی وسیاسی بوون وسەركردەكانیان تیرۆر كران، وئەم هاوپەیمانێتیە ڕۆڵی تەماشاكەری بینی . بۆیە ئەگەرێكی زۆر بەهێز هەیە كە ڕووخانی ڕژێمی مادۆرۆ كاریگەری هەبێت لەسەر بارودۆخی ئابووری ئێران وكاریگەری دەبێت لەسەر ئەگەری دووبارە هێرشكردنەوەی بۆ سەر ئێران وبژاردەكانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی نەیار بۆ سەر وڵاتەكەی .
سر هەڵبژاردنەوەی وەكو سەرۆكی ئەمریكا ودەستبەكاربوونی بۆ جاری دووهەم وەك سەرۆكی ئەمریكا بەهۆی شێوازی ئەنجامدانی ئەم پرۆسەیە ولێكەوتەكانی كە دەرخەری ئەوەی بوو كە هێشتا جیهان لەقۆناغی یەك جەمسەریدایە، وهێشتا ئەمریكا وڵاتێكی سوپەر پاوەرە لە جیهاندا، وهەریەك لە چین وڕووسیا كە دوو هێزی ڕكابەری ئەمریكان هەڵوێستەكانیان وكاردانەوەكانیان بەرامبەر ئەمریكا لەم دۆسیەیە بەپێ پێویست نەبوون وشەرمنانە بوون، وجیهان هێشتا لەسەردەمی یەك جەمسەریدایە بەپێچەوانەی بۆچونی زاناكان كە باسیان لەوە دەكرد كە جیهان لە قۆناغی فەرە جەمسەریدایە وچین وڕووسیا بوون بە دوو جەمسەر بەرامبەری ئەمریكا لە جیهاندا، وسەلمێنەری ئەوەیە ترامپ كە دروشمی ئەوەی بەرزكردبووە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كە ئەمریكا بەهێز دەكەنەوە لە خولی دووهەمی سەرۆكایەتیەكەی بەپێچەوانەی خولی یەكەمی زیاتر بایەخ بە دەرەوەی ئەمریكا دەدا، كە ئەمەش پێچەوانەی نەریتی كۆمارییەكان بوو كە زیاتر بایەخی بە دۆسیەی دەرەكی دەدەن نەك بارودۆخی ناوخۆیی ئەمریكا و هەمووان پێیان وابوو كە ترامپ لە خولی یەكەمدا نامۆ بوو بە سیاسەتی كۆمارییەكان، بۆیە لەخولی دووهەمی سەرۆكایەتی ترامپ نەریتی كۆمارییەكانی ڕاست كردەوە ئەمەش بەهۆی كاریگەری لۆبی جولەكە وكۆمپانیاكانی نەوتی خاو وكۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چەك وبەرهەمە سەربازییەكان. وبابەتێكی دیكەش هەیە كە لە ئێستادا جێگای مشتومڕە پێشبینی ئەوە دەكرێت لە ئەمریكا دادگایی بكرێت وكۆمەڵێك تۆمەتی دەخرێتە پاڵ بێ ئەوەی دیاری بكرێت ئایا بەچ یاسایەك دادگایی دەكرێت، چونكە ناوبراو هاوڵاتی ئەمریكی نیە تا بە پێ یاسای ئەمریكی دادگای بكرێت، وئەگەر بە یاسای نێودەوڵەتی دادگایی بكرێت ئەوا دەبێت دادگایەكی تایبەتی نێودەوڵەتی بۆ دیاری بكرێت بەڵام ئەمەش ناكرێت چونكە ئەو دادگایانە تەنها تایبەتن بە تاوانەكانی دژی مرۆڤایەتی وتۆمەتەكانی كە مادۆرۆی پی تۆمەتبار كراوە هەمووی تۆمەتی لۆكاڵین ودادگا نێودەوڵەتییەكان نایانگرێتەوە، وئەگەر بەپێ یاسای ڤێنزوێلا دادگای بكرێت ئاوا دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ڤێنزوێلا بۆ ئەوەی لەو وڵاتە دادگایی بكرێت وبەپی یاسای ئەو وڵاتە. بەڵام ئەوەی پێشبینی دەكرێت كە كۆنترۆڵكردنی ڤێنزوێلا ئامادەكاری بێت بۆ گەڕی دووهەمی لێدانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە چونكە كۆنترۆڵكردنی نەوتی ڤێنزوێلا لە لایەن ئەمریكاوە مەترسییەكانی داخستنی تەنگەی هورمز لە لایەن