کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمەجاری یەکەم نیە دەست ببات بۆ پێشێل کردنی سەروەری هەرێمی کوردستان، وە پێمان وایە کۆتاجاریش نابێ ئەگەر ئاوای بۆبچێتەسەر، چونکە ڕەگ و ڕیشەی سیاساتی کۆماری ئیسلامی ئێرانڕونن کە داکوتاون لەسەربنەمایەکی فکری مەزهەب گەرایی ، بەدەرلەدیموکراسی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵ کردن، واتا گورێکە لەپێستی ئیسلامی دا،ئەمەمێژوی کۆن و نویەتی، بەتایبەتی دوای هاتنەدەستەڵات و کۆتا هێنان بەشای ئێران، بۆیە ئەم فەرهەنگەسیاسیەی لەسەری گەورەبوەو گەشەی کردوەهەمیشە ئەم هزرە منافقیەی دەبنە ستراتیژ بۆنێوخۆی خۆی و دەرەوەی خۆیدا، ئەمەشتێکی ڕون و حاشاهەلنەگرە، هەمووگەلانی ئێران بەدەست ئەم سیاساتە دەنالێنن، چجای هەرێمایەتی کەبوینەتە پوشی پاوانی سوتاوی ئەم ئەقڵیەتە کەڕۆژانە وڵاتەکانیان دبنە سوتەمەنی ئەم ڕژێمە، بەتایبەتی سوریاو لوبان و یەمەن و ئێراق، کە ڕەوایەتی خۆیان هێزلەم ڕژێمە وەرئەگەرن، بەڵام خۆشیان دەزانن ناو و ناوبانگیان لە چ ئاستێکدایە کە جێگای ئومێدنین بۆ گەلانی ناوچەکەبەگشتی.
بۆیە کۆماری ئیسلامی لەدەست بردن و پێشێڵ کردنی سەروەری هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک خوێنەوە لەخۆدەگرێت و جێگای هەلوەستەلەسەرکردنن، بەتایبەتی لەئاستی دراوسێیەتی و ئاستی نێودەولەتی دا، هەروەها ناڕاستگۆی بەرامبەر ئەم دورشمانەی کە کردونە لیباس لەبەرخۆی و خەلکەکەی بەناونیشانی ئیسلامی، کەهەرگیز هەموو ئەم سیاساتەی کۆمارئەیکات چ لەناوەی خۆیدا چ لەئاستی هەرێمایەتی و چ لەئاستی نێودەوڵەتی ئەمە هیچ پێناسەیەکی ئاینی و ئازادی و دیموکراسی هەڵناگرێت، بۆیە هەمیشە هەوڵ ئەدات بۆدڕێژەدان بەم ستراتیژیانەی کە هەم بۆ کەپ کردن و خاپاندنی شەقامی نێوخۆی خۆیدا ئەم جۆرە نەخشی سیاسی هەڵدەبژرێت بۆ پاساودان بەناوخۆی دا کە ڕژێم سورە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی ئاسایشی وڵاتەکەی، هەمیش بۆدەرەوەی خۆی کەئەم ستراتیژیەتەی بکاتە ڕاستی و ڕای گشتی خۆی . ئیتر بەم بیانویانە هەمیشە لەجوڵەدایە بۆ فروان خوازی هەژمونەگڵاوەکانی خۆی کە هێرشی ناڕەواو بێبنەما دەکاتە سەردراوسێکانی، بەتایبەتی باشوری کوردستان و پێشتوریش ڕونە بۆسەر وڵاتانی کەنداو عەربستانی سعودیە، جا ئەم جۆرەی سیاساتی ڕژێم بوینتە بەڵاو پەتایەکی کوشندە بۆڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی ،وەلەناویادا هەرێمی کوردستان، ئەگەر لەئاستی هەرێمی کوردستان دا ئاماژەی زیاتر بخینەسەر ی کە پرسی ڕۆژلەسەر ئەم بابەتەیە، کۆماری ئیسلامی لەچەند ڕێگەو وێستگەسودمەندە لەباشوری کودستان بەتایبەتی ئاستی ئاسایش هەرگیز هەرێمی کوردستان ئەودەرگایەنەبووە کەنەیارەکانی ئەم کۆمارە لێرەوە بچنەژورەوەو پەلاماری سەقام گیریەکەی بدەن پێچەوانە سنورەکان زیاتر پارێزراون، هەربۆنمونەی دەوڵەتی داعش پێشمەرگە بوبە قەڵغان لەبەردمیادا ئەگینا ڕەنگبێ بیان توانیبایە لەڕێگای ئەوناوچانەی سوپای ئێراقی لێنە دەسیان بگایشتایە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوەی تر پارتەسیاسەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کەهەمیشە کۆماری ئیسلامی ئەمانە بەنەیاری سەرسەختی خۆیان ئەزانێت، بەڵام هەمو ئەم هێزەسیاسیانە کەلە ناوخاکی هەرێمی کوردستانن، باپەندن بەیایاو ڕێساکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەهاوخوێنمانن، بەڵام هیچ کات یاساشکێنی هەرێمی کوردستانیان نەکردوە.
