گۆڕانكارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەو گۆڕانکاریانەش بەرنامەی ئێسرائیل و ئەمریکایە، بەرنامەیەکی داڕێژراوە باس لە گۆڕانی نەخشەی وڵاتانی ناوچەكە دەکات، هەندێک لەو وڵاتانە هەست بەوەدەکەن کە ئەو گوڕانکاریانەی لە ناوچەکە ڕوودەدات بێ گومان لە بەرژەوەندی ئەوان دانییە.
یەکێک لەو وڵاتانە ئێراقە کە ئێستا لەژێر هەژموونی ئێرانە، لەڕووی کارگێڕیەوە ئێران بەڕێوی دەبات بۆیە یەکەم وڵات کەمەترسی ئەو بەرنامەی ئیسرائیل وئەمریکای لەسەر بێت ئێراقە، چونکە ئەو دوو وڵاتە هەرگیز بەم دۆخە ڕازی نابن بۆیە ڕۆژنامەنووسێکی وەک ئەحمەد تەلال ئەو مەترسیەی ڕایگەیاند ئێراق لەسەر نەخشەی جیهان نامێنێ وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سیادە بۆیە بەرەو دابەش بوون دەڕوا هەروەها نوری مالیکی وەک سەرکردەیەکی بەرەی موقاوەمە چەندین جار لەکۆبونەوەکانی خۆیان ئەوەی بە ئاشکرا باس کردووە.
ئەو ئێراقەی کە ئێستا میلیشیاکان تەراتێنی تێدا دەکەن مانگانانە بەسەدان ملیار دۆلار بەتاڵان دەبەن ئەو گوڕانکاریانە لەسەر نەخشەی جیهان ئێراق بۆ سێ دەوڵەت دابەش دەکەن كە ئەوانیش بریتین لە دەوڵەتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و كەركوك و هەندێك ناوچەی پارێزگاكانی نەینەوا و دیالە، ووڵاتی عەرەبی سوننە كە لە پارێزگاكانی بەغدا لەوانە بەشێكی بەغدا بێت و ئەنبار و سەڵاحەدین و تكریت و بەشێكی نەینەوا و بەشێكی دیالە و چەند شوێنێك لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی ئێراق، ئەوەی دەبێتە ووڵاتی عەرەبی شیعە بەشێكی پارێزگای بەغدا و پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا و بەسڕە و فوڕاتی ناوەڕاست و سەرجەم ئەو پارێزگایانەی باشوور و ناوەڕاستی ئێراق پێكدێت كە زۆرینەیان شیعەن.
ئەم گۆڕانكارییە لە نەخشەی ناوەڕاست ماوەیەکە باسی لێوەدەکرێت، بەڵام جێبەجکردنەکەی زۆر دواکەوت ئێستا بەردەوام شەڕ و ئاشوب هەیە لە ئێراق لەنێوان شیعەو سونە بۆ دەسەڵات یەکتر تەخوین دەکەن ئێستا هەردوولا هاوڕان کەدەبێت ئەو ئێراقە دابەش بێت بەسەر سێ دەوڵەتەوە.