ئێرانەوە كەمدەكاتەوە، كە یەكێك بوو لە هەڕەشەكانی ئێران كە ئەگەر هێرش بكرێتە سەری ئاوا تەنگەی هورمز دادەخات، وداخستنی تەنگەی هورمز دەبێتە هۆی بڕینی 40% نەوت وغاز لە جیهاندا بەڵام پاش كۆنترۆڵ كردنی نەوتی ڤێنزوێلا كاریگەرییەكانی داخستنی تەنگەی هورمز لە سەر ئەمریكا كەمدەبێتەوە، وكەمتر بازاڕەكانی نەوت تووشی قەیران دەبەن لەكاتی داخستنی تەنگەی هورمز بەهۆی ئەوەی ڤێنزوێلا خاوەن گەورەترین یەدەگی نەوتی خاوەن لە جیهاندا،ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر بژاردەكانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی ئیسرائیلی وئەمریكی بۆ سەر ئێران كەسەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانی ئێران ئەگەری وەشاندنی گورزێكی هاوبەشی ئەمریكا وئیسرائیل بۆ سەرە ئێران یان تاكە لایەنانەی ئیسرائیل لەئارادایە وئەگەریكی نزیكە بەهۆی ئەوەی هەریەك لە ئەمریكا وئیسرائیل پێیان وایە ئامانجەكانی شەری 12 ڕۆژەی نێوان هەردولا ئامانجە سەرەكیەكانی جێبەجێ نەكردووە كە لاوازكردنی توانا سەربازییەكانی ئێران بوو، وپێویست دەكات دووبارە جەنگ دەستپێبكاتەوە لەگەڵ چاوخشاندنەوەی بەسیستمی بەرگری ئاسمانی ودژە موشەكی ئیسرائیل . لە لایەكی ترەوە ڕووخانی ڕژێمی مادۆرۆ ودەستگیركردنی لە لایەنی ئەمریكاوە یەكێك لە باڵەكانی بەرەی بەرهەڵستی لەناوبرد، كە هاوبەشێكی گەورە بوو بۆ دابین كردنی دۆلار وزێر بۆ حكومەتی ئێران ئەمەش كاریگەری نەگەتیڤی دەبێت لەسەر ئابووری ئێران كە خۆی تووشی داڕمان بووە، لەبەرامبەردا ئێران بەرنامەیەكی سەربازی زۆر گەورەی هەبوو لە ڤێنزوێلا لە بواری دروستكردنی موشەك وفرۆكەی بێفرۆكەوان هەبوو لە وڵاتە،ویەكێك بوو لە هاوبەشە ئابووریە بەهێزەكانی ئێران وچین وڕووسیا لە ئەمریكای لاتینی،و نەبوونی كاردانەوەی هاوپەیمانەكانی ڤێنزوێلا كە یەكێكە لە هاوپەیمانە بەهێزەكانی بەرەی چین وڕووسیا وئێران وكۆریا باكوور ،كە نیشانەی پرسیاری دروستكرد لەسەر پتەوی ئەو هاوپەیمانە لە نێوان نەیارانی ئەمریكا وخۆرئاوا لە جیهاندا، بەتایبەتی كە دەستگیركردنی سەرۆكی ڤێنزوێلا یەكەم ڕووداو نەبوو وپێشتر ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا ڕووخا بێ ئەوەی هاوپەیمانەكانی دەسەڵاتەكەی ڕزگار بكەن لە ڕووخان وتەنها ڕووسیا ڕێگای پێدا وەكو پەنابەر لە وڵاتەكەی نیشتەجێ بێت،و بەهەممان شێوەی حزبووڵای لووبنانی و بزووتنەوە حەماس لە گەرتی غەززەش تووشی گورزی سەربازی وسیاسی بوون وسەركردەكانیان تیرۆر كران، وئەم هاوپەیمانێتیە ڕۆڵی تەماشاكەری بینی . بۆیە ئەگەرێكی زۆر بەهێز هەیە كە ڕووخانی ڕژێمی مادۆرۆ كاریگەری هەبێت لەسەر بارودۆخی ئابووری ئێران وكاریگەری دەبێت لەسەر ئەگەری دووبارە هێرشكردنەوەی بۆ سەر ئێران وبژاردەكانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێكی نەیار بۆ سەر وڵاتەكەی .
S





































































