“خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی کتێبی موحاکه‌مه‌کردنه‌که‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له یاداشته‌کانی قوام السلطنه‌دا”
“پێشه‌کی”
له‌باره‌ی مێژوونوسیی کورد یان مێژوونوسیی کوردی زۆر قسه و باس هه‌یه و له‌باره‌ی پێوه‌ره‌کان و بوون و نه‌بوونی، پسپۆڕانی ئه‌م بواره زۆر شتی به‌نرخیان باس کردووه و زۆر پێودانگی گرینگ و جێگه‌ی تێڕامانیان خستۆته ڕوو، هه‌روه‌ها پرسیاری بیربزوێنی باشیشیان ئاڕاسته کردووه، من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ئه‌مانه که له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌زایی منه و باسێکی پان و به‌رینی دوورودرێژیشه شی بکه‌مه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستمه دیسان بیری خوێنه‌ر و خۆم و تۆی بخه‌مه‌وه که مێژوو چۆن ده‌کرێت به ئاڕاسته‌یه‌کدا به‌ڕێوه‌ببرێت و بنوسرێته‌وه که که‌مترین ڕاستیی تێدا بێت، ئه‌مه به‌تایبه‌تی بۆ مێژووی کورد واته نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له زۆر لایه‌ن و ڕووه‌وه که‌مترین ده‌سه‌ڵات و هه‌لی هه‌بووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی خۆی و ڕووداو و به‌سه‌رهات و واقیعی ژیان و ژیاریی خۆی، ڕاستتر ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام هاوکێشه‌که ته‌نها به‌م گۆڕمه‌نی و جه‌مسه‌ره‌وه نابه‌سترێته‌وه، نهنوسینهوهی مێژوو و جیهان-ژینی “خود” وه‌کوو نه‌ته‌وه یان هه‌ر جڤاک و کۆمه‌ڵێکی دی چه‌نده ده‌ربڕینی بێده‌نگی و بێده‌سه‌ڵاتی و تۆمارنه‌کردنی خود و ئاماده‌نه‌بوونه له پانتای مێژووی سیاسیی و ژیاریی جیهان، ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رادان و دهمارکردن و به‌ده‌نگهێنانی “ئه‌ویدی”ییه‌کی سه‌ره‌ڕۆ و سه‌رکه‌وتوو یان “فاتیح”ه که ڕووداوه‌کان له گۆشه‌نیگای خۆی ده‌نووسێت.
مێژوو هاوکات هه‌ڵگری دوو پانتای بوونناسانه (ontologic) و مه‌عریفه‌ناسانه (epistemologic) یه. پانتایی یه‌که‌م سه‌ربه‌خۆیه له زه‌ینی مرۆڤ و مێژوونوس و له ناو دونیای واقیع دایه، ئه‌م پانتایه مێژوو(history)ه. به‌ڵام پانتای دووه‌م به زانستی مێژوو (science of history) ناوبرده ده‌کرێ. ئه‌مه له حاڵێکدا دێته ئاراوه که ئێمه ده‌بێ ئاگاداری ئه‌م ڕاستییه بین که مێژوونوس ناتوانێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شوێن-کاتییانه‌ی خۆیه‌وه و له سه‌رووی جیهان و کاته‌وه واقیع ببینێت، ئه‌و له ناو شوێن و کات و جیهانی تایبه‌تی خۆیدا گیری خواردووه و کاتێک مێژوو وه‌کوو واقیعێک به ناو بێژنگی زه‌ین و تێڕامان و مهعریفهیدا تێده‌په‌ڕێت، زانستی مێژوو دێته ئاراوه. هه‌ربۆیه زانستی مێژوو، واقیعی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگا، پاش