بۆیە لەئاستی تردا کە، ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنانە بەگشتی سودی زۆری بینوەلەهەرێمی کوردستان چ لەهەناردەی شتومەک و کاڵابێ چ هاوشێوەکانی سود لەسێ دەروازی سنوری وەرئەگرێت، کەواتە دەست بردن بۆئەم جۆرەی سیاسی جگەلە خەسارمەندی هیچ شتی تری لێ سەوزنابێ، چونکی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی جوگرافی سیاسی لەچوارچێوەی ئێراقدا هیچ کات نەبۆهەڕەشەبۆ سەرخاکی ئێران و ئاسایشی ئەم وڵاتە بەگشتی پێچەوانەکەی ڕاستە، بەڵام ڕژێم بەردەوامە و سورەلەسەر سیاساتەکانی خۆی و کەئەمانە ستراتیژەکانیەتی بەگشتی، بۆیە بەبیانوی جۆراوجۆری بێبنەما ئەمە چەندین جارە ئەم پێشێڵ کاریانە ئەنجام ئەدات، وەک خۆی ئەڵێ کە بنکەی موساد لەهەولێرە، بەڵام خۆشیان ئەزانن ئەمە دورەلەڕاستی بگرە سنوری ئیسرائیل لەشوێن و پێگەی ئەم ڕژێمە نزیکترە نەوەک هەولێری پایتەخت، وەلەگەڵ ئەمەش دوفاقیەک هەیە کە چەندە سودمەندن لەبەرژەوەندی نێوانیان دا!
بەڵام ئەمەش لەدەرنجامی پێشێلیەکانی تریەتی کە لەئاستی بەزاندنی سنوری دراوسیەتی دا، بۆیە ڕژێمی کۆماری ئیسڵامی بەم جۆرە هێرشانە پیشان ئەدات کەلەپەلەقاژێ و لاوایەتی دایە، کەواتە پێشڵ کردنەکانی بەهێرشی موشەکی پالستی بۆسەرخاک و هاوڵاتی سڤیلی کوردستان هەروەک دوا هێرشی بۆسەرماڵی هاوڵاتی پێشڕەو دزەیی بووە هۆی لەدەستدانی ئەم هاوڵاتیە سەرمایەداری کوردستان و کچەبچکۆلەکەی و هاوڕێی و مناڵەکانی بەمە ئەیەوێت دڵی تێرئاوبخوات کەهەرگیز ناچنە هیچ ئەقڵێکی سەلیم، بۆیە بەزاندنی پەیمانی نێودەلەتی مافەکانی مرۆڤە هەروەها بەزاندنی سەروەری خاکی ئێراقە، دەبێ سنورێک بۆئەم پێشێلکاریانەی ڕێژمی کۆماری ئێران دابنرێت بەتایبەتی ئەرکی سەرەکی بە دەستەڵاتی حکومەتی ناوەندی ئەکەوێت کەبەئەرکی سەرشانی خۆی هەلسێت بۆدوبارەنەبونەوەیان، چونکی لەبیرنەکەین لەساڵی 2020 وەئەم جۆرەی هێرش و پەلامارنە بۆسەر هەرێمی کوردستان و سەرمایەدارن و هاوڵاتی سڤیل دەستی نەپاراستوە، هەروەها ڕاستیەکی تری حاشاهەلنەگریش هەیەبەتایبەتی لەڕێگای فروان خوازی هەژمونەشیعیەگەریەکەی کەچەندین دەست و پێوەندەی ناڕاستەوخۆی هەیە لەناو ئێراق کەمیلیشیاو گروپاتی جۆراوجۆرن دورست کراو لەیاسادەرچو دەهێنە هەژمارتن و پێناسەکردن کەئەوانیش بەبیانوی هێزیی ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان بەردەوامن لە خاک بەزاندنی هەرێمی کوردستان، بەهێرشی درۆنییەکانیان بەردەوامن و جێبەجێ کاری ئەم ئەجێندایەن.
