هەر لەسەرەتاى دەستپێکی بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى کوردستانەوە زۆر جار گرژى و ناخۆشی لێرەو لەوێ لە نێوان حزب و لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن و لایەنەکان بەتایبەت نووسەران و چالاکوان و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسانی کوردستان خۆیان دەکەونە بەرسێرەی لایەنەکان بۆ ئەوەی پەلکێشی نێو کێشمە کێشمی بانگەشە بکەن لەجیاتی ئەوەی هەستی نەتەوایەتی بوونیان زاڵ بێت بۆ نیشتمان تایبەتیەکانى دێن درز دەخەنە نێو کۆمەڵگا گۆمەکە دەشلەقێنن فتیلەی شەڕ ئامەدە دەکەن دەکەونە جنێودان و لەکەدار کردنی ئەم و ئەو خەباتی یەکتر ناشیرین دەکەن دەکەونە سەنگەر لەیەک گرتن بەڕەفتاری ناشیرین خەڵک فریودەدەن لەجیاتی ئەوەی دروشمی ئاودان کردنەوە کردنەوەی باڵەخانەو شەقامی نوێ بەرزەپرد بۆ خەڵک بەرزبکەنەوە تیرو توانج لەیەکتر ئەدەن بەداخەوە ئەوەی من دەبینم هیچ جۆرە شارستانیەکی تێدا نییە بەڵێ هەموو تاکی ئەو نیشتیمان ئازادە پاڵپشتی چی لایەنێک دەکات بەباڵ و شانی پارتەکەی هەڵدا، بەڵام نابێت ببێتە هاندان وتیر لەیەکتر وەشاندن یان ببێتە هۆکاری نانەوەی دوبەرەکی لەنێوان لایەنەکان، چونکە ئەنجامی خراپی لێ دەکەوێتەوە داگیرکەرو دوژمنان سوودی لێ دەبینن باپێچەوانەی بکەینەوە بۆ ئەوەی خەونی دوژمنان لەبار ببەین.
با هەموو نووسەرو ڕۆژنامە نوسەکان چالاکوانان قەڵەمەکانیان بۆ خزمەت کردنی و سە ربەخۆی کوردستان بێت ئەزموونەکەمان لەدوژمنان و ناحەزان بپارێزین.