ئاماده‌یی و ده‌رکه‌وتن له زه‌ینی مێژوونوس و شیکاری و لێکدانه‌وه‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر که‌مێک له‌م دێڕانه ورد ببینه‌وه تێده‌گه‌ین ئێمه له گه‌ڵ دوو چه‌مکی حه‌قیقه‌ت و واقیعدا ڕووبه‌ڕووین، یه‌کیان زۆر زۆر دووره و مه‌ودایه‌کی ناکۆتا و نادیاری له ئێمه هه‌یه و ناتوانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که ته‌عبیری لێ بکه‌ین که ڕووه ئۆنتۆلۆژیک و بوونناسانهکهیه و حه‌قیقه‌ته و ئه‌وی دیکه‌یان واقیعه که بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ هه‌ڵگر و له‌خۆگری ڕێژه‌گه‌رێتی و ڕاڤه و شرۆڤه‌ی جیاواز و جۆراوجۆره، جا له هاوکێشه‌یه‌کدا که گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه و نووسینه‌وه‌ی و تۆماربونی و مانه‌وه‌ی بۆ داهاتوو به‌ند بێت به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و هێزه‌وه ئه‌وا مێژوو به شیوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی و کۆلۆنیالیستانه له لایه‌نه زانستییه‌که‌ی دادهتهکێنرێت و به‌ره‌و سیاسیکراوی و سیاسهتزهدهبوون ده‌چێت، به تایبه‌تی مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌وڵه ساخته و زۆره‌ملییه‌کان بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه تاکوو نوسینه‌وه‌ی مێژوو بۆ ڕه‌وایی به‌خشین به‌م پرۆسه زۆره‌ملییه و دواتر به‌خشین ڕه‌هه‌ندی جادویی و سوریالی به‌م نه‌ته‌وه و مێژووانه، ئێمه له ناو کۆمه‌ڵێک گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به خۆپه‌رستی و خۆئه‌ڤینی و نارسیزم خۆمان ده‌بینینه‌وه که بنه‌ما و بیره بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی له فاشیزمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت. به داخه‌وه مێژوو و مێژوونوسی هیچ کام له وڵاتانی ناوچه‌که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دا نین و هه‌موویان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌چه‌ڵه‌ک و ڕۆحانه‌تی خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌م و ڕۆژگارێکی که‌ونارا و که‌ونینه که یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بیری فاشیزمه و، به‌م شێوه‌یه قودسییه‌ت و پیرۆزییه‌ک به‌رهه‌م دێنن که جه‌وهه‌ره‌که‌ی نه‌ک له سه‌ر بنه‌مای هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی و گێڕانه‌وه‌ی واقیع و له دواجاردا دیالۆگ و دونیاگۆڕینهوه و دانوستانی بیروڕاکان، به‌ڵکوو له سه‌ر کۆڵه‌که‌ی ڕه‌تکردنه‌وه و سڕینه‌وه و ئینکار دامه‌زراوه و ئه‌مه‌یه که زه‌نگی مه‌ترسی کوشتن و قڕانکردن و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و تێکبهربوونێکی سه‌رتاسه‌ری له ناوچه‌که‌دا به گوێماندا ده‌دات.
