زۆربەی شارستانیەکان لە نزیک ئاوەوە دروست بوون جونکە ئاو سەرەتای بیناکردنی هەموو شتیکە واتا کە ئاو نەبوو شتەکانی تر گرنگ نین هەولێر چەندین ساڵە بە دەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵینێت و ساڵ بۆ ساڵیش ئەو قەیرانی بێ ئاویە قوڵتر دەبێتەوە ئەگەر هەڵبژاردن بێتە پیشەوە من هەر لیستێک بم دروشمی سەرەکی هەڵبژاردنەکانم دەکەم بە دابیکردنی ئاو بۆ هەولێریەکان دلنیام ئەو دروشمە وا دەکات زۆرینەی خەڵکی هەولیر دەنگ بدات بەو لیستە جونکە کەس وەک هەولێریەکان زۆریان نەچشتوە بە دەست بی ئاوییەوە ئیمە دەبێت واز لە دروشمی قەبەی وەک بە دوبە بوونی هەولێر بینین یان دلمان بە زۆری بیناکان بەرزەکان خۆش بیت تۆ کە ئاوت نەبوو هیج یەک لەوانەی سەرەوە تینویەتی تۆ ناشکێنی دوا پرسیار ڕووم لە حزبەکەی خۆمە ئەری بەراست کاربەدەستانی ئەو شارە کاتێک کە ژنێکی بە تەمەنی گەرەگە شەعبیەکان دەبینین بەردەوام لە داخی بی ئاوی هاوار دەکات چ هەستیکیان هەیە!؟ هەست بە شەرمەزاری ناکەن؟ واز لە شتی ڕووکەش بێنن وەرن قەیرانی بێ ئاوی ئەو خەڵکە چارەسەر بکەن لە دیدی من کە هەولێڕیک بی ئاو بوو واتا هەموو هەموو هەولیر بی ئاوە بۆیە هیج مەکەن کۆتایی بەو قەیرانە بینین تا هەموو سالێک خۆی دوبارە نەکاتەوە.