بەڵام دەگەینەئەوڕاستیەی کە لەئەنجامی بەهێزبونی پێگەی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان و لاوازی نەیارەکانی بەتایبەتی ئەم ڕژێمەو ڕژێمەکانی تر، هەرگیز چاویان هەڵنایە بەم پێشکەوتنانەی قەوارەی هەرێمی کوردستان کە وەک ئەکتەرێکی نادەوڵەتی خاوەن جیهانبینی خۆیەتی و خەبات و تێکۆشانی لەپێناو گەل و خاکەکەیەتی و بەستراتیژ هەنگاو ئەنێ بەرەو ئەوئامانجەی لەپێناویدا دورست بووە، بۆیە ڕاستی ئەم پێشکەوتنانە خۆی لەخۆیدا بۆهەمولایەک ڕونن ڕۆژبەڕۆژیش لەبەرەو پێشڤەچوونن.
ئەم فشارانە ناتوانن ڕێگری بکەن لەم کاروانە پیرۆزە هەرچەندە لەبەرامبەری دا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگای فشاری ناڕاستەوخۆی کە هەژمون و ئەجێندای باڵادەستە لەئێراقدا نزیک ئەبین لەساڵێک بەهەموو فشارە سیاسیەکانیان نەوت و وزەی هەرێمی کوردستانیان وەستاندوەو دادگای فیدڕاڵیان کرردوە بەناوەندی بڕیار بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم پلانانەدژبەهەرێمی کوردستان، بۆیە جۆرێک ژیان و بژێوی هاوڵاتی لاسەنگ بوە، بەڵام خۆراگرن هەروەها دەرنجامی ئەم فشارانە لەهەرێمی کوردستان وە هێزەسیاسیەکانی کوردستانیش زۆربەکەمی بەرگەی ئەم فشارەیان گرتوە زۆرجار ئەگەینە مریشکە ڕەشە، لێ بەردەوام بونی ئەم ستراتیژیە تەی هەرێمی کوردستان بەگشتی و ڕوحیەتێکی نەتەوەخوازی سەرکێشی و پێشەنگایەتی ئەکات.
پێمان وانیە نەپاشگەزببنەوەو نە ساردببنەوە پێچەوانە خۆراگیری و پێکەوەی تەواوی هێزەسیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کۆک ئەکات و دوائامانج بۆ ئەم پێشەنگایەتیەیە و لاوازبون و شەرمەزاریش بۆ ئەم ڕژێم ۆ کۆمارانەیە کەدەزانن گەلی کوردستان بۆپێشەوەهەنگاو ئەنێ ناگەرێتەدواوە، بە هێزی گەلی کوردستان و لەداهاتوی نزیکی دا دەرچەی باش دەزانێ بۆ سامانەسورشتیەکانی ژیۆپۆلەتیکی خۆی ئەکاتە ژمارە لەتەک هێزەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست دا، بۆیە بۆڕژێمی کۆماری ئیسلامی و کۆمارەکانی تر هەمان ڕاستیە ڕێزلەبنەمای دراوسیەتی بگرن، چۆن سودمەندبونەلەڕابردوو لە وزەو دەروازەکانی هەرێمی کوردستان پێمان وایە لەسەرئەم بنەمایە کەسیاسەتی گشتی هەرێمی کوردستان لەسەردەروات، سودی زیاتر پیان ئەگات کە بەرژەوەندی هاوبەشە، ئەمە بژاردەی ئەقڵانیە بەهێرشی موشەکی و درۆنەکانیان ناتوانن پێنگڤەستراتیژیەکانی بەهێزی هەرێمی کوردستان بگڕێنەدواوە ئاخو دوای ژێرباری بکەن ئەمە شتێکی مەحاڵە، لەئاستی ئێراق چ لەهەرێمایەتی بەگشتی وەچ لەئاستی نێودەوڵەتیشی دا، هەرێمی کوردستان خاوەن سەروەری و ئارامی و پێکەوەژیانە کارئەکات لەپێناو گەلەکەی بەئازادی و شکۆمەندی بژیت وە بەم هەمو و بارقورسیەی کەخراوتە سەر شانیی لەفشاری ئابوری و سیاسی و یاسای و بگرە بەم جۆرەی موشەک هاوێشتن، بەڵام هەنگاو دوای هەنگاو خۆراگری و کارکردنی بۆ جێبەجێ کردنی نەخشەڕێگاکانی کە ئامانجەکانی هەرێمی کوردستانن بەگشتی بۆپێشەوە دەڕۆن دڕێژە بەم بەردەوامیە ئەدەن، کەواتە دۆستایەتی و دراوسێیەتی باش گونجاوترە لە فشاری هێز.