به‌داخه‌وه کورد له‌م هاوکێشه‌یه‌دا هه‌ر وه‌کوو چۆن له باشوور ئه‌نفال و کیمیایی کرا و له باکوور”ده‌رسیم” کۆمه‌ڵکوژی و قه‌ڵاچۆ کرا و له ڕۆژهه‌ڵات کیمیایی و ژینوساید “سه‌رده‌شت، قاڕنێ و قه‌ڵاتان” و له ڕۆژئاوا بێ ناسنامه و بێ به‌ری له‌هه‌ر حه‌ق و مافی ئینسانێکی مه‌ده‌نی ساده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی بوو، نووسینی مێژوویشیان هه‌ر به‌م ڕوانگه‌ی نه‌هێشتن و نهمانکردنهیه. ئه‌م پرۆسێسه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی ڕه‌وتی به مۆدێڕنکردن یان مۆدێڕنیزاسیۆن ده‌ستی پێ‌کرد، به‌هۆی پێکهاتی خێڵه‌کی و چه‌قبه‌ستووانه‌ی کۆمه‌ڵگاکان و به‌ها کۆنه عه‌شایرییه‌کان ئاڕاسته‌ی زۆرهملانهیان بۆ یه‌کده‌ستکردنه‌وه و یهکسانسازییان به‌سه‌ردا سه‌پا و ئه‌نجامه هه‌ره تاڵه‌که‌ی بۆ کورد وه‌کوو یه‌کێک له کۆنترین دانیشتووانی ناوچه‌که بوو. هه‌ر له سه‌رده‌می ڕه‌زا شابوو که فه‌رمانی نوسینه‌وه‌ی مێژوو به ئاڕاسته‌ی ئه‌م یهکسانسازییه ده‌رکرا و کۆمه‌ڵێک مێژونوسی فارس و تورک و کوردی خڕ کرده‌وه که مێژوو به‌م ئاڕاسته‌یه بنوسن و فارس وه‌کوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و زاڵ، بوون و کو‌لتوور و زمان و ئه‌ده‌ب و کهونارابونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا فه‌رز کات و بیسه‌پێنیت. ئه‌گه‌ر قایل به‌مه بین که فرۆید وته‌نی-به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی-خواست(هێز، خه‌ڵک، و…) سه‌رکوتکراوه‌کان به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌وا شۆڕشه یه‌ک له دوای یه‌که کوردییه‌کان له سه‌رتاسه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌م شایه‌تی ئه‌م گهڕانهوهیهن. دیاره کۆماری کوردستان له مه‌هاباد یه‌کێک له‌م گه‌ڕانه‌وه وشیارانه و به‌هێزه‌یه که دیسان له ناو بازنه‌ی ئایدۆلۆژیک و سیاسیی مێژونووسیی فارس‌دا ئاڕاسته‌یه‌کی چه‌واشه‌کارانه یان لانیکه‌م شێوێنه‌رانه و نیوه‌چڵیان پێ داوه.
“خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که”
ئه‌م جۆره مێژوونوسییه له کتێبی “موحاکه‌مه‌کردنه‌که‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د”(له یادداشته‌کانی قوام السلطنه‌دا)”یشدا ده‌بینرێت. ئه‌م کتێبه که له 112 لاپه‌ڕه پێکهاتووه و ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس ساڵی 2007 بۆ جاری چواره‌م چاپی کردووه ئه‌و شێوه له مێژوونوسی و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ویدی بۆ ئێمه (که به قه‌ڵه‌می که‌سێک نوسراوه که له دوو ده‌وڵه‌تی قه‌جه‌ر و په‌هله‌ویدا سیاسی و سه‌رۆکوه‌زیران بووه) ده‌رده‌خات که له هه‌مانکاتدا که ده‌یه‌وێت وا پیشانی بدات ده‌نگێکی ڕاستبێژ و مونسیف و به‌ویژدانه-چ وشیارانه و چ ناوشیارانه- به‌ڵام هه‌م به سه‌ر زۆر شت‌دا تێده‌په‌ڕێت و هه‌میش تۆوی زۆر شت له په‌یوه‌ندی به په‌یکه‌ره‌ی شکڵگیری کۆمار و بیری نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک) و به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان بارزانییه‌کان و قازی یان ڕوانینی قازی بۆ ژن و ده‌ربڕینی نه‌ریتییانه‌ی قازی و …هتد ده‌خاته ڕوو، که به شێوه‌یه‌کی وردبینانه و شاره‌زایانه ئه‌م زایه‌ڵه و ته‌قینه‌وه مێژووییه که هاوسۆزی و هاوده‌نگی زۆربه‌ی زۆری عه‌شیره‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر له جوانڕۆ و پاوه‌وه (به‌پێی قسه‌ی خودی قه‌وام) تا ورمێ و شکاکه‌کان له‌گه‌ڵدا بوو، ده‌یه‌وێت دابه‌زێنیته سه‌ر سه‌رکێشییه‌کی ساده و ئاسایی چه‌ند خێڵ و که‌سێک که له دژی باوک (ئێران) نواندوویانه ئه‌ویش به یارمه‌تی ئه‌جنه‌بی و بێگانه‌کان که لێره‌دا ئه‌جنه‌بی ته‌نها مه‌به‌ستیان یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و باقیرۆف و سه‌لیمۆف و…هتد نه‌بوو، به‌ڵکوو بارزانییه‌کانیشی له‌خۆ ده‌گرت، لێره‌دا به هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ نموونه له یادداشته‌کانی قه‌وام له‌و کتێبه‌دا ئه‌و میتۆده‌ی ئه‌و بۆ فریودانی خوێنه‌ری کنجکۆڵ و پرسیارکه‌ر و لۆژیکمه‌ند (چ فارس بێ یان تورک یان کورد یان…)به‌کاری هێناوه، واته هه‌مان ته‌کنیکی سواوه‌ی “ڕاستی بڵی به‌ڵام ناته‌واو” ده‌خه‌مه ڕوو.
ئه‌و له سه‌ره‌تادا باسێکی خێرا و زۆر گشتی له‌سه‌ر کورد و ده‌رکه‌وتنیان له پانتای ڕووداوه‌کان ده‌کات و زۆر به خێرایی دێته سه‌ر شۆڕشه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌وانه‌ش شۆڕشی سمکۆ که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که باسی لایه‌نی ئازایی و بوێرانه‌ی سمکۆی شکاک ده‌کات به‌ڵام له ئاستی هێزێکی تاڵانکار و فهرهودکهردا ده‌یبینێت که ده‌بێت به داوی هێزه‌کانی ئێرانه‌وه و سه‌ری خۆی تیا ده‌بات:
“گوردون بادوک” کۆنسولی ئه‌مریکا له ته‌ورێزدا له‌گه‌ڵ سمکۆ گفتوگۆ ده‌کات و پێی ده‌ڵێ که ئاماده‌یه بایی په‌نجا هه‌زار دۆلار دراوی زیوی بداتێ به مه‌رجێ چاوپۆشی له فه‌رهود و تاڵان‌کردنی نێردراوه‌کانی ئه‌مریکا له ته‌ورێزدا بکات. حکومه‌تی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه فه‌رمانڕه‌وایی سمکۆی به‌سه‌ر به‌رزاییه‌کانی ڕۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی ورمێ به‌ڕه‌سمی ناسی، ئه‌م کاره‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ داچه‌سپاندنی جێ پێی خۆی بیری هێرش بردنه سه‌ر تاران له مێشکی خۆیدا بخه‌مڵێنێ. سمکۆ له ساڵی 1931دا هیزه‌کانی خۆی به‌ره‌و مه‌هاباد برد، له‌م هێرشه‌یدا نزیکه‌ی 600 که‌سی ژاندارم و یه‌ک نێردراوی پرۆتستانی ئه‌مریکای کوشت. به‌ڵام ڕه‌زا خان توانی هێزێکی سوپایی به فرمانده‌یی سه‌رله‌شکه‌ر “عه‌بدوڵڵا ته‌هماسبی” و به هاوکاری ئێلی تورکی ئازه‌ربایجانی شاهسه‌وه‌ن به سه‌رکرده‌یی (ئه‌میر ئهرشه) بنێرێته سه‌ر سمکۆ و ناچاری که‌ن له خۆراواوه پاشه‌کشێ بکات و تا خاکی تورکیا نه‌وه‌ستێ، سمکۆ چوو بووه ئه‌وێ تا له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ببه‌خشرێ و چاوپۆشی له ڕابردووی بکرێ. ملکه‌چی خۆی بۆ مه‌ئموره‌کانی حاکمی وه‌قت بنوێنی که‌چی که‌وته نێو داوه‌وه.”
وه‌کوو دیاره لێره‌دا نیوه‌ی حه‌قیقه‌ت ئه‌ڵێ و ناڵی سمکۆ بۆ سه‌ری هه‌ڵداوه؟ ناڵی داواکارییه‌کانی چی بوون؟ ته‌نها باسی تاڵانکاریی ده‌کات، تایبه‌تمه‌ندیی جووڵانه‌وه‌که‌ی سمکۆ قه‌ت له‌به‌رچاو ناگرێت و هه‌تا دوایی. ته‌نها وێنه‌یه‌کی گشتی له بوێریی سمکۆ ده‌دات به ده‌سته‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌ته‌گڕیتی و تاڵانکاریی و ڕیگری ده‌ینه‌خشێنێت که له ئه‌نجامیشدا له ڕیگه‌ی باوکی به‌هه‌یبه‌ته‌وه واته ئێران (قۆناغی ڕه‌زاشا) ده‌مکوت ده‌کرێ و له‌ناو ده‌برێت. قه‌وام له لاپه‌ڕه‌ی 21ی ئه‌م کتێبه‌دا له سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تی قازی و فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاوه‌ها قسان ده‌کات:- “به‌پێچه‌وانه‌ی قازییه‌کانی دی که هه‌میشه ڕای خۆیان ده‌گۆڕن، قازی محه‌مه‌د له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کدا-پاش سه‌رنجدان و لێکۆڵینه‌وه-که ڕاو و حوکمی خۆی ده‌دا جارێکی دی نه‌یده‌گۆڕی. له ڕوودا قه‌ڵافه‌تی به شێوه‌یه‌ک بوو هه‌ر که‌سێ ئه‌وی دیبا ناچار ده‌بوو ڕێزی لێ بگرێ. ماڵهکشیان په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بوو که گرفت و کێشه‌یان هه‌بوو. زۆربه‌ی ژنان یان کچان دووچاری ناهه‌مواری ده‌بوون و په‌نایان ده‌برده ئه‌وێ. هه‌ر به هۆی ئه‌م شتانه‌وه جارجار ده‌بووه قاو که گوایه قازی پیاوێکی خواناس و زاهید نییه، به‌ڵکوو خۆشگوزه‌رانترین که‌سی دنیایه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره قسانه کاری ده‌کرده سه‌ر شه‌خسیه‌ته مه‌زهه‌بییه‌که‌ی، به‌ڵام که بێوه‌ژنێکی خواست کۆتایی به‌م قسه‌ڵۆکانه هێنا، که‌سێکی پته‌و و تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌فتار دیکتاتۆر بوو، ئه‌گه‌رچی له ڕوودا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌نواند، قازی زاتێکی چاک و به‌ده‌م و زمان بوو”
ئه‌و به‌م شێوه‌یه باسی که‌سایه‌تی قازی ده‌کات تا کاتێک که قازییه‌کی ئه‌و شاره بووه و له گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و باقیرۆف و پیشه‌وه‌ری ده‌ستی تێکه‌ڵ نه‌کردووه و، که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ئه‌خلاق و به‌ده‌م و پل و جێگه‌ی ڕێز و متمانه‌ی هه‌مووانه به‌ڵام هه‌ر لێره‌دا که ده‌ڵی قازی که‌سێکی به‌ده‌م و پل بووه، له شوێنی دیکه‌دا واته له کاتی موحاکه‌مه‌کردنه‌که‌یدا له دادگایه‌کی سه‌حراییدا ئاوای له‌سه‌ر ده‌نووسێت:- “ڕووداوه‌کانی دادگا 48 ساعه‌تی کێشا. کاره‌کانی گه‌لێ ئاسایی بوو هه‌ر کاتێ تاوان خراوه پاڵه‌کان یه‌کێ له تۆمه‌ته‌کانیان ڕه‌ت ده‌کرده‌وه یان ئینکاریان ده‌کرد. به‌په‌له له لایه‌ن موده‌عی عامه‌وه به‌ڵگه و شاهیدی بۆ ده‌هێنانه‌وه، ته‌نها یه‌ک دوو جارێ موده‌عی عام به تووندی هاته گۆ و به‌وانی گوت(کورده‌کانی سه‌گ سیفه‌ت) قازی محه‌مه‌د ده‌مارگیر بوو هێرشی برده سه‌ر دادگا ناچاری کرد بۆ هه‌ناسه وه‌رگرتن و پشوودان دادگا بۆ چه‌ند سه‌عاتێ ڕاگرن. قازی قسه‌زانێکی لێهاتوو بوو، جێ و شوێنی قازی له ئاست ئه‌و دوو نه‌فه‌ره (سه‌در و سه‌یفی قازی) وه‌کو ئاغا و نۆکه‌ر وابوو”
وه‌ک ده‌بینین لێدان له ناڵ و بزماره‌که به‌رده‌وامه و نیوێکێ ناته‌واوی ڕاستی ده‌ڵێت و نیوه‌ی دیکه‌ی چه‌واشه ده‌کات و نیوه‌ی دیکه‌ی له ڕوانگه‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و دژوازییه‌ک له گێڕانه‌وه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت: “قازی به ئاشکرا ئه‌وه‌ی درکاند بۆ فیراری نه‌کردووه، له سنوور ده‌په‌ڕیمه‌وه و خۆم نه‌جات ده‌دا به‌ڵام ده‌بێ بزانن منیش وه‌کوو پێشه‌وه‌ری-سه‌رۆکی فیرقه‌ی دیموکراتی ئازه‌ربایجان-ژن سیفه‌ت نه‌بووم له کاتی مه‌ترسیدا فیرار بکه‌م؟ بۆ کوێ فیرار بکه‌م؟ ئێره خاکی کوردستانه. گۆڕی هه‌شت پشتی باوباپیرانمی تێدایه.”
هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و ڕسته‌یه به ده‌می قازییه‌وه شتێکه نه ئه‌قڵ ده‌یپێکێت و نه لۆژیکی ئه‌و گێڕانه‌وه و به‌ڵگانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌دا هاتووه، ئێمه له کتێبی مێژووی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان نووسینی قاسم قازی‌دا ده‌خوێنینه‌وه:- “لە ساڵی ۱۹۲۲ تا ۱۹۳۱ قازی محەممەد بوو بە سەرۆکی دایرەی فەرهەنگی مەهاباد و ۵ قوتابخانەی دیکەی دامەزراند، کە یەکیان کچانە بوو بە ناوی “پرماس” کە یەکەم قوتابخانەی کچانە بوو لە سەرانسەری کوردستاندا. ئەو کارەی قازی محەمەد لە لایه‌ن کۆنەپەرەستانەوە دژایەتی زۆری کرا و بە دژایەتی کردن دەگەڵ دین و ئایین بە ئەژمار هات و کەس کچی خۆی بۆ خوێندن نەدەنارد و بە ناچار قازی محەممەد دوو خوشک و چەند خزمی خۆی ناردە قوتابخانە. لە پاش دامەزرانی کۆماری کوردستان، پێشەوا هەڵسوکەوتی تووند و پێداگری ئیجباری خۆێندن بە تایبەت بۆ کچان دەکا کە بەو شێوەیە نزیک بە چل کەس لە کچان و ژنان بۆ خوێندن لە مەدرەسەی ئەکابیری یایان ناونووسی دەکەن.”
به‌م شێوه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ جۆره مێژوونوسییهکدا ڕووبه‌ڕووین که به ده‌مامکێکی نه‌رمونیان نه‌خشیندراوه و به‌ویژدان و ئه‌خلاقه‌وه خۆی مانیفێست ده‌کات، به‌ڵام له پشته‌وه‌ی ئه‌م ده‌مامکه فاشیزمێک خه‌وتووه که ده‌سه‌ڵات و خواستی ده‌سه‌ڵات هیچ ویژدانێکی بۆ نه‌هێشتۆته